
شه‌ش كورتیله چیرۆك: به‌كر ده‌روێش
كۆتر
هیوا هه‌موو ڕۆژێك له‌عه‌سره‌وه ده‌چووه سه‌ربان، چاوه‌ڕوانی ئه‌و جووته كۆتره‌ی ده‌كرد كه‌هه‌موو ئێواره‌یه‌ك له‌پێده‌شته‌كانی گه‌رمیانه‌وه به‌سه‌ر ماڵی ئه‌واندا ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆدارستانه‌كانی خوارووی شار، هیوا هه‌میشه له‌دڵی خۆیدا ده‌یگوت : ئه‌م جووته كۆتره ماوه‌یه‌كیتر هێلكه ده‌كه‌ن، هێلكه‌كان هه‌ڵدێن و وه‌ك خۆیان ده‌بنه جووتێ كۆتر، ئه‌وانیش دووای ماوه‌یه‌ك هێلانه‌و هێلكه ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ده‌بنه چه‌ند گه‌لا كۆترێك، ته‌نانه‌ت دێن له‌ماڵی ئێمه‌ش هێلانه ده‌كه‌ن، به‌ده‌ستی خۆم دانیان ده‌ده‌مێ، ئه‌مانه كۆتری خۆمن و به‌كه‌سیان ناده‌م، ئه‌و ئێواره‌یه هیوا تا شێوانێكی دره‌نگ چاوه‌ڕوان بوو كۆرته‌كان هه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه، كه‌وته دڵه‌ڕاوكێ و ناره‌حه‌تی، له‌پڕ ده‌نگی دایكی ڕایچه‌ڵه‌كان كاتێك بانگی كرد: كوڕم هیوا وه‌ره خواره‌وه نانه‌كه‌ت بخۆ چێشته‌كه‌ت سارد بووه‌وه، هیوا هات له‌سه‌ر سفره‌كه دانیشت، دایكی نانه‌كه‌ی دابه‌لایه‌وه‌و وتی: شۆربای گۆشتمان هه‌یه، ئه‌مڕۆ باوكت له‌و پێده‌شتانه دوو كۆتری قه‌ڵه‌وی ڕاو كردووه.
نه‌یژه‌ن
له‌نێو چوار چێوه‌ی ئاوازێكی پڕ له‌سۆزدا توابووه‌وه، گه‌روی نه‌یه‌كه‌ی سه‌رخۆشانه ئه‌و ناوه‌ی هێنابووه جۆش و خرۆش، به‌نیازی زیاتر كاركردن له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ورو پشتی نه‌یه‌كه‌ی تاوده‌دا، هه‌روه‌ك چۆن خۆی له‌نێو سۆزی ئاوازه‌كانیدا توابووه‌وه، وای ده‌زانی ئێستا گوێگره‌كانیشی له‌نێو نه‌غمه‌كانیدا تواونه‌ته‌وه، له‌گه‌رمه‌ی نه‌یژه‌نیندا بوو، له‌پڕ یه‌كێك ده‌ستی گرت و وتی: ئه‌رێ كاكه بۆ وابه‌جۆش نه‌یه‌كه‌ت ده‌ژه‌نی؟ ته‌ماشایه‌كی كابرای كردوو پرسی بۆ؟ كابرا وتی: گوناحه ئه‌و ئاوازه جوانانه ئاوا به‌خۆڕایی به با دا ده‌ده‌ی؟! به‌سه‌رسوڕمانه‌وه پرسی: بۆ به‌خۆڕایی ئه‌ی ئه‌وه نییه ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه گوێی لێده‌گرن؟ گوێگری چی شێت بووی؟ ئه‌مانه هه‌موویان كه‌ڕولاڵن! هاواریكرد چی كه‌ڕولاڵن؟؟ به‌ڵێ كه‌ڕه‌لاڵن…كه‌ڕولاڵ؟! به‌شه‌رمێكه‌وه نه‌یه‌كه‌ی له‌باخه‌ڵیدا شارده‌وه‌و یاپشه یاپشه به‌دڵێكی ساردوو سڕه‌وه ئه‌وێی به‌جێهێڵا؟!.
