
حزب …دووانه‌ی پێكهاته و نوێبوونه‌وه
چه‌ند پێگه‌یه‌كی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ن رۆڵێكی گرنگ‌و سه‌ره‌كیان هه‌یه له گه‌مه‌ی سیاسی له گشت سیسته‌مه سیاسیه‌كاندا له‌وانه‌ش: حزبی سیاسی‌و گرووپه‌كانی فشار،..تد، ئه‌و ره‌گه‌زانه، وێرای جیاوازییان له‌رووی بیروبۆچوونو ئایدیۆلۆجیاكانیانهوهو ئاستی پێشكه‌وتنی كۆمهڵگهوكولتوورهكانیان، داینه‌مۆی بنه‌ڕه‌تین له مهیدانوپرۆسهی سیاسیوكایهكانی دیكه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه.
روونه كۆمه‌ڵه فاكته‌رێك هه‌ن كارده‌كه‌نه سه‌ر په‌یڕه‌وو پرۆگرامی حزبی سیاسی، هه‌روه‌ها كارده‌كه‌نه سه‌ر توندوتۆڵیوپتهوی داموده‌زگاكانی كۆمهڵگهوسهربهخۆییان، جگه له‌و په‌یوه‌ندییه بنه‌ڕه‌تیه درێژخایه‌نه‌ی نێوانیان(حزب- كۆمه‌ڵگه).
سه‌رده‌می زوو ئاوا باو بوو، كه‌هه‌ر حزبێكی سیاسی به‌پێی سیسته‌مێكی یاسایی تایبه‌ت به‌خۆی كارده‌كات له‌بنه‌ماوه ئاوا داڕێژراوه، ده‌ست بگرێ به نهێنیه‌كانی دوور له گشتوخهڵكی عه‌وام ئه‌مه‌ش به‌ته‌نیا تایبه‌ته به ئه‌ندامه دێرینه‌كانی هه‌ر حزبێك، لێ ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێشكه‌وتنی بێشووماری ته‌كنیك‌و ده‌زگا ئه‌لكترۆنیه‌كان ئه‌و چه‌مكه‌ش گۆڕاوه‌و وه‌ك جاران نه‌ماوه هه‌ر بۆیه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دیكه مامڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
جیا له جیاوازی ناساندنی حزبی سیاسیی به‌پێی سهردهمو قۆناغه مێژووییه‌كاندا، لێ خاڵی هاوبه‌ش بریتیه له‌و هاریكارییه مهعنهویو ماددیه‌ی گشت ئه‌ندامانی حزب به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه، چوون له نێو ئه‌و ئه‌ندامانه‌دا بیروباوه‌ڕی سیاسی هاوبه‌ش هه‌یه‌و گشتیان كۆكن لهسهریوكاردهكهن بۆ به‌جێگه‌یاندنی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌ك ده‌بینین خودی شوناس‌و هه‌یكه‌لی سیاسی حزب به‌شێوه‌یه‌كی دیكه كه‌وتۆته‌وه‌و به‌پێی ههلومهرجهكانیش ده‌گۆڕێ.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه حزب ویستی تێكڕای گه‌ل دهنوێنێوفۆرمهڵه ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌روه‌ك (بیردۆ) ئاماژه‌ی پێده‌دات گرنگیدانه به رای گشتی‌و رای گشتیش بهرههموزادهی په‌ره‌سه‌ندنی دیموكراسی‌و به‌ربڵاوبوونی ده‌نگدانی گشتییه.
