
پرسی نه‌ته‌وه‌یی مافی نهتهوهییو مافی هاووڵاتیبوون
ئامانجی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه نیه، بچێته سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی كوردستان، ئازه‌ربایجان، به‌لووچستان‌و خووزستان، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵوێست كردنه له‌سه‌ر كێشه تیۆرییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیون له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران دا، ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌رچه‌ن كۆنن، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌رهه‌م دێننه‌وه‌و له رێڕه‌وی گه‌یشتن به یهكیهتییهك به‌رده‌وام سه‌رهه‌ڵ ده‌ده‌نه‌وه پێویستی‌و گرینگیی گه‌یشتن به لێك تێگه‌یشتنی گشتی، ره‌هه‌نده هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م بواره‌ی وهبیردێنایهوه. ئاڵۆز بوونی ئه‌م كاره له‌وه‌دا خۆی ده‌رده‌خا كه ئاكامگه‌لی په‌ره‌ئه‌ستێنی له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا لێده‌كه‌وێته‌وه. و له به‌رامبه‌ردا په‌ره ده‌داته تئۆرییهو سیاسییهكانو به‌كاریگه‌ری كردنه سه‌ر هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، كار ده‌كاته سه‌ر یارگیرییه ناوخۆكانی ئۆپۆزیسیونیش، و ئێسته له دۆخی په‌ره‌سه‌ندنی كێشه نهتهوهیییهكان له وڵات‌دا، له هێنانه به‌رباسی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا، ده‌بێ به روونی‌و راشكاوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی په‌راوێزی ئه‌م كێشه‌یه بخرێته به‌ر ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن، تاوه‌كوو بتوانین ئه‌م گرێكوێره حاستهمهی كاری ئۆپۆزیسیۆنی دێموكرات بكه‌ینه‌وه. به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌م گوتاره بونیادنه‌ره له‌سه‌ر تێگه‌یشتن له كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه له وڵاتی ئێمه‌داو چۆنیه‌تیی به‌ره‌وڕووبوونی ئازادیخوازانه له گه‌ڵیدا، نه‌ته‌نها پێویستی به رێكخستنی هه‌وڵێكی سیاسیی گشتگیری دێموكراته یهكیهتیخوازهكانه،خۆی به‌شێكه له كرده‌وه‌و به‌شێكی كاریگه‌ره له كرده‌وه‌كانی ئه‌م هێزه دێموكراتانه.
2ـ كه‌لێنه‌كان له كوێدانو كێشه‌كه له‌سه‌ر چیه؟
كێشه‌كه له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له وڵاتی ئێمه‌و ده‌سته‌به‌ندی باڵه سیاسی‌و فیكرییه‌كان له ده‌وروبه‌ری ئه‌م كێشه دایه. هه‌م خاوه‌نی لایه‌نی میتۆدێكو تیئۆرییهو هه‌م له نێو تێگه‌یشتن له بنچینه‌و پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تی‌و قه‌ومی ـ نه‌ته‌وه‌یی ئێران‌دا ریشه‌ی داكوتاوه، هه‌رچه‌ند لێره‌شدا وه‌ك زۆربه‌ی بژاره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كان، هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگهچارهو پێدراوه‌كان به گشتی پاساو هێنانه‌وه بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی پێشتر دراون، نه‌ك ئه‌وه‌ی له دهستنیشانكردنو بڕیاردان به گوێره‌ی ئهزموونو لێكدانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان‌و زانیارییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ! بۆیه كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه داخوا ئێمه له‌م روانگه‌یه‌وه تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه له گه‌ڵ بهرامبهركهماندا زۆرتر كۆسپی مهعرهفهتیمان هه‌یه‌و یان له گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌ك كه به‌رهه‌می ده‌مارگیریی نهتهوهیییه به‌ره‌وڕووین؟ زۆریش ساناییه ره‌نگه میتۆدی به‌كه‌ڵك ئه‌وه بێ كه بمانهه‌وێ ئه‌و ئینتیما سیاسییانه‌ی كه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، واته به گوێره‌ی هه‌ڵكه‌وتی دێمۆكراتیسمهوه یان له روانگه‌ی ناسیونالیزمه‌وه پۆلێنی بكه‌ین تاوه‌كوو بتوانین بگه‌ین به هێندێك هێڵی رێپیشاندهر له‌و باسه‌ی كه له ئارادایه. له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوه پۆلێنبهندیو داڕشتنه‌دا له هێڵهسهرهكییهكان ده‌توانین دوو ئینتیمای سه‌ره‌كیی هه‌ڵگری سێجهمسهری لێك جیا له ناو ئه‌م دوو پێكهاته‌یه‌دا ده‌ست نیشان بكه‌ین.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئینتیمای یه‌كه‌م خۆی ده‌بینێته‌وه له دوو جه‌مسه‌ره‌وه، جه‌مسه‌رێك روانگه‌یه‌كی ناسیونالیستی رووتی هه‌یه، ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره له بواری تیئۆری‌و پراكتیك له ئاستی گشتیدا هاوبه‌شن، به‌ڵام له به‌ستراوه‌یی به شێوازی ناسیونالیزمه‌وه به شێوه‌یه‌ك جیاوازه كه ته‌نانه‌ت هێندێك جار بوونی خۆیان به له‌ناوبردنی پێناسه ده‌كه‌ن! ناوهندو دامه‌زراوه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئینتیمای شۆڤێنیستییان هه‌یه، پێكهێنه‌ری جهمسهرێكن كه زۆرتر به ئینتیمای ناسیونالیستی ده‌ناسرێنه‌وه، و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و دامه‌زراوه‌و كه‌سایه‌تییه ناسیونالیسته بهرچاوتهنگهكان كه غه‌یره فارسن له وڵات‌دا، جه‌مسه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م ئینتیمایه پێك دێنن. به‌ڵام دووهه‌م ئینتیمای گشتی، زۆر بۆ چوون‌و لایه‌نی جۆراوجۆر ده‌گرێته‌وه. كه له ره‌هه‌ندی دێموكراتیسمهوه له گه‌ڵ بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێوه‌ند په‌یدا دهكهنو به گشتی ئه‌مانه چه‌ن هێزێكی ئاماده‌و به هێزن، بۆ دابین كردنی گه‌لێك تێگه‌یشتنی دێموكراتیك له وڵات‌دا هه‌م ده‌بێته هۆی تێگه‌یشتنی به‌جێ له بابه‌ته‌كه و، هه‌م رێگاچاره‌یه‌كی باشیش ده‌ست نیشان ده‌كا. له‌م ئینتیمایهدا، هه‌م حیزب‌و ره‌وته سیاسییه سهرانسهریو ناوچه‌ییه ئازادیخواز‌و دێموكراته‌كان ئاماده‌ن‌و هه‌م تاكو گرووپ‌و كۆڕ‌و پێكهاته دێموكراتیكه‌كان له بواری فه‌رهه‌نگی و سیاسی. ئه‌گه‌ر ئه‌م پۆلێن به‌ندییه ئه‌رزشێكی جێگه‌ی په‌سه‌ند بێت، ده‌بێ روونی بكه‌مه‌وه كه بۆ من مه‌یدانی سه‌ره‌كی ئه‌م باسانه، گۆڕه‌پانی پێوه‌ندیدار به هێزه دێموكرات‌و ئه‌و هێزانه‌ی لافی دێموكراسی لێده‌ده‌ن گوێگرانی سه‌ره‌كی ئه‌م قسانه‌ی من له‌م دیالۆگه بونیاد نهرهدان، له بنه‌ڕه‌تدا زۆرتر به‌و كه‌سانه‌ی ده‌زانم كه هه‌رچه‌ن له‌و بابه‌ته‌ی كه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین جیاوازییه‌كی زۆرمان له‌به‌ین دایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر مافی دێموكراتیك پێ داده‌گرن روون كردنه‌وه ده‌ده‌ن، گوێ بیستی قسه‌كانی یه‌كدی دهبنو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كدی ده‌بێ. ئه‌گینا ئه‌وانه‌ی كه له ئاگری بێئامانی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی دا ده‌سووتێن، بێ به‌هره‌ن له تواناكانی قانع بوون‌و قاناعهت كردن‌و هه‌ڵبه‌ت ئه‌ركێكی كاریگه‌ری گرینگیشیان له ره‌وتی روداوه‌كان له وڵات دا نیه، به باوه‌ڕی من ئهركیچارهنووس ساز به‌ره‌و ئاقارێكی دێموكراتیك بردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له وڵات‌دا به ده‌ستی هێزه دێموكراتیكهكانهو هه‌ر ئه‌م هێزانه‌ن كه ده‌توانن به دابین كردنی لێك تێگه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌یی، دێموكراتیك، چوونی ئێران به‌ره‌و ولاتێكی یهكگرتووو دێموكراتیك مسۆگه‌ر بكه‌ن، گرینگیی راوه‌ستانی باسه‌كه كه له‌سه‌ر دوو لایه‌نی تێئوری ـ میتۆدیك دروست كردنی پێكهاته‌یه‌كه راسته‌كه‌ی هه‌ر لێره‌دایه.
3ـ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له سه‌ر لایه‌نی تیئۆریكو میتۆدێكی بابه‌ته‌كه
1ـ3 ـ له‌سه‌ر چه‌مكی نه‌ته‌وه:
نه‌ته‌وه چه‌مكێكی مودێڕنی مێژوویییه. چه‌مكێكی پێوه‌ندیدار به كۆمه‌ڵێك ئینسان له‌یه‌ك ناوچه‌ی جوغرافیایی دیاریكراو، كه ده‌ورانی تێپه‌ڕبوونی گه‌شه‌كردنی قهومو قهومایهتیی به‌جێهێشتوه‌و له رهوتو شوێنگه‌ی ئه‌م گه‌شه‌یه‌دا، ده‌گاته ئاستێكی باشی چۆنایه‌تی له پێوه‌ندی‌و پێكه‌وه‌بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریۆ سیاسی، ده‌چێته ئاستێكی سه‌ره‌وه. هه‌موو پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كه خۆیان وه‌ك یه‌كێك پَناسه ده‌كه‌ن، له ژێر ناوی شوناسێكی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ییدا له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی خه‌ڵك خۆیان پێناسه دهكهنو خۆیان له نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه جیا ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌م شێوه‌یه ده‌گه‌نه هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی. یه‌كێك له بنه‌ماكانی پێناسه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه نهتهوهیییه، زمانی هاوبه‌شه، هه‌رچه‌ن هاوبه‌ش بوونی زمان وه‌ك خۆی ناتوانێ سه‌لمێنه‌ری شوناسێكی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی بێ. پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خاڵی كۆتایی ره‌وتی گه‌شه‌كردنی چه‌مكی نه‌ته‌وه‌یه‌و لێره‌دایه كه چه‌مكی نه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه (STATE ـ NATION) ده‌رده‌كه‌وێ‌و ده‌ناسرێته‌وه، به‌ڵام دروست بوونی ده‌وڵه‌ت نیشانه‌ی سروشتی نه‌ته‌وه‌یه، ئورووپا سروشتیترین ره‌وتی گه‌شه‌كردن له دروست بوونی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی تێپه‌ڕ كردوه. ئه‌م گه‌شه‌كردنه نۆرماڵه به‌رهه‌می گۆڕانێكی سروشتی‌و پشت ئه‌ستوور به دینامیزمی ناوه‌كی له نێو ئیتنیكه سه‌ره‌كییه‌كانی ئورووپاویهه وه‌ك فرانكهكان، ئهنگلۆن ساكسۆنهكان، روومییهكان، ئیسپانی‌و فلامهنهكان، ئێسلاوو مهجارییهكانو ئیتنیكه چوكهكانی دیكه‌یه. گۆڕانكارییه فیكری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كان گه‌شه‌ی خێرای پێوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به هێز به ئایینی مهسێحییهوه بهستراوهبوونو ملیان بۆ هێژموونیی ده‌سه‌ڵاتی كلیسا راكێشا بوو ته‌نیا له رێگه‌ی جیاوازییه قهومییهكانهوه كه پێشتر به خورتی ئایینی لێك تر ده‌ناسرانه‌وه، ئێستا بوونه میلله‌تانێك كه شوناسی خۆیان به شێوه‌یه‌كی روون‌و ئاشكرا دیاری كردوه كه سه‌ر به نه‌ته‌وه، خاك‌و شوناسی ئایینی‌و ده‌وڵه‌تێكی سیاسیی به‌ره‌سمی جیاوازه‌وه له كهلیسا پێكهاته‌ی ئورووپای نوێ دروست كراوه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی جیران، دیاره به هۆی شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌رانسه‌و كاریگه‌رییه مه‌زنه‌كانی ئه‌و شۆڕشه‌وه بوو كه ئه‌و پێكهاته‌یه جێگیر بوو. گوڕێكی گه‌وره‌ی به پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه له‌م قاره‌یه‌دا دا‌و گه‌یشته لووتكه‌ی خۆی. به‌ڵام ئه‌م نه‌ته‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به نه‌ته‌وه، له پێشدا قۆناغێكی دوور‌و درێژیان بڕیوه كه تێدا فۆرمدان به كۆمه‌ڵگای مهدهنیو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به دامه‌زراندنی پایه‌كانی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان كه رۆڵێكی چاره‌نووس سازیان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی وشیاری نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌بووه، خۆیان بۆ نه‌ته‌وه بوون رێك خستبوو، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌ك كه ره‌نگدانه‌وه‌ی تێپه‌ڕبوونی كۆمه‌ڵگای داخراو له پێوه‌ندییه فیۆدالییهكان، قه‌ڵا جۆراوجۆره سهربهخۆكانو پێوه‌ندییه مهركانتلیستیو بۆرژوازی روو له گه‌شه‌و به سه‌نته‌ریه‌تی شاره‌كان‌و شارهبهستراوهكان به بازرگانی و پیشه جیاجیاكان بوون‌و هه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه، خۆی له ڕێگای رێكخراوه ئابووری‌و پیشهییو دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه رێك ده‌خرا، سه‌رهه‌ڵدانی وشیاریی‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده بوونی كۆمه‌ڵێك هۆكاری بابه‌تی و مه‌حاڵ بوو. به‌ڵام كاتێك ئه‌م هه‌لومه‌رجه ره‌خسا، نۆرهگهیشته سه‌رهه‌ڵدانی پسپۆڕانی بواری ناسیونالیزم. تا وشیاری نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌م بهێننو بڵاوه‌ی بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌یدابوونی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ره‌وتێكی بابه‌تی بێ، به‌ڵام بێچم وهرگرتنو سوبژكتیڤیته بوونی وه‌ك ناسنامه‌ی هاوبه‌شی پێوه‌ندیی به بیاڤی زه‌ینیه‌وه هه‌یه. توخمی زهینهكه بۆ وهكار خستنیكاروانی ده‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێته كار‌و بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردووی ئه‌و كۆمه‌ڵه ئینسانییه‌ی كه له قۆناغی بوون به نه‌ته‌وه پشكنینی مێژوه‌كه‌ی، شانازییه‌كانی، قارهمانهتییهكانیو هه‌روه‌ها ده‌ردو مه‌ینه‌تییه‌كانی زه‌ق ده‌كاته‌وه، ئوستووره ساز ده‌كا یان سه‌ر له نوێ به‌رهه‌م دێنێته‌وه تا پاڵپشتێك شانازی نهتهوهییو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌خوازی به‌رهه‌م بێنێ. هه‌رچه‌ند خوێندنه‌وه‌ی تیئۆریكی، بۆ شرۆڤه‌كردنی، دروست بوونی پێكهاتنی نه‌ته‌وه‌خوازی بۆ تێگه‌یشتنی بابه‌ته‌كه‌و بابه‌تی نه‌ته‌وه‌ایه‌تی گرینگایهتییهكی میتۆدۆلۆژیی هه‌یه، به‌ڵام به‌راورد كردنی میكانیكی ئه‌و پرۆسه تێپهڕبوانه له‌گه‌ڵ ئه‌و تیئۆرییانه زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێ. هه‌ر به‌و بهراوردهیه به دروستبوونی پێكهاتنی نه‌ته‌وه‌كان خوێندنه‌وه‌ی ره‌وتی پێش سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ چه‌مكه وته‌زا نوێكانی پاش گۆڕانكارییه‌كانی دواتر هه‌ڵه‌یه‌كی میتۆدیكو جیددییه‌وه زۆرجار مه‌به‌ستداره‌وه بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ستێكی دیاریكراوی ناسیونالیستییه ـ خاڵێكه لێكۆڵه‌رێكی هه‌ڵكه‌وته‌ی وه‌ك “ماشا‌ڵڵا ئاجودانی” له كتێبی (مه‌شرووته‌ی ئێران) به‌شێوه‌یه‌كی ورد شیی ده‌كاته‌وه‌و راده‌یه‌كیش كه‌م بایه‌خدان به توخمگه‌لی زمانی، فهرههنگیو ده‌روونی بۆ پێكهێنانی نه‌ته‌وه زێده‌باری سه‌رده‌می نوێ، سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داریی زۆر كۆنتره، پلانێكی میتۆدیكی گه‌وره‌یه له تێگه‌یشتن له (ناسیۆن = نه‌ته‌وه) دا. ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری شه‌ڕو لهشكركێشییهكان ئاكامه لێك دژه‌كانیان هه‌م له سهركهوتنو هه‌م له دۆڕانیش دا ـ هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی نێوان گرووپه مرۆییه پێشكهوتووهكانو دواكه‌وتووه‌كان هۆكارگه‌لی كاریگه‌ربوون له دروست بوونی میللهتانو ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌كاندا، ته‌نانه‌ت رۆڵیان له هۆكارو بزوێنه‌ره ناوه‌كییه‌كان كه‌متر نیه، بۆ نه‌ته‌وه هۆكارگه‌لێكی خێرایی به خشی سه‌ره‌كی له ره‌وتی به‌هێز بوونی وشیاری نه‌ته‌وایه‌تیدا. ته‌نیا له رێگه‌ی تێگه‌یشتن له تایبه‌تمه‌ندییه فره جۆره‌كان خه‌مڵێنی نه‌ته‌وه‌كانه‌وه ده‌كرێ له‌سه‌رهه‌ڵدانی میلله‌تان تێبگه‌ین له سونگه‌ی شاره‌زایییه‌كی ئه‌وتۆوه ده‌كرێ، له‌دایك بوونی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌گه‌لێكی وه‌كوو میلله‌تی چین، میلله‌تی هێندو میلله‌تی ئێران …، كه له لایه‌كه‌وه نیشتمانی ئه‌مانه لانكه‌ی كۆنترین شارستانییهتیهكان له‌گه‌ڵ ئیمپراتورییه‌ته سیاسییه گه‌وره‌كان بووه له لایه‌كی دیكه‌وه به ویَِككهوتن له‌گه‌ڵ كولۆنیالیزمو نیئۆكولۆنیالیزمی رۆژئاوادا گه‌شه‌ی كردوه‌و ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌كان بووون كه وشیار بوونه‌وه. ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه نوێكان كه له‌سه‌ر میراتی رابردووی خۆیان دامه‌زران لێك بده‌ینه‌وه، به‌وه‌ها تێڕوانینێك بۆ چه‌مكی نه‌ته‌وه چیدیكه نه ده‌كرێ ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی ئیسته‌ی ئێران وه‌ك درێژبۆووهی ئه‌م هێڵه بژمێردرێ، كهئیمپراتوریی ههخامهنشیو ساسانیان پێداڕۆیشتن، و ئه‌ركی چاره‌نووسسازی ره‌وته‌كان به درێژابی مێژوو له‌وانه، وه‌كوو دیارده‌گه‌لێكی وه‌ك ئافڕاندنی شانامه له لایه‌ن فێردۆسییهو له بیر بكرێن. چه‌مكی ئه‌وڕۆیی نه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له سه‌رده‌می قاجاڕدا به ناوی شهریعهتو په‌یڕه‌وانی شه‌ریعه‌ته‌وه باسی لێوه ده‌كرا، نهباندۆڕی گۆره‌ری مودێڕنیته‌ی رۆژئاوایی. له‌دایك بوونی میلله‌تی ئێران فاكته‌ره پێكهێنه‌ره مێژووییه‌كانی ئێران له‌بیر ده‌چنه‌وه.
