
په‌روه‌رده له‌کابینه‌ی شه‌شه‌مدا …3
ئێمه له‌سه‌ره‌تای کابینه‌ی شه‌شه‌مه‌وه ئه‌وه‌مان نه‌شاردۆته‌وه که‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توانای ئه‌وه‌ی نیه یه‌ک هه‌نگاو په‌روه‌رده بباته پێشه‌وه‌و تا کۆتایی کابینه‌ی شه‌شه‌مه خه‌وێکی قوول ده‌باته سه‌ر. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش به‌راده‌ی یه‌که‌م بۆ بێتوانایی له‌راده‌به‌ده‌ری وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌گه‌رێته‌وه. له‌دوا وتارماندا هه‌ول ده‌ده‌ین هه‌ندێ بواری دیکه بخهینتهروو.
هه‌راسانکردنی مامۆستا
ئێمه لێره‌دا هه‌راسانکردن وه‌کو کۆنسێبتێک بۆ هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژی و کاری دێستراکتیڤ به‌رامبه‌ر به‌مامۆستاو خوێندکارانیش به‌کار ده‌هێنین. ژماره‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ی مامۆستاکانیان هه‌راسان ده‌که‌ن و توتدوتیژییان به‌رامبه‌ر به‌کار دێنن له‌زیادبووندا بووه (نموونه، ده‌ستور ژ 51) به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه وا له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بکات بیر له‌رێنمایی و چاره‌سه‌ری گونجاو بکاته‌وه. ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و چه‌ند برگه هیتلهرییانهیه کهلهکۆنهوه هه‌یه و بریتیه له‌ده‌رکردنی خوێندکاره‌کان و سزادانیان. ئێمه پێمان وایه هه‌ر هه‌راسانکردنێکی کادیره په‌روه‌رده‌ییه‌کان و به‌تایبه‌ت مامۆستاکان ده‌بێته هۆی تێکدانی شیرازه‌ی سیستمی په‌روه‌رده‌یی و له‌قکردنی بنه‌ماکانی ئه‌م سیستمه. ئه‌وه‌ی تاوه‌کو ئێستا ئێمه له‌م کابینه‌یه‌دا بینیومانه پشتگوێ خستنی ئه‌م گرفته بووه‌و که‌بۆته هۆی ناره‌زایی مامۆستاکان وه‌کو قوربانیه‌کی دیار. بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بابه‌ته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌بوایه له‌سه‌ر چه‌ندین ئاستی جیاواز کاری بکردایه چونکه هۆکاری ئه‌مه بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌راسانکردن ده‌گه‌رێته‌وه له‌لای خودی مامۆستاکان. له‌کۆی رۆژهه‌لاتدا سیستمێکی هیرارکی هه‌یه کهلهسهرکرده به‌رزه‌کان وه ده‌ست پێده‌کات تا ده‌گاته منداله بچکۆله‌کان. ئه‌مانه به‌به‌رده‌وامی یه‌کتر ههراساندهکهن و هه‌راسانکردن به‌رهه‌مدێننه‌وه. کاری سیستمی په‌روه‌رده‌یی تێکدانی ئه‌و هیرارکیهتهیه. به‌لام سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ کارێکیان له‌م بواره‌دا نه‌کردووه، ئێمه پێمان وایه تێروانینێکی پۆزه‌تیڤیان بۆ ئه‌م گرفته نه‌بووه. دواشت کهبمانهوێ یاداشتی بکه‌ین ئه‌وه‌یه له‌م هه‌فته‌یه دیسانه‌وه دوو مامۆستا به‌توندی ئازار دراون.
