خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ خوێندنه‌وه‌کانی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان ..2 – 3
به‌شی دووه‌م
هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بێ ره‌خنه بزوتنه‌وه‌یه‌کی مردووه!
گۆڕان له سه‌ره‌تاوه به‌ر له‌وه‌ی وه‌ک لیستی په‌رله‌مانی، بزوتنه‌وه، حیزب له دایک بێ وه‌ک ره‌وتێکی ره‌خنه‌گریی رۆژنامه‌نووسی کاریگه‌ر له کۆمپانیای وشه‌و بلاوکراوه‌کانیدا و دوایی له ته‌له‌ڤزیۆنی که‌ی ئێن ئێن دا خۆی نواند‌و سه‌رنجی رووناکبیران و دوایی به‌شێکی گرنگی گه‌نجان و جه‌ماوه‌ری راکێشا. له تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌لبژرادنی دیمۆکراتیشدا ده‌رچوو-و ئه‌نجامێکی باشی له 25/7 دا به ده‌ستهێنا. تا ئێره جیاوازی گۆڕان له حیزبه‌کان و هێزه‌کانی ده‌سه‌لات ئه‌و هه‌لوێسته ره‌خنه‌ییه رادیکاڵه بوو که به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات و دیارده‌کانی بێدادی و گه‌نده‌ڵی و تاوانکاری دژی خه‌لک هه‌یبوو. ئه‌مه واشی نێشان ده‌دا که گۆڕان خۆشی بیه‌وێ و ببێ به نموونه‌یه‌کی جیاوازی سیاسه‌تکردنی دیمۆکراتی مۆدێرنی ناحیزبیی. به‌رای من به‌رده‌وامی گۆران وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و قه‌واره‌یه‌کی رێکخراوه‌یی جه‌ماوه‌ری دوای 26/7 تا ئێستا به به به‌رده‌وامی ئه‌و ره‌وته ره‌خنه‌ییه‌و په‌ڕه‌پێدانی ده‌بوو، له دوو رووه‌وه:
1. یه‌که‌م ره‌وته ره‌خنه‌ییه‌که به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لات ببێته به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیژی ئاشکرای فه‌لسه‌فی، ده‌ستووری، په‌رله‌مانی، سیاسی ، جه‌ماوه‌ریی (شه‌قامیی) بۆ کۆتایپێهێنانی سیستمی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی حیزبی سته‌مگه‌رو داگیرکه‌ر
2. ره‌وته ره‌خنه‌ییه رادیکاله‌که ببێته پرینسیپیکی ئه‌خلاقی نه‌گۆڕو پراکتیسێکی ئازادی زامنکه‌ری راستگۆیی و روونکاریی (شه‌فافییه‌ت) له ناو خودی گۆران‌دا، واته وه‌ک چۆن گۆڕان ره‌خنه له ده‌سه‌لات ده‌گرێ به هه‌مان شێوه دلسۆزان و هه‌واداران و گۆڕانخوازان کێ بن و له هه‌رکوێ بن نه‌ک هه‌ر بتوانن به‌لکو هانبدرێن و ئاسانکاری بلاوکردنه‌وه‌و ده‌ربرینیان بۆ بکرێ تا ره‌خنه له گۆڕان و سه‌رکردایه‌تی و بیر‌و به‌رنامه‌و هه‌نگاوه‌کانی بگرن: ره‌خنه‌ی دلسۆزانه‌ی توند‌و گریانهێنه‌ر به پێی ئه‌و په‌نده کوردییه به‌رزه‌ی که ده‌لێ: دۆست ئه‌وه‌یه ده‌تگرێنێ، دوژمن ئه‌وه‌یه‌پێت پێده‌که‌نێ!