مه‌یل
كیژێكی ناونه‌مام له‌ده‌ریاچه‌كه گۆزه پڕ ده‌كات، سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه زنجیره چیایه‌كی به‌رزی سه‌ربه‌هه‌وران بوو، پۆلێ سه‌قاقوش له‌دامێنی چیاكه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاچه‌كه ده‌هاتن، له‌ئاست كچه‌كه لێوی خۆر تازه ماته‌ی دابوو، له‌دوور له‌لای خۆرهه‌ڵاته‌وه پاپۆڕێك دیار بوو، ئاشكرا نه‌بوو ڕاوه‌ستاوه یان ده‌جوڵێ، نه‌شده‌زانرا هی ڕاوكه‌رانه یان هی كۆچبه‌رانه؟ وێنه‌ی كچه‌كه له‌ئاوه‌كه‌دا ده‌له‌رزی، وه‌لێ ڕوومه‌تی باش دیار نه‌بوو، به‌پێی وه‌ستانه‌كه‌شی له‌وه ده‌چوو غه‌مبارو غه‌مگین بێت، هه‌رچه‌ند به‌ڕواڵه‌ت سه‌یری ده‌ریاچه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام نیگای بۆ جێگایه‌كی دوور هه‌ڵخستبوو، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه بوو كه ئه‌و كچه له‌ناخیدا دڵته‌نگه، هۆی دڵته‌نگیه‌كه‌شی به‌پێی شێوه‌ی ڕامانه‌كه‌ی له‌ده‌ریاچه‌كه له‌وه ده‌چێ چاوه‌ڕانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستێكی یان ئازیزێكی كۆچ كردووی بێت، دیار بوو دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ڕامان له‌ده‌ریاچه‌كه ، ئینجا به‌په‌یژه به‌ردینه‌كه‌دا دابه‌زیوه بۆ ڕۆخی ده‌ریاچه‌كه تاگۆزه‌كه‌ی پڕكات له‌ئاو، له‌و كاته‌دا كه‌خه‌ریكی ئاو پڕكردن بووه كه‌وتووه‌ته ده‌ریای خه‌یاڵه‌وه، ڕه‌نگه خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی كردبێت خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌و پاپۆڕه‌دایه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ژار به‌فڵچه‌كه‌ی دواهێڵی تابڵۆكه‌ی كێشا، له‌دووره‌وه كه‌وته ته‌ماشاكردنی، دوای ماوه‌یه‌ك ته‌ماشا، به‌رانبه‌ری له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشت و جگه‌ره‌یه‌كی پێكرد، بێ ئه‌وه‌ی خۆشی هه‌ستی پێبكات، وێنه‌ی “گرانی” كێشابوو، ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی كه‌دوو ساڵ بوو به‌جێی هێڵابوو.
گوڵی هیوا
توێشووی ئۆغرێكی سه‌ختم به‌كۆڵه‌وه‌یه، له‌ژێر ڕیژنه‌ی باران و ڕه‌هێڵه‌دا به‌ڕێگاوه‌م و ڕێگاده‌بڕم، چه‌پكێ گوڵیشم پێیه بۆ ئاینده‌ی ده‌به‌م، گوڵه‌كان سه‌وزو سوور‌و سپی و زه‌ردن، لێم مه‌پرسن به‌م چله‌ی زستانه ئه‌م چه‌پكه گوڵه‌م له‌كام باخچه‌و ڕه‌زو بێستان هێناوه؟…له‌باخچه‌یه‌ك هێناومه له‌دڵی هه‌مووماندایه….باخچه‌ی هیوا.
ژووان
كاتێك كه‌بۆ ژووان ده‌ڕۆم ئاره‌زووه‌كانم پێشم ده‌كه‌ون بۆ جێژووان، مووی سه‌رو ڕیشم درێژ دادێت، له‌گه‌ڵ ئاوێنه‌ی سه‌ر ڕێگاكاندا ڕووی خۆم ده‌گۆڕمه‌وه، هه‌نگاوه‌كانم گوڕتر ده‌بنه‌وه‌و ته‌كانده‌ده‌م، ئێستاش خوێنه‌رانی به‌ڕێز تاكاتی ئه‌و ژووانه ئێوه‌و پارچه‌یه‌ك دڵه‌ڕاوكێ!؟.
بۆشایی
هه‌واڵه‌كان ده‌مبه‌ن “با”كان پرش و بڵاومده‌كه‌نه‌وه، زمانه‌كان شار به‌شارو دێ به‌دێ ده‌مگێڕن، حیكایه‌ت و چیرۆك گه‌لێكی زۆر به‌ده‌ورمدا هه‌ڵده‌به‌ستن، منیش جگه له‌بۆشاییه‌ك كه‌هه‌موویانم گرتۆته خۆم هیچیتر نیم !؟.
به‌كر ده‌روێش/ خورماتوو