Skip to Content

Sunday, April 28th, 2024
جمكانه‌ …. فاتیح سه‌لام

جمكانه‌ …. فاتیح سه‌لام

Closed
by February 5, 2012 هۆنراوە

عه‌شق  و  مێژوو   دووانه‌یه‌ك  بوون
له‌ دوای  ژانی  ئاشنابوون  و  خۆشویستنت
 چێشته‌نگاوی  وه‌رزێكی ووشك
له‌ نێو ده‌ستی  من  و تۆدا
هاتنه‌ دنیا و ..له‌دایكبوون ..
له‌و رۆژه‌وه‌
چاوی كوانووی  ئاگردانی شیعره‌كانم
به‌ ئه‌سكڵی ووشه‌كانت دێته‌ جۆش و ..
پشكۆی گه‌شتم تیا ده‌سووتێ‌  و
جۆشم ده‌دات ..
دووكه‌ڵی سووتانێ‌ سپیش 
به‌ كپی به‌رز ده‌بییته‌وه‌
له‌ ته‌ك چیرۆكی ته‌مه‌ن و
شه‌كره‌ ئازاری دووریتا
تیكه‌ڵ ده‌بی و باڵا ده‌كات   

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.