3. له لێکدانی ئه‌م دوو ڕێره‌وه‌دا گؤڕان شێوه‌یه‌کی نوێی خه‌باتی ناشاخیی، ناحیزبیی، نا شه‌خشپه‌رستیی و ناکه‌ریزماچی و ده‌سته‌گه‌رخوازیی پێشکه‌ش بکا. ئه‌مه‌ش نابێ که هه‌موو بیر‌و وتاروکرداری نه‌بێته یه‌ک پرۆسه‌و له سه‌ر پرینسیپی دانراو وزانراو و پراوه‌کراو به‌رێوه‌بچێ و بناسرێته‌وه. واته هه‌موو قسه‌یه‌ک، راگه‌یاندنێک، به‌یاننامه‌یه‌ک، هه‌لوێستک و کردارێکی گۆڕان خێرا بناسرێته‌وه به وه‌ی که گه‌ر سه‌دی سه‌د نه‌بێ سه‌دی 50، 60، 70 و زیاتر‌و زیاتریش له وتار‌و ره‌فتارو کرداری حیزبی شاخی و هی ده‌سه‌لات جیا بکرێته‌وه. واته ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه به پێی ستانداردی ئه‌م سه‌رده‌می زانست و ته‌کنۆلۆجیایه بێت نه‌ک به پیی ستانداردی سه‌رده‌میکی کوردی ئێستا که ده‌سه‌لاتی به‌ربه‌ری و سه‌رسه‌ری کوردی بۆ چاخه‌کانی سفری بردؤته‌وه‌و ئامانجی یه‌که‌م و دوایی خزمه‌تکردنی گه‌ل و دروستکردنی تاکی ئازاد بێ نه‌ک به‌ده‌ستهێننا و خڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات به هه‌موو شێوازه‌کان.
زانست، دیمۆکراسی، یاسا، به‌ژه‌وه‌ندی خه‌لک
4. ئه‌و ستانداردانه‌ی که من له و چه‌ندین بۆنه‌دا جه‌ختم له سه‌رکردۆته‌وه چوار ستانداردی بنه‌مایین:
1. زانست 2. دیمۆکراسی 3. یاسا 4. به‌های ئه‌خلاقی و پرۆفێشنالی نه‌گۆڕ که له خۆبه‌ستنه‌وه به چاکه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکدا خۆی به‌رجه‌سته ده‌کات.
بۆ هه‌ر هوڵوێست و تاقه قسه‌و راگه‌یاندنێکێش پێویسته ئه‌و چوار بنه‌مایانه به‌یه‌که‌وه نه‌ک به شێوه‌یه‌کی لێکداىڕاو له کار دابن.
بلاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان
5. پار ئه‌م کاته هه‌ر دوو رۆژ دوای به‌یاننامه‌که‌ی گؤڕان من سیمینارێکم هه‌بوو له له‌نده‌ن. ئه‌و کاته به‌یانه‌که‌ی گۆران حه‌ماس و هیوایه‌کی بێوێنه‌ی لای خه‌لکی کورد به‌رپاکردبوو به تایبه‌تی که له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای راپه‌رینه هه‌ڵجووه‌کانی (به‌هاری عه‌ره‌بی) دا، له ناکاو، به بێ پێشئاماده‌یی، وه‌ک په‌ندێکی ینگلیزی ده‌لێ: له ئاسمانی شینه‌وه که‌وته خوار. چێگه‌ی سه‌رسامی و شۆک بوو بۆ هه‌موو که‌س، دیاره زیاتریش بۆ ده‌سه‌ڵات له به‌ر ناوه‌رۆکه کورت و چرو توند‌و شێوه‌ی دارشتن و ده‌ربرینه زبر زه‌بروه‌شێنه‌که‌ی.
من ئه‌و کاته له دوو سێ رۆژی دوای بلاوبوونه‌وه‌یدا له کاتێکدا له‌لایه‌ن نووسه‌رانی دیاره‌وه به شۆرشگێرترین هه‌نگاو داده‌ندرا، به هێمنی ره‌خنه‌م له‌م هه‌نگاوه گرت و به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌م له سه‌ر به‌هاری کوردی دانا.