حزب چ وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نێوخۆیی و چ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی مۆدرن پێویستی به به‌رده‌وام بوون‌و به‌خۆداچوونه‌وه هه‌یه ئه‌مه به‌دیهیاتی ژیانی سیاسی حزبه، لێ ئه‌وه‌ی گرنگه سیسته‌می كاركردنی ئهقلانیانهی ئه‌و دامه‌زراوه سیاسییه‌یه چ له‌رووی پهیرهوو پرۆگرامه‌وه یا له‌رووی گلدانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رو خۆ بههێزكردنهوه له ئاكام یا زیاتر پیشدهكهوێو به‌سه‌ر گیروگرفته‌كانی سهردهكهوێو ئامانجه‌كانی ده‌پێكێ یا به‌پێچه‌وانه‌وه، بهدهیانو سه‌دان نموونه هه‌ن له‌مه‌ڕ كه‌مبوونه‌وه‌و نهمانوتوانهوهولهناوچوونی حزبی سیاسی، بێگومان ئه‌مه‌ش هۆی زۆره، لێ هۆی سهرهكیوگرنگهكه بریتیه له داخورانوتێكشكانی هه‌یكه‌لی بنه‌ڕه‌تی حزب وه‌ك پێكهاتهوسیستهم و (Organismes structures) كه ئه‌مه‌ش به‌ده‌وری خۆی كارده‌كاته سه‌ر هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ی: رێكخستن‌و پرۆژه سیاسیه‌كه‌ی.
بۆیه حزبی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وام بێوگهشهبكات به‌لكه بۆئه‌وه‌ی بههێزترورهگداكوتاوتر بێ ده‌بێ نه‌خشه‌وپلانی پێشوهختهوحیساب بۆكراوی ههبێوچاوهڕوانی رووداووگۆڕانكاریه‌كان بێوشكستوسهركهوتنی وه‌ك یه‌ك لهبهرچاووبهرنامهدا بێت.
هه‌ر حزبێك بنه‌چه‌و ئه‌سڵی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه له‌رووی پهیدابوونونهشونماكردنی، ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه بۆ چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن له رهوتوكاروبهرنامهكانی ئه‌و حزبه، نموونه‌ش زۆرن له حزبه‌كانی بریتانیاوئهمریكا، ئینجا وڵاتانی خۆرهه‌ڵات، كه هۆكاری په‌یدابوونیان جیایه له‌وانه‌ش: بزووتنه‌وه رزگاریخوازهكانو قۆناغی هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی.
خاڵێكی هه‌ره‌گرنگ ئه‌وه‌یه ئایا حزب وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سیاسی دیاریكراو هۆیه، ئامرازه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی یا بوونی له خۆیدا ئامانجه؟ هۆیه‌كه بۆگه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات یا ئامانجێكه بۆ هه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی ههنووكهییوئایندهیی، یا هه‌ردووكیانه هه‌م هۆیه‌كه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و پێویستیه‌كه وه‌ك ئامرازێكی ئه‌كتیڤ بۆ ره‌خساندنی جۆره سیسته‌مێك له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، هه‌روه‌ها په‌ناگه‌یه‌ك بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی نموونه‌ی باڵا، بگره هه‌نده‌ك پێیان وایه حزب ده‌ستی بزوێنه‌ری بیرۆكه‌ی یاساییشه، ئامرازی پشكدار له ژیانی سیاسی.
كه‌واته حزب كۆمه‌ڵه ئه‌ركێكی له‌ئه‌ستۆیه هه‌ر حزبه‌و به‌پێی بیروباوه‌ڕو په‌یره‌ووپرۆگرامی خۆی كاری بۆ ده‌كات له‌وانه: بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونوئایدیۆلۆجیاكهیو پێوه‌ندیكردن به بنكه‌ی جهماوهریوزهوینهرهخساندن بۆ زیادكردنی ئهندامولایهنگرانوههوادارانیوچارهسهركردنی ململێكانی نێو حزبودهرهوهی،..تد.
حزب به‌پێی بنه‌ماكانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی كار ده‌كات له ئاكامدا خۆیشی ههڵدهسهنگێنێو په‌رچه‌كرداره‌كان شیده‌كاته‌وه تا بزانێ تا چه‌ند سه‌ركه‌وتووه‌و كه‌موكوڕیه‌كانی چین‌و چۆن بتوانێ به‌سه‌ر گرفته‌كانی زاڵ ببێ، ئه‌و خودههڵسهنگاندنو به‌خۆداچوونه‌وه‌یه زۆر گرنگن، لێ گرنگتر له‌وه چۆنیه‌تی كاركردن‌و میكانیزمهكهیهتی، چۆنیه‌تی شهنوكهوكردنی خاڵهئهرێونهرێیهكانیهتی به‌شێوه‌یه‌كی بوێرانهوراستودروست، ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر بونیاتو په‌یره‌ووپرۆگرامی ئه‌و حزبهونهریتی نهشونماكردنو سیسته‌می رێكخستنه‌كه‌ی.