تا ئیسته ئه‌و شرۆڤه‌ی له‌سه‌ره‌وه كراوه رێ بۆ ئه‌وه خۆش ده‌كا تا به گوێره‌ی بۆچوونی ناسیونالیستانه‌ی جیاواز كه بوونی نه‌ته‌وه ته‌نیا به دروست بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و هه‌روه‌ها به روانگه‌یه‌ك كه به پێی به‌ره‌یانی ناسیۆنالیستیی خۆی، بوونی میلله‌ت ته‌نها له پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت دا دهبینێو به‌ڕه‌سمیی دهناسێو هه‌روه‌ها له‌و روانگه‌شه‌وه كه له سۆنگه‌ی بۆچوونی ناسیۆنالیستیی خۆیه‌وه له هه‌ر ئاستێك له فورم وه‌رگرتنی شۆناسی دیاریكراو به بێ گوێدان به سه‌رجه‌م مه‌رجه پێویسته‌كان، دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی لـێ ده‌كه‌وێته‌وه. له روانگه‌ی تێڕوانینی یه‌كه‌مه‌وه، كورواتهكان ئهسلۆوانییهكان، بووسنیایییهكان تا ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش هه‌ر نه‌ته‌وه نه‌بوون، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه كه له یوگوسلاویی پێشوو جوێ بوونه‌وه، ده‌وڵه‌تێكیان پێك هێناوه، بوون به نه‌ته‌وه! ئیسلواكیو چكیهكانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه! هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گوایه كه له به‌نگلادش به‌ر له جوێبوونه‌وه له پاكستان، نه‌ته‌وه‌ی به‌نگالی هه‌ر نه‌بوو! دیسان هه‌ر به‌م پێیه، ئازهربایجانیهكانی كۆماری ئازه‌ربایجان نه‌ته‌وه‌یه‌كن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌و له كۆمه‌ڵگای جیهانیدا ئه‌ندامن، به‌ڵام ئازهربایجانییهكانی ئێران ته‌نانه‌ت مافی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیانیان پێ ڕه‌وا نابینن! له به‌رامبه‌ر ئه‌م تێڕوانینه شهماتیستی فورمالییهدا، نه‌ته‌وه‌بوون كارێكی كوتوپڕو یه‌ك شه‌وه‌یه كه به‌هۆی ئه‌و پهرجووانهوه ده‌كه‌وێته‌وه، كه ههژاریهكان دوای شكستی محه‌ممه‌د شای قاجار له بریتانیایییهكان له ناكاو ناسنامه‌ی خۆی دهگۆڕێو بهحرهینییهكانیش به‌دوای خۆ ته‌سلیم كردنی به ناچاریی شای پێشووی بریتانیایییهكان ساتوسهوداكانی نێوانیانی له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی 60ی زایینی‌دا له كوتوپڕێكدا به گۆڕینی شوناسی ئێرانیی خۆیان به شوناسی عه‌ره‌بی ده‌بن به به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب! به چاوخشاندنێك به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهاندا كه سنووره‌كانی نه‌ك هه‌تاهه‌تایی، به‌ڵكوو هه‌ر له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا گۆڕانكارییه‌كی زۆریان تێدا كراوه، ده‌توانین ده‌یان نموونه بێنینه‌وه‌و له‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی كه له درێژه‌ی ره‌وتی دوور‌و درێژی دروست بوونی شوناسی نهتهوهییو میلله‌ت، ته‌نیا له دوا قۆناغی پێگهیشتنو خه‌مڵین له ده‌وڵه‌ت دا كورت ده‌كاته‌وه، ده‌توانین ئه‌م پرسیاره بكه‌ین كه ئه‌م راستییانه له مێشكی خۆیاندا چۆن شرۆڤه ده‌كه‌ن؟و ئایا له‌وه به‌ده‌ر كه ئه‌مه هه‌ر هه‌مان به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردنه سیاسییه‌كانی پشت ئه‌ستوور به ناسیۆنالیزمی تایبه‌تن كه ئه‌م روانگه‌و شرۆڤه‌كردنه بێ بنه‌مایانه‌یان لـێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و به پێویستی ده‌زانرێن؟ له لایه‌كی دیكه‌وه له‌گه‌ڵا روانگه‌یه‌ك به‌ره‌وڕوو ده‌بینه‌وه له گۆڕ وی، ته‌نیابوونی ئه‌م یان ئه‌و ههستو شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له به‌ش یان به‌شگه‌لێك له وڵاتێكدا بۆ له‌ت له‌ت كردنی‌و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تگه‌لی جۆربه‌جۆر. لایه‌نگرانی ئه‌م بۆچوونه پێیان وایه قووڵی مێژوویی‌و فهرههنگیو پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان به‌شه جیاواز زمانه‌كانی وڵات بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نیه، هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌شه كه ئه‌م جۆره هزرانه توانای ئه‌وه‌یان نیه كه له نێو خه‌ڵكانی ئه‌م ناوچانه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی دێموكراتیك پێك بێنن‌و، راستییه تێك ئاڵاوهكانی نه‌ته‌وه‌یی ـ قه‌ومی قبووڵا بكه‌ن به گوێره‌ی ئه‌م روانگه‌یه زمانی هاوبه‌ش وه‌ك فاكتورێكی بێ به‌ست به‌سه‌ر دروست كردنی وڵاتێك.
قسه‌كردن له سه‌ر حهسێبی خه‌ڵكی ئه‌م به‌ش یان ئه‌و بهشو، به‌گشتیكردنی ئیراده‌ی خۆت له نێو ئه‌م خه‌ڵكه‌دا بۆ جوێبوونه‌وه‌و دامه‌زرانی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، زۆر سروشتی ده‌نوێنێ. لێكدانه‌وه‌یه‌كی قووڵی دهروونناسیی هه‌ڵگرانی ئه‌م روانگه‌یه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه نه‌ته‌وه‌كان هه‌ر له كۆنه‌وه ههبوونو میلله‌ت پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی به گه‌شه‌كردنی مێژوویییه‌وه نیه، گۆیا ئه‌وه هه‌م نه‌ته‌وه باڵادهستهكانن كه به زۆر‌و فرتوفێڵا له به‌رده‌م به‌نه‌ته‌وه‌بوونی ئه‌وان ده‌بنه كۆسپ. به پێی ئه‌م تێڕوانینه له مه‌ڕ میلله‌ت ڕه‌وایه كه سوئیس ببێ به سێ سوئیس‌و بلژیك ببێ به دوو بلژیكو یان به دابه‌شبوونی ئێرانیش 5 تا 6 وڵات پێك بێن! ئه‌و لۆژیكه‌ی كه زمان له‌گه‌ڵا شوناسی نه‌ته‌وه‌یی به یه‌كسان ده‌زانێ، به ناچاری ده‌بێ هه‌ندێ شت واوێرێو كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ش لێك بدا! ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی ئه‌م تێڕوانینه بیانه‌وێ پێ له‌سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی دابگرن، هبێ به پێی ئه‌و پارادایمی تیئۆریكی خۆی سه‌ره‌تا زیاتر له دوو له سه‌ر سێ وڵاتانی جیهان بكا به زیاتر له هه‌زار وڵات. پاشان خه‌ریكی پرۆسه‌ی لێكدانی نێوان به‌شه‌كان بۆ دامه‌زراندنی یه‌كه سیاسییه نوێكان له‌سه‌ر بنه‌مای زمان بێ! واته بۆ نموونه یه‌كیه‌تیی نێوان ئینگلیس زمانه‌كان، فه‌رانسه‌وی زمانه‌كان، فارس زمانه‌كان، تورك زمانه‌كان، عه‌ره‌ب زمانهكانو … !
به‌ڵێ! یان ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و لۆژیكه پێ دابگرینو له به‌رامبه‌ر راستییه ئاڵۆزه‌كانی جیهاندا تووشی سه‌رسووڕمان بین یان ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ واقیع بین، بین‌و چاوه‌كانمان بۆ تێڕوانینێكی واقیعبینانه‌و دوور له ئیراده‌گه‌ریی ناسیۆنالیستانه بشوێنو بكه‌ینه‌وه!
2ـ3 ـ به‌ریانی ناسیونالیزم
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌و هه‌موو هزره سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دووسه‌ده‌ی ههڤدهههمو هه‌ژده‌هه‌م هه‌روه‌ها نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروست بوونی میللهتانو له دایكبوونی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه، وه‌ك دیارده‌یه‌كی پێشكهوتووو پۆزه‌تیڤ هاوڕابوون، وه‌ك هه‌نگاوێك له كاروانی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆیی باسیان لێوه كردوه. به‌ڵام به‌سه‌رهه‌ڵدانی هزره سوسیالیستییه‌كان گه‌شه‌كردنی خێرایان له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دا ئه‌م پرسیاره هاته گۆڕێ، كه ئایا ناسیونالیزم هه‌روه‌ك پێشوو كاریگه‌ری ئه‌رێنیی هه‌یه، یان بایه‌خی جارانی نامێنیو چیدیكه ده‌بێته دیارده‌یه‌كی وه‌ستێنه‌ر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی وشیاریی كۆمه‌لایه‌تیدا؟ دامه‌زرانی ماركسیزم گه‌رچی له بنه‌ڕه‌تدا ناسیونالیزم وه‌كوو دیارده‌یه‌كی سه‌ربه رابردوو سه‌یر ده‌كرد، دواڕۆژیشیان به هی ئهنترناسیونالیزم ده‌زانی، به‌ڵام لێره‌وله‌وێ له‌سه‌ر جیاوازییه‌كان‌و لایه‌نه پێك دژه‌كانی ئه‌م تێپه‌ڕینه هه‌ڵوێستیان كرد؟ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه له روانگه‌ی هه‌مه‌كیی ئه‌وانه‌وه له‌مه‌ڕ ئه‌م دیارده‌یه، هێژموونیی قورسی ئایدیالیستیی سوسیالیستی، گه‌شبینییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر له‌مه‌ڕ كۆتایهاتنی مێژووی سه‌رمایه‌داری، به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو كه، زۆر به ڕوونی ده‌توانین ببینین، بۆیه “روزالوكزامبۆرگ” كه وه‌ك میراتگری ره‌سه‌نی بیری ماركس‌و ئێنگلس ناسرابوو، به روونی له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه كۆنه‌په‌رستانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پیدادهگرێتو ناسیونالێزمی به هۆكارێكی رێگر له‌به‌رده‌م خه‌باتی چینایه‌تیدا ده‌بینی.
ناسیونالیستی به هۆكاری چاوبه‌ست كردنی پرولتاریا بۆ گه‌یشتن به زانیارییه‌كانی سوسیالیستی ده‌زانی. به‌ڵام سوسیال دێموكراته‌كانی روسیه له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌و راستییه‌ی “زیندانی نه‌ته‌وه‌كان” له وڵاته‌كه‌یاندا واته رووسیه‌ی تزاری ئاگادار بوون، له‌گه‌ڵ بۆچوونگهلێكی وه‌كوو بۆچوونی لوكزامبۆرگ كێشه‌یان بوو. تئۆری ناسیونالیزمی كۆنه‌په‌رست‌و ناسیونالیزمی پێشكه‌وتوویان له زمانی لنینه‌وه گه‌ڵاڵه ده‌كرد، به دابه‌ش كردنی جیهان به سێ به‌ش، به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی خۆیان له سێ قۆناغ دا، پێگه‌یشتنی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌كانیان واته ناسیونالیزمی سه‌ركه‌وتوو ناسیونالیزمێك روو لهڕابوونو ناسیونالیزمێك كه هێشتا له رووی وشیارییه‌وه لاوازه، یه‌كه‌مینیان كۆنه‌په‌رست‌و دوانه‌كه‌ی دیكه‌یان به خاوه‌نی لایه‌ن گه‌لی پێشكه‌وتنخواز ده‌زانن. ئه‌م رایه بوو به بنه‌مای تیۆریكی نامیلكه‌یه‌ك كه ئیستالین به ناوی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌ویی‌و ماركسیزم نووسیی. بۆچوونی هاوكاتبوونی ناسیونالیزمی كۆنه‌په‌رست‌و پێشكه‌وتنخواز، باندۆری خۆی به‌تایبه‌تی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی‌و دژهكولۆنیالیستهكانی ده‌یه‌ی 40و 50ی زایینی‌دا نیشان دا‌و تا ده‌یه‌ی 80، هێژموونیی خۆی به بێئهملاو ئه‌ولا پاراست. له ساڵانی 80ی زایینی‌دا كه ئئۆری (به‌جیهانی بوون) سه‌ری هه‌ڵدا، كۆنهناسی كۆتایهاتنی قۆناغی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌كان سه‌ر له نوێ هاته‌وه گۆڕێ، ئه‌مجاره نه‌ته‌نیا له نێو رۆشنبیره چه‌په‌كاندا كه شهبهنگێكی به‌رینی رۆشنبیرانی ده‌گرته‌وه، ئه‌م چه‌شنه باسانه كه ده‌كران‌و ئیسته‌ش ده‌كرێن كه به هۆی گولوبالیزاسیۆنهوه ده‌وڵه‌ته‌كان رۆڵ‌و كاریگه‌ریی پێشووی خۆیان ده‌دۆڕێنن‌و خواسته نهتهوهیییهكان خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانیان كۆن دهبنو بایه‌خیان نامێنێ به كۆنه‌په‌رستی ده‌ژمێردرێن له ئاكامدا به پێی ئه‌م پارادایمه جیهان به‌ره‌و سڕینه‌وه‌ی سنووره‌كان ده‌ڕوا، كه‌وابوو باسكردن له گه‌شه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی نیشانه‌ی دواكه‌وتنه له ره‌وته روو له گه‌شه‌كانی جیهان.
