
خه‌یام شاعیرێك له دووڕیانی دڕدۆنگی‌دا!
عومه‌ر خه‌یامی نیسابووری شاعیرێكی مه‌زنی جیهانییه، گوناهه هیچ نه‌ته‌وه و گه‌لێك به‌سه‌رخۆی دا ببڕێت. هه‌ركه‌سێك ئه‌لف و بێیه‌ك له ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی جیهانی بزانێ ناوی عومه‌ر خه‌یامی شاعیری له‌لا نامۆنییه. به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرێك له خه‌ڵك به تایبه‌تی خوینده‌وارانی كورد به قوڵایی ده‌ریای زانست و توانستی خه‌یام نا ئاشنان. خه‌یام زه‌ریایه‌كه له فه‌لسه‌فه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كه‌نارن كه‌نارگیرن ده‌خنكێن و ئه‌وانه‌ی ده‌چنه قووڵایه‌كه‌شی رزگاریان ده‌بێت.
یه‌كێ له كاره جوانه‌كانی مامۆستا هه‌ژار وه‌رگێرانی چوارینه‌كانی خه‌ییامه، دیاره مامۆستا هه‌ژار یه‌كه‌م كه‌س نه‌بووه كه خه‌ییام بكات به كوردی به‌رله‌و جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان، شیخ سه‌لام، مامۆستا گۆران و ئه‌حمه‌د شاڵیش ئه‌م كاره‌یان كردووه، به‌ڵام هیچیان به وێنه‌ی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار جوان و قه‌شه‌نگ و به‌ناوبانگ نین.
له‌م ساڵانه‌ش كتێبی(كورد و خه‌یام نه‌ناسین)ی خوسره‌وجاف به هه‌ر چوار زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردی و فارسی چاپكرا، لای من ئه‌مه‌ی خوسره و جافیش شاكارێكی ناوازه و دانسقه‌یه، پێویسته خه‌یام نه‌ناسان به‌وپه‌ڕی دڵگه‌رمییه‌وه بایه‌خی پێبده‌ن.
له‌م چه‌ند كه‌سه به‌ده‌ر كه به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، له كوردستان نه‌م بینیوه و نه‌مبیستووه كه‌سێكی كورد زمان كتێبێك، یان باسێك، له‌سه‌ر خه‌یام بنووسێت، ده‌شێ هه‌بن به‌ڵام من نه‌مزانیبێت، بۆنا؟.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هه‌روه‌ك له باسی مه‌لای مه‌شهوور نووكته و قسه‌ی گاڵته‌جاریمان ده‌كه‌وێته‌وه‌بیر، له باسی خه‌یامیش ڕاسته‌وخۆ مه‌ی خۆری و مه‌یخانه‌مان ده‌كه‌وێته‌وه یاد!
ئایا ده‌كرێ كه‌سێكی وا فره‌زان و ئه‌ستێره‌ناسێكی وه‌ها مه‌زن و زاهیدێكی هێنده رۆچوو له عیرفان هه‌رخه‌رێكی مه‌ی نۆشین و رابواردن بووبێت؟ مامۆستا هه‌ژار، ده‌ڵێ: “ئه‌و خه‌ییامه كه خاوه‌نی ئه‌م هه‌مو بیر‌و عه‌قڵه‌یه، فه‌یلسووف بووه و زۆر كتێبی زانستی نووسیوه و ته‌نانه‌ت رۆژ ژمێری دروست كردووه، چۆن ده‌بێ بڵێین ئه‌وه‌نده سه‌رخۆش بووه كه خستوویانه‌ته ناو سه‌به‌تێك و بردوویانه بۆ كۆڕی زانایان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان بداته‌وه، چۆن ئه‌و ئینسانه هه‌ر له كونجی مه‌یخانه بووه”! ده‌ڵێ: “خه‌ییام یا مه‌ی نه‌خواردوه‌ته‌وه یان یه‌ك كه‌ڕه‌ت بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی بووه كه‌بزانێ ئه‌وه‌ی شاعیران ناوی ده‌به‌ن و مه‌شایخ ده‌ڵێن چییه وچۆنه!. خه‌ییام سه‌رخۆشی له‌و هوشیارییه پێ باشتره كه به شتی پووچه‌وه خه‌ریك بن و نه‌زان بن. پیاو مه‌ست بێ و بێ خه‌به‌ر بێ، نه‌ك به ئه‌غیاری ئابڕووی دین و زانین به‌رێ”.