هه‌راسانکردن و خۆکوژی خوێندکار
هه‌راسانکردنی خوێندکاران تا راده‌ی پال پێوه‌نان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌کاری خۆکوژی بکه‌ن یه‌کێکه له‌سیما دیاره‌کانی سیستمی په‌روه‌رده‌یی ئێمه‌یه. ئێمه به‌هۆی کارکردنمانه‌وه له‌گه‌ل مامۆستاکان بۆ چاره‌سه‌رکردنی دیارده‌ی هه‌راسانکردن ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وتووه کهمامۆستاکان به‌ئاشکرا ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو که‌ئه‌وان له‌لایه‌ک له‌ژێر فشاری پێشکه‌وتنی کۆمهلایهتیدان و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌وان هیچ زانیارییه‌کان له‌سه‌ر به‌ربه‌ستکردنی هه‌راسانکردن نیه. له‌لێکۆلینه‌وه‌یه‌کدا که‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کراوه مامۆستاکان ئاماده‌ییان ده‌ربریوه که‌ده‌ستبه‌رداری هه‌راسانکردن ببن به‌مه‌رجێ ئه‌لته‌رناتیڤ و زانستی نوێیان له‌به‌رده‌ستدا بێت. که‌مته‌رخه‌می هه‌ره گه‌وه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌وه‌دایه هیچ هه‌نگاوێکیان له‌و باره‌وه نه‌ناوه، هه‌ر بۆیه‌شه هه‌راسانکردنی خوێندکاران و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌راسانکردن به‌رده‌وامه. جگه له‌بریاره عه‌سکه‌رییه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هیچ شتێکی نوێ له‌م بواره‌دا نابینین. ئێمه تا ئه‌وپه‌ری به‌دگومانی به‌گومانه‌وه له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌روانین ئه‌گه‌ر لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی زانستیان له‌م باره‌یه‌وه کردبێت. رۆژانه منداڵان له‌لایه‌ن قوتابخانه‌کانه‌وه هه‌راسان ده‌کرێن و هه‌ندێک له‌و نموونانه ته‌نانه‌ت له‌ناو یوتوبیش بلاوکراونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده کردوویه‌تی ته‌نها بلاوکردنه‌وه‌ی لێدوانێکی ناته‌ندروسته به‌وه‌ی ((ئێمه له‌و گرفته دهکۆلینهوهو سزای بکه‌ره‌کان ده‌ده‌ین)). کارێکی زۆر نه‌شیاوه وه‌زیرێکه به‌به‌رده‌وامی گوتاری ئاوا بلێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی دروستبن. بۆ ئاگاداربوون له‌گه‌وره‌یی هه‌راسانکردنی منداڵان له‌قوتابخانه‌کاندا ئێمه سه‌رنجی سه‌ره‌ک وه‌زیران و وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی ئێمه ده‌که‌ین (هه‌راسانکردنی مندال له‌نێوان مال و قوتابخانه‌دا)
شکستی هه‌ره گه‌وره‌ی کابینه‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌م بریتی بووه له‌زیادبوونی رێژه‌ی خۆکوژی له‌نێو خوێندکاراندا. به‌شێک له‌و خۆکوژییانه، یا هه‌ولدان بۆ خۆکوژی له‌کابینه‌ی شه‌شه‌مدا روویانداوه سیمایه‌کی زۆر تراژیدیان به‌خۆوه گرتووه‌و ئێمه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌کو پالنه‌ری یه‌که‌می ئه‌و تاوانه ده‌زانین. هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه هه‌ندێک له‌و مندالانه‌ی خۆیان کوشتووه له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌بووه کاتێک ئه‌وان قۆپیهکانیان ئاشکرا بووه، قوتابخانه‌کانیان پۆل به‌پۆل ئه‌و مندالانه‌یان گێراوه، یا ناوه‌کانیان بلاوکردونهتهوه …هتد بۆ ئه‌وه‌ی ئابروویان ببه‌ن. ئێمه نموونه‌یه‌ی ره‌وشتمان (ئاوێنه ژ 257) هه‌یه کهناوهکهیان بهپۆلهکاندا گێراوه‌و ئه‌مه‌ش پالی به‌وه‌وه ناوه که‌خۆی بکوژێت. ئه‌وه‌ی تۆزقالێک شاره‌زای ده‌روناسی بێت تێده‌گات هۆکارێکی له‌م بابه‌ته به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پال بهمندالێکهوه بنێت خۆی بکوژێت. ئه‌م حاله‌تانه ویژدانی به‌ردیشی جوڵان، ته‌نها سه‌رۆکی کابینه‌و وه‌زیری په‌روه‌رده نه‌بێ. قسه نه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م دیاره‌ده‌یه له‌لایان ئه‌وانه‌وه وا له‌ئێمه ده‌کات ئه‌وان به‌به‌رپرسی یه‌که‌م بزانین و به‌چاوی گومانه‌وه ته‌ماشای ئه‌و خهمساردییهیان بکه‌ین و جورئه‌تی ئه‌وه‌شمان هه‌بێ بَلێین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده شایه‌نی ئه‌وه‌یه بدرێته دادگا‌و وه‌کو تاوانبار‌و ته‌ماشا بکرێت تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌ستۆپاکی خۆی ده‌سه‌لمێنێت. خالێکی زۆر نه‌شازی ئه‌م خۆکوژییانهش ئه‌وه‌یه تاوه‌کو ئێستا لێکۆلینه‌وه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی عه‌شایه‌ری له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا کراون، به‌شێوه‌یه‌کی دی جگه له‌هه‌ندێ کادیری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده که‌شاره‌زاییان له‌کاری ده‌رووناسیدا نیه، هه‌ول نه‌دراوه هیچ که‌سێکی دیکه به‌شدار بێت.