ئه‌م خوێندنه‌وه چڕوپڕه مێژوویییه سه‌باره‌ت بهرهوتو به‌ریانی ناسیونالیزم له‌و لایه‌نه‌وه به پێویستمزانی تا به‌ڵكوو وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هه‌میشه‌یییه بده‌مه‌وه كه ئایا دیارده‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها روو له گه‌شه‌یه یان ناراسته‌قینه چیه؟ هیچ گومانی تێدا نیه كه جیهانی ئێمه نه‌ته‌نیا به جیهانیبوون له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا به‌ره‌و تێكه‌ڵبوونی ئابووری، سیاسی‌و فهرههنگییهكی خێرا رۆیشتوه، دامه‌زراوه ئابووری‌و سیاسییه بان ده‌وڵه‌تییه‌كان له په‌نای ده‌وڵه‌ته‌كاندا بوونه‌ته هێزگه‌لێكی بڕیارده‌رو رۆڵ ده‌گێڕن، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له ده‌یه‌كانی پێشتریشدا به هۆی گه‌شه‌ی جیهانی سه‌رمایه‌داری كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌موو بازاڕه‌كان له ئاكامدا ناوچهجوغرافیایییهكان گۆی زه‌وی به‌ره‌و ههڤخوازی (ئێنتیگراسیۆن)ی ئابووری‌و فه‌رهه‌نگی چووه‌ته پێش، زاڵبوونی كێشه گشتییه مرۆیییهكانو ره‌وته جیهانییه‌كان به‌سه‌ر كێشه‌ی نهتهوهییو پرۆسه‌ی خۆجێییه‌كاندا به دڵنیایییه‌وه، ده‌بێ وه‌ك ره‌وتێكی زاڵ چاوی لێبكهینو له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له روانگه‌یه‌كی جیهانییه‌وه بروانینه بابه‌ته نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان. به‌ڵام ئه‌و راستییه، نه‌ته‌نیا گه‌شه‌ی هاوكاتی شوناسهنهتهوهیییهكان له ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا ره‌ت ناكاته‌وه، به‌ڵكوو شانبه‌شانی ده‌چنه پێش. تێكڕا نه‌ك ده‌ڵێم تێكڕای رووداوه سیاسییه‌كان به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئێسته‌ش له ده‌یه‌ی سه‌ره‌تای بیست‌و یه‌كه‌مدا سه‌لمێنه‌ری گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی شوناسه نهتهوهییو فهرههنگییهكانن شانبه‌شانی په‌ره‌سه‌ندنه خێراكانی ره‌وته گشتییه مرۆیی‌و بان نهتهوهیییهكان. ئاماژه به چه‌ن نموونه‌یه‌كی به‌كه‌ڵك ده‌كه‌م.
له هه‌ناوی دۆڕاوی (سوسیالیزمی مه‌وجود) دا ئه‌وه نه‌ته‌نیا سه‌رمایه‌داری به بوو كه سه‌ری ههڵادا، به‌ڵكوو به داڕمانی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تی ناوی 15 وڵاتی سه‌ربه‌خۆ كه‌وته سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان ! ئه‌مه راستییه‌كی مێژوویییه كه به شۆڕشی ئۆكتۆبر ده‌رگای زیندانی نه‌ته‌وه‌كان كرایه‌وه‌و زۆر نه‌ته‌وه كه به‌شێك له‌وان هیچ كاتێكیش ره‌وتی ده‌وڵه‌ت ـ نهتهوهیییان تێنه‌په‌ڕاندوه. له بنه‌ڕه‌تدا له قۆناغی پێگه‌یشتنی (پۆست سه‌رمایه‌داری) به‌تێكه‌ڵكردنی قهومو عهشیرتهكان چووبوونه ناو یه‌كیه‌تیی سۆڤیهتهوهو، گه‌یشتن به ئازادی. ئه‌م ئازادییه له‌هه‌مان كاتدا له ده‌ورانی ئه‌و حه‌فتا ساڵه‌دا هه‌م له یاسا‌و هه‌م زۆرتر له كرده‌وه‌دا كه‌وته ژێركاریگه‌ری زۆر یاسای نه‌نوسراوه‌وه، به‌م شهرتو مه‌رجه بوو كهنهتهوهكان ده‌بوا له پرۆسه‌ی ئیتنۆنهتهوایهتیدا له چوارچێوه‌ی به‌رته‌سكی سوسیالیزم دا به ناوه‌ندێكی پڕ زهبروزۆردارانهی پروتالیتاریای مسكۆ بمێنێته‌وه. جودابوونه‌وه‌ی له‌هستانی زۆر گه‌شه‌كردوو له بواری گه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت ـ میلله‌تدا له كۆتاییه‌كانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا، جودابوونه‌وه‌ی فه‌نلاندی به‌ڕواڵه‌ت به‌ستراوه به روسیه له كۆتایی شه‌ڕی دوهه‌می جیهانیدا. له وڵاتی شۆراكان ده‌ستپێكێك بوو بۆ دیاریكردنی سنووره نهتهوهیییهكان له‌م مووزاییكه گه‌وره نه‌ته‌وه‌ییدا بوو، ئه‌م خاڵه په‌ندێكی گه‌وره‌ی تێدایه، له‌هه‌مان كاتدا كه هه‌رگیز نابێ بهههڵكهوتی دابنێن، كاتێك یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی لێك هه‌ڵوه‌شایه‌وه له كۆماره سه‌ربه‌خۆكاندا، ده‌سه‌ڵات كه‌وته ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ئاڵای ئهنترناسیونالیزمی پرۆلیتاری له ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی كومونیستیدا هاوڕێی یه‌كدی بوون! له ئازه‌ربایجان، گورجستان، قه‌زاقستان، ئوزبه‌كستان، توركمنستان، تاجیكستان، ئۆكراین، روسیه‌و… هه‌ر ئه‌وانه بوون به رێبهرو رێبه‌ریی نهتهوهییو بوون به ئاڵا‌و ره‌مزی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نانه‌ت هێندێ به ئاڵای سه‌وزی ئیسلامییه‌وه، وه‌كوو سومبلێكی له‌باری شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رامبه‌ر رووسه‌كاندا وه‌ڕێ خست كه تاچه‌ند رۆژ پێشتر، فیدڕاڵی ئهنترتناسیۆناڵ سوسیالیستیان به به‌رۆكی خۆیانه‌وه ههڵاواسیبوو! له راستیدا بابه‌ته‌كه ئه‌وه بوو كه له سه‌رده‌می 70 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تدا شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ته‌نیا له یه‌كیه‌تیی ئهنترناسیونالیسدا لاواز نه‌بووه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت گه‌شه‌شی كردوه‌و ته‌نانه‌ت هێندێكیش له دایك بوون! لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه وشیاریی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی بووه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نترناسیونالیستی بێ‌وچان گه‌شه‌ی كردوه! هاوشێوه‌ی ئه‌م دیارده‌یه له یۆگوسلاویی پێشووداو هه‌ڵبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی كاراكته‌رێكی خێرایی به‌خش كه نه‌ك، سه‌ره‌كیی رۆژئاوا، ده‌توانین ببینین له‌وێدا شوناسه نهتهوهیییهكان له فۆرمی نه‌ته‌وه‌كان سنووره‌كانی خۆیان جیا كرده‌وه‌و ئێسته‌ش ئهوداڕمانهیان گه‌یشتوه‌ته دوایین قۆناغه‌كانی خۆی‌و دیسان به شێوه‌یه‌ك كه چێكو ئیسلاواكی دابه‌ش كراوه دیتمان شه‌ڕه كاره‌ساتباره قه‌ومی‌و نهتهوهیییهكان له نێوان ئازهربایجانو ئهرمهنییهكانو چێچێنیو رووسه‌كان، ئانجازی گورجییهكان، تاجیكو ئوزبهكهكانو… نیشانده‌ری هه‌ر ده‌مه‌ی گه‌شه‌ی به‌هێزی مه‌یله نهتهوهیییهكانن به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م، حاشا له‌وه ناكرێ كه لاوازیی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی دێموكراتیك له نێو ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دا له سه‌رده‌می دیكتاتۆریی پرۆلیتاریا‌دا بووه، كه رۆلێكی زۆر گرینگی هه‌بووه له نانه‌وه‌ی شه‌ڕو كێشهنهتهوهیییهكاندا، لێره‌وله‌وێ ئاگری شه‌ڕیان خۆش كردوه، به‌ڵام ئه‌م هۆكاره به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له بنه‌مای كێشه‌كه به‌س نیه ناتوانێ بوونی شوناسگهلێكی نه‌ته‌وه‌یی بسه‌لمێنێ. گه‌شه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای بابه‌تی‌و به‌ستێنه سوبژكتیڤهكانی فۆرمگیر ده‌بێ. له‌كه‌شوهه‌وای دیكتاتۆری چ له فه‌زای دێموكراتیكدا. له‌سه‌رتای ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی زایینی‌دا، راست له كاتیكدا كه شاری ماستریختی هوله‌ند، به‌یاننامه‌ی كۆتایی ئورووپای یه‌كگرتوو واژۆ ده‌كرا، تاوه‌كوو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هێندێك ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه به رابردووی چه‌ن سه‌ده به‌ربه‌ره‌كانێ نهتهوهییو هێندێك جار به زۆر شه‌ڕی خوێناوی له‌یه‌ك كۆمه‌ڵدا یه‌ك بگرن، له 20 كیلۆمیتریی ئه‌م شاره‌دا واته له وڵاتی بلژیك ـ یه‌كێك له بنهماسهرهكییهكانی رێككه‌وتنامه‌ی ماستریختو یه‌كبوونی ئورووپاش ـ پرۆسه‌ی پراكتیكی جیاكردنه‌وه‌ی فیدڕالیستی نێوان فلاندهرهكان (هوله‌ندی زمانه‌كان)و والونییهكان (فه‌ڕانسه‌وی زمانه‌كان) پیاده كرا! دیاری كردنی سنووری نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی یه‌ك وڵات‌دا به‌لام به‌ئاراسته‌ی یه‌كپارچه‌یی ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ وڵاته ئورووپایییهكانی دیكه! له وڵاتێكی دێموكراتیكی وه‌كوو بلژیكدا كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی دووروودرێژه له بواری كولتووری دێموكراتیكدا، مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی هاووڵاتییان كراوه‌ته قانوونی، دیسان ده‌بینرێ كه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز شوناسی نه‌ته‌وه‌یی رۆڵی هه‌یه‌و به‌ڕاده‌یه‌كیش كاریگه‌ره كه شاری “بروكسل” ـ واته باره‌گای سیاسیی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له‌به‌ر هۆی رێژه‌ی به‌رامبه‌ری حه‌شیمه‌ت له دوو نه‌ته‌وه‌ی فهنلاندهریو والونیایی له په‌نا دوو ئیالاتی دیكه‌دا بووه ئیاله‌تی سێهه‌می وڵات. نموونه‌یه‌كی دیكه ئیسپانیایه، له‌م وڵاته‌دا پاش له نێوچونی فرانكووخونتاكان، پاش دێموكراتیزه‌كردنی وڵات له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، شوناسه نهتهوهیییهكان نه‌ته‌نیا له كڵی هاووڵاتیبووندا نه‌تواوه‌ته‌وه به‌ڵكوو گه‌شه‌یان كردوه. بۆ نموونه رێگه‌خۆشكه‌ر بوو بۆ دابینكردنی هه‌رچی زیاتری ده‌سه‌ڵات له‌و ناوچانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كانیان تێدا نیشته‌جێن، باسكییه‌كان ئێسته نه‌ك هه‌ر وازیان له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان نه‌هێناوه، به‌ڵكوو له پێناو گه‌یشتن به ویسته مێژوویییهكانی خۆیان له رێگه‌ی دانوساندنی سیاسییه‌وه له چوارچێوه‌ی پرنسیپه دێموكراتیكه‌كاندا، خه‌بات ده‌كه‌ن. له كاتالۆنیا بزووتنه‌وه‌ی ناوچه‌یی بۆ دابینكردنی زیاتری ده‌سه‌ڵات له وڵات‌دا، گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی كردوه، راست له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه پرۆسه‌ی وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له كاتولۆنیادا گه‌شه‌ی كردوه.
ده‌توانین زۆر نموونه‌ی دیكه‌ش باس بكه‌ین، به‌ڵام پێم وانیه هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی دیكه، پێویست بێ، دیاره به‌م گوێره‌یه، سه‌رجه‌م فاكته‌كان هه‌م له‌سه‌ده‌ی بیست‌و هه‌م له‌م ده‌وره‌یه‌دا (به‌جیهانیبوون) ره‌وتی گه‌شه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ره‌وتێكی به‌هێزو ئهكتیڤهو ده‌كرێ ئه‌م ره‌وته له‌گه‌ڵ ره‌وتی به‌جیهانیبوون تێك هه‌ڵكێش بكه‌ین‌و، ده‌بێ له‌ژێر تیشكی گلوبالیزاسیۆندا به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك ئاراسته‌ی بكه‌ین به‌ڵام ناكرێ، وه‌ك كۆتایی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت ـ میلله‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خودی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی بسڕینه‌وه، كه‌چی له كرده‌وه‌دا به‌خواست یان به بێ خواستی خۆمان له هه‌وڵی هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌ییدا بین.
جێی داخه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیهه‌وێ به روانگه‌یه‌كی رۆشنبیرانهو روانینێكی جێهانگریانهوه بڕیار له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌ی ویسته نهتهوهیییهكان بدا، هه‌ر وه‌ك چۆن پسپۆڕه ناسیونالیسته‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه باندهستهكان، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌و ئیدئۆلۆگانه هه‌ركات بیانهه‌وێ ریتمی دڵخوازی خۆیان له چوارچێوه‌ی هزره پێشكه‌وتووه‌كاندا و گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئێستادا بڵاودهبكهونهوه. له ئێرانی ده‌یه‌كانی رابردووش‌دا ئیدئۆلۆگه ناسیونالیسته‌كان ده‌ستبه‌جێ هه‌رچه‌شنه بزافێكی نهتهوهیییان له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا به هه‌ڵچوون‌و راپه‌ڕینی خێڵه‌كی‌و عه‌شیره‌تی له‌قه‌ڵه‌م داوه‌و، له بواری فیكرییه‌وه رێگایان بۆ سه‌ركوتی شوناسخوازییه نهتهوهیییهكان به‌ده‌ستی حكوومه‌ته‌كان خۆش دهكردو ئێسته‌ش خواسته نهتهوهیییهكان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه یان مۆركی كۆنه‌په‌رستییان لـێدهدرێ یان به پیلانی ده‌ره‌كی، بۆ پێشگیری له‌گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی وڵات دادهنراێن، ئایاتێگهیشتننێكی هه‌ڵه‌و كهموكورتو دڵخواز له به‌جیهانیبوون‌و پرۆسهكهیهوهو گه‌یشتن به‌و ئاكامه‌ی كه له بواری تیۆرییه‌وه قۆناغی گه‌شه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كۆتایی هاتوه، چیدیكه ناكرێ دانی پێدا بنرێ.
داخوا ئه‌م چه‌شنه بۆچوونانه ناكه‌ونه خزمه‌ت ئیدئۆلۆژیی ناسیونالیزمی باڵاده‌سته‌وه؟ بۆ ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كه له روانگه‌یه‌كی تئۆریكهوه ده‌ڕواننه؟ بابه‌ته‌كه، ئایا ئه‌مه جێی مه‌ترسی نیه، له كاتێكدا به چاوی خۆیان ده‌بینن كه هێندێك له‌وانه‌ی كه شه‌یدای تیۆرییه‌كانی بهجیهانیبوونن، چۆن به‌كرده‌وه به‌ردی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران له سینگ ده‌ده‌ن.