ره‌خنه‌که‌ش له سه‌ر بنه‌ماکانی زانست و دیمۆکراسی و یاسا‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکه‌وه بوو.
به‌لای منه‌وه به‌یانننامه‌که کارێکی هه‌له‌و هه‌له‌شه دیار بوو چونکه له‌وه نه‌ده‌چوو له ئه‌نجامی لێکؤڵینه‌وه‌ی زانستی و شیکردنه‌وه‌ی زانستی هه‌لومه‌رجی خۆیی گۆران و هه‌لومه‌رجی بابه‌تی کوردستان وده‌وروبه‌رو جیهان و تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی زانستی هۆکارو رێکارو پاشخان و پرۆسه‌ی شۆڕشه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی دامه‌زرابێ.
گومانم هه‌بوو که گؤران بیه‌وێ و بتوانێ بۆ به‌جێگه‌ینادنی ناوه‌رۆکی ئه‌و به‌یاننامه کار بکا که ماوه‌ی سی مانگی بۆ دانابوو.
دووه‌میش ، وه‌ک بنه‌مای دیمۆکراسی، من گومانم هه‌بوو که ئه‌و به‌یاننامه ته‌نانه‌ت له ناو چوارچێوه‌ی خودی گۆرانێشدا ئه‌نجامی پرس‌و راو دایه‌لۆگ و بریاری به‌کۆمه‌لی دیمۆکراتی بێ، چونکه گۆران جگه له هاشوهوشی راگه‌یاندنه حیزبییه‌که‌ی و فراکسیۆنه فرامۆشکه‌رو فرامۆشکراوه‌که‌ی په‌رله‌مانی هیچ ستراکتورو وچوارچێوه‌یه‌کی دیمۆکراتی شه‌رعی بۆ بریارادنی سیاسی دروست نه‌کردووه.
بۆ ئه‌م گومانه‌م له کۆڕه‌که‌مدا چه‌ندین نموونه‌ی پێشوترم هینانه‌وه له وانه وه‌ره‌قه‌ی چاکسازییه‌که‌ی گۆران که ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی فراکستیۆنی خودی گۆران به وته‌ی خۆیان، لیی ئاگادار نه‌بوون.
جگه له‌وه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌کی وا رادیکالیدا ده‌بوو پێشتر پرسورای لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئۆپۆزئسیۆن و به‌شێکی فراوانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و رووناکبیران وخه‌لک وه‌رگیرابا. گومانم هه‌بوو که ئه‌مه‌ش نه‌کراوه و له دارشتن و ده‌ربریندا هه‌له‌شه‌یی پێوه دیار بوو و له‌وه ده‌چوو له بیر‌و کرداری یه‌کدوو تا چه‌ند که‌سێکی که‌م زیاتر نه‌بێ. جگه له‌مه‌ش دامێنه دیمۆکراتییه‌کانی ناوه‌رۆکی خودی به‌یاننامه‌که‌و کارکردنی له‌وه‌دواشی ده‌بوو لێک بدرابایه‌وه: به چ هه‌قێک مافی دیمۆکراتی خه‌لک له هه‌بوونی په‌رله‌مان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کیان، به ئه‌ندامانی گۆرانیشه‌وه، ره‌ت ده‌که‌یه‌وه؟ چۆن بوونی حیزبی تر له په‌رله‌ماندا هه‌لده‌وه‌شینیته‌وه‌و پێشتر خۆت ناکشێییته‌وه که باوه‌رت پێی نێێه؟ ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که په‌رله‌مانه‌که باشه یان مانه‌وه‌ی باشه، مه‌به‌ست شه‌رعییه‌تی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌که‌یه. .
