
بوون و نه‌بوون له نێوان هه‌سته‌كان و ژیری مرۆڤدا
ئه‌گه‌ر دوو فه‌یله‌سوف هه‌ر یه‌كه‌یان گرنگی به بوارێك بدات ” لۆژیك و زانین ” ئه‌گه‌ر به نمونه بگرین ئه‌وه ناچارین بپرسین كامیان پێش ئه‌ویتر جێگه‌ی بایه‌خی فه‌لسه‌فه‌یه لۆژیك یان زانین؟. جیاوازی نێوانیان ئایا چیه له نێو فه‌لسه‌فه‌دا؟.ئایا هه‌ردوكیان له بایه‌خدان له تێگه‌یشتنی مرۆڤ،مرۆڤ ده‌گاته كوێ؟.ده‌توانرێت له قۆناغێكدا یه‌كێكیان له ئه‌ویتر له‌به‌ر ئاسان تێگه‌یشتنی لای هه‌ندێك كه‌س زوو تر بچێته پێش،به‌ڵام له هه‌مو ساتێك‌دا ناتوانرێت ئه‌ویتر خۆی زاڵ بكات.
نان برسیه‌تی ناهێڵێ تینویه‌تی ناشكێنێ,به‌هه‌مان شێوه ئاو تینویه‌تی ده‌شكێنێ برسی تێر ناكات،ئه‌وه سودی نان و ئاو بۆ مرۆڤ. ئه‌ی بۆ نه‌توانراوه چیه‌تی لۆژك و زانین وه‌ك خۆراكی ڕۆحی مرۆڤ ده‌ربكه‌وێت؟ خۆ مرۆڤ پێش هه‌سته‌كانی به لۆژیك بیری كردۆته‌وه و خۆراكی مرۆڤ پێش خۆراكی نان و ئاو لۆژیك بوه!.ئایا سودی نان هه‌ر ئه‌وه‌یه ورگی برسی تێر ده‌كات و ئاو تینویه‌تی ده‌شكێنێ؟.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه راِست بێت ئایا لۆژیك به‌چی هزری بیره؟،زانین به‌چی زانینه؟
من هه‌میشه وام بیركردۆته‌وه كه پێم وایه هیچیان به‌بێ ئه‌ویتر نابن و خۆراكی پێگه‌یشتنی مرۆڤن.لۆژیك به‌بێ زانین لۆژیك نیه و زانین به‌بێ لۆژیك زانین نیه. ئه‌گه‌ر لۆژیك پێش زانین له مرۆڤدا له دایك بوبێت ئایا لۆژیك ئه‌و زانینه‌ی له كوێ هێنا پێیی بوترێت لۆژیك؟ خۆ ئه‌گه‌ر زانین پێش لۆژیك له دایك بوبێت زانین ئه‌و زانینه‌ی له كوێ هێنا تا پێیی بوترێت زانین؟.بۆیه ئه‌گه‌ر زانین زانست بێت ئه‌وه لۆژیك فه‌لسه‌فه‌یه،ئه‌گه‌ر زانست داهێنان بێت،فه‌لسه‌فه داهێنه‌ری داهێنانه.
كاتێك كانت داوای له فه‌یله‌سوفه‌كان كرد كه كه‌مێك بوه‌ستن و بپرسن”ئایا ئه‌گونجێت میتافیزیك هه‌بێ یان نا؟.چونكه به باوه‌ڕی كانت میتافیزیك به پێچه‌وانه‌ی زانسته له ڕۆژه‌وه داهێنراوه تاكه هه‌نگاوێك نه‌چۆته پێشه‌وه” ئه‌م تێكشكاندنه لای زانست په‌سه‌ند نه‌بو و نیه،به پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه زانست نابێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئاوڕ له دواوه بداته‌وه.به‌ڵام فه‌لسه‌فه به پێچه‌وانه‌ی زانست تا ئاوڕ له دواوه بداته‌وه و لقه‌كانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه پێش ده‌كه‌وێت.بۆ نمونه زانست ناتوانێت بڕیار له “بون” و “نه‌بون”ی شته‌كان بدات چونكه پشتی به هه‌سته‌كان به‌ستوه.”پارمه‌ندیس” له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ “هه‌سته‌كان” “بریتیه له ڕا و بۆچونی ساده‌ی ڕۆژنه و ئه‌ندێشه…به‌ڵام ته‌نیا ڕێگای ژیر سه‌رچاوه‌ی خۆی زانینی ڕاسته‌قینه‌یه چونكه هه‌سته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گۆڕاو بونمان پیشان ئه‌ده‌ن…به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی وانیه و عقڵ رێی پێ ئه‌بات كه بوون یه‌ك شته و ناگۆڕێ و هه‌ر هه‌بوه و هه‌ر ئه‌مێنێ هیچ شتێك له ده‌ره‌وه‌ی بووندا نیه”.