3-3مافی نهتهوهییو مافی شارومه‌ندی
یه‌كێك له لێڕوانینهكانی دیكه، له‌م ململانێ تیۆرییه، له سه‌ربابه‌تی نهتهوهییو چارسه‌ركردنی تێگه‌یشتن له مافی نهتهوهییو مافی هاووڵاتیبوونه. به‌هره‌مه‌ند بوون له مافی نه‌ته‌وه‌یی، مافێكه دیموكراتیك كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له هه‌ر وڵاتێكدا، ده‌بێ لـێی به‌هره‌مه‌ند بێ، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر هه‌مان مافی هاووڵاتیبوون نیه. له وڵاتێكدا به فره‌ره‌نگیی نه‌ته‌وه‌یی ، هه‌ر تاكتیك ته‌نیا هاووڵاتییه‌كی، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌ستراوه‌ته‌وه به شوناسێكی نهتهوهییو فه‌رهه‌نگیی دیاری كراوه‌و، پێویسته مافی هاووڵاتیبوونی له لایه‌ن هاووڵاتییانی دیكه‌وه، به فه‌رمی بناسرێ. له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیمۆكراتیكی فره‌نه‌ته‌وه‌دا، (فرنكسیونی) هاووڵاتیبوون هه‌ر ئه‌وه نیه كه له كۆمه‌ڵگا دیموكراتیكه یهكدهستهكاندا هه‌یه. له یه‌كه‌میدا، مافی هاووڵاتیبوونی به فه‌رمی ده‌ناسی، مافی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ ده‌بێ، تاوه‌كوو رێ بۆ دیموكراسیی واقیعی خۆش بكرێ. ئه‌مه‌ش مومكین نیه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتییه‌ك كه سه‌ر به زمان‌و نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌سته، به شێوه‌یه‌ك رێز له مافه‌كانی دیكه بگرێ كه سه‌ر به كه‌مایه‌تییه. بۆ نموونه فارس زمانێك دان به‌وه دانانێ كوردێك یان عه‌ره‌بێك كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، به‌ڵكوو ده‌بێ ئه‌و راستییه قبووڵا بكا كه هاووڵاتییه كورد یان عه‌ره‌به‌كه‌ی تووشی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بووه. وه‌ك هاووڵاتییه‌ك وشیاریی دیموكراتیكی خۆی تا ئه‌و ئاسته به‌رێته سه‌رێ، بتوانێ مافی نه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به فه‌رمی بناسێ. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر مه‌زنه كه بوترێ كێشه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی ئێران یهكێكهو، ئه‌ویش نه‌بوونی دیموكراسی‌و به‌رامبه‌رییه، گه‌ر دیموكراسی‌و بهرابهرییش دابین ببێ، هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن! ئه‌مه وه‌كوو ئه‌وه وایه كه بگوترێ، كێشه‌ی ژن‌و پیاو یهكێكهو به جێگیربوونی ئازادی‌و دیموكراسی، چه‌وسانه‌وه‌ی ژن به ده‌ستی پیاو، بۆخۆی له‌نێو ده‌چێ! ئێستا ئه‌وه‌ی كه ژن به دوو شێوه ده‌چه‌وسێته‌وه، یه‌كێكیان شانبه‌شانی پیاو له‌به‌ر نه‌بوونی دیموكراسی‌و ئازادی، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ته‌نیا له‌به‌ر ژن بوونه‌كه‌یه‌تی. دیموكراسی ته‌نیا له دارشتنێدا كورت ناكرێته‌وه، به‌ڵكوو مێتۆدێكه به‌رده‌وام له حاڵی كامڵبوونداو له‌و هه‌لومه‌رجه رێژه‌ییشه‌وه كه به كامڵبوونی فیكری‌و فه‌رهه‌نگیی كۆمه‌ڵگاوه گرێ دراوه‌و ته‌نیا له ره‌وتی مێژوویی خۆی كامڵا دهبێو، ره‌گ داده‌كوتێ، دێمۆكراسیهكانی ئورووپا له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیستم میشدا هه‌بوون ، به‌ڵام له زۆربه‌یاندا ژنان له مافی ده‌نگدان بێبه‌ش بوون‌و ته‌نیا به پاڵپشتی هێزی خه‌باتی فێمینیستی بوو كه ئه‌م دیموكراسییانه به سه‌ر كێشه‌كان‌و كه‌موكورییه‌كانی خۆیان له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتن.
له بیاڤی بیری چه‌پدا ئه‌م بابه‌ته ته‌نانه‌ت ده‌به‌سترێته‌وه به سه‌ركه‌وتنی سوسیالیزمه‌وه. له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م هزره، وه‌دیهاتنی واقیعییو به‌رابه‌ری مافی ژن‌و پیاو ده‌خرێته‌وه پاش له نێوچوونی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایهتیو جێگیر بوونی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خه‌بات بۆ دابینبوونی ماف له كرده‌وه‌دا به كارێكی لاوه‌كی دادهنرێو ده‌كه‌وێته ژێر باندۆری خه‌باتی چینایه‌تییه‌وه، ئه‌مه له‌باری كێشه‌ی نهتهوهییومافی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه راسته. له وڵاتێكدا كه چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی تێ دایه، هه‌ر جۆره به‌رنامه‌یه‌ك كه راشكاوانه باسی دابینكردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی نهكردبێو له پێكهاته‌ی سیاسی‌و یاسایی پێشنیار كراوی خۆیدا به شێوه‌یه‌كی روون باسی لێوه نهكردبێو به ره‌سمی نه‌ی ناسێنێ. ئاكامی هه‌ره دیاری ئه‌م ره‌وشه‌ش، لادانه له دیموكراسی، له‌وه‌ها وڵاتێكدا مافی بڕیاردانی چاره‌ی خۆنووسین له چوارچێوه‌ی مافێكی گشتیی هاووڵاتیبووندا كورت ناكرێته‌وه، به‌ڵكوو مافی نه‌ته‌وه‌ییش ده‌گرێته‌خۆ، ئه‌و به‌شه له هاووڵاتییان كه خۆیان به شوناسێكی نه‌ته‌وه‌یی دیاریكراو پێناسه ده‌كه‌ن، ده‌بێ هه‌ست بكهنو دڵنیان له‌وه‌ی كه مافی خۆیانه به ده‌ستی خۆیان بڕیار له سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، له‌م جۆره وڵاتانه‌دا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌و مافه‌ی نیه كه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسه نهتهوهیییهكانی دیكه بدا، پێناسه‌كردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌لاقه‌ی مافی هاووڵاتیبوونه‌وه یه‌كێك له میتۆده ههرهبهرچاوهكانی بازدانه به‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌م میتۆده كه زۆرتر له ناو ئه‌و رۆشنبیره دیموكراتانه‌دا لایه‌نگری هه‌یه كه باش له‌وه تێگه‌یشتوون كه چه‌سپاندنی دیموكراسی‌و دابینكردنی مافی هاووڵاتی له وڵاتی ئێمه‌دا پرسێكی سه‌ره‌كییه. به‌ڵام كێشه‌كه‌ی ئه‌وان له‌وه‌دایه كه ئاماده نین مافی نه‌ته‌وه‌یی له مافی هاووڵاتیبوون جوێ بكه‌نه‌وه. ئه‌م شێوازه له نه‌بوونی تێگهیشتنو یان وشیاریی سه‌قه‌ت، له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی مافی هاووڵاتییهتیو به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م دوانه پێكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. له بواری پراكتیكیشدا ئاكامی كاره‌ساتباری ڵادهكهوێتهوه، له خۆڕا نیه كه ئاڵاهه‌ڵگرانی ئه‌م شێوهبیركردنهوهیه، هه‌لومه‌رجی كاره‌ساتباری ئێستای عێراق به نموونه دێنینه‌وه‌و قه‌یرانی ئه‌م وڵاته به‌وه پاساو ده‌ده‌نه‌وه كه، له عێراقی ئێستادا بنه‌ماكانی پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان له‌م وڵاته‌دا بوونه‌ته ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌ندیی نێوان دوو فاكتوری نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی له‌گه‌ڵا یه‌كدی، نه‌وه‌ك مافی هاووڵاتییانی عێراقی، ئه‌م روانگه‌یه بێئه‌وه‌ی به‌ڕاستی مه‌به‌ستی پاكانه‌كردن بێ بۆ دیكتاتۆریی خوێناویی سه‌ددام حوسێن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن پاساو بۆ سه‌روه‌ریی ملهوریی قۆناغێكی مه‌ترسیدار دێننه‌وه كه له‌ودا، به‌شی میلیۆنان كورد‌و شیعه‌ی عێراقی بۆمبارانی شیمیایی‌و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵا بوو، له‌ناو عه‌ره‌به ده‌سه‌ڵاتداره سونهتییهكانیشدا هێژمونیی تایبه‌تی عه‌شیره‌تی تیكریت، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ددام حوسێن سه‌پابوو! گه‌ر ئه‌وان باوه‌ڕیان به مافی بڕیاردانی چاره‌نووس بۆ هه‌ر كهمایهتییهكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ، له به‌رنامه‌ی پێشنیاركراویاندا، به‌شه تایبه‌تییه‌كانی دابینكردنی مافگه‌لی كه‌مایه‌تییه نهتهوهیییهكان بخه‌نه‌روو. له سیستمی دیموكراتیكی دڵخوازی خۆیاندا نیشان بده‌ن كه له‌گه‌ڵا هزری ئایه‌تۆڵڵا به‌هه‌شتیدا كه ده‌یگوت: كوردستانیش هه‌ر یه‌زده، جیاوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه‌و له ناسهنترالهكهی ئه‌وان بۆ دواڕۆژی ئێران، كهمهنهتهوایهتییهكان له مافه نهتهوهیییهكانی خۆیان به‌هره‌مه‌ند ده‌بن، دیاره ده‌توانین به مێتودی گونجاندنی تێكڕای كێشه‌كه له چوارچێوه‌ی مافی هاووڵاتیبوون له‌گه‌ڵیان به‌ئه‌نجامێك بگهیو ئه‌وپه‌ڕی وه‌ك داهێنانێك چاوی لـێبكهین كه له بواری ناوه‌رۆكه‌وه گرینگایهتییهكی ئه‌وتۆی نیه‌و گه‌نگه‌شه ههڵاناگرێ. به‌ڵام گه‌ر پێداگرتنی ئه‌وان له‌سه‌ر “حل المسایل” مافی هاووڵاتیبوون، ببێته مایه‌ی شێواندنی، كه به‌داخه‌وه وادیاره، چیدیكه ناتوانین به‌سانایی به‌لایدا تێپهڕینو له‌گه‌ڵیدا به كێشه نه‌یین، گرینگایه‌تیی هه‌ڵوێسته كردن له‌سه‌ر بابه‌تی مافی نهتهوهییو مافی هاووڵاتیبوونو هه‌ستی هاوپێوه‌ندیی گرووپی‌و سهربهخۆییو دانانی له ناوه‌ندی ململانێ فیكرییه‌كاندا، راست لێره‌دایه.
لایه‌نێكی دیكه‌ی پرسه‌كه پێوه‌ندیی نێوان مافی نهتهوهییو هاووڵاتیبوونو باندرۆری مافی نهتهوهیییه له سه‌ر مافی هاووڵاتیبوون. روانگه‌یه‌ك كه پێ وایه به وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی، مافی هاووڵاتیبوون بۆخۆی دابین ده‌بێ، ئه‌مه ئیدی چاوبهستكردنێكی حاشا ههڵانهگره، سه‌ركه‌وتنی ناسیۆنالیزم به هیچ شێوه‌یه‌ك به واتای گه‌یشتن به دێموكراسی نیه، هه‌روه‌ها به پشت به‌ستن به به‌ڵگه مێژوویییهكانیش ده‌رده‌كه‌وێ زۆر له ده‌سه‌ڵاته نهتهوهیییهكان بوون به ده‌سه‌ڵاتگه‌لێكی سهرهڕۆو هێندێك له ناسیۆنالیسته‌كان ده‌ست به‌جێ ده‌ستیان داوه‌ته كرده‌وه‌ی دیكتاتۆرانه له نێو نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیاندا‌و سهرهڕۆیییان كرده‌وه. پێداگرتن له‌سه‌ر مافی نهتهوهییو بێده‌نگ بوون له به‌رامبه‌ر مافی هاووڵاتیبووندا، یان دواخستنی بۆ پاش سه‌ركه‌وتنی ناسیۆنالیزم، راست به‌مانای دواكه‌وتوویی‌و دژایه‌تی دیموكراسییه. ئه‌وه قه‌ت رێكه‌وت نیه كه به گوێره‌ی ئه‌م روانگه‌یه له پێناوی گه‌یشتن به ئامانج، په‌نابردنه‌به‌ر هه‌رچه‌شنه هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسی‌و هه‌رچه‌شنه ساتوسهودایهكی سیاسی به‌و مه‌رجه‌ی كه له خزمه‌تی وه‌دیهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌واندا بێ، به‌سوودو ره‌وایه. له‌لای هه‌ڵگرانی ئه‌م روانگه‌یه بۆنموونه له ئێرانی خۆماندا، هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵا هاوزمانه كۆنه‌په‌رست‌و دیكتاتۆره‌كان، زۆر ئاسانتره له هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵا هاووڵاتییه‌كی دیموكراتی سهربهنهتهوهیهكی دیكه! روانگه‌یه‌ك كه مافی هاووڵاتیبوون له‌هه‌ر ئاست‌و فورمولێكدا بكاته فیدای مافی نه‌ته‌وه‌یی، له راستیدا حاشا له ئازادیی تاك دهكاو هاووڵاتی وه‌ك ئامرازێكی كه‌م بایهخو له خزمه‌ت ده‌ركه‌وتنی (رۆحی نه‌ته‌وه‌یی)، سه‌یر ده‌كا، روانگه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه گه‌ر باس له دیموكراسی بكا، به‌ڵام نه‌یهه‌وێ له چوارچێوه‌ی مافی هاووڵاتیبووندا پیاده‌ی بكا، دیموكراسی كردۆته ئامرازێك بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه دیكتاتۆرییه ناسیۆنالیستیه‌كانی.
ئه‌گه‌ر له وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌دا، پێویست بێ، مافی نه‌ته‌وه‌یی له كاتێكدا كه به مافی هاووڵاتیبوونه‌وه گرێ دراوه، له هه‌مان كاتدا ده‌بێ به سهربهخۆیییهكی رێژهیییهوه لـێبڕوانین، له‌به‌رامبه‌ردا مافی هاووڵاتیبوون ده‌بێ بكرێ به هاوڕێیه‌كی جیانه‌كراوه‌ی مافی نهتهوهییو شیلگیرانهو بێ هیچ پێچ‌و په‌نایه‌ك پێ له‌سه‌ر هه‌ردووكیان دابگرین.
4 -ئایا له ئێران كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان هه‌یه یا قه‌ومی
1-4)تێگه‌یشتن له پێكهاته‌ی ئێران
له روونكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا، هه‌موو تیوری‌و روانگه‌و بۆچوون‌و مێتۆده جیاوازه‌كان له سه‌ر كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، له كۆتایی دا ده‌به‌سرێته‌وه به تێگه‌یشتنێكی دیار له پێكهاته‌ی ئێران، له ئاكامدا له ته‌واویه‌تی خۆی دا به سێ رێگه چاره ده‌گا، گه‌ر هه‌موویان به بێ پشت گوێ خستن وه‌ك رێگه چاره دابنێین، هه‌ریه‌ك له‌م سێ تێگه‌یشتنه له پێكهاته‌ی ئێران، هه‌رچه‌ن روونكردنه‌وه‌و به‌ڵگه‌ی مێژوویی بۆ سه‌لماندنی راست بوونی شرۆڤه‌كاری خۆیان له پێكهاته‌ی ئێران هه‌یه كه لێره‌دا بۆ خۆ دوور گرتن له درێژدادڕی ناچمه‌وه سه‌ریان. ته‌نیا به باسكردنی كورته‌ێك له سێ تێگه‌یشتن له پێكهاته‌كه‌ی قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌ین. تێگه‌یشتنێك كه ئێران به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له به‌شه‌كانی ئێران ده‌زانێ، كه گه‌رچی له روانگه‌ی قه‌ومیه‌وه جۆراوجۆرن‌و به زمانی جۆراوجۆر ده‌ئاخێون، به‌ڵام له ره‌وتی مێژوودا گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك له تێكه‌ڵاوی كه ته‌نیاو ته‌نیا به شوناسی ئێرانی پێناسه ده‌كرێن، به پێ ئه‌م تێگه‌یشتنه، نه‌ته‌وه‌ی ئیرانمان هه‌یه به قه‌ومی جۆراوجۆره‌وه، كه له‌ودا هیچ قه‌ومێك به جیا له ئێران پێناسه ناكردرێ، ئیراده‌ی قه‌ومه‌كان به‌ستراوه‌و به‌ربه‌ستكراوه به مانه‌وه‌یان له ئێران‌و چاره‌نووسی هه‌ر به‌شێك له‌وان له پێش دا روون‌و ده‌ست نیشانكراوه. بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی هه‌ر قه‌ومێك له بیاڤی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی هه‌موو ئێران دایه!