كه‌واته چه‌ند حزبی سیاسی به‌ده‌نگ خواستوویستی خهڵكیورای گشتیهوهیه ئه‌مه هاوكێشه پرسێكی گرنگه، چه‌ند حزب له‌و سه‌نگه‌ره دوور كه‌وته‌وه ئه‌وه‌نده‌ش كاریگه‌ری پله‌به‌پله له‌ده‌ست ده‌دات، به‌مه‌ش دووچاری شكست ده‌بێت، ئایا حزب پێویستی به خه‌ڵكه یا خه‌ڵك پێویستی به حزبه به‌رده‌وام وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له‌ئارادایه له مه‌یدانی سیاسی‌و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكدا له‌به‌رئه‌وه‌ی حزب نه گشته‌و نه گشتیش حزبه به‌ته‌نیا.
پرۆسه‌ی نه‌شونماكردنی هۆشیاریوهۆشیاری سیاسیورای گشتی لای تاكهكهسودهستهجهمعی پرۆسه‌یه‌كی هه‌م ئاڵۆزوههمیش درێژخایه‌نه، لێره‌وه حزب ده‌كه‌وێته به‌رده‌م دووڕیانێك له رووی په‌یامی به‌رته‌سكی حزبایهتیوپهیامی به‌ربڵاوی گشتی(مه‌ده‌نی، نه‌ته‌وه‌یی، نیشتیمانی)بۆیه حزب هه‌میشه بانگه‌شه‌ی ئاوێته‌بوونی ئه‌و چه‌مكانه ده‌كات، ئیدیعای ئاوێته‌بوونی بهرژهوهندییهكانوچارهنووسی هه‌مووان، دیاره هه‌ر ئه‌مه‌شه كارومهبهستی سیاسیانه‌ی حزبی سیاسی لای كه‌م له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی خه‌باتی سیاسی، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا حزب به‌شێكه له گشت(كۆمهڵگهوتێكڕای ژیانی سیاسی)یا به‌پێچه‌وانه‌وه، په‌یوه‌ندییه جهدهلیهكه لێره‌دایه به هه‌موو كهماسیهكانیهوه، خاڵی هه‌ره‌گرنگیش پرسه چارهنووسسازهكهیه.
ئاڵۆزیه‌كه لێره‌دایه، چۆن حزب ئازادی بدات بهئهندامهكانیو چۆن پابه‌ندیشیان بكات به پره‌نسیپه‌كانی؟دژیهكیهكه لێره‌دایه، حزب بهپهیرهووپرۆگرامی خۆی ئاراستهوتخووبهكانی كاری سیاسی دیاری ده‌كات به‌پێی ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌ستنیشانی كردووه له رێگه‌ی ئه‌ندامه‌كانی(تاكه‌كانی)كه‌واته تاكی حزبی له جوغزێكی دیاریكراودا كاردهكاتوپێی وایه ئه‌و جوغزه گشت بازنه به‌رفراوانه‌كه ده‌نوێنێ كه‌چی له‌راستیشدا وانییه، ئه‌وه ئه‌لقه‌یه‌كی بچووكه له‌و زنجیره‌یه ئاڵۆزكاوهدا.
بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ژیانی سیاسی راستودروست به‌ڕێوه بچێت پێویسته حزبی سیاسی هه‌رده‌م به بنه‌ما گرنگه‌كانی دابچێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ تاراده‌یه‌كی زۆر خۆی له‌گه‌ڵ ههلومهرجوبارودۆخهكانوسهردهم بگونجێنێ‌و پێشه‌نگی كاروانه‌كه بێ له ململانێیه‌كی راستودروستورهوادا، به‌ڵام ئایا هه‌ر حزبێك به‌ته‌نیا ئه‌وه‌ی پێده‌كرێ(مه‌به‌ستمان پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه) نه‌خێر بۆیه ئهركوئامانجهكان لێره‌وه به‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك دابه‌ش ده‌بن، ئه‌ركی هه‌نووكه‌یی، ئه‌ركی دواڕۆژ، ئامانجی هه‌نووكه‌یی، ئامانجه‌كانی ئاینده، ئه‌مه‌ش به‌پێی تاكتیكوستراتیج به ئاكام ده‌گات.
حزب ده‌بێ له به‌رنامه‌ی سیاسی خۆیدا وێرای جیاوازی بیروباوهروئایدیۆلۆجیاوبیر، سیاسه‌تی هاوپه‌یمانی بگرێته‌به‌ر له سه‌رئاستی ئامانجه ستراتیجیهكانوچارهنووسسازهكاندا(ئه‌زموونی ئێمه وه‌ك نموونه) پێكهێنانی حوكمه‌ت(له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ) به‌ره‌و داڕژتنی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی-نیشتمانی(له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی).
حزب‌و گۆڕانكاریه‌كان
بێگومان حزب وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی زیندوو وایه هه‌میشه پێویستی به خۆتازهكردنهوهیه، پێویستی به سازانوخوێنێكی نوێ هه‌یه له شادهمارهكانیا بگوزه‌رێ تاوه‌كو به چاكترین شێوه به‌رده‌وام بێوزیاتر گه‌شه‌بكات، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به چاكسازیوبهرنامهی زیاتروپێشنیازورهخنهیه، ئه‌مه‌ش وێرای بوێریوجهسارهت كه‌ناڵی تایبه‌ت به‌خۆی گه‌ره‌كه له نێو حزبداوپێویستی به‌وه‌یه راستگۆیانه كاری له‌سه‌ر بكرێ.
له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا به‌هۆی چه‌ند فاكته‌رێكه‌وه ململانێی سیاسی((به‌رته‌سك)) خزاوه‌ته نێو جوغزی دیاریكراوی كاروچالاكی حزبی سیاسی، كه ئه‌مه‌ش زیاتر زاڵبوونی حزب ده‌نوێنێ به‌سه‌ر گشت پرۆسه‌كه به‌مه‌ش بۆشایی سیاسیی زیاتر په‌یداده‌بێ. جگه له ركابه‌ری به دیوه توندوتیژیه‌كه‌ی، به‌مه‌ش ئه‌زموونی دیموكراسی كزوكرچوكاڵ ده‌بێته‌وه‌و بنه‌ماكانی پێشێل ده‌كرێ، به‌مه‌ش هه‌م حزب وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سیاسیوههمیش ده‌سه‌ڵات شه‌رعیه‌تی خۆیان له‌ده‌ست دهدهنودهپووكێنهوه بۆیه گرنگه سه‌رخستنی ئه‌زموونی حوكمڕانی له سوونگهی فۆرمهڵهكردنوبیناكردنی ژیانێكی سیاسیانه‌ی راست‌و ره‌وا بههۆولهرێگهی داڕژتنی یاسای ئه‌وتۆ بۆ رێكخستنی كاروچالاكی سیاسی له‌وانه‌ش حزبی سیاسی.
