
كه تۆ هاتی …كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی
Closed
كه تۆ هاتی هه‌موو جیهان
تاریكایی دایگرتبوو …
مرۆڤه‌كان دڵی ره‌شیان
له‌نێو سته‌م دا مردبوو…
ئه‌تۆ هاتی روناكایت
به‌خشی به تاریكی زه‌مین …
دڵی كینه‌ت پاك كردنه‌وه
بهرێژنهی بارانی ئه‌وین…
بهرووناكیت خوامان ناسی
له خوداوه تۆمان خۆش‌ویست …
بیروباوه‌ڕی ئاینمان
ئاوێته بوو به حه‌زو ویست…
ئێمه ئه‌مڕۆ له سایه‌ی تۆ
گه‌لێكی خاوه‌ن ره‌وشتین…
له‌داهاتووش سهرقافڵهكهی
كاروانی چونه به‌هه‌شتین…
سه‌رفرازین باڵا به‌رزین
هیوای دوا رۆژ له ئاسۆیه…
ئه‌ی( محمد رسول الله)
دڵ گیرۆده‌ی عیشقی تۆیه …
2010
kawa_kiwiny@yahoo.co.uk