دوایی وه‌ک بنه‌مای سێیه‌م یاسا: هه‌موو ده‌سه‌لاتێک ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌تئی ده‌ستووریی و یاسایی هه‌بێ و هه‌ر له‌و کاتێشدا ئامرازه‌کانی گۆڕین ده‌ستووریی و یاسایی بن. به‌یاننامه‌که‌ی گۆران هیچ بنه‌مایه‌کی ده‌ستووریی و یاسایی بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت یان بۆ جێبه‌جێکردنی ‘مه‌نعه‌کانی’؛ دیاری نه‌کردبوو. ئه‌مه به نیسبه‌ت رای ولاتانی دیمۆکراتی و یاساداره‌وه گرنگی خۆی هه‌یه. گۆڕان وه‌ک هێزێکی سیاسی خاوه‌ن شه‌رعییه‌تی دیمۆکراتی له 25/7 له دایک بوو. فراکسیۆنه‌که‌ی هه‌ر چۆنێك بێ به هۆی هه‌لبژاردنی ئه‌و فراکسیۆنه‌وه کیانێکی سیاسی به ناوی گۆران – ه‌وه هه‌یه که چۆته ناو سیستمی سیاسییه‌وه. مادام رێبازی کاری په‌رله‌مانی ئاشتیخوازانه‌شی هه‌لبژاردووه، یاسایی تر‌و دامه‌زراوه‌یی تر ده‌بوو که هه‌ر له ریگای فراکسیۆنه‌که‌یه‌وه داواکانی پێشکه‌ش کردبایه.
به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان که داوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌لبژرادنی نوێی له سێ مانگدا کردبوو، روونی نه‌کردبۆوه ئه‌و بۆشایی ده‌سه‌ڵاته‌ی که دروست ده‌بێ چۆن پڕ ده‌کرێته‌وه. بۆشاییه‌کی زه‌ق و دیار‌و جێی گومانی گه‌وره که له به‌یاننامه‌که‌ی گۆران دا هه‌بوو بێده‌نگی بوو به‌رامبه‌ر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم. ئه‌مه هه‌ر بێده‌نگییه‌کی سیاسی نه‌بوو به‌لکو بێده‌نگییه‌کی ره‌مزی پر مانا‌و ده‌لاله‌تی گه‌وره‌ش بوو: بؤچی هه‌موو شتێک هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و باسی سه‌رۆکایه‌تی بڤه بێ، ئه‌و سه‌رۆکایه‌تییه‌ی که له ئه‌ساسدا هه‌ر باوه‌رێشیان پێی نه‌بوو!
ئه‌مانه چه‌ند سرنجێک بوون له سه‌ره‌تای بلاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا. ئێستاش پاش تێپه‌ربوون سالێک به سه‌ر به‌یاننامه‌که‌دا کوا هه‌لسه‌نگاندنی زانستی بۆ ئه‌و به‌یاننامه‌یه؟ بۆ ئاکامه‌کانی، کاردانه‌وه‌کانی، کارکردنی له پرۆسه‌ی خۆپیشاندانه‌کان و چاولێکردنی نموونه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی؟
ئایا به راستی ئه‌م به‌یاننامه پێویست بوو؟ به سو‌و بوو؟ ئایا که‌موکوڕی و ئامانجی سه‌لبی و خراپی نه‌بوو؟ ئایا ناوه‌رۆکه‌که‌ی توندوتؤل و راست بوو یان وه‌ک شیشلدانێکی ده‌م کراوه ورده ورده له خۆیه‌وه خاو بۆوه؟ ئایا له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لک بوو و به‌هاری کوردستانی دروست کرد یان له باری برد؟ له به‌شیکی تردا هه‌لسه‌نگاندنی به‌یاننامه‌که له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی مێژوویی خه‌لکی کوردستان – ه‌وه ده‌خه‌مه روو.
