
دوو كڵاو و چاوداگرتنیك … ن/ دینا سه‌لیم
سه‌عات سێیه و نه‌هات…پێدچێت بۆ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك دوا بكه‌وێت، سه‌عات چواره و هه‌ر نه‌هات، هه‌ر دێت، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌هاتووه، میلی سه‌عاته‌كه ده‌ڕوات و ئه‌و نایه‌ت، رۆژێكی تر دێت، سه‌عات سێیه، سێ و چاره‌ك …ونیو…به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێی نه‌هێنا!
مه‌لا بانگی ئێواره ده‌دات، رێبوارهكانیش كه‌مبونه‌وه…هه‌ر نه‌هات، له‌وانه‌یه تێپهربوبێت و نه‌یبینیبێت، به‌ڵام له به‌یانیه‌وه له‌جێگه‌ی خۆی نه‌جوڵاوه، هه‌ر چاوه‌ڕێ سه‌عات سێ ده‌كات، كه خوشه‌ویسترین كاته له‌دڵیدا، پێده‌چێت سه‌رخه‌وێكی شكاندوبێت و تێپه‌ڕ بوبێت، نا شتی وا نه‌بوو، له‌جێ خۆی نه‌جوڵاوه و هیچ سه‌رخه‌وێكی نه‌شكاندوه.
سێی ساڵی به‌سه‌رچوو، هه‌رگیز رۆژێك دوانه‌ده‌كه‌وت، سه‌عات سێی به‌ڕێكی، چاوه‌ڕێ ده‌كات و ده‌زانێت، كه ته‌نها چركه‌یه‌كه، ئایا ئه‌و چركه‌یه زیادی كردوه كه چاوه‌كان یه‌كده‌گرن، رومهتهكانی له‌شه‌رمانا په‌مه‌یی هه‌ڵده‌گه‌ڕێ، ئه‌و نازانێت، چونكه ناوه‌ستێت تاكو بیبینێت، ئه‌و ته‌نها چاوێك داده‌گرێت و به خێرای ده‌ڕوات.
وه‌كو رێبوارهكانی دیكه نه‌بوو، لای ئه‌و رێبوارێكی نائاسایی بوو، چونكه توانی شوێنه‌وارێكی مه‌زن له ده‌رونیدا به‌جێبهێڵیت، خۆشی‌ویست، به‌ڵام ئه‌و نیهێنیه مه‌زنه‌ی نه‌دركاند، چون بیدركێنێت؟ ناوی نا (عاسی)، چونكه گیریخواردبوو به‌ده‌ستیه‌وه، ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه ته‌نها چاوێكی لێداگرتوه.
به‌به‌رده‌میدا تێده‌په‌ڕێت و ته‌نها چاوێك داده‌گرێت و راناوه‌ستێت، گوێ به‌وه‌ش نادات چ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌بێت، ساڵانێك له‌سه‌ر هه‌مان شێوه، ئه‌و چاوه‌ڕی ئه‌و چاوداگرتنه ده‌كات، بۆ ئه‌وه رۆحی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، هیوای مه‌زنی بونیاتنا، خه‌ونی گه‌وره ده‌چاند، كاردانه‌وه‌ی ته‌نها پێكه‌نینێكی به‌رزی شێتانه بوو و دهنگیدهدایهوه و ئه‌و دیار ناما، هێنده‌ی خێرایی بریسكه‌یه‌ك تێده‌په‌ڕێت، پێان وت هه‌نگاوه‌كانی خێرایه، هه‌رگیز نه‌یتوانی بیبنێت كه ده‌روات و نه‌شیتوانی دوای بكه‌وێت.
به‌ته‌نها نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كێك بوو، په‌یژه‌ی ته‌نیشت ماڵه‌كانی ده‌كرده رێگای خۆی، هه‌موو رۆژێك یه‌كجار به‌كاری ده‌هێنا، سه‌عات سێی له‌سه‌ره‌وه پێدا ده‌هاته خواره‌وه، سه‌د پیلیكانهی بهخێاریی ده‌بڕی، دواتر رێگای گشتی ده‌گرته به‌ر و له‌نێو قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆ و هۆڕنی ئۆتۆمبیله‌كاندا دهیارنهدهما، ئه‌وه‌ی ده‌یزانی ته‌نها ئه‌وه بوو كه عازه‌به.