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕایه تێده‌گه‌ین كه ژیری “بوون”و”نه‌بوون” یه‌ك لای ده‌كاته‌وه،چونكه هه‌سته‌كان ناتوانن بڕیاری یه‌ك لایه‌نه بده‌ن. ئایا بوون دوای نه‌بوون هاتوه؟ یان نه‌بوون هه‌ر نه‌بوو بوه و بوون هه‌ر هه‌بوو بوه؟،خۆ ئه‌گه‌ر بوون له نه‌بوون په‌یدا بووبێت،ده‌پرسن ئه‌ی نه‌بوون له كوێوه هاتوه؟ ئه‌گه‌ر بوون له نه‌بوونه‌وه په‌یدا بووبێت ئه‌وه نابێ نه‌بوون به‌ته‌واوه‌تی نه‌بوون بێت،چونكه ئه‌و نه‌بوونه بوونی به‌رهه‌م هێناوه،بۆیه ناچارین بپرسینه‌وه ئه‌گه‌ر بوون له نه‌بوون په‌یدا بوه ئه‌و نه‌بوونه چۆن په‌یدابوه؟. باوه‌ڕی گشتیش وایه خوا خوای بوون و نه‌بوونه،ئه‌گه‌ر خوا ئهفریدهكار بێت،ئه‌بێ َخوا خاوه‌نی مه‌به‌ست و ئاره‌زو و ئامانج بێ،ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌شی هه‌بو ئه‌وه خوا نیه،چونكه خوا ئامانجی نیه ئه‌گه‌ر هه‌ی بوو جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ خوڵقێنه‌ره‌كانی،ئه‌گه‌ر ئامانجی هه‌بو ئه‌وه ده‌بێ به‌رامبه‌رێكی وه‌ك مانفس هه‌بێ ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ری نیه،ئه‌ی ئامانج له هێنانه بوون له هه‌ناوی نه‌بوون چیه؟. ئه‌گه‌ر تاریكی شتێكی به‌رده‌وام بێت رووناكی چۆن په‌یدا بووه؟ خۆ ئه‌گه‌ر روناكی شتێكی به‌رده‌وام بێت ئه‌ی تاریكی چۆن په‌یدا بووه؟ ئایا تاریكی و رووناكی له كوێیی بوون و نه‌بوونن چۆن فه‌لسه‌فه ده‌توانێ وه‌ڵامی پرسیارێك بداته‌وه كه هێشتا مه‌ته‌ڵێكی هه‌ڵنه‌هێنراوه.
“سوقرات”یش كه دوای پارمه‌ندیس ژیاوه له‌وه باوه‌ڕه‌دا بووه ” زانین یه‌كه‌م هه‌نگاوه به‌ره‌و زانین.زانین ڕاسته‌قینه‌یه كه هه‌میشه له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌قڵ دایه و هیچ گومانی لێ ناكرێ “.
به‌باوه‌ڕی”ئه‌فلاتون” ” هه‌ست یه‌كه‌م قۆناغی زانینه به‌ڵام دڵنیایی له‌م زانینه ناكرێ چونكه هه‌ست ئهگوڕێ و هه‌ر شتێكیش بگۆڕێ درۆزنه”.
یان ده‌ڵێ “زانین وه‌بیر هاتنه‌وه‌یه.وه‌بیر هاتنه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌ی له‌مه‌وبه‌ر زانیومانن.چونكه له‌مه‌وبه‌ر نه‌فس له جیهانی نمونه‌ی به‌رزدا ژیاوه و ڕێی به‌م نمونانه بردوه به‌ڵام له‌دوایدا فڕێدراوه‌ته خواره‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌م سزادانه‌دا ئه‌و شتانه‌ی له‌بیر چونه‌ته‌وه كه ئه‌یزانین…ئێستاش له‌م جیهانه‌دا كه هه‌ندێ شت به‌دی ئه‌كات ئه‌و شتانه‌ی بیر ئه‌كه‌وێته‌وه كه‌كاتی خۆی له جیهانه‌كه‌ی تردا زانیبونی. بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌فس پێش له‌دایك بوون و ژیان هه‌بووبێ ئه‌وا بێ هیچ گومانێك دوای مردنیش هه‌ر ئه‌مێنێته‌وه و نامرێ “
بزانین”ئه‌رستۆ “چی ده‌ڵێ ئه‌و پێیی وایه ” ئه‌بێ زانینی هۆیه‌كانی شت ئه‌ركی فه‌لسه‌فه بێت.هه‌موو كه‌سێك ئاره‌زوی شت زانینی هه‌یه،به‌ڵگه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌شمان ئه‌و تام و چێژه‌یه كه له‌كاتی كاركردنی هه‌سته‌كاندا پێمان ئه‌گات.به‌ڵام له نێوان زانست و ئه‌و زانینه‌دا كه به هۆی تاقیكردنه‌وه ده‌ستگیرمان ئه‌بێت جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه.”
به‌باوه‌ڕی “ئهپیقۆڕس” “ئێمه به‌هۆی هه‌سته‌وه وێنه‌ی شته‌كه ئه‌زانین نه‌ك ئه‌و شته خۆی.جا بۆیه هه‌سته‌كان پێوه‌ر و پێودانگی ڕاستین و هه‌رگیز درۆ ناكه‌ن.”به‌لای ئهپیقۆڕسهوه “ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌سته‌كانمان له‌ناوبرد تاكه ڕێگایه‌كمان نامێنێ كه بتوانین به هۆیه‌وه ڕاستی له ناڕاستی و دروستی له چه‌وتی جیا بكه‌ینه‌وه”
به‌نگینه پیرۆت نوری
بۆ ئه‌م بابه‌ته سودم له كتێبی “سه‌ره‌تایه‌ك له فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی یۆنان” “حمید عزیز