به‌شی سێیه‌م
حیزب و حه‌قیقه‌ت و رۆشنبیر
تاوانه‌و جێێ شه‌رمه‌زارییه له کوردستانێکدا گوایه 7 زانکۆی تێدایه‌و هه‌زاران مامۆستای زقنکۆی تێدایه، سه‌دان گۆڤار‌و رۆژنامه‌ی تێدایه، ده‌وترێ هه‌زاران نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی تێدایه، تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی ئه‌کادیمی بابه‌تی به ژماره ورووداوو ئامار‌و به‌لگه‌وه له سه‌ر به‌یاننامه‌که‌و له سه‌ر خۆپیشاندانه‌کان و پرس و ده‌رس و ئامانج و ئاکامه‌کانیان و حه‌قیقه‌ته دیار و شاراوه‌کانیان نییه؟
تا ئێستا تاقه یه‌ک هه‌لسه‌نگاندنێکی ره‌خنه‌یی زانستیی نییه؟
مێژووی کورد ته‌نانه‌ت پێش دروستبوونی، حیزب رۆحی واته حه‌قیقه‌ته‌کانی ده‌کوژێ و لاشه‌که‌ی به گه‌نده‌ڵبوویی له زبڵدانی هه‌میشه فراوانبووی ده‌ڵه‌سه‌و درۆکانیدا ده‌نێژێ. هیچ راستییه‌ک تۆمار ناکرێ، هێچ شتێ زانستانه شیناکرێته‌وه، هیچ رووداوێ له ده‌ره‌وه‌ی وتاری چه‌واشه‌یی حیزبی دا بوونی نییه؟ هیچ ده‌نگ و ره‌نگێ له ده‌ره‌وه‌ی هاشوهوشی میدیای حیزبی‌دا نییه. هه‌ر حیزبه بۆ خۆی نه‌ک حکومه‌تێک ئیمپراتۆریه‌تێکه، ئیمپراتۆری ئه‌به‌دیی خۆی هه‌یه، ملک و مالی داگیرکراوی هه‌یه، کۆمپانیای خۆی هه‌یه، (راستی حیزب خۆی کۆمپانیایه‌کی بازرگانی گه‌وره‌یه)، بودجه‌ی زانراوو نه‌زانراوی خۆی هه‌یه، حه‌ره‌س و مه‌ره‌س و میلیشیای خۆی هه‌یه، ده‌زگای راگه‌یاندن و پێوه‌ندی و ده‌یان رێکخراوی هه‌یه، میدیایه‌کی زل و زه‌به‌لاحی ده‌نگ وره‌نگ و نووسراوی هه‌یه، چه‌دان مه‌کته‌ب و بنکه‌و باره‌گای له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ولات هه‌یه، ده‌زگای لیکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئامار‌و ژوور‌و خانه‌ی حه‌قیقه‌ت و حه‌قیقه‌تناسی خۆی هه‌یه. ده‌سته‌ی رؤشنبیرو نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و ئه‌کادیمی و پارێزه‌رو پزیشک و پسپۆری خۆی هه‌یه. ئیدی حکومه‌ت ببێ یان نه‌بێ، میلله‌ت ببێ یان نه‌بێ، مێژووی ده‌ره‌وه ببێ یان نه‌بێ، زانست و حه‌قیقه‌ت هه‌بن یان نه‌بن، خه‌لک بمرن یان بڕزن، ئه‌وان تا ئیمپراتۆریه‌تییه‌که‌ی خۆیان بمێنێ چ باکیان به که‌س هه‌یه؟ له هه‌مووی کاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه حیزب رؤشنبیریی و رؤشنبیریشی قۆرخ کردووه یان خه‌ساندووه، ده‌نگێکی دیار له ده‌ره‌وه‌ی وتاری حیزبی نییه. له ده‌ره‌وه‌ی پاشکۆیی بۆ ده‌سه‌لات یان کاردانه‌وه بۆ ده‌سه‌لات و ئه‌جنداکانی وتاری رۆشنبیریی سه‌ربه‌خۆی کورد، وتاری ئه‌کادیمی ره‌خنه‌یی سه‌ربه‌خۆی کورد، ده‌زگای لێکؤلێنه‌وه‌ی ستراتیژی که له سه‌ر بنه‌مای زانستی و شیکردنه‌وه‌ی بابه‌تیی کار بکا نییه. رؤشنبیر له جیاتی ده‌زگایی بوون، حیزبگایی کراوه. هیوای ئه‌وه له گۆڕان ده‌کرا نموونه‌یه‌کی جیاواز بێ و ئه‌و ستراکتووری به حیزبکردنی ژیان و ئیمپراتۆرییه‌تی حیزبییه بشکێنێ. که‌چی خراپتر ده‌رچوو: به بازنه‌و ژوور‌و رایه‌له‌و میدیایه‌کی حیزبیی دیماگۆگی ىێ سه‌رو به‌رو ستراکتورو به‌های دیمۆکراتی و ئازادییه‌وه، ئه‌ویش بووه حیزبی ئیمپراتۆریه‌تی حیزبیی، حیزبی ئیمپراتۆری قه‌ت هه‌ڵه نه‌که‌رو هه‌میشه نه‌مر. گۆڕان ده‌ورێکی خراپیشی له‌و حیزبگایی کردنه‌ی رۆشنبیر‌و کایه‌ی رؤشنبیریدا ببینی. به‌لام تاوانه‌که هی گۆران نییه هی به‌ناو رؤشنبیرانی کورده که له ژیر سێبه‌ری حیزب و ده‌زگای حیزبی ئاشکرا یان سێبه‌ردا نه‌بێ شوناسیان نییه، له کاردانه‌وه بۆ بریارو ئاکاری حیزب نه‌بێ وتاریان نییه، له بوون به پاشه‌رۆکی و پێخۆری به‌رنامه‌ی حیزبی و میدیای حیزبی تۆخ یان سێبه‌ر، ره‌نگ وروویه‌کی رؤشنبیرییان نییه. رۆشنبیرانی کورد بوونه‌ته بربره‌ی پشتی سیستمی خان و خزمه‌تکار، سیستمی کۆیلایه‌تی بودجه‌و کۆیلایه‌تی مووچه، سیستمی ساخته‌ییکردن و بؤشکردن و فشه‌کردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی جوان و پاک و پیرۆزن..
رؤشنبیر ئه‌وه‌یه بیر‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ڵێکدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بێ، رووداو، یان مێژوو وه‌ک بوونێکی بابه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ببێنێ و به‌پێی به‌لگه‌و راستی بابه‌تی شی بکاته‌وه، هه‌میشه پرینسیپی راستگۆیی و پرۆفیشنالی خۆی بپارێزێ و به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ بۆ هیچ جۆره به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دیار یان نادیار نه‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری ده‌سه‌لات یان حیزبه‌وه. به‌کورتی مێشکی سه‌ربه‌خۆ، که‌سێتی سه‌ربه‌خؤ و وتار‌و کرداری سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێ و ئامانجی ده‌رخستن و خزمه‌تکردنی حه‌قیقه‌ت بێ به شێوه‌یه‌کی پرۆفێشنال و بنه‌مای ئه‌خلاقیی به‌رز بپارێزێ.
