مرۆڤی نێو مه‌تاره …. به‌شدار سامی
قه‌وان
ناتوانم باسی به‌هه‌شت و خودا و چۆنیه‌تی دانیشتن له ناو مزگه‌وتان بكه‌م,
هیچ له باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه نازانم.
له ده‌رفه‌تێكدا
باسی بیره خواردنه‌وه و دانیشتن له ناو گازینۆ و سه‌ر به مه‌لهه كردن و
چۆنیه‌تیی ده‌ستبردن بۆ ستیانی كچ و ئه‌و جۆره شتانه ده‌كه‌م
من, به‌س له‌و شتانه شارهزام!
وابزانم نیوه‌ڕۆ بوو
من شیعرم ده‌نووسی كه تۆ هاتی
من شیعرم ده‌نووسی كه تۆ خۆتت ڕووت كرده‌وه
من شیعرم ده‌نووسی كه تۆ ڕۆیشتی.
كات دره‌نگی شه‌وه
– باوكه! دنیا زۆر سارده!
– ده‌زانم كوڕم!
– باوكه! دنیا هیچ سارد نییه؛
من به قه‌ستی وه‌هام گوت
– ده‌زانم كوڕم!
تۆ به قه‌ستی وه‌هات گوت
– باوكه! تۆ ته‌ماشای فیلم ده‌که‌ی؟
– به‌ڵێ كوڕم, ته‌ماشا ده‌كه‌م
– باوكه! فیلمه‌كه باسی ئه‌و ژنه ڕووته ده‌كا؟
– به‌ڵێ كوڕم, باسی ئه‌و ده‌كا!
– باوكه! دوێنێ ئه‌و ژنه ڕووته به كن ماڵه‌كه‌ماندا تێپه‌ڕی!
– ده‌زانم كوڕم!
– باوكه! من به قه‌ستی وه‌هام گوت؛
ئه‌و ژنه به كن ماڵی مه‌دا تێ نه‌په‌ڕی.
– ده‌زانم كوڕم…
تۆ به قه‌ستی وه‌هات گوت.
– باوكه! تۆ پیاوێكی سه‌یری!
– دایكیشت جارێك وه‌های گوت, كوڕه‌كه‌م!
– باوكه! من ماندوو بووم.
– منیش کوڕه‌كه‌م!
یه‌ك ده‌قه
كاتژمێر,
دوو و حه‌ڤده ده‌قه‌ی نیوه‌ی شه‌وه
ده‌رکه داخراون
گڵۆپ كوژاونه‌ته‌وه
خه‌ڵك, له‌وانه‌یه هه‌موو نووستبن…
من به خه‌به‌رم
تا بیر له‌و شتانه بكه‌مه‌وه
كه ئه‌مڕۆ به‌یانییه‌كه‌ی
به به‌رده‌میاندا تێپه‌ڕیوم.
كاتژمێر,
دوو و هه‌ژده ده‌قه‌ی نیوه‌ی شه‌وه
من و
ڕه‌نگه چه‌ند سه‌گێك له ده‌ره‌وه بین.
جه‌نگ
سه‌ربازێك, گولله دهیپێكێ,
هاوسه‌نگه‌ره‌كه‌ی
ده‌ستی ده‌گرێ و
ده‌ڵێ: مه‌ترسه!
برینه‌كه‌ت چاك ده‌بێته‌وه!
ئه‌و: زۆر له‌سه‌ره‌خۆ ته‌ماشای ده‌كا و
زۆر به هێمنی ده‌ڵێ:
من, به ژنه‌كه‌مم گوتبوو
ده‌گه‌ڕێمه‌وه,
پێی بڵێ: بمبوورێ!