له دیـــداری شانۆی كوردی دا ده‌ركه‌وت ….
له دیـــداری شانۆی كوردی دا ده‌ركه‌وت
شـــانۆكاران گه‌نده‌ڵن و سیسته‌می كاركردنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش وێـــرانه
دیـــدار نانه‌كه‌لی
هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر ره‌وتی ئه‌مڕۆی شانۆی كوردی و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌كانی شانۆ، له بیرۆكه‌ی فازیل جاف و به پاڵپشتی و سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان به ئاماده‌بوونی دیارترین شانۆكاره‌كانی كوردستان و شاره‌زایانی بواره‌كه یه‌كه‌مین (دیداری شانۆی كوردی) بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌ڕێوه‌چوو. به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه به‌شداربووه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی ره‌خنه و قسه‌یان له‌سه‌ر مه‌راسیمی دیداره‌كه هه‌بوو،ئه‌وه‌نده قسه‌یان له‌سه‌ر ئامانجی سه‌ره‌كی
كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌بوو كه چاره‌سه‌ركردنه كێشه‌كانی شانۆی كوردی بوو.
بۆیه زۆربه‌ی شانۆكارانی ئاماده‌بووی دیداره‌كه پێیان وابوو كه ئه‌و مه‌راسیمه بۆئه‌وه سازكراوه كه ناوی چه‌ند كه‌سێكی پێ به‌رزبكرێته‌وه و به‌سه‌ر شاره‌زایانی بواره‌كه‌ی فه‌رزی بكه‌ن.
ره‌خنه‌یه‌كی دیكه كه له‌سه‌ر دیداره‌كه هه‌بوو، په‌یوه‌ندی پته‌وی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵابوو به بواری شانۆ ، كه زۆربه‌ی سه‌رنج و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌كادیمیه‌تی كارهكهبوو كه له رێگه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاوه ده‌گه‌یشتنه ئامانج، كه‌چی ئه‌و وه‌زاره‌تانه نوێنه‌ریان له‌و دانیشتنه نه‌بوو ،چونكه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای به‌شداربوون و ئاماده‌بوونیان لێ نهَكرابوو تا نوێنه‌ریان له‌وێ سه‌رنجی شانۆكارهكانیان هه‌ڵسه‌نگاندبا ، بۆیه هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه كران هیچ بایه‌خێكی ئه‌وتۆی بۆ شانۆی كوردی نه‌بوو ، به‌ڵكو به بۆچوونی ئاماده‌بووان كاتی زۆری دیداره‌كه‌ی به‌هه‌ده‌ر برد.
ئه‌و سیمیناره‌ی كه له مه‌راسیمی دیداره‌كه‌دا زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كرا و تێیدا ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و شانۆكاران گیرا، له گفتوگۆی هونه‌رمه‌ند سه‌باح عه‌بدوڵڕه‌حمان دا بوو، كه پێیان وابوو سیسته‌می هاندان و كاركردنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ هونه‌ری شانۆ وێرانه و له‌وپه‌ڕی بێ سه‌روبه‌ری دایه ، له‌و ئه‌نجامه‌شدا زۆربه‌ی شانۆكاران گه‌نده‌ڵ بوونه و ته‌نها بۆ پاره كارده‌كه‌ن و چاویان له داهێنان و كاری جوان نیه. چونكه تا ئیستا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له رێگه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی شانۆوه ته‌نها زانیوویه‌تی پاره خه‌رج بكات و نه‌یتووانیووه هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوه‌ری هه‌بێت بۆ چاودێریكردنی كاره‌كان . له به‌رامبه‌ریشدا قسه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ره‌خنه‌ی لێ‌گیراو ره‌تكرایه‌وه، چونكه به بۆچوونی هیوا سوعادی به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری شانۆ و چه‌ند شانۆكارێكی دیكه، هونه‌رمه‌ند سه‌باح عه‌بده‌لڕه‌حمان كاتێك ده‌یتووانی كه ئه‌وه‌نده به زه‌قی ره‌خنه له وه‌زاره‌ت بگرێت كه به‌ده‌ربێت له گه‌نده‌ڵیه‌كان و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه به گه‌نده‌ڵ ناوی ده‌بات كاری نه‌كردبا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ر له ئێستا خۆی به‌رێوبه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ بووه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان پێداوه كا چاكسازی بكات و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشترببات كه نه‌وه‌ك نه‌یكردووه به‌ڵكو له شوێنی ئه‌وه‌ی رێزلێنان بۆ داهێنه‌ره‌كانی شانۆ رێكبخات، مه‌راسیمی رێزلێنانی بۆ وه‌زیرێك كردووه كه هه‌موومان ده‌زانین بۆ چ مه‌به‌ستێك بووه.
به هه‌مان شێوه هونه‌رمه‌ند سه‌عدون یونس پێی وابوو كه ئه‌و شانۆگه‌ریانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات نمایش ده‌كرێت ته‌نها بۆ گه‌شت و پاره‌یه و هیچ بینهرێكیان نیه، به‌ڵام بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ره‌خنه‌كانی سه‌عدون یونس چه‌ند شانۆكارێك پێیان وابوو كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاگاداری هیچ كارێكی شانۆیی نه‌بووه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ووڵات، بۆیه بۆی نیه قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك بكات به‌بێ زانیاری دروست، ته‌نانه‌ت سه‌عدونیان به هونه‌رمه‌ندێكی غروور و خه‌مسارد ناوزه‌ند كرد.