نووسه‌رێک که به‌راستی رووناک‌بیر بێ و رێزی رؤشنبیری و ناو‌و ده‌وری کۆمه‌لایه‌تی و که‌سێتی مه‌عنه‌وی و ئه‌خلاقی خۆی بگڕێ ده‌بێ له خۆیه‌وه قسه نه‌کا و بێباک و سه‌رپێی بۆ موجامه‌له‌و ماستاوکردن یان بۆ گومراکردن و هه‌له‌خه‌له‌تاندنی خه‌لک له‌م ده‌زگاو ئه‌و ده‌زگای حیزب ده‌رنه‌که‌وێ و فشقیات بلاو نه‌کاته‌وه، ئه‌وی راستی بێ رووناکبیرێک که مانای رووناکبیریی و ده‌وری ئه‌خلاقییی پیرۆزی رووناک‌بیر بزانی هه‌رگیز له میدیا حیزبی‌دا به میدیای گۆڕان- یشه‌وه ده‌رناکه‌وێ، چونکه میدیای گۆڕانیش بۆته میدیایه‌کی حیزبی په‌تی و له یاریکردنێکی دیماگۆگییانه‌ی دزێو وده‌رفه‌تپه‌رستانه به بیرورا‌و ناره‌زایی و عاتیفه‌ی خه‌لکه‌وه له لایه‌که‌وه‌و شیرینکردنه‌وه‌ی ده‌موچاوه دزێوه‌کانی ده‌سه‌لات له لایه‌کی تره‌وه، هێج ده‌ورێکی بنیاتنه‌ری نییه. کاتێ رؤشنبیر له میدیای حیزبی‌دا ده‌رده‌که‌وێ یان ده‌نووسێ مانای وایه ئه‌وه‌ی قبوڵ کرد که حیزب له رێگای ده‌یان ده‌زگای میدیایی زه‌به‌لاحی به پاره‌ی دزراوی میلله‌ت به‌رێوه‌بردراو، عه‌قلی خه‌لک داگیر کا، هۆشی بشواته‌وه، به‌و شیوه‌ی ده‌یه‌وێ یاری به عاتیفه‌و هه‌ست و هه‌لوێستی بکا. رووناکبیری سه‌رشۆر بۆ حیزب ده‌بێته به‌شێک له‌و پرۆسه تاوانکارییه و هه‌رجی بیڵێ و بینووسێ له ساخته‌یی و درۆ له‌گه‌ڵ خۆکردن زیاتر نییه.
به‌یاننامه‌که وه‌ک تێکست، وه‌ک ئاخاوتن (دیسکۆرس)
بگه‌ریینه‌وه بۆ به‌یاننانه‌مه‌که‌ی گۆڕان، خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌و قسه له سه‌ر کردنی دوو شتی جیاوازن. گه‌ر ئه‌و پرینسیپانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش: زانست، دیمۆکراسی، یاسا، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ره‌چاو نه‌که‌ین، ئه‌وا بۆ هه‌ر که‌سێ که‌مێ ئاستی رووناکبیری و میتۆدی خوێندنه‌وه‌و شیکارکردنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه بزانێ، به‌یاننامه‌که وه‌ک تێکستێک هه‌یه‌و له به‌رده‌سته. واته به‌یاننامه‌که ده‌قێکی نووسراوه. به وشه‌و رسته دارێژراوه. ئه‌م جۆره بوونه‌ی ده‌قه‌که جیایه‌و سه‌ربه‌خۆیه له‌و که‌س یان حیزبه‌ی نووسیوێتی و ئامانج و نیازه‌کانی. سه‌ربه‌خۆیه له‌و کاته‌و هه‌لومه‌رجه‌ی تێیدا نووسراوه گه‌رچی بۆ خۆی هه‌لبه‌ته ئاماژه‌و نێشانه‌ی جۆری له‌دایکبوونه‌که‌ی هه‌ڵگرتووه. به‌کورتی ده‌مه‌وێ بڵێم بۆ که‌سێکی رؤشنبیری خاوه‌ن توانست و بؤچوونی پرۆفێشنال و که‌ره‌سه‌و ئامرازی خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی یان زمانه‌وانی یان ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، ئه‌و تێکسته ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ده‌وله‌مه‌ند به ده‌سته‌وه ده‌دات. چونکه له وشه، زمان، رێزمان، ئاخاوتن پێکهاتووه