
هاكه ته‌پوتۆزی ژیان تاساندمی! … هێمن خورشید
Closed
ئه‌ی ئـــاو!
له خۆتم ههڵژهنــــه و
سپیمكهرهوه وه‌ك مناڵ
خۆ دووكه‌ڵی ئه‌م شارانه
ڕهشیانكردم ..
ئه‌ی گـــوڵ!
مشتێك
له جوانی خۆتم بده‌رێ
خۆ دڕك وداڵی
ئه‌م ده‌شته
له جوانی بێبهشیانكردم
ئه‌ی ئاسمـــان!
نزمبهرهوه سه‌رسه‌رم
با هێند سه‌رنجت لێبده‌م
تا چاوه‌كانم شین ده‌بن
خۆ ئه‌وه‌نده
غه‌رقی ته‌ماشای زه‌وی بوون
وا خه‌ریكه
به ته‌واوی بێ‌تین ده‌بن..
هۆ زارۆ خنجیلانهكه!
ده‌ستم بگره و
بمبــــهرهوه
به‌ره‌و جیهانه پاكه‌كه‌ت
خۆ ئه‌وا چڵكی گه‌وره‌یی
خنكاندمی
هۆ مردن هاوڕێی ته‌نیایی!
وه‌ره له‌گه‌ڵ خۆتدا بمبه
هاكه ته‌پوتۆزی ژیان
تاساندمی..
25/5/2007