تێگه‌یشتنێكی دیكه له پێكهاته‌ی ئێران، به‌ره‌و رووی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێته‌وه، ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌و باوه‌ره‌دایه كه ئێران موزایكێكه له نه‌ته‌وه‌و پێكهاتهكاته جیاوازه‌كانی، پێكهاتێكی هاوشێوه‌ی ( روسیه‌ی تزاری زیندانی نه‌ته‌وه‌كان) یان یوگوسلاوی پێشوو، كه ده‌بوایه ته‌نیا له نیشانه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی پێكهێنه‌ری دا پێناسه بكرێ، كه ئه‌م نه‌ته‌وانه تاوه‌كوو هه‌شتا ساڵا له‌مه‌و پێش سهربهخۆێكی رێژه‌یان هه‌بوو، گه‌رچی هاوڵاتیبوونی ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندیان قه‌بووڵا كردبوو، به‌ڵام به هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تی پههلهویو دروستبوونی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن، ده‌وڵه‌تی فارس جێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێرانی گرته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ئاكاری شۆڤینیستانه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران دا زاڵا بوون. بۆ ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی ئه‌م بۆچوونه ده‌كه‌ن گۆرانكارییه مێژوویه‌كان له بواری ئابووری‌و سیاسی‌و فهرههنگیو ئاكامه‌كه‌ی واته هاوپێوه‌ندی زۆر قووڵاو ریشه‌داری نێوان دانیشتوانی ئێران، شوێن‌و پێگه‌یه‌كی وای نیه‌و به‌م پێیه به باوه‌ڕی وان هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه موزایكهكان زۆرتر له رێگه‌ی به‌كار هێنانی زۆر‌و فشاره‌وه له په‌نا یه‌كتر چنراون هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌توانێ به به‌كار هێنانی هێز له په‌نا یه‌ك هه‌ڵا وهشێنرێتهوه!
به‌ڵام سێهه‌مین تێگه‌یشتن له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ئێران له سه‌ر دوو بنه‌مای پێوه‌ندیدار به‌یه‌ك، نیشانه‌كانی نه‌ته‌وه‌و هاووڵاتیانه‌وه راوه‌ستاوه. ئه‌م روانگه‌یه، پێ داده‌گرێ له سه‌ر دروستبوونی ئێران به درێژایی مێژوو كه له‌وێدا قه‌ومه‌كانی نیشته‌جێ له‌م خاكه پاش ره‌وتێكی درێژی مێژوویی ئاڵۆز له‌گه‌ڵا یه‌ك تێكه‌ڵاو بوون‌و گه‌یشتوونه‌ته هاوپێوهندێكی قووڵی ئابووری‌و فه‌رهه‌نگی گشتی له‌گه‌ڵا یه‌كدی. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، هه‌موان پێكه‌وه‌و پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران به تێكه‌ڵاوێك له شوناسه نه‌ته‌وه‌یه جۆراوجۆره‌كان له ناخیدا بیچمی گرتوه‌و ئه‌م میراته مێژوویه‌یان گه‌یاندوه‌ته ئه‌مرۆ، ئه‌و شوناسانه‌ی كه به باوه‌ری ئێرانی بوون به‌ڵام گه‌شه‌ی تایبه‌ت به خۆیشیان هه‌بوه‌و نهتهوهێكیان دروست كردوه‌و ئێسته به ناوه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌گه‌لێكی هاو مێژوو له‌گه‌ڵا یهكدیو ئه‌و نیشانه نه‌ته‌وه‌یانه‌ی كه وه‌ك یهكیێكیان له‌گه‌ڵا یهكدیو هه‌ره‌ها خه‌ڵكێكی به رادهوی زیاد له حه‌فتا میلیۆن، ناوی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانه. پێكهاتهێك كه ئێسته‌ی بوونی خۆی به‌شێكی به‌هۆی هێزی شمشێرهوهیه، به‌ڵام به‌شێكی بنه‌ره‌تی به‌رهه‌می ره‌وتی سرووشتی‌و پێوه‌ندی مرۆیی، له سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵات ئه‌م تێگه‌یشتنه له پێكاته‌ی ئێران، ده‌گاته نۆژه‌نكردنه‌وه‌و نوێكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ئێسته‌ی له هه‌مان چوارچێوه‌دا، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای مافی نهتهوهییو مافی شارومه‌ندی.
2-4)گه‌شه‌ی شوناسه نه‌ته‌وه‌یه‌كان به كام ئاراسته‌دا؟
ئه‌وانه‌ی ئاماده‌نین ددان به شوناسه نه‌ته‌وه‌یه‌كان له ئێران‌دا بنێن و ته‌نیا باس له مهیلو سۆزه قه‌ومیه‌كان ده‌كه‌ن، دۆشداماون له به‌رامبه‌ر تێگه‌یشتن له راستی گه‌شه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا، راست ئه‌وه‌ی كه، نایانهه‌وێ ئه‌م تواناییه حاشا ههلنگره قه‌بووڵا بكه‌ن. گه‌شه‌ی شوناسه نه‌ته‌وه‌یه‌كان شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره له ئێران‌دا، ئه‌م ره‌وته خۆی له ویسته جۆراوجۆره‌كان ده‌رخستوه كه سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵاتی له‌گه‌ڵه. تا ئه‌و ئاسته به‌هێزه كه هه‌موو باوهروو لایه‌نه سیاسیه‌كانی وڵات له ئۆپۆزسیۆن تا هه‌مو ئاراسته جۆراوجۆره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی خستوه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌وه‌و به شێوه‌ێك له شێوه‌كان به‌رنامه‌كانیان – لای هێندێك ته‌نیا قسه‌و لای هێندیك كه‌سیش ته‌نیا له شێوازێكی به‌رته‌سك‌و ناكارا – ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه! مه‌ترسیدار بوونی ئه‌م راسته به شێوه‌ێكه كه وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی، له راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌دا، قه‌یرانی نه‌ته‌وه‌یی به یه‌كێك له ململانێ سیاسیه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ناودێر كردوه‌و پارلمَانه ده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌م ره‌ژیمه به ناچاریی‌و به هۆی نیگه‌رانیانه‌وه هێندێك كومیسیۆنیان له‌و بواره‌دا دروست كردوه، هێندێك له لایه‌نگرانی رێژیمی پێشوو كه هیچكات ئاماده نه‌بوون وشهێك له سه‌ر كێشه‌ی نهتهوهییو قه‌ومی ببیستن، ئێسته له به‌رنامه‌كانی خۆیاندا لانی كه‌مێكیان ده‌ست نیشان كردوه، هێندێك له هێزه‌كانی پێوه‌ندیدار به باڵی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه به تووند بوون له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ناسراون، ده‌ستیان داوه‌ته هێندێك كرده‌وه‌ی هێمنانه‌و به روونكردنه‌وه‌ی سیاسی مه‌سه‌له‌كه له‌و روانگه‌یه‌وه كه گۆیا گه‌شه‌ی شوناسه نه‌ته‌وه‌یه‌كان سه‌رچاوه گرتوویه له كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی له 27 ساڵا ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی فه‌قیهی خۆیدا، هه‌رچه‌ن ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه خۆی هه‌ڵگری هێندێك له راستی تێدایه، به‌ڵام له‌هه‌مان كات دا ساده كردنه‌وه‌و ڕواڵه‌تی نیشان دانیه‌تی. روونكردنهوهێكی له‌م شێوه‌یه چاو ده‌نوقێنێ له ئاست گه‌شه‌سه‌ندنی شوناسه نه‌ته‌وه‌یه‌كان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی پههلهوییداو به ناچاری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تیۆری بێبنه‌مای لێكترازان. ئێسته ئه‌وه‌ی كه ره‌وتی سه‌ر له‌نوێ دۆزینه‌وه‌ی شوناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا له راستای داهێنانی شعووری نهتهوهییو نه‌ته‌وه بوون، ره‌وتێكه بهردهوامو له سه‌ر بنه‌مای هۆكاری عه‌ینی‌و خوڵقاندنی كاراكته‌ری زه‌ینی.
به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی له سه‌ر راستی گه‌شه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه‌كانی كامانه‌ن؟ له راستای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ یا له راستای به فه‌رمیی ناسینی شوناسه‌كه‌یان له ئێرانیی یه‌كگرتوو دیمۆكراتیك دا؟ وڵامی ناسیۆنالیسته توندڕه‌وه‌كان به‌م پرسیاره، ناوه‌رۆكێكی سه‌ربه‌خۆیی خوازانه‌ی هه‌یه به‌ڵام له‌و دۆخه‌ی دا كه ئه‌وه حكومه‌ته‌كانن كه ئه‌وان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیخوازی پاڵ پێوه‌ده‌نێ! به پشت به‌ستن به‌م شێوه به‌ڵگانه روون ده‌بێته‌وه كه له نێوان نه‌ته‌وه پێوه‌ندیداره‌كان به‌وانه‌وه مهیلو سوزێكی له‌و شێوه‌یان نیه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه مه‌یلێكی زاڵ‌و زۆر به‌هێز تیایاندا كه هه‌ر ئه‌و ئێرانی مانه‌وه‌یانه. له به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر به‌راستی ئه‌م ویستانه پێگهێكی به‌هێزیان هه‌بێ، ئه‌وا ئه‌وانه‌ی جیایی خوازه‌كان ناچار نه‌بوون كه ماوه‌ێكی دووروو درێژ ویسته‌كانی خۆیان به كرده‌وه دیكتاتۆریه‌كانی حكومه‌ت پاساو بده‌نه‌وه! به‌ڵگه هێنانهوهێكی له‌م چه‌شتنه زۆرتر لایه‌نی پروپاگه‌نده‌یی بۆ جێكه‌وتنی سیاسه‌تێكی دیاریكراو تاوه‌كوو بۆ روون بوونه‌وه‌ی راستی ئه‌م بیر‌و سیاسه‌ت.
قووڵی هاوپێوهندیه مێژوویی‌و هه‌نووكه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران‌و نیشانه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی دیكه‌ی، بابه‌تی جیایخوازی به گشتی وه‌ك روانگهێكی سیاسی وهلادهنێو كارێكی له‌م شێوه‌یه جیا له بیر‌و زه‌ینی گرووپێكی بچووك دا‌و جیا له پڕوپاگه‌نده بهمهبهستهكانی دهسهڵاتدارانو هاوده‌نگی كردنێی كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات، به گشتی دووره له چاوه‌روانی خه‌ڵك‌و دانیشتوانی هه‌ربه‌شێك له‌و وڵاته. گه‌شه‌ی شوناسه نه‌ته‌وه‌یه‌كان له‌ئێراندا تاوه‌كوو ئێسته له سه‌ر بنه‌مای هاو پێوه‌ندی مێژوویی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی راوه‌ستاوه، ته‌نانه‌ت له دوارۆژیش دا جێگه‌ی چاوه‌روانیه، به‌دڵنیایه‌وه له راستای سه‌ر له‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌كان له‌یه‌ك پێكهاته‌ی دیمۆكراتیكی ئێران دایه، زۆربه‌ی زۆری به‌رنامه‌و ره‌وته سیاسیه سهرانسهریهكانو ره‌وته ناوچه‌كه‌یان هه‌رچه‌ن بههێندێك جیاوازیه‌وه به‌ڵام به‌گشتی له سه‌ر بابه‌تی سه‌ر له‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌كان له ئێران دایه یه‌ك قسه‌ن. بێ هۆ نیه كه به فورمی ناسینی زمانه غه‌یره فارسه‌كان له وڵات‌دا، بوه به مه‌یلێكی ویستێكی به‌هێز له وڵات دا، به‌ڵام له هه‌مانكات دا پاراستنی زمانی فارسی وه‌كوو زمانێكی هاوبه‌شی ئێرانیه‌كان، رێككه‌وتنێكی به‌رینتر له نێوان ئێرانیه‌كان نیشان ده‌دا.
قسه‌كانمان ناته‌واو ده‌بێ هه‌ركات كه كاریگه‌ریه‌كانی گۆرانی ژیئۆپۆلۆتیك له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران له سه‌ر لایه‌ن به‌خشین به شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له‌بیر بكه‌ین، به هێز بوونی هێندێك روانگه له ئازه‌ربایجان بۆ ئه‌وبه‌ری ئاراس، كاریگه‌ری گۆرانه‌كانی عێراق‌و كوردستانی عێراق له كوردستانی ئێران، سه‌رنجی رۆژ له‌رۆژ زیاتری توركهمهن سه‌حرا بۆ توركه‌كانی ئهوبهوری سنوور……. هه‌مویان كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی – + ی راستینو جێگای سهرنجو لێ ورد بوونه‌وه‌ن، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌م راستایانه توانای گۆرانی ره‌هه‌ندی سه‌ره‌كی ره‌وتی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران نین. به زۆر هۆكار كه ده‌رفه‌تی تیشك خستنه سه‌ر لایه‌نه‌كانی له‌م بابه‌ته‌دا جێگه نابێته‌وه. ئاراسته‌ی سه‌ره‌كی له ره‌وتی نه‌ته‌وه‌یی ئێران دا نه‌ك بۆ ده‌ربازبوون‌و پچران له ناوه‌ند كه به گشتی به سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندا روون ده‌بێته‌وه.
تێگه‌یشتن له‌م خاڵه، خۆی خاوه‌نی گرینگی تایبه‌تیه له گه‌یشتن به لێك تێگه‌یشتنێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی سیاسی وڵات به مه‌به‌ستی دابینكردنی مافی نهتهوهییو مافی هاووڵاتیبوون. رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌شه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌ی راستێكهو به‌ره‌و پێش چوونیان له راستای دامه‌زرانی ئێرانێكی دێمۆكراتیك‌و یه‌كگرتوو، راستێكی ته‌واوكه‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه ، به دڵنیایه‌وه سۆز‌و خۆشه‌ویستی نهتهوهێكی زۆر به‌هێز له كهشو هه‌وای وتوێژه سیاسیه‌كان له ئێران بۆ یه‌كگرتنه سیاسیه‌كان دێنێته ئاراوه.
2-4) ده‌رچوون له ناوهندو فێدرالیزم
ره‌نگدانه‌وه‌ی بیری ناناوه‌ندگه‌رایی پێكهێنانی پێكهاته‌ی سیاسی ناناوه‌ندگه‌را له پرۆگرامی زۆرێك له ره‌وته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كانی وڵات ده‌بێ به ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره له چوونه پێشی، هزرو فه‌رهه‌نگی دێمۆكراسی بۆ ئێران چاولێبكهین، ئه‌م كاره، هه‌م نیشانده‌ری دێمۆكراسیخوازی قووڵه به واتای خواستی سه‌ره‌كی هه‌موو خه‌ڵكی ئێران‌و له ژێر كاریگه‌ری هێزی خواسته نه‌ته‌وه‌یه‌كانی نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌كانی وڵات، هه‌موان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێناوه، له‌وه‌یدا كه بزوتنه‌وه‌ی دیمۆكراتیكی ئێران به توانای وه‌رگرتنی خه‌سڵه‌تێكی ناناوهندیگهری بۆ پێكهاته‌ی سیاسی‌و ئیداری وڵات، قه‌یرانێكی له مێژینه‌ی له‌دوای خۆی به جێهێشتوه‌و ئێسته هێزه‌كه‌ی چڕ كردوه‌ته‌وه به شێوازێكه له ناناوهندیگهرایی گونجاو له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئێران‌دا، قه‌یران له ناو بزوتنه‌وه‌ی دیمۆكراتیكی ئێران له هه‌ڵبژاردنێكی گونجاو نمونهێكی وڵامده‌ر بۆ ههلو مه‌رجی ئێرانه.
له دانانی گونجاوترین شێوه له ناناوه‌ندیه‌تی بۆ ئێرانی دوارۆژ، سه‌ره‌كیی ترین خاڵی جێ بایه‌خ ئه‌وه‌یه كه هه‌موان بێینه سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ی كه ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا له سۆنگه‌ی سیاسیه‌وه جێگه‌ی باس نیه، به‌ڵكوو هێندێك لایه‌نی ئاڵۆزی فه‌نی هه‌یه كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی وڵامه گونجاوه‌كان بۆیان، ته‌نیا له رێگه‌ی دووروو درێژ‌و رێگایه‌كی كارناسانه‌وه دێته دهستو مسۆگه‌ر دهبێتو له بڕیاردانێكی دیمۆكراتیك‌و یه‌كگرتوانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌لی یاسایی‌و جێبه‌جێ كردن (پراكتیكی) ده‌گرێته خۆ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه له گهڵالهێكی گشتی‌و هه‌ر نمونهێكی ناناوه‌ندی، هێندێك ئه‌ركانی بنه‌ره‌تی دێنه به‌رباس كه ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسیه جیاوازه‌كان له بابه‌تی ناناوهندگهریهتیو قه‌واره‌ی پێكهاته‌ی ناناوه‌ندیه‌تی داده‌رێژێ، باسه‌كه‌ش ده‌بێ له‌م پێوه‌ندیه‌دا چڕ بكرێته‌وه نه‌وه‌ك زیاتر.