من له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی چڕوپڕم بۆ هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌رباره‌ی خه‌یام نووسراون، نه‌مبینی قوتابی و هاوڕێ و هاومه‌شره‌ب و هاوچه‌رخانی خه‌یام به وشه‌یه‌كیش باسی مه‌یخۆری و رابواردنی خه‌یام بكه‌ن، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌مانه به كه‌سێكی ره‌وشت به‌رز ده‌یخه‌نه‌ڕوو. دوای كۆچی دوایی خه‌یام یه‌كه‌م شتێك كه له‌سه‌ری نووسرابێت، (چهارمقاله)ی ئه‌حمه‌د عومه‌ر نیزامی قوتابییه‌تی، دوای ئه‌وییش كتێب گه‌لێكی تری له سه‌رنووسرا، هیچ له‌م كتێبانه باسی مه‌ی خۆری و رابواردنی خه‌یامیان نه‌كردووه.
لێره‌دا پرسیارێكی قه‌به خۆی ده‌خزێنێته نێو ئه‌م باسه و ده‌ڵێ: ئه‌ی بۆچی چوارینه‌كانی خه‌یام زۆربه‌ی زۆریان له باسی مه‌یخۆری و مه‌یخانه و ڕابواردن ده‌خولێنه‌وه؟ بۆ وه‌رامی ئه‌م پرسیاره ئه‌م چه‌ند خاڵه ده‌خه‌ینه روو:
یه‌كه‌م: ئێمه‌ی كورد له مێژوودا كه‌سانێكمان هه‌یه، هیچ هه‌قیقه‌تێكیان نییه، كه‌چی دنیایه‌ك شیعر و هه‌ڵبه‌ستیان به ده‌مه‌وه كراوه و گوتراوه، به وێنه‌ی خه‌ج و سیامه‌ند و شیرن و خه‌سره و …تاد. ده‌ی بۆچی كێچت ده‌كه‌ونه كه‌وڵی گه‌ر بڵێین: زۆربه‌ی چوارینه‌كان كه به‌ناوی خه‌یامی شاعیر به هه‌موو جیهاندا په‌رشبوون فڕیان به‌سه‌ر خه‌ییامه‌وه نیه! گه‌ر به‌م قسه‌شم رازی نیت شتێكی دیكه‌ت بۆ باس ده‌كه‌م، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام سه‌دان یار و هاوه‌ڵی دڵسۆزی له ده‌روبه‌ر بووه، كه‌چی هه‌زاران وته‌ی به زمان هه‌ڵبه‌ستراوه، زانایانی فه‌رمووده‌ناس چه‌ند هێنایان و بردیان نه‌یانتوانی به ته‌واوی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ساغكه‌نه‌وه، به دڵنیایش تا دنیا دنیایه هه‌موو فه‌رمووده‌كانیان پێ ساغناكرێته‌وه. ئیتر ئه‌مه رێختی مرۆڤه، هه‌رشتێك كه‌وته باوه‌شی مێژوو سه‌دان و گوێچكه و سه‌ر و قاچی بۆ ده‌خولقێنن، پاڵه‌وان ده‌كه‌نه ترسنۆك و ترسنۆكیش ده‌كه‌نه پاڵه‌وانی زه‌مانه.
دووه‌م: به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان تاكو تێپه‌ربوونی سێ سه‌ده و نیو هیچ دیوانێك به ناوی خه‌یام به‌رچاو نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام چونكه خه‌یام باسی كۆده‌كانی گه‌ردوون و ئه‌ستێره و مه‌رگ و ژیانی كردووه، له‌م ده‌رچه‌وه هاتوون به ناوی خه‌یام ده‌یان چوارینه‌یان له سه‌ر ریتم و مینوالی چه‌ند شیعرێكی كه‌می خه‌یام هۆنیوه‌ته‌وه، كێ وه‌ڵامیان بداته‌وه، قوتابیه‌كانی، مامۆستاكانی، هاوچه‌رخانی؟ بێگومان هیچیان!
سێیه‌م: دژایه‌تیێكی توند له نێو چوارینه‌كانی خه‌یام هه‌ست پێ ده‌كرێ، ئه‌وه‌ی به وشیاری بیانخوێنێته‌وه زۆر به سانایی ئه‌مه‌ی بۆ روون ده‌بێته‌وه، له هێندێك شوێن نكووڵی قه‌بر و قیامه‌ت و خودا ده‌كات، له هێندی شوێنی دیكه باسی یه‌كتایی خودا ده‌كات.