درگای ماڵه‌كه‌ی به‌كراوه‌ی ده‌هێشته‌وه و له‌ژوره‌وه داده‌نیشت و چاودێری ئه‌م روداوه‌ی ده‌كرد، ئه‌و روداوه بوه روداوێكی ئاسایی له ژیانیدا، واده‌یه‌كی بێ واده‌یه، تێپهربونێكی خۆبه‌خش به بێ راوه‌ستان، به‌ڵام خۆشی دیدار به‌ره‌و گه‌شتێكی ئهفسۆناوی ده‌یبرد، به‌خه‌یاڵه فراوانه‌كه‌یدا، هه‌موو جیهانی ده‌كرده نێوان ده‌ستیه‌وه، ئه‌و دیداره ئاواتی جۆراوجۆری ده‌چنی، تێپه‌ربوونی ئه‌و بوه كارێكی گرنگ، به بونی ئه‌و گه‌ش و جواندهبوهوه.
ئه‌و كاته‌ی تنوكی باران كه به‌كڵاوه خوریهكهیهوه ده‌وه‌ستا، نه‌یتوانی بێ به‌شی بكات له دیداری چاوداگرتنهكهی، به‌ڵكو دروشانهوهیهكی نامۆی پێ ده‌به‌خشی، ئه‌ویش له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌كه‌ی راهاتبوو، به پێكه‌نینێكی ته‌ڕ به فرمێسكی گه‌ش پێشوازی له چاوداگرتنهكه ده‌كرد كاتێك چركه‌ی تێپه‌ڕبوون كۆتایی پێده‌هات دنگدانهوهكه كپی دایده‌پۆشی و پێكه‌نینه‌كه‌ی ده‌كشانده‌وه و ده‌بوه سه‌رچاوه‌ی ئاوێكی كه بڵق ده‌دات و دواتر ئارام ده‌بێته‌وه، كپێهكی دڕنده دزه‌ی ده‌كرده دڵیه‌وه و رۆحی ده‌گوشی و وشك ده‌بوه‌وه.
سه‌عات سێی رۆژی دوای و سێه‌م و چواره‌م و سێ و نیو…بوه چوار..مه‌لا بانگی دا ئێواره‌ی راگه‌یاند و رۆژێكی نوێ هات و رۆژ له‌دوای رۆژ …عاسی نه‌هات .
نه‌یده‌زانی رۆژێك له رۆژان قوڵایی ناخی داگیر ده‌كات، دركی به‌وه نه‌ده‌كرد، ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ته‌نها وێستكهی رێبوارێك بوو بۆی، ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌بات، جه‌سته‌یه‌كی جوڵاو بوو، به بێ ناونیشان، چاوه‌كانی وون بوون یه‌كێكیان چاوداگرتنێكی پێده‌به‌خشی و به‌ڕێگایه‌ك به‌رده‌وام ده‌بوو و ده‌بوه موڵكی خۆی، كه تێده‌په‌ڕی سێبه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵده‌گرد، سهرهرۆیهك بوو، پڕ بوو له روناكی، له‌واده‌ی چاوپێكه‌وتنه نهێنیهكهدا ئاماده‌یه‌كی گه‌رم له‌نێودا جێگیر ده‌بوو، تیرێكی ئاراسته ده‌كرد و به په‌له‌یی ده‌رۆشت، له‌په‌ڵه‌ی شوێنی چاوهڕوانیهكهی خۆیدا به‌جێگیری ده‌مایه‌وه، ئایا مه‌به‌ستێكی هه‌بوو كه‌وای ده‌كرد، یاخود ئه‌مه نه‌خۆشیه‌كه و ئه‌م پیاوه نه‌ناسراوه گرتویه‌تی؟
رۆژێكی تر هات و ئێواره نزیك بوه‌یه‌وه، سه‌عات سێ لایدا، به‌ڵام بۆ دواجار هات، پێده‌چێت سه‌عات چوار بوو، نا چوار و بیست ده‌قه بوو، نانا چوار نیو بوو، به‌ڵكو سه‌عات پێنجی رێك بوو، نێگا خهیاڵاویهكان یه‌كیان گرت و هه‌ردوكیان بزه پێكهنینێكیان گۆڕیه‌وه….تێپه‌ڕی….یاخود هه‌ردوكیان تێپه‌ڕین….دوو كه‌سی دیكه بوون، دوو كڵاوێان له‌سه‌ر بوو به‌ڵام خوری نه‌بوو، ئه‌م جاره كڵاوه‌كان گۆڕاون، دووان بوون، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كرد چوه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه، پێكه‌نینه‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕایه سه‌ر خه‌م و سه‌رسوڕمان و شێتی، ههناسكهبڕكێی چاوه‌ڕوانی تێدا مرد، رووبه‌ڕووی دوو كه‌س بوه‌یه‌وه كه توانیان خه‌ونه‌كانی بكه‌ن به راستیه‌كی ساخته.