حکومه‌ت ده‌بێ ئه‌وه بزانێت قوتابخانه‌کان پرن لهسادیستهکانی په‌روه‌رده (ئاوێنه ژ 276) و ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌وه هاوکاری ئه‌م سادیستانه بکات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو په‌روه‌رده‌کارێک له‌گه‌ل مامۆستاکانی دیکه‌دا کار بکه‌ن . دوا خال کهبمانهوێ یاداشتی بکه‌ین ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌فته‌یه مندالێکی 13 سالان خۆی کوشتووه.
سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی
ئێمه له‌کۆمه‌لێک وتاردا دیکه‌شدا ئه‌وه‌مان روونکردۆته‌وه که‌سیستمی سه‌رپه‌رشتیاری له‌کوردستاندا سیستمێک زۆر کۆن و خراپه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و ئامانجانه ناپێکێت که‌بۆی دانراون. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئێمه پێمان وایه ده‌بوو ئه‌م ده‌زگایه سه‌روژێر بکرێت و ئه‌رکه‌کانی بگۆرێت (ئاوێنه ژ 162). وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌م کاره‌دا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌و هیچ ئاوردانه‌وه‌یه‌کی بۆ ئه‌م ده‌زگایه نه‌بووه. به‌شێوه‌یه‌کی دی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌م بواره‌دا خاوه‌نی هیچ تێروانینێک نیه. به‌هۆی ناچالاکبوونی وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه چالاکیه‌کانی ئه‌م بهرێوبهرایهتیهش له‌چاو کابینه‌ی پێشودا خاوتر بۆته‌وه. وه‌ک ده‌رهاویشته‌ی ئه‌م بارودۆخه گله‌ییه‌کی گه‌وره له‌کاری سهرپهرشتیارهکاندا هه‌یه‌و ئێمه پێمان وایه ئه‌وانه رۆل له‌سالانی په‌نجاکاندا ده‌بینن. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش به‌پێ داتاکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌رپه‌رشتیاره‌کان ئاستێکی زانستی زۆر خراپیان(ده‌ستور ژ 32، 33) هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نه‌ک تاک تاکی سه‌رپه‌رشتیاره‌کان. به‌کورتی له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌رێوبه‌ری گشتی ئه‌م بواره هه‌ندێ چالاکی له‌م بواره‌دا نواندووه به‌لام ئه‌م ده‌زگایه ده‌بوایه له‌کابینه‌ی شه‌شه‌مدا گۆرانکارییه‌کی رادیکالانه‌ی به‌خۆوه ببینیایه
په‌روه‌رده‌ی که‌رکووک
کابینه‌ی شه‌شه‌م به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رچاو بارودۆخی په‌روه‌رده‌ی له‌که‌رکووک و ناوچه‌کانی دیکه پشتگوێ خستووه. ماوه‌ی چه‌ندین ساله له‌وه‌رگرتنی خوێندکاره کورده‌کان له‌زانکۆکانی کوردستاندا نادادپه‌روه‌رییه‌کی بێوێنه هه‌یه‌و غه‌درێکی گه‌وره له‌و خوێندکارانه ده‌کرێت به‌وه‌ی به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ که‌سیان له‌زانکۆکانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن، ئه‌مه له‌کاتێکدا خوێندکاری عه‌ره‌ب وه‌رده‌گیرێن. له‌لایه‌کی دیکه‌وه بارودۆخی خوێندنی کوردی له‌بارودۆخێکی زۆر خراپدایه وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌رکووک به‌شێک نه‌بێت له‌کوردستان. قوتابخانه‌کان به‌ده‌ست خراپی بیناکان و که‌می کتێبه‌وه ده‌نالێنن و تاوه‌کو ئێستاش حکومه‌تی هه‌رێم کێشه ههلپهسێرداوهکانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق بۆ یهکلانهکردوونهتهوه. له‌کابینه‌ی پێنجه‌مدا له‌کاتی دامه‌زراندنی 3000 مامۆستادا به‌شی که‌رکووک له 1.6% تێپه‌ری نه‌کرد، به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رنامه‌ی تواناسازی کابینه‌ی شه‌شه‌مدا 220 کورسی بۆ خوێندنی بالا بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌رخان ده‌کرێت به‌لام پشکی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان له 4% تێپه‌ر ناکات . ئێمه هیوای ئه‌وه‌مان هه‌بوو که‌ئه‌م کاره له‌کابینه‌ی شه‌شه‌مدا باشتر بێته‌وه به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی کابینه به‌قسه‌ی خۆی بایه‌خێکی تایبه‌ت به‌ناوچه دابراوه‌کان ده‌دات، به‌ڵام له‌راستیدا هه‌مان بارودۆخ به‌رده‌وامه
له‌لایه‌کی دیکه‌وه نهوهزیری په‌روه‌رده‌و نه سه‌ره‌ک وه‌زیران سه‌ردانی قوتابخانه بێنازه‌کان و ئه‌و خوێندکارانه‌یان نه‌کردووه که‌بۆ نموونه له‌ناو رهشمالدا ده‌خوێنن. وه‌ک ده‌رئه‌نجام به‌پێی راپۆرته میدیاییه‌کان له‌هه‌ندێ ناوچه‌دا ژماره خوێندکاره کورده‌کان له‌ناوچه دابراوهکاندا به‌رو که‌مبوونه‌وه ده‌چێت.
سه‌رئه‌نجام
ئه‌وه‌ی له‌م ههلسهنگاندنهماندا خستوومانهتهروو به‌شێکی زۆر که‌مه له‌و بوارانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌کابینه‌ی شه‌شه‌مدا شکستی تیایاندا هێناوه. به‌م شێوه‌یه له‌ماوه‌ی دوو سالی رابردوودا نهوهزیری په‌روه‌رده‌و نهسهرهک وه‌زیرانیش نه‌یانتوانیوه په‌روه‌ده له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه رزگار بکه‌ن و توانای ئه‌وه‌شیان نه‌بووه پلانێکی نوێ و ریفۆرمێکی شایسته پیاده بکه‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌زۆر کاتدا به‌پێچه‌وانه‌ی برگه‌کانی ناو سیستمی په‌روه‌رده‌یی کاری کردووه و له‌هه‌ندێ کاتیش‌دا دژ به‌و سیستمه کاری کردووه که‌خۆی ئاماده‌ی کردووه. کارکردن به‌و شێوه‌یه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفی خوێندکاران به‌ره‌و دواوه بچێت و سته‌می گه‌وره‌یان لێبکرێت و له‌هه‌ندێ حاله‌تیشدا پالیان بهمندالهکانهوه ناوه که‌خۆیان بکوژن. ئێمه به‌پێویستمان نه‌زانی ئاماژه‌ی ورد به‌ژماره‌ی بریارو نامه‌کانی وه‌زاره‌ت یا په‌روه‌رده‌ی شاره‌کان بکه‌ین و له‌سه‌ر رووداوه‌کان به‌رۆژو به‌سال راوه‌ستین. ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نی به‌رپرس هه‌شت به‌ناهه‌قی ره‌خنه‌کانمان ده‌کات پێمان خۆشه ته‌وه‌رێک له‌میدیاکاندا له‌و باره‌یه‌وه بکاته‌وه یا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ست به‌لێکۆلینه‌وه بکات. ئێمه پێمان وایه په‌روه‌رده له‌ناو کابینه‌ی شه‌شه‌مدا توانای به‌ره‌و پێشچوونی نیه‌و ناتوانێت هه‌نگاوی کۆنستره‌کتیڤانه بنێت
فایه‌ق سه‌عید
faiekk@hotmail.com