چواره‌م: ئه‌شێ ئه‌م چوارینانه راستبن، وه‌ك مامۆستا هه‌ژار باسی ده‌كات، له رێگه‌ی ئه‌م چوارینانه به كۆلكه مه‌لا و شێخۆلكه‌ی سه‌رده‌می خۆی گوتووه، ئه‌وانه‌ی سه‌رخۆش و مه‌ستن له ئێوه باشترن، چوون ئێوه به وشیاری هه‌زاران كاری له مه به‌دتر ده‌كه‌ن، له رقی ئێوه من مه‌ی فڕده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له كار و ئاكاره دزێوه‌كانی ئێوه بێ ئاگابم.
له چاخی خه‌یامدا زانستی كه‌لام جۆشی ده‌خوارد، ئه‌شاعیره و موعته‌زیله و حه‌نابیله و جه‌بریه له نێو كێشمه كێشم دا ده‌كوڵان، بزوتنه‌وه‌ی باتینیه سه‌ریان به‌سه‌ر هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ر و ترۆپكێكدا گرتبوو، نامه‌كانی (ئیخوان صه‌فا) به هه‌موو لایه‌كدا په‌خشكرابوونه‌وه، خه‌ڵك به تاسه‌وه پێشوازییان له زانست و هونه‌ر ده‌كرد، قه‌یرانی نێوان دین و فه‌لسه‌فه تا ده‌هات به‌ره‌و قووڵی ده‌ڕۆیشت، له نێو ئه‌م نێوه‌نده ته‌م و مژاوییه‌دا خه‌یام ژیا و سه‌ری نایه‌وه. كه‌واته ده‌كرێ خه‌یام هه‌ست و نه‌ستی خۆی بۆ ئه‌م ڕه‌وشه ئاڵۆزكاوه به شیعر ده‌ربڕی بێت و ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرتبێت كه به ناوی دین دنیا حه‌په‌لووش ده‌كه‌ن.
وه‌ك ئاشكرایه خه‌یام جاری دووه‌م له خۆرئاوا له دایك بوو، رۆژهه‌ڵاتیش له پێناس و په‌سندی ئه‌وانه‌وه خه‌یامیان ناسی، گه‌رنا به بۆچوونی من ئێستا خه‌یام ناو و نیشانێكی هێنده زلی نه‌ده‌بوو، ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵات له‌م باره‌وه له گرفتێكی گه‌وره‌دا ده‌ژین، هه‌رچی خۆرئاوا بیڵێن، ئێمه (تصدیق)ی ده‌كه‌ین، بێیگومان ئه‌وانیش به گوێره‌ی ئایدۆلۆژی خۆیان ئاواز ده‌چڕن و به قه‌د باڵای خۆیان كاڵا ده‌بڕن. نه‌ك هه‌ر خه‌یام زۆرێك له شاعیر و نووسه‌ران و گه‌وره پیاوان دوای كۆڵۆنیالیزمی ئینگلیز ده‌یان قسه و بوختان و شتی سه‌مه‌ره‌یان به دوادا هه‌ڵبه‌سترا، چونكه ئه‌وان نه‌هاتن ته‌نها خاك داگێر بكه‌ن، به‌ڵكوو به‌و ئیماكنیه‌ته زۆره‌ی له باره‌ی نووسین و چاپه‌مه‌نی دا هه‌یان بوو هه‌موویان خسته گه‌ڕ بۆ ژه‌هراویكردن و گوماناوی كردنی مێژوو، به‌مه‌ش تاسه‌ی تینوه‌تیان شكا و ئامانجی خۆیان پێكا.