پێكه‌نینه‌كان به‌سه‌ر پلیكانه‌كاندا ده‌ڕۆشتن، گوێی له‌ده‌نگی پێیان ده‌بوو، كاتێك داده‌به‌زین، پلیكانه‌كانی ده‌ژمارد، یه‌ك، دوو، سێ، سی، چل…دووسێبهری نووساو به‌یه‌ك و دوو ده‌ست له‌نێو یه‌ك خۆری فێلباز هه‌وڵی ده‌دا كڵاوه‌كانیان ببه‌زێنێت، ئه‌مجاره‌یان كڵاوه‌كانیان گۆڕی، به‌جۆڕی خوری دیكه.
ساڵانێك تا كۆتایی، رێگاكه درێژه‌وه بوو و زیاتر لێژ ده‌بوه‌وه، نه‌یده‌زانی خهونهكان چۆن رۆشت، پێكه‌نینه‌كان، چیان به‌سه‌رهات، حه‌نینی چی به‌سه‌ر هات، ئایا پڕشنگ له‌ژێر كڵاوه‌كه‌ی عاسیدا له‌ناوچوو یاخود له‌ژێر پێی كچه براده‌ره‌كه‌ی كه كڵاوێكی جوانی له‌سه‌ر بوو له‌ناو چوو؟ ئایا چاوداگرتنهكه له‌بیركرا؟ یاخود كلاوهكان دایانیپۆشی؟ كۆمه‌ڵێك پرسیار سه‌ری پڕكردوون.
له‌به‌رده‌م درگا كراوهكهیدا، هه‌میشه تێده‌په‌ڕین، دوای سێ ساڵ، بۆجارێكی تر به‌ته‌نهای تێپه‌ڕی، كچه براده‌ره‌كه‌ی چی به‌سه‌رهات؟ ئایا كۆتای به‌هه‌موو چاوداگرتنهكانی هێنا! بۆ دواجار تێپه‌ڕی و توانی چاوداگرتنێكی پێ ببه‌خشێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی توپێكی بچوك بۆ مرۆڤێكی كه‌مئه‌ندام هه‌ڵبدات و نه‌توانێت بگریته‌وه به‌و شێوه‌یه پێشوازی لهچاوداگرتنهكهی كرد، ئایا چاوداگرتنهكهی بۆ هاویشت و ته‌واو؟، دیسان دیار نه‌ما؟، ئیتر نایبینێته‌وه؟، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی وون بوو؟، به‌ته‌نها مایه‌وه و بیركردنه‌وه‌كان به ههوڕێكی ره‌شه‌وه غهوریان كرد و قورسیان دا به‌سه‌ر ماڵه بچوكه‌كه‌یدا و باران گه‌یشته نێو ماڵكه‌ی.
هه‌نگاوه‌كانی هه‌نگاوی لێده‌كه‌وته‌وه! باسی كام هه‌نگاو ده‌كات، ئایا چاوه‌ڕێی عاسی ده‌كات تاكو بگه‌ڕێته‌وه؟، ئایا دوای ئه‌وه‌ی كڵاوه‌كه‌ی گۆڕی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟، بێگومان گڵاوێكی دیكه ده‌دۆزێته‌وه، كه باڵای بۆ بچه‌مێنێته‌وه، جگه له چاوه‌ڕوانی چ ده‌كات؟، چه‌ند رێگه‌چاره‌ی هه‌یه؟، كامه‌یان ده‌گرێته به‌ر؟، كه له‌رۆژی له‌دایكبونیه‌وه كورسی كه‌مئه‌ندامانی كردوه‌ته سهكویهك بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری خه‌ڵك بكات و چاوداگرتنێك له عاسی وه‌ربگرێت كه له سه‌عات سێ‌دا دیارنه‌ما.
و/ توانا حه‌مه‌نوری