یه‌كێك له نموونه‌كانی جێگه‌ی باس له بزووتنه‌وه‌ی دیمۆكراتیكی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی ناناوهندگهریهتی كه مافی قه‌ومه‌كانی تێدا دابین بكرێ “ئه‌نجومه‌نه ئیالهتیو ویلایهتیهكان”ه لایه‌نگرانی ئه‌م نموونه‌یه، به‌و هۆكاره‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌رهه‌می سروشتی پێگهیشتنو گۆرانی مێژوویی ئێران بووه‌و ته‌رخانكردنی یاساێكی تایبه‌تی له یاسای بنه‌ره‌تی (مشروگیت) به‌خۆیه‌وه‌و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنیشی هه‌رچه‌ن به كه‌موكورتی، ته‌نیا له ماوه‌ێكی كورت باشتر له هێندێك نموونه‌ی (ده‌ره‌كی) گونجاو له‌گه‌ڵا ههلو مه‌رجی ئێران‌دا، وه‌ك شێوه‌ێكی به‌كه‌ڵك له له ناناوهندیگهریهتی بزانین‌و پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ بكه‌ن. هیچ گومانی تێدا نیه كه ئه‌نجومه‌نی ئیالهتیو ویلایه‌تی” گهڵاڵێكی پێشكه‌وتوو بوو له سه‌رده‌می خۆیدا به راستی جۆرێك له ناناوه‌ندیه‌تی نیشان ده‌دا، به‌ڵام ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی ئێمه، به‌ر له هه‌ر شتێك پلانێك بوو بۆ به‌كارهێنانی هێز له ناوه‌ندێك دا كه هێشتا دیكتاتۆری پێكراوی قاجار ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا مابوو، هه‌روه‌ها به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی كار‌و كرده‌وه‌ی زۆرداره‌كانی نیشته‌جێی ناوه‌ند له لایه‌ن مهشرووتهخوازانه كه به‌هێزترین پێگه‌یان له ئازه‌ربایجان دابوو، به‌شداربوونی ئیاله‌ته‌كان له ده‌سه‌ڵات، تواناێكی سیاسیی‌و زیره‌كانه هێندێك لایه‌نی پێشره‌وی مه‌شرووتیه‌ت بوو، بۆ جێگرتنی مهشرووتیهتی تازه دامه‌زراو نه‌وه‌ك نموونهێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی قهوهمی له وڵات، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌گشتی جێگه‌ی باس نه‌بوو. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌بێ ئیدعای بێ بنه‌مای هێندێك له ره‌وته نه‌ته‌وه‌یه‌كان به‌رپه‌رچ بده‌ینه‌وه، كه به‌شێوه‌ێكی ڕواڵه‌تی ده‌یانهه‌وی به تێخزانی ناوه‌رۆكێكی ڕواڵه‌تی بۆ مێژوو وای بنوێنن” ئه‌نجومه‌نه ئیالهتیو ویلایهتیهكان” شێوازێ بوو بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ناوچه پارێزراوه‌كان هه‌روه‌ها وه‌ده‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كه‌شیان وهپاڵا ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ” ئه‌نجومه‌نه ئیالهتیو ویلایهتیهكان” به بوونی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌و سه‌رده‌مه‌داو هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی ئه‌وان بۆ وڵامدانه‌وه به مه‌سه‌له‌ی قه‌ومی له‌و سه‌رده‌مه‌دا جۆرێك له خراپه خوازییو چه‌وت بیر كردنه‌وه‌یه له دیارده مێژووییه‌كان، ئه‌نجومه‌نه “ئیالهتیو ویلایهتیهكان” هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه وڵامێكی زیندوو دێمۆكراتیك‌و كاریگهرو پێشكه‌وتوو به كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه بوو، گونجان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران. به‌و شێوه‌یه‌ش وڵامێكی غه‌یره دیمۆكراتیك‌و ناكاریگهرو دواكه‌وتوانه‌یه بۆ كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی ئهورۆو نه‌گونجاویشه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئه‌و سهوردهمهی ئێران، له پێشداو زیاد له هه‌مووان له گونجان له‌گه‌ڵ ویسته زه‌ینیه‌كان به هۆی دانانی له پێشدای فڵان یا فیساره ئه‌گه‌رو بریاری سیاسیه! ئه‌م نموونه‌ی ناناوهندیگهریهتیه، ئه‌سڵی ناناوه‌ندیه‌تی بۆ هه‌موو شوێنێكی ئێران به بێ گوێدان به تایبه‌تمه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌كان له هێندێك شوێن دهیههوێو له راستیدا شێوه‌ێك له ده‌ور لێدانی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه له ئێران. نموونهێكی دیكه كه له چه‌ن ساڵی رابردوودا له پێكهاته سازی له سه‌ر بنه‌مای ناناوه‌ندیه‌تی له نێوان به‌شێكی جێگه‌ی سه‌رنجی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دێته به‌رباس، فێدرالیزمه، به‌ڵام فێدرالیزم خۆی له‌گه‌ڵا دوو ململانێ به‌ره‌و روویه، ململانێ یه‌كه‌می له‌گه‌ڵا كه‌سانێكه كه فێدرالیزم به‌گشتی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و ململانێ دووهه‌م له نێوان لایه‌نگرانی فێدرالیزمدایه له سه‌ر جۆری فێدرالیزم.
هه‌رچه‌ن بێ بنه‌مای دژابه‌رانی فێدرالیزم به شێوه‌ێكی بنچینه‌یی، له‌روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه له ئاستی په‌ره‌سه‌ندنی فێدرالیزم له ئێران، سه‌رچاوه‌ی نیكهرانیهكانیانه له دوارۆژی “نه‌ته‌وایه‌تی خاكی” وڵاته، به‌ڵام سه‌ره‌كیترین ره‌هه‌ندی دژایه‌تی خۆیان به پشت به‌ستن به مێژوو دێنه بهرباسو له‌سه‌ر ئه‌و هۆكاره پێداده‌گرن كه فێدرالیزم به پێی مێژوو، حه‌ره‌كه‌ت له جیایهوه بۆ یه‌كگرتن بووه نه‌ك به پێچه‌وانه له یه‌كگرتنه‌وه بۆ دابه‌شبوون. ئه‌وان وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئاڵمانی فێدراڵ،……..، وه‌ك نموونه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی فێدرالیزم دێننه‌وه‌و ئاكامه‌كه‌ی واداده‌نێن كه ده‌ست نیشان كردنی فێدرالیزم بۆ ئێرانی هه‌میشه یه‌كگرتوو، ده‌ست نیشان كردنێكه له ده‌ره‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی رۆحی فێدرالیزمه. ئه‌م هۆكارانه سه‌رای رواڵه‌تی قانع كه‌ری، له ته‌واویه‌تی خۆی دا بێ بنه‌مایه. رێگری ئه‌م هۆكاره كه فێدرالیزم بیهه‌وێ له شوێنێك سه‌ر هه‌ڵبرێت، له بلژیكی یه‌كگرتووی ده‌هه‌ی 90ی زایینی، هێندی یه‌كگرتووی كۆنی ده‌یه‌ی 50ی زایینی كه دوای رزگاری له كۆلۆنیالیزم، بۆ هێندی كه راستهوخۆو سه‌ربه‌خۆ فێدرالیزمی هه‌ڵبژارد وه‌ك گۆپالێك ده‌بێ. فێدرالیزم له ناوه‌رۆكی خۆی له سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته چ له‌شێوه‌ی گۆرینی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته سه‌ربه‌خۆكان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بۆ یه‌كگرتن چ له رێگه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به سه‌ر ناوچه فێدرالیهكان بوو به یه‌كگرتوو مانه‌وه.
به‌ڵام ململانێ سه‌ره‌كی له نێوان لایه‌نگرانی فێدرالیزم بۆ دروستكردنی ئێرانێكی فێدراڵا له سێ روانگه خۆی وه‌ده‌ر ده‌خا، روانگه‌ی یه‌كه‌م، فێدرالیزمی لا په‌سه‌نده به‌ڵام ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی جوغرافیایی، هه‌رچه‌ن ئه‌م روانگه‌یه له ره‌هه‌ندێكی دیمۆكراتیكه‌وه ده‌چێته پێش له‌وه‌دا كه ئێران له تێكهلێك له پارێزگاكان به قه‌ومه دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌بینێ، به ده‌رچوون له مافی شارومه‌ندی، ته‌نیا چاوی له وه‌ده‌ستكه‌وتنی هه‌رچی زیاتری هێز له رێگه‌ی هاوڵاتیانه‌وه كه پێویستێكی دیمۆكراسیه. به پێ ئه‌م جۆره قێدرالیزمه، هاوڵاتیان به دامه‌زراندنی ئۆرگان گه‌لی ناوچه‌یی ده‌توانن له سه‌ر بریاردانه سیاسیه‌كان توانایی‌و كاریگه‌ریان ههبێو به به‌رێوه‌بردنی كارووباری ناوچه‌یی خۆیان خه‌سڵه‌تێكی بهرههمهێنو هه‌مه‌لایه‌نه بده‌نه گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات. به‌ڵام ئه‌وان له نێوان فێدراڵهكاندا هیچ جیاوازێك دانانێن. به پێ ئه‌م روانگه‌یه” كوردستان هه‌ر یه‌زده” كه له‌وێدا كورده‌كان ته‌نیا له مافێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن له زمانی كوردی نه زیاتر له‌وه. ئه‌م نمونه‌یه له فێدرالیزم، شوناسی نهتهوهییو پێویستیه‌كانی وه‌لاده‌نێ.
روانگه‌ی دووهه‌م راست به پێچه‌وانه‌ی روانگه‌ی یه‌كه‌م، فێدرالیزم به‌واتای لێك هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌كان پێناسه ده‌كا نه دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵكوو به روونی به دوای له‌تكردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه. ئه‌م روانگه‌یه به تێگه‌یشتن له پێكهاته‌ی ئێران وه‌كوو پێكهاته‌ێكی به‌رهه‌م هاتوو له نه‌ته‌وه‌كان‌و به موزایك چاولێكردنی تێكه‌ڵاوی نه‌ته‌وه‌یی – قه‌ومی له وڵات، له ئاكامدا ده‌گاته فێدرالیزمێك كه له پراكتیكدا جیاوازێكی وای له‌گه‌ڵا دابه‌شكردنی وڵات به چه‌ن یه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ نیه. ئه‌و جۆره له فێدرالیزم بۆ ئێران، له گه‌ڵا مافی شارومه‌ندی ئێرانی‌دا نامۆیه به روونی یا شاراوه له‌گه‌ڵا ئیده‌ی ئێرانێكی یه‌كگرتوودا ناته‌بایه. ده‌ركه‌وتنی ئه‌مجۆره فێدرالیزمخوازهیه له دیارترین شێوه‌یدا ده‌توانین له راگه‌یه‌ندراوێكدا دایبنێین كه له‌م دواییانه‌دا هێندێك كه‌س له ژێر ناوی ” به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌كان بۆ دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆ نووسین” به بۆنه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئازه‌ربایجانه‌وه ده‌ریان كرد.
فێدرالیزمی جێگه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م ره‌وته جیایخوازانه بۆ له‌ت له‌تكردنی ئێران‌و مه‌به‌ستێكی سهربهخۆێكی وایه هه‌رچه‌ن ئه‌م راگه‌یندراوه ئاكامه‌كانی ئه‌م فێدرالیست خوازانه به شێوه‌ێكی روون نیشان ده‌دا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا نیشان دا كه هه‌ر جۆره فێدرالیزم خوازێك تایبه‌ت له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه، دره‌نگ یا زوو ده‌كه‌وێته هه‌ڵوێستێكه‌وه كه نووسه‌رانی ئه‌م راگه‌یندراوه له سه‌ری وه‌ستان.
به‌ڵام فێدرالیزمی شێوه سێهه‌م، ئه‌و شێوه له فێدرالیزمی مه‌به‌سته كه له‌سه‌ر جیاوازیه نهتهوهیهكانو دابه‌شكردنه جوغرافیایهكان كار ده‌كا، هه‌م وڵامده‌ری مافی شارومه‌ندی له شوێنگه‌ی دێمۆكراسیهوه ئه‌و شێوه فێدرالیزمه‌ی كه له سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات راوه‌ستاوه، به‌ڵام له‌تكردنی ده‌سه‌ڵات ره‌ت ده‌كاته‌وه. ئێرانی وه‌ك وڵاتێكی یه‌كگرتوو ده‌وێ، له روخسار‌و فۆرم‌و پێكهاته‌ی دیمۆكراتیك‌و به نۆرمه‌كانی دیمۆكراسیه‌وه. وڵاتێكه له گۆره‌پانی جیهانیدا به روخساریكی یه‌كگرتوو خۆی وه‌ده‌رده‌خا، ده‌سه‌ڵات له‌وێدا پێوه‌ندی به هه‌موانه‌وه هه‌یه، یه‌ك جۆر پاره‌ی هه‌یه له‌ویدا پلانه ئابوورییه گه‌وره‌كان به ده‌ست دهوڵهتێكهوهیه كه هه‌موان ههڵیدهبژێرنو له به‌رانبه‌ر هه‌مواندا وڵامده‌ره، فێدرالیزمێكیی له‌و شێوه‌یه، كه به دوای سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌كانی وڵات له سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتێكه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنێكی هه‌مه‌لایه‌نه، په‌ره‌سه‌ندنێكی هاوته‌ریب قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دواكهوتوویهكانی سه‌رچاوه‌گرتوو له ناوهندگهریهتیو چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، فێدرالیزمێكه به‌زمانی هاوبهشو له هه‌مانكاتدا بووژینهرهوی هه‌موو زمانه‌كان له وڵات دا بێت. ئه‌م فێدرالیزمه ده‌توانێ گونجاترین به‌ربژێره بێت بۆ پێكهاته‌ی ناناوه‌ندگه‌ری دوارۆژی ئێران ، به‌و سه‌رله‌نوێ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ی كه زۆرێك له‌مه‌سه‌له ئاڵوزهكان له سه‌ر پێكهاته‌ی فێدراڵا له ئێران – به سه‌رنجدان به تێكهلێكی له رادهبهدهرو ئاڵۆز له پێكهاته نه‌ته‌وه‌یه‌كان – ته‌نیا ده‌بێ به تێپه‌رینی زه‌مه‌ن، له سه‌ر بنه‌مای كاری كارناسیو به رێكه‌وتنێكی دیمۆكراتیك روون بێته‌وه.
4-3) له‌سه‌ر حیزبه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی ناوچه.
دیارده‌ی هێزه سیاسیه‌كان به مهیلو ره‌غبه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌دا، رابردووێكی دووروو درێژی هه‌یه. به شێك له‌وانه به‌هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌كانی ژیانی شوێنی تێكۆشانی خۆیان، تهمهنهێكی زیاد له 60 ساڵه‌یان هه‌یه. له چاره‌كه‌سه‌ده‌ی رابردوودا حیزب‌و دامه‌زراوه جۆراوجۆره ناوچهیهكان سه‌ریان هه‌ڵداوه كه هێندێك له‌وانه‌ی له‌به‌ر ئه‌وی بیچمیان له بزوتنه‌وه ره‌سه‌نه‌كاندا دا هه‌بوو و خۆیان له‌گه‌ڵا باسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه رێك بخه‌ن، توانیان به‌وه‌ده‌ستهێنانی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری، مانه‌وه‌ی خۆیان مسۆگه‌ر بكهنو درێژه به تێكۆشانیان بده‌ن، هێندێكیش بوون‌و هه‌ن كه له به‌ر نه‌بوونی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان ئاشكرا كردنی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و بێ پێوه‌ندی مانه‌وه له‌گه‌ڵا ره‌وته‌كانی ئێسته، یان له‌نێو چوون یان نه‌یان توانیوه له پانتایی ناوهندو دامه‌زراوه‌كانی خۆیان په‌ل بهاوێنه ده‌ره‌وه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م دیارده‌ی دۆزینه‌وه‌ی هێزه‌كان له سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن تێكۆشه‌رانی ئه‌م بواره له كۆی گشتی خۆیدا رێره‌وێكی په‌ره ئهستێنو روو له زیادی پێواوه هه‌روا به خێرایكی زۆر ده‌چێته پێشێ، ئه‌م كاره خۆی به‌ڵگه‌ێكی روونه بۆ بوونی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له وڵات‌و هه‌م نیشانده‌ری گه‌شه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یه له ئێران‌دا.
رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵا ئه‌م دیارده‌یه له لایه‌ن ره‌وته سه‌ره‌كییه سیاسیه‌كانی ئێران، له ماوه‌ی ده‌یه‌كانی رابردوودا راسته‌وخۆ به‌شێك بووه له به‌رنامه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌كانیان، به تایبه‌تی كاریگه‌ری وه‌رگر لهههڵسووكهوتیان له‌گه‌ڵا مه‌سه‌له‌ی نهتهوهییو ئه‌و روانگانه‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌بوون. (سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌كان) بوونی هێزه ناوچه‌ییه‌كان به نیشانهێك له جیاوازی خوازی داده‌نێن، به ده‌سكردو ئامرازی ده‌ستی بێگانه‌یان تێدهگهنو هه‌رواش له خه‌ڵكی ده‌گه‌ێنن، سه‌ركوتی ئه‌وانیان له پرۆژه‌ی كاری خۆیان داناوه. نهتهوهگهراكانی سهرههڵبڕیو له رێبازی ناسیونالیزمی ئێرانی، به چاوی گومانه‌وه ده‌رواننه ئه‌م دیارده‌یه‌و هیچكات ئاماده نه‌بوون كه دۆستایه‌تی سیاسی‌یان له‌گه‌ڵی هه‌بێ. ره‌وته مه‌زهه‌بیه‌كان كه شێعهگهراكانیشیان له‌گه‌ڵا بووه له‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌دا كه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه له ژێر كاریگه‌ری نازناوه‌كانی سه‌ڵته‌نه‌ت خوازانی په‌هله‌وی كاریان كردوه له‌م گۆشه نیگایه‌شه‌وه كه ئه‌م دیاردانه كه نازناوی ((كۆمۆنیست)) بوونیان له‌گه‌ڵه‌و به زۆرینه له ناو لایه‌نگرانی سوونهدان، له گه‌ڵیان دژایه‌تی ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌و ره‌وتانه‌ی تێروانینێكی به‌گشتی جیاواز له‌گه‌ڵا ئه‌وانی دیكه‌ی له‌گه‌ڵا ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه چه‌پ بوو، له‌به‌ر پشتیوانی كردنی له عه‌داڵه‌تخوازی، چه‌وسانه‌وه‌و جیاوازی دانان دژ به قهومو نه‌ته‌وه‌كان‌و پاڵپشتی كرد له به‌ئامانج گه‌یشتنی مافه‌كانیان، له‌م رێگه‌یه‌شدا ته‌نیا هاوڕیهكی به‌رده‌وامی حه‌ره‌كه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌كان مایه‌وه‌و خۆی وه‌كوو هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی جووڵانه‌وه‌ی ویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كان ناساند‌و ئاماده‌ی دامه‌زرانی نزیكترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵا تهشكیلاتو هێزه ناوچهیهكان بوو.
له‌م رێگه دووروو درێژه‌دا هه‌ر ناكۆكێكی سیاسی‌و جیاوازی به‌رنامه‌ش كه له نێوان چه‌په‌كان له‌گه‌ڵا ره‌وته نه‌ته‌وه‌یه‌كاندا سه‌ری هه‌ڵداوه – كه هێندێك جار بوه‌ته هۆی لێكدابرانو ئاڵۆزی توند – به‌ڵام هیچكات ئه‌و بابه‌ته‌ی كه چه‌پ به‌رده‌وام بوونی هێزه ناوچه‌یه‌كانی به راستێكی سه‌ر ههڵبریوو له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێ، گومان هه‌ڵگر نه‌بووه.
له‌به‌رانبه‌ردا، حیزبه ناوچهیهكان هاورێو هاپه‌یمانی سیاسی خۆیان له بوونی چه‌په‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه روویان تێكردوه. سه‌ره‌رای ئه‌مه، راستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه له سه‌ر به‌ستێنی هه‌ر ئه‌م هاوبه‌شیه سیاسییه، له لایه‌نی رێكخستنه‌وه به‌ڵام زۆرتر خۆی ته‌ریك خستوه‌و نه‌چوه‌ته پێش. دوو هۆكار له‌م پێوه‌ندیه‌دا كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه، هۆكاری یه‌كه‌م، به‌رهه‌م هاتوو له روانگه‌ی چه‌په، كه ده‌بێ به‌پێ ئه‌و ئازادیه نه‌ته‌وه‌یه‌كان ده‌بێ ببێت به مینبه‌رێك بۆ رزگاری له چه‌وسانه‌وه‌ی چینایهتیو هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌م بیری چاوه‌دێریش به‌سه‌ر سیاسه‌ت دانان‌و هه‌روه‌ها قه‌واره‌ی ته‌شكیلاتی ده‌بێ له‌سه‌ر پاراستنه (یه‌كگرتووییی پرۆلیتاریا) بێت. به پێ ئه‌م ئه‌سڵه رێ نیشانده‌ره، هه‌ر تاكێكی چه‌پ به‌بێ له به‌رچاو گرتنی به‌ستراوه‌یی به نه‌ته‌وه‌یی خۆی، ده‌بوایه له حیزبه سهرانسهریهكاندا كار بكا، له ناو حیزبه‌كه‌شدا نابێ هیچ تایبه‌تمه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی بكرێته ناو پێكهاته‌كه‌یه‌وه. له حیزبه سه‌رانسه‌ریه چه‌په‌كاندا ئینتماش كاری پێده‌كرا – هه‌ڵبه‌ت هه‌رچه‌ن بگه‌رێنه‌وه بۆ رابردوێكی دوور زۆر به توندی كاری پێده‌كرا – كه ته‌شكیلاته پێشكه‌وتوو نه‌ته‌وه‌یه‌كان به شێوه‌ێك بكه‌نه ئه‌ندامی خۆیان تاوه‌كوو خه‌بات بۆ ئازادی نه‌ته‌وه‌یی له پێناو خزمه‌ت بۆ ئازادی له چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تیی بچێته پێش. پێكهاته‌ێكی له‌م شێوه‌یه‌و تێروانینێكی له‌م بابه‌ته له‌سه‌ر پێكهاته، له درێژماوه‌دا نه‌ك نابێته هه‌وێنی پێكه‌وه‌یی رێكخراوه‌یی به‌ڵكوو ده‌بێته هۆی لێكترازانی سه‌ربه‌خۆیی رێكخراوه‌یی، له‌راستیشدا هه‌ر واشی لێهات. بیرۆكهێكه بوونی چینایهتیو پێكهاته‌كه‌ی، تاوه‌كوو ماوه‌ێكی دوور‌و درێژ ناتوانێ له رێگای ئه‌و كه‌سانه‌وه كه به‌ستراوه‌یی نه‌ته‌وه‌یی بایه‌خی هه‌میشه‌یی بۆی هه‌یه. قه‌بووڵا بكرێ. له جیابوونه‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره له چه‌په‌كان، ئه‌م هۆكاری پێكهاته‌ی چه‌پ بوونه به نۆبه‌ی خۆی ده‌وری گێراوه، به‌ڵام هۆكاری دووهه‌م كه هۆكاری سه‌ركێشه. ده‌بێ به روونی له گه‌شه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یه له وڵات‌دا ببینرێ كه به‌تایبه‌تی به رووخانی یه‌كیه‌تی سۆڤیهتیو له نێوچوونی سوسیالیزمیو لێ هه‌ڵوه‌شانی ناوه‌ندی( ئهنترناسیۆنالیزمی پرۆلیتاریا) خێراێكی بێ وێنه‌ی گرتهخۆیو لێكدابرانێكی قورسی له كاروانی چه‌په‌كان له ره‌هه‌ندی نهتهوهخوازهكانهوه به‌دوادا هات. له ئاكامدا، پێكهاتنی ته‌شكیلاته نه‌ته‌وه‌یی – ناوچه‌یی پرۆسه‌ێكی حاشا هه‌ڵنه‌گرو روو له گه‌شه بوو‌و هه‌یه‌و له مێژه كه ته‌شكیلاتێكی له‌م شێوه‌یه بووه به راستیكی حاشا هه‌ڵنه‌گری گۆره‌پانی سیاسی ئێران‌و وه‌ره‌ق وا وهرسووراوه كه ئێسته‌و ته‌نانه‌ت ساڵه‌كانی پێشووتریش به‌شێك له لایه‌نگرانی سیسته‌می پاشایه‌تی ( مه‌شروته‌خوازان) زۆرتر نهتهوهخوازگهلێكی ئاماده له به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به‌شێكیش له ئیسلامیه‌كان ئه‌و راستیه‌یان قهبووڵكردوه كه ته‌شكیلاته سیاسیه‌كان زۆرتر ئینتماێكی نه‌ته‌وه‌یان له ناوچه‌كه‌و ئێران‌دا هه‌یه‌و به‌شێكیان كه‌وتوونه‌ته دۆسایه‌تی له‌گه‌ڵیان. ئه‌م كاره خۆی ره‌نگدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه له ئێران‌دا یه‌كگرتوویی له‌بیرو رێبازی ئه‌م رهوتانهدایهو نیشانده‌ری سه‌پاندنی راستی گه‌شه‌كردنی ناسینه‌وه‌ی شوناسی نهتهوهیهبهسهر هه‌موو ئه‌و هێزو ره‌وتانه‌دا كه ده‌یانهه‌وی له سه‌ر سیاسه‌تی وڵات كاریگه‌ریان هه‌بێ.
بۆ چه‌په دێموكراته‌كان، هه‌م له‌به‌ر چه‌پ بوون‌و هه‌روه‌ها وه‌فادار مانه‌وه‌ی به كاری دێموكراسی، كاری پێكهێنانی زۆرێك له ناوه‌نده فهرههنگیهكان له كۆنهوهچارهسهر كراوه‌و ئاسۆی بیری قووڵی دێمۆكراسی ئه‌ودا به‌وپه‌ری كراوه‌یی بۆچوونه‌وه پێشوازی ده‌كا. هێزێكی چه‌پی دێموكراتی سه‌رانسه‌ری، تامه‌زرۆیی به دامهزراندنو پته‌وكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵا ئه‌م ره‌وتانه له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی خۆیان‌و به چاوێكی هه‌ستیاره‌وه ده‌روانێته ده‌روانێته زۆرایهتیه دێموكراته‌كان، حیزبێكی چه‌پی دێموكراتی سه‌رانسه‌ری له هه‌مانكاتدا به وریایه‌وه ئاگاداری قورسایی‌و ئینتما جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌مجۆره رهوتانهدایهو له رێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی حیزب سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی – ناوچه‌یی به بایه‌خه‌وه ده‌روانێته تێگهیشتنیكی له‌و شێوه‌یه دهیانههێ نوێنه‌رایه‌تی بیر‌و ئینتیما چه‌په‌كان بكه‌ن. به‌ڵام چه‌پ له هه‌مانكات دا له‌سه‌ر خاڵێكی بنه‌رتی پێداگری ده‌كا كه هێزه‌كانی ناوچه به هه‌ر ههڵبژاردێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، له بنچینهداو له دوایین لێكدانه‌وه‌دا له‌گه‌ڵا بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دا ده‌توانرێ شرۆڤه بكرێ، مه‌سه‌له‌ی سهرهكیوگرینگی ئه‌وان به ئامانج گه‌یاندنی مافی نه‌ته‌وه‌یه، له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌شه كه به جۆرێك له هزرو بۆچوون له نێوان ئه‌م جۆره هێزانه كه چه‌په پێوه‌ندیدار به به نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ده‌یان دۆزنه‌وه ده‌بوایه ته‌نیا له هێزه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی خۆیاندا خڕ ببنه‌وه، به توندی دژایه‌تی ده‌كا. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م فكره، له دوایین لێكدانه‌وه‌دا، هه‌ر ئه‌و روانگه پێكهاته‌یه كه ئێران موزایكێكهو خاڵی هاوپێوه‌ندی قووڵی نێوان هاووڵاتیان له‌گه‌ڵا یهكدیو به‌رژه‌وه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان به پێ بهستراوهیان به چین‌و توێژی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه داده‌نرێ.
هێندێك گرفت‌و مه‌ترسی له‌م بواره‌دا بۆ بزوتنه‌وه‌ی چهپو دێموكرات، له‌وه‌را سه‌ر هه‌ڵده‌دا كه هێندێك له لایه‌نگرانی پێوه‌ندی دابه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌یی له حیزبی نه‌ته‌وه‌ی خۆیدا، به به‌ربه‌ره‌كانێ ناسالم له گه‌ڵا ره‌وته چه‌په سه‌راسه‌ریه‌كان دا سهرههڵدهداو ئه‌وه له بیر ده‌كه‌ن كه ته‌نیا هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌وان له ئێران هه‌ر ئه‌و ره‌وتانه‌ن. له راستیدا گه‌ر ئه‌وان له سه‌ر بریاری به‌رنامه‌كانی خۆیان له سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا وه‌فادار بمێنێته‌وه، ده‌بێ پاڵنه‌ری پراكتیكی ئه‌م بریاره له دروستكردنی بهرهێكی به‌هێزو یه‌كگرتووی دێموكراسی كه قایل بێت به چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی له وڵات دا بزانین كه چه‌پی دێموكراتی سه‌رانسه‌ری باڵی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌و ته‌نیا پردێكی پێوه‌ندی به‌هێزه بۆ په‌یوه‌ست بوونی هێزه ناوچهیهكان به هێزه دێموكراته سهرانسهریهكانی وڵات.
دروستبوونی حیزبی نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه، له راستیه حاشا لێكراوهكانهوه سهرههڵدهداو وڵامی راستیه‌كانیش ده‌داته‌وه، به‌ڵام گۆرینی بۆ ئه‌و ئینتمایه‌ی كه هێزه سیاسیه‌كان له ئێران‌دا ده‌بێ له سه‌ر پێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی رێك بخرێنه‌وه دژه دیمموكراتیكو دژی مافی هاوڵاتیانو دژی چاره‌سه‌ری دێموكراتیكی وهسهلهی نه‌ته‌وه‌یه له وڵات‌دا.
4-4) شوێنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی له یه‌كگرتنه‌وه‌كان دا.
رهوتو هێزه سیاسییه سه‌رانسه‌ریه‌كان له ئۆپۆزسیۆندا به سه‌رنجدان به شوێن كهوتهییان له ویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كان له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ئێران – ئه‌ڵبه‌ت به جیاوازێكی زۆر له‌و تێگه‌یشتنانه‌ی كه هه‌یانه – قه‌بوڵی ده‌كه‌ن كه له بابه‌تی یه‌كگرتنه سیاسیه‌كان دا، ئاماده بوونی هێزه سیاسیه ناوچهیهكان مافێك‌و زه‌رووره‌تێكی سیاسی گرینگیشه. له به‌رانبه‌ریشدا هێزو ره‌وته نه‌ته‌وه‌یی – ناوچهیهكان كه خوازیاری چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یین له ئێرانی یه‌كگرتوودا، ئه‌وه‌یان قه‌بووڵه كه هاتنی ئه‌وان بۆ نێو به‌ره یه‌كگرتووه سیاسیه‌كان بۆ دابینكردنی دێموكراسی له ئێران‌دا، كارێكی گرینگ‌و چاره‌نوس سازه بۆیان. له‌سه‌ر دژوای كاره‌كه، ماوه‌ێكی زۆره كه ئیدی تێگه‌یشتنێكی پێویست له سه‌ر بابه‌ته‌كه لای كۆی ئۆپۆزسیۆن نیه. كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه هێشتا هیچ رێگایه‌ك نیه بۆ گه‌یشتن به هاوپهیمانهتێك ، هه‌ر له‌م ده ساڵه‌ی دواییدا – له گه‌رانه‌وه بۆ رابردوێكی دوور خۆم ده‌بوێرم – جیا له‌و ساتانه‌ی كه ده‌گه‌رێته‌وه یهكیهتێكی روون كه چه‌ن پێكهاته‌ی سیاسی سه‌رانسه‌ری به تایبه‌تمه‌ندی چهپو چه‌ن پێكهاته‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی – ناوچه‌یه ناسراوه‌كانی ده‌گرێته‌خۆ. له هه‌ر شوێنێك پای هه‌ر یهكیهتێك تا راده‌ێك به‌ربڵاو هاتبێته ئاراوه، كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ك گرێ كوێره‌یه‌كی دژوار له به‌رامبه‌ریاندا راوه‌ستاوه، له گه‌ڵا ململانی جیدی‌و به گشتیش سه‌ر نه‌كه‌وتوو به‌ره‌و روو ده‌بێ. ئه‌م دژواریهش كه تا ئێسته هه‌روا ماوه‌ته‌وه وه‌ك كۆسپێكی سه‌خت له به‌رامبه‌ر پێكهێنانی یهكیهتێكی به‌ربڵاو له نێوان هێزه دێموكراتهكاندایه. هه‌م هۆكاری روونی هه‌یه‌و هه‌م له‌وه خراپتریش ئاكامی ناخۆشی به‌رهه‌مهێناوه.