و خوێندنه‌وه‌ی دروست و بابه‌تی ناشێ هێچ وشه‌و رسته‌یه‌کی فرامۆش کا، ئه‌وسا ده‌کری ده‌قه‌که وا لێ بکه‌ی ناکۆکی و بۆشایی و بزره‌کانی خۆی ئاشکرا بکا، ره‌وشی بوونی ده‌ربخاو هه‌لومه‌رجه‌کانی به‌رحاڵبوونی (ئیمکانبوونی) به‌ده‌سته‌وه بدات. گؤڕان، خه‌لک، راستیی سوود له‌و جۆره خوێندنه‌وه ده‌بینن. له کاتێکدا فرامؤشکردنی یان شێواندنی یان چه‌واشه‌کردنی جیا نییه له فرامۆشکردن و شێواندن و چه‌واشه کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی و خه‌لکه‌که‌ی. بۆ نموونه گه‌ر ته‌نیا دوو روانگه‌ی فه‌لسه‌فی فوکۆ و درێدا به‌کاربێنین ئه‌وا ده‌کرێ وه‌ک (پێوه‌ندی نێوان زانین و هێز) له روانگه‌ی فوکۆوه یان وه‌ک کۆمه‌لێ ناکۆکی زمانه‌وانی خۆ هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه ( له روانگه‌ی درێدا) وه، ده‌قه‌که شی بکه‌ینه‌وه.
ئه‌و ده‌قه تێكسته به وشه نووسراوه، بیر‌و بؤچوون و به‌رنامه‌ی سیاسی تێدایه، نه زه‌نگه نه زوڕنایه، نه ده‌هؤلی ذڵ راچله‌کێنه‌ره. نه قه‌وانی قه‌یرانه، نه دایه‌لۆگ و پارانه‌وه‌یه له ده‌سه‌لات وه‌ک ئێستا داده‌ڕێژرێته‌وه.
ده‌قێکه وه‌ک هه‌موو ده‌قه سیاسییه‌کانی تری کورد وه‌ک مادده‌ی 140، 17 خاله‌که‌ی په‌رله‌مان، 22 خاله‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆن، 27 خاله‌که‌ی بارزانی، چوار بڕیاره‌که‌ی بارزانی، شه‌ش پاکیجه‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆن، هتد ره‌وشی بوونی خۆی و ماوه‌ی زه‌مه‌نی له دایکبوون و جێبه‌جێبوونی هه‌یه.
جا ئه‌و ماوه‌یه کاری خۆی کرد، یان به‌سه‌رچوو، یان له باربردرا ئه‌وه پرسێکه که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌که شایانی لێکؤڵێنه‌وه‌و دیبات کردنه. دیاره ئێستا ئه‌و ده‌قه‌ش به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نییه چاره‌نووسی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ده‌قانه‌ی تر تێکه‌ڵ بووه. یان ته‌نانه‌ت شوناسی خۆی له ناو ئه‌واندا ونکردووه یان تواندۆته‌وه‌و به تایبه‌تی له ناو چوار بریاره مه‌زنه‌که‌ی بارزانیدا و چاوه‌روانی پێگه‌یشتن و کوڵینی شه‌ش سه‌روپێچکه‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆن که ساڵێکه خراونه سه‌ر ئاگری به‌یاننامه‌که‌و ئه‌وه‌نده جیڕن ناکوڵێن. مه‌گه‌ر نێچیروان بارزانی به مه‌رحه‌مه‌تی خۆی تامێکیان بکا بزانێ که‌لكی خواردنیان پێوه ماوه یان نا.
ئه‌گینا به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان ئێستا وه‌ک کاریگه‌ری سیاسی ده‌قه‌که مردووه، ته‌نیا وه‌ک لاشه‌یه‌ک ماوه که دکتۆری فرۆنزیکی بچێته سه‌ری و هۆکارو شێوه‌ی مردنه‌که‌ی دیاری بکا و یادکه‌ره‌وه‌کانیشی له (سبه‌ی) بۆ موجامه‌له پێیان شه‌رم بی دوای مردنی ناکامی به خراپه باسی بکه‌ن!!