Skip to Content

Saturday, May 4th, 2024
دواساتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دواساتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Closed
by January 30, 2012 گشتی

“ئەسەد و رژێمەكەی بە رەشەكوژیی زیاتر لەبەرامبەر گەلانی سوریا، ئەوەندەی دیكە خێراتر گۆڕی دەسەڵاتەكەی خۆیان دەكۆڵن، ئەو پێداگری و هەڵە گەورانەی رژێم، فاكتەرەكانی دەستێوەردانی دەرەكی رەواتر و خێراتر دەكات”.

خاڵەكانی پرۆژەی “رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە” ی ئەمریكا دایهێنابوو، ئیدی یەكە یەكە زەمینەی زیاتری بۆ دەڕەخسێندرێت و هێدی هێدی جێبەجێ دەكرێن.

هەر لەو چوارچێوەدا شانۆگەری سوریا بەردەوامە، هەرچەندە چەند دەیەیەكە رژێمێكی دیكتاتۆر حوكمی سوریا دەكات، بەڵام ئەگەر فاكتەری پێویستی بۆ ئامادە نەكرابا و نەكرێت، ئەوا لەبەر هۆكارەكانی “عروبە” و ناكۆكی نێوان عەرەب و ئیسرائیل و تەنانەت كە سوریاش لایەنێكی سەرەكی ناكۆكییەكەیە -هەر هیچ نەبێت وا ناسراوە -، دیسان پاڵپشتی و هاوكاری رووسیا و چین، لە لای دیكەش هاوپەیمانی ئێرانی شیعە و ئێراقی شیعە یان نیمچە شیعە، هەروەها حزبوڵڵا و حەماس و گەلێك هۆكاری دیكەش، لێدان و روخاندنی رژێمی سوریا بە تەداخولی هێزی دەرەكی، ئەگەر مەحاڵیش نەبێت، ئەوا زۆر زەحمەت بوو.

ئەسەد و رژێمەكەی بە رەشەكوژیی زیاتر لەبەرامبەر گەلانی سوریا، ئەوەندەی دیكە خێراتر گۆڕی دەسەڵاتەكەی خۆیان دەكۆڵن، ئەو پێداگری و هەڵە گەورانەی رژێم، فاكتەرەكانی دەستێوەردانی دەرەكی رەواتر و خێراتر دەكات.

باشە زلهێزەكان ئەوانەی خاوەنی پڕۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، گەر بیانوو و هۆكاری بە ئامانجگرتن و دەستوەردانی سوریایان نەبێت، چۆن بتوانن هێرش و پەلامار دەستپێبكەن؟
فشار زیاد دەكەن، بۆ ئەوەی سوریا تەنگەتاوتر ببێت و تاوانی زیاتر ئەنجام بدات، بكەوێتە رەوشێك، ئیدی نەك هەر دوژمنەكانی، بەڵكو بێلایەنەكانیش بێزار ببن و دەرفەتی بەرگرییان بۆی نەمێنێت.

لەگەڵ هەر داكەوتنێكی زێدەتری سوریا، ئەوا دۆخی حزبوڵڵا و حەماسیش سەر بەرەو لێژییە، بە كەوتنی سوریا و لاوازبوونی حزبوڵڵا و حەماسیش، ئێران بەرەو ساتەكانی تەنیایی و گۆشەگیری و دواجار روو بەڕووی مەترسییە گەورەكە دەبێتەوە.

تا رژێمی ئەسەد دەڕوخێندرێت و حزبوڵڵا و حەماس بێكاریگەر دەكرێن، تەنیا فشار و گۆشەگیركردن و لاوازكردن بەرامبەر بە ئێران بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوە لێیدەدرێت، كە ئەوانی دیكە كۆتاییان پێهاتووە.

ئێراق هێشتا پارچەیەكی گرنگی پڕۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەیە و بەشێكە لەو سەنتەرەی هاوسەنگی و هاوكێشە سیاسیەكانی ناوچەكە كاریگەر دەكات، گەر حوكمی ئێراق سوننی، یان شیعی بەڕێوەیبەرێت، ئەوا دوو ئاقاری جیاوازی چارەنووسساز بۆ ناوچەكە دروست دەكات.

ئێراق كارتێكی دیكەیە چارەنوسی ئێران دیاری دەكات، ئێراقی سوننی مەرگی ئێران نزیكتر دەكاتەوە و ئێراقی شیعیش، تەمەن درێژتر.
ئێران لە هەوڵی مانەوە و توند و تۆكمەكردنی دەسەڵاتدارێتی سوریا-ئێراق-ئێراندایە و پەیمانی هاومەزهەبی نێوان ئەو سێكوچكەیە بە مسۆگەركردنی مانەوەی حوكمەكانیان دەزانێت، پێچەوانەی ئەوەش لەبەرامبەردا ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی خەریكی لەیەكتر هەڵوەشاندنەوەی ئەو یۆتۆپیایەن. 

ئەمریكا بۆ تێكدانی سێكوچكە شیعییەكە، لە دژی سێ پارچەبوونی ئێراق ناوەستێتەوە، بەڵكو ناڕاستەوخۆ كاری لەسەر دەكاو پاڵپشتیشی لێدەكا، چونكە ئەو پارچەبوونە زەمینە خۆشكەرێكە بۆ لاوازكردن و دواتر پەكخستنی ئێران.

توركیا

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.