لێره‌دا ته‌نیا باس له سهرهكییترین هۆ – هه‌رچه‌ن بنهرهتیترنیشانه – ده‌كه‌ین، ئه‌ویش بوونی ناكۆكییه ده‌ربڕینی بابهتو كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له وڵاتۆ روانگه‌كانی پێوه‌ندیدار به چارهسهریهكهی. هه‌رچه‌ن هێزه دێموكراته سه‌رانسه‌ریه غه‌یره چه‌په‌كان له ساڵه‌كانی رابردوودا له رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵا مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی به خۆشحالیه‌وه رێگهێكی تا راده‌ێك واقعبینانه‌ی گرتوه‌ته پێش‌و هه‌ڵسووكه‌وتێكی تارادێك دێموكراتیكیان به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گرتوه‌ته به‌ر. به‌ڵام هێشتا له‌گه‌ڵا دانانی به‌رنامه‌و رێبازێكی روون‌و واقعبینانهو دێموكراتیك مه‌ودایه‌كی دووریان هه‌یه. له ناو ئه‌م هێزانه‌دا خڵته‌ی قورسی ناسیۆنالیزمی سونهتیو تێكه‌ڵاو له‌گه‌ڵا ئینتما شیۆنیستیهكان هێشتا كار ده‌كا ده‌بێته هۆی سه‌رله‌نوێ دروسبوونه‌وه‌ی حه‌ساسیه‌ته كاره‌ساتباره‌كان، كرده‌وه‌ی ئه‌م جۆره باوه‌ره رۆحیانه له‌م هێزانه‌دا بواری مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی به گومانه‌وه بینین‌و له‌پێشدا بڕیاردان به‌رامبه‌ر به بابه‌ته نهتهوهیهكانو هێزه سیاسیه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی ناوچه له‌واندا دهپارێزرێو ئاگری دووبهرهكیهكان له رێگه‌ی گه‌یشتن به یهكیهتێك بڵێسه‌دارتر ده‌كا. دڵپیسی به‌رامبه‌ر یه‌كتر، له هێزه نه‌ته‌وه‌یی – ناوچهیهكان به‌رامبه‌ر به به‌شێكی جێگای سه‌رنج له هێزه دێموكراته سه‌رانسه‌ریه‌كان دا هه‌یه كه له لاێكهوه له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی غه‌یره دێموكراتیكی هێندێك له ره‌وته سه‌رانسه‌ریه‌كان دا پشتیوانی ده‌كرێ‌و له لایه‌كی دیكه‌وه گوشاری ره‌وته دژه فارسه‌كان‌و دواتر جیای خوازه‌كان به‌هێز ده‌كرێن.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بۆ دابینكردنی یهكیهتێكی به‌ربڵاوی سیاسی له نێوان كۆماریخوازو دێموكرات‌و سێكۆلاره‌كان له شێوه‌ی جۆراوجۆرمان بینی كه له هه‌موویاندا، كاتێك كاری دابینكردن‌و یهكیهتێك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی رێگه چاره‌كه‌ی له پرۆگرامی خۆیدا داناوه، ده‌ستبه‌جێ به ئێختیارێكی دوولایه‌نه‌ی ((هێڵه‌سووره‌كان به‌ره‌و روو بووین! جیاوازییه‌كانیش هه‌ر لێره‌دایه. له لایه‌كه‌وه لایه‌نه‌كان زه‌رووره‌تی ئاماده‌بوونی یه‌كتر له یهكیهتێكی به‌ربڵاودا په‌سه‌ن ده‌كه‌ن، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه له رێگه‌ی دانانی پلاتفۆرمێكی یه‌كیه‌تی، دیسان كار ده‌گاته‌وه شان‌و باهۆو سه‌رو گه‌ردنه‌كان. خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج هه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو لایه‌نه‌كه زیاتر له‌وه‌ی كه له سه‌ر ناوه‌رۆكی رێگه چاره دیالۆگ بكه‌ن له سه‌ر كۆمه‌لێك بابه‌ت – كه هه‌رچه‌ن له جێگه‌ی خۆیان گرینگن، به‌ڵام نه ته‌نیا له جێگه‌ی خۆیان – ده‌كه‌ونه قسه‌و باسهوهو دوایه‌ش ئه‌وه ده‌زانین كه چیرۆكی زویربوون له یه‌كدی دوور كه‌وتنه‌وه دێته ئاراوه.
به‌ڵام پاشماوه‌ی به دواكه‌وتنی دابینكردنی رێكه‌وتنێك له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان ره‌وته دێموكراته‌كان‌و دواكه‌وتن له ئاست چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌ترسێكی جیدیتره كه كه‌متر سه‌رنجی دراوه‌تێ. سه‌ره‌تایترین گرفته‌كانی ئه‌م دواكه‌وتنه، دروستبوون‌و گه‌شه‌ی بێ هیوایی له نێوان هێزه نه‌ته‌وه‌یی – ناوچه‌یه‌كانی له یه‌كیه‌تیه سهرانسهریهكانن له وڵات دا تێروانینێكی ساكاری ده‌وێ تاوه‌كوو هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و به‌ستێنه ببینین ئه‌ڵبه‌ت نه به شێوه‌ێكی پێویست وه‌كوو هۆكاری سه‌ره‌كی بابه‌ته‌كه بیهه‌وێ ده‌رچوون له یهكیهتێكی سه‌رانسه‌ری له لایه‌ن ههڵهاتوهكانهوه پاكانه‌ی بۆ بكرێ‌و پاساو بدرێ – ئینتما به یه‌كگرتنی نێوان پێكهاته ناوچهیهكان له سه‌رووی یه‌كیه‌تیه سه‌رانسه‌ریه‌كان به‌رده‌وام به‌هێز كراوه‌و ته‌نانه‌ت هێندێك جار وه‌ك ئاڵترناتیوێك باسی لێوه كراوه. هیچ دوو دڵیێكی ناوێ گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌ی هێواشه‌ی یه‌كیه‌تیه سه‌رانسه‌ریه‌كان بیانهه‌وێ هه‌ر به‌م شێوه‌یه بچنه پێشێ، روونتر بڵین هه‌ر له شوێنه‌كه‌ی خۆیان دا بخوڵێنه‌وه. ئه‌م ئینتمایه پهروو باڵێكی روو له زیاد ده‌گرێته خۆی‌و ئه‌وكات هزری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له وڵات‌دا به پشت به‌ستن به به‌هێزی یه‌كیه‌تی دێموكراتیكی سه‌رانسه‌ری روژ له دوای رۆژبه قازانجی بیری به موزایك بینی ئێران بێ هێز ده‌كرێ. ئه‌زموونێكی له‌م شێوه‌یه له نێوان هێزه دێموكراته‌كان له ئێران به هیچ شێوه‌ێك له قازانجی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێرانی یه‌كگرتوودا نیه. به‌رده‌وامی ئه‌م دژایه‌تیه مێژوویه، خۆی له‌خۆیدا به به هێزكردنی ده‌روون ناسی جیا بوونه‌وه‌ی جوغرافیایه ئاسه‌وارو كاریگه‌ری ئه‌م بێ هیوایه له هه‌ڵوێسته پرۆگرامیهكان له دوولایه‌نی كێشه سیاسیه‌كان دا. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ئاسه‌واره له ره‌وته نه‌ته‌وه‌یی – ناوچهییو چوونه سه‌رێ ناواقێع بینی ئاستی بابهتهكان ته‌نانه‌ت له هێندێك شوێنیش دا هاسنوور بوون له‌گه‌ڵا سه‌ربه‌خۆیش ده‌بینن، گونجاندنی هێندێك باوه‌ری پرنسیپی له پلاتفۆرمه سیاسیه‌كانیان ده‌بینن كه له به‌ر ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی باس نه‌بوه، هه‌ر وه‌ها به هێنانه به‌رباسی كۆمه‌لێك شهرتو مه‌رج بۆ یه‌كیه‌تی – وه‌كوو روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م یا ئه‌و به‌ربژێری پێكهاته‌ی بۆ ئێرانی دوارۆژ له پلاتفۆرمی یه‌كیه‌تیه‌كان – به‌ره‌و روو ده‌بین كه له كرده‌وه‌دا ده‌بنه كۆسپ له رێگه‌ی یهكگرتنهكاندا.
له به‌رانبه‌ر دا له نێوان هێزه سهرانسهریهكانیش دا دیاردێكی زۆر خراپی به كه‌م بینینی روانگه‌و به‌رنامه‌دا ده‌بینرێ. هێندێك له كۆماریخوازه دێموكرات‌و سێكۆلاره‌كان كه تا ماوه‌ێك له‌وه پێش له سه‌ر بابه‌تی چه‌پی دێموكرات له هه‌مبه‌ر مه‌سه‌له‌ی نهتهوهییو رێگه چاره‌كه‌ی له وڵات دا راوه‌ستابوون، ئێسته له كرده‌وه‌دا پێویستی هێندێك له یارگیریه سیاسیهكانو ئێتلافه سیاسییه نوێیه‌كان، به ناچاری پاشه‌كشه‌یان كردوه له هه‌ڵوێستی پێشووی خۆیان‌و ته‌نانه‌ت له روانگه‌و بهرنامهكانیندا ده‌یشارنه‌وه! ئه‌م ره‌وته به‌تایبه‌ت له راستای لاوازكردنی شوێنگه‌ی چه‌پ بۆ دابینكردنی یهكیهتێك له سه‌ر چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد كاریگه‌ری داده‌نێ. ئه‌م ده‌سته خه‌ریكی گۆرینی هه‌ڵوێست، له نووكی كه‌مكردنه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یی له مافی شارومه‌ندی ــ كه ئه‌م باشترین دۆخه ــ ده‌ست پێدهكاو به گه‌وره‌بوونی مه‌ترسی دابه‌شبوونی ئێران – ئه‌م خراپترین‌و ئیفراتیترین دۆخه – كۆتایی دێت. ئه‌م گۆرانی روانگه‌یه دیالۆگێكی بونیادنه‌ر له نێوان چه‌پی دێمۆكرات‌و ره‌وته نه‌ته‌وه‌یی -ناوچه‌یه‌كانی دێموكرات له‌گه‌ڵا دێموكراته نه‌ته‌وه‌یه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران بۆ دابینكردنی لێك تێگه‌یشتن ده‌كه‌نه قوربانی به هێزكردنی هه‌ر ئه‌و (هێڵه سوورانه) له دوولایه‌نی كێشه‌كه. خه‌ساره‌كه له‌وه‌دایه كه تاوناتاوێك دهنگۆگهلێك ده‌گاته گوێ كه ــ هه‌رچه‌ند زۆر لاواز ــ باس له‌وه ده‌كا كه خۆی له گه‌ڵا هزری سهركوتكهرو حكومه‌تی سه‌ره‌ڕۆدا زیاتر به نزیك دهزانێتاوهكوو له‌گه‌ڵا ” به‌واتای ئه‌وان” جیایخوازهكان یا خاوه‌ن مافی جیایی!ئاكامی خراپ‌و به‌ته‌واوه‌تی خراپ ته‌نیا ئه‌وانه نین كه له دێڕه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌مان پێكرد، ئه‌م نوسینه‌مان ناته‌واو ده‌بێ هه‌ر كات دوا قسه كه قسه‌ی كۆتایی ئه‌م به‌شه‌یه له نوسینه‌كه‌مان كه نهكوترێ. روانگهێكی دروست له بابه‌ت وڵام دانه‌وه به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی له یهكیهتێكی به‌ربڵاوی نێوان هێزه كۆماریخوازوو سێكۆلارهكاندا!
گه‌ر خاڵی ده‌سپێك ئه‌وه بێت كه دێموكراسی له ئێران دا ده‌سته‌به‌ر بێت، ئێران به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه‌و له‌وێدا مافی به‌رامبه‌ری مافی نهتهوهییو مافی شارومه‌ندی دابینبكرێ، پاشان ئه‌و كاته رێكخستنی به‌ربڵاو له نێوان لایه‌نگرانی ئه‌م باوهرانهدا،پێویستی بایه‌خداری هه‌موان، ئه‌ركی هاوبه‌شی ههموانو كۆی به‌ستێنی گشتی ئێمه ده‌بێ. گه‌ر بمانهه‌وێ به‌م رێگه‌یه‌دا بچینه پێش، ده‌بێ بچینه ژێر پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش كه پێ له‌سه‌ر به‌شداریكردن‌و هاوبه‌شی داده‌گرێ، ئه‌م به‌شداریكردنه له چه‌ن بابه‌تی ناوه‌رۆكی به باس كردنی روونی بنه‌ماكانی رێكه‌وتن دێته به‌رهه‌م. رێكهوتووهكان ئه‌وه قه‌بووڵا ده‌كه‌ن كه مه‌سه‌له كێشه خوڵقێنهكان له پلاتفۆرمهكهدا نه‌گونجێنن، له پێداگرتن له‌سه‌ر هێنانی ((مافی چاره‌ی خۆنوسین)) و ((ته‌واویه‌تی ئه‌رزی)) خۆی لێبواردوهو ته‌نیا ((ئێرانی دێموكراتیك‌و یه‌كگرتوویان)) كردوه به بنه‌مای رێكه‌وتنی هاوبه‌شی خۆیان. پلاتتفۆرمی هابه‌ش له سه‌ر به‌شداری پێكهاته‌ی ناناوه‌ندی بۆ ئێرانی دوارۆژ ده‌وه‌ستێ، به‌ڵام له چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ده‌ست نیشانكردنی جۆری پێكهاته‌كه‌ی خۆ ده‌بوێرێ، پلاتفۆرمی هاوبه‌ش روونی ده‌كاته‌وه كه له نه‌ته‌وه‌ی ئێرانێ‌دا، نه‌ته‌وه‌كانی ئازهربایجانیو كورد‌و توركهمهنو بهلووچو عه‌ره‌ب جیاوازیان له‌گه‌ڵا دهكهنو ده‌چه‌وسێنه‌وه بێحورمهتیان پێدهكرێو له سه‌ر ئیرادێكی یه‌كگرتوو بۆ لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره جیاوازی‌و بێحورمه‌تیانه پێداده‌گرن.
بنه‌مای كاری هاوبه‌ش به فه‌رمی ناسینی هه‌موو زمانه جۆراوجۆره‌كانی وڵات‌و قه‌بووڵكردنی زمانی فارسی وه‌ك زمانی هاوبه‌شی هه‌موو ئێرانیه‌كان له ئێرانی یه‌كگرتوو دێموكرات دا، روونی ده‌كاته‌وه كه: ئیداره‌ی به‌رێوه‌به‌ری ناوچه له‌گه‌ڵا دامه‌زراوه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی – ناوچهییو ئیداری گشتی وڵات له گه‌ڵا دامه‌زراوه نه‌ته‌وه‌یه سهرانسهریهكانه، پاره، یه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی دارشتنی ئابووری گه‌وره له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی سه‌رانسه‌ری نه‌ته‌وه‌یه، كه چاره‌سه‌ر كردنی هه‌موو دواكهوتوویهكانی به‌رهه‌مهاتوو له جیاوازیه‌كان له دژی ناوچه بێبهشهكان به دهروهستیهوه جێبه‌جێ بكا.
یه‌كگرتنی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای پلاتفۆرمێك به‌م هێڵهگشتیانهوه هه‌م پێویستێكی ده‌ستبه‌جێیه له خه‌بات بۆ دێموكراسی له ئێران‌و به‌راستیش مومكینو پراكتیكیش ده‌كرێ، هه‌ركاتێ كه زێده‌خوازی غه‌یره دێموكراتیك جێگه‌ی خۆیدا به رێكه‌وتنێكی دێموكراتیك، ئه‌وانه‌ی له ده‌وری ئه‌م پلاتفۆرمه‌ن له خه‌بات دژی كۆماری ئیسلامی‌و دابینكردنی دێموكراسی له وڵات دا چر بكرینه‌وه، به‌ڵام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵا شێوازی خه‌بات ، سه‌ره‌رای جیاوازی بیر‌و بۆچوون له پێداگری له سه‌ر په‌سه‌ند بوونی یه‌ك شكڵاو شێوه‌ی خه‌بات له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه پشت گوێ ده‌خرێ. هه‌ریه‌ك له ئێمه ده‌توانین به‌و خه‌باته چه‌كداریه‌ی ئێسته له‌م یان له‌و ناوچه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه هه‌ن دژایه‌تی بكه‌ین، ئه‌م جۆره له خه‌باتیش به روانینێك به لایه‌نه غه‌یره مرۆیهكانیدا ره‌تی بكه‌ینه‌وه به تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجی ئیستادا كه ئه‌ركی چاره‌نووس ساز له خه‌بات بۆ مافی نه‌ته‌وه‌یی له شاره‌كان له باتی دێهاته‌كان ده‌توانین به هۆی دامه‌زراوه‌ی مهدهنیو بزوتنه‌وه مه‌ده‌نیه‌كان بچینه پێش‌و به شێوه‌ێكی روون ئاشكراش ههڵهبوونو ناكاریگهری ئه‌م شێوازه خه‌باته به درێژه‌دانی خه‌باتی چه‌كداریش بڵێن، به‌ڵام ناتوانینو نابێت وه‌لانانی ئه‌م خه‌باته بكه‌ینه مه‌رجێك بۆ یه‌كیه‌تی. به‌ڵی! ئێمه توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه كه ئیراده بكه‌ین تاوه‌كوو كێشه‌ی نهتهوهییو روانگهێكی درووست بۆ چاره‌سه‌ر كردنی به شێوه‌ێك كه له ئاستی دێموكراسیدایه، به تێگه‌یشتنێكی به‌ربڵاو هه‌مه‌لایه‌نه لێی له جێگه‌ی دروستی خۆی‌و له كاری یه‌كگرتنی به‌ربڵاوی كۆماریخوازانو دێموكرات‌و سێكۆلاره‌كان دابن
نووسینی: بێهزاد كه‌ریمی
و: ئازاد شێخی