مامۆستا عه‌بدولسه‌لام محه‌مه‌د خۆشناو دیوانێكی شیعری به ناوی (شه‌وێك له گه‌ڵ خه‌یام)دا هه‌یه، من شه‌وێك چوومه خزمه‌تی مشت ومڕمان له‌سه‌ر چوارینه‌كانی خه‌یام درێژه‌ی كێشا، یه‌كێك له دانیشتووانی مه‌جلیس هه‌ڵیدایه‌وه و وتی: ئه‌رێ مامۆستا تۆ هێنده باسی مه‌ی نۆشین و مه‌یخانه ده‌كه‌ی، دیاره تۆ مه‌یخۆری؟ به خه‌نده‌وه گوتی: به‌ڵی سه‌لام مه‌یخۆره! منیش گوتم چۆن؟ گوتی: مه‌یخۆری چڵه‌پۆپه‌ی خودا په‌رستییه. ئینجا شیعركی ئه‌وم به نموونه هێنایه‌وه:
مه‌یگێر ده‌وه‌ره مه‌ییم بۆ تێكه
به‌م مه‌یه ئاڵه ئه‌ندامم سڕكه
كاڵای ئایینم هاجڕ به‌جڕكه
پێم بڵێ مه‌یه‌و خێراكه فڕكه
گوتم: تۆ كه‌سێكی به مه‌لا و وتار خوێن به ناوبانگی چۆن ئه‌م قسه‌یه له گه‌ڵ واقیعی دینداریت تێك ده‌كاته‌وه؟ به‌م شێوه شه‌رحی چوارینه‌كه‌ی كرد: من بانگی خواناس و زاناێكی هه‌قیقی ده‌كه‌م فێری خودا په‌رستی راسته‌قینه‌م بكات، ئه‌و ئایینه‌ی كه به فڕوفێل و ته‌ڵه‌كه‌بازی وه‌رم گرتووه لێم داڕنێت و ئایینێكی نووێم فێربكات، ئه‌مه‌یه لووتكه‌ی خودا په‌رستی! پاشان هاته سه‌ر خه‌یام و مه‌ی به خودا په‌رستی لێكداوه. هه‌رچه‌ند من به‌مه قایل نه‌بووم، به‌ڵام چی تیایه ئه‌مه‌ش بۆچوونێكی دیكه‌یه.
خه‌یام له چوارینه‌یه‌ك دا – به گوێره‌ی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی خوسره‌وجاف- مه‌ی خواردنه‌وه‌ی خۆی به خوێن مژێك پێكده‌گرێ و ده‌ڵێ:
ئه‌ی موفتی شار بنواره و هه‌ڵگره ســـــــــــه‌رێ
تۆ خوێنی خه‌ڵكی ده‌مژیت و من خوێنی تــــرێ
ویژدانت بێ….كاممان خوێن مژتریــــــــــــــــن..؟
من مه‌ست و تۆ هۆشیار .. ده‌ك خودا بتگــــرێ.
له شوێنێكی دیكه‌دا په‌شیمانی و دڵته‌نگی خۆی به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگار ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێ:
خودایه دوورم له ستایشت منم خه‌رمانی تاوان
هه‌رچی فه‌رمانت داوه، جارێك نه‌موت به چاوان
ئومێدی به خشینم به تۆ زۆره من ئه‌وكه‌سه‌م
بۆ تاكه جارێكیش تۆم نــــــــــه كرده دووان
خه‌یام له چوارینه‌یه‌كی دیكه‌یدا – به گوێره‌ی وه‌رگێرانه‌كه‌ی هه‌ژار- باسی ئه‌و كۆلكه مه‌لا و شێخانه ده‌كات كه ده‌بنه به‌ربه‌ست له رێگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هه‌بوون و نه‌بوونی گه‌ردوونیانه‌ی ئه‌و و ده‌ڵێ:
زۆر كۆلكه مه‌لا و شێخ هه‌یه ڕێ ده‌گرن لێم
پێیان هه‌ڵه له ژینی خۆشم بدوێم
خزمینه نه‌زانین چ هه‌ڵه‌یه‌كی زله
هاتوومه دنیا ده‌بێ نه‌شزانم من كێم!
هه‌روه‌ها له باسی دز و درۆزن كه به‌رووكه‌ش خۆیان به پیاوی چاك و خواناس ده‌رده‌خه‌ن، ده‌ڵێ:
جار جاره په‌نا به مه‌ی ده‌به‌م، ناچارم
خه‌مبارم و پێم ده‌ڵێن كه تاوانبارم
خۆزی وه‌كو مه‌ی درۆ و دزیش مه‌ستی ده‌كرد
مه‌ردێكم ده‌ویست كه بیگوتایه وشیارم
هیوادارم به‌م كورته نووسینه‌م له سه‌ر خه‌یام توانبێتم تێشك بخه‌مه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی شاراوه‌ی خه‌یام، هه‌روه‌ها ببێته دنه‌ده‌رێكیش بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت خه‌یام بناسن، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌م نووسینه ده‌رهاویشته‌ی بۆچوونی خۆمه، دوای ڕامانی چه‌ندان ساڵ له خه‌یام هاته ژان و له دایك بوو.