حزب له میانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه‌ی هێشتا له به‌راییدایه و هێشتا به شێوه‌یه‌كی پته‌و سهقامگیرنییهوسیستمازه نه‌كراوه رۆڵی یه‌كجار زۆره‌و بۆ نێو گشت كایه سیاسیوكۆمهڵایهتیوئابووریهكان شۆڕبووه‌ته‌وه، كه‌واته گه‌ر حزب به‌شێكه له‌سیسته‌می سیاسیوژیانی سایسی ئه‌وه پێویسته هه‌وڵ بۆ سیستمازه‌كردنی ئه‌زموونی سیاسیوسیستهمێكی سیاسی ره‌وا بدات به‌پله‌ی یه‌كه‌م – جا چ وه‌ك پشكدار یا ئپۆزسیۆن – كاربكات بۆ به موئه‌سه‌ساتكردنی داموده‌زگا شه‌رعیه‌كانی(پهرلهمانوحوكمهتوقهزا) كه‌واته دووڕیانێكی دیكه ئه‌وه‌یه به‌ره‌ورووی حزب ده‌بێته‌وه (زیاتر خۆبه‌هێزكردن وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سیاسی دیاریكراو یان زیاتر خۆته‌رخان كردن بۆ حوكمه‌تێكی موئه‌سه‌ساتی هاوچه‌رخ) به‌ڵام ئایا ده‌كرێ و حزبی سیاسی ئه‌مڕۆ ده‌كارێ له‌و بارودۆخه‌دا ئهقلیانه به‌لانسی ئه‌م هاوكێشه‌یه به‌به‌رده‌وامی رابگرێ؟.
ئایا چ ته‌وافوقێك هه‌یه له‌و نێوانه‌دا یا كام حزب به‌و بونیاتوئهسڵهی ده‌كارێ ئه‌و كاره به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ؟.
كه‌واته حزبی سیاسی له نێوان دهسهڵاتگهراییوسیستهمێكی دیموكراسیداو به‌رفراوانكردنی بنكه جهماوهریهكهیدا دووچاری كۆمه‌ڵه پرسوكێشهیهك ده‌بێته‌وه، كه به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌زموونێكی نوێ باجی خۆی ده‌دات له ناشارهزاییوكێشمهكێشه هه‌مه‌جۆره‌كان، هه‌روه‌ها نه‌بوونی زه‌وینه‌یه‌كی له‌بارو پاراوی دیموكراسی‌و بنه‌ماكانی دیالۆگ‌و لێكتێگه‌یشتن، ئینجا ترادیسیۆن‌و كوولتوورێكی پاشكه‌وته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سایكۆلۆجی، ئه‌مانه واده‌كه‌ن ئاسۆی سپێده‌ی گه‌یشتن به ئامانجه‌كان هێشتا روون نه‌بێ.
حزب هه‌وڵده‌دات زیاتر هه‌م ده‌ست به ههژموونوههیمهنهونفووزهوه بگرێ‌و هه‌میش بنكه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی به‌رفراوانتر بكات، له‌و خاڵه‌وه ده‌كه‌وێته نێو به‌رپرسیاره‌تێكی مێژووییوترسناكهوه، ئایا به‌راستی حزبی سیاسی ستراتیجوكارنامهی به‌ئاراسته‌ی پرسه چارهنووسسازهكانونهتهوهییونیشتیمانیهكان ده‌بات یا نه؟ ئایا حزب له خۆنوێكردنهوهدایه له‌سه‌ر گشت ئاسته‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌و ئامانجانه یا به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی حزبی – سیاسی ته‌نگی پێهه‌ڵده‌چنێ؟ ئه‌مه پرسیارێكی قه‌یرانئامێزه له‌رووی نه‌بوونی بهدهنگهوههاتنێكی مسۆگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و سیسته‌مێكی سیاسی یاساییودهستووری، كه ژیانی سیاسی بهحزبهكانیشهوه رێكبخات له‌رووی كاروبهرنامهوپلانوداراییهوه..
كێشه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م له نێو خودی هه‌یكه‌لی سیاسیوداڕژتنی ئه‌دای سیاسیوبهرنامهكهدایه، حزب تاچه‌ند بوێره له ده‌ستنیشان كردنی هه‌ڵه‌كانی واته چه‌ند ره‌خنه له‌خۆی ده‌گرێ نه‌ك به شانوباڵی خۆی ده‌نازێ؟ ئایا حزب (حزبێكی جه‌ماوه‌ری)به چ ئهداوپرهنسیپێك به چ پێوه‌رێك مامڵه له‌گه‌ڵ خهڵكوحهشاماتی عامه ده‌كات، له‌گه‌ڵ فه‌زای گشتیومسۆگهركردنی قه‌ناعه‌تی هاووڵاتی؟.
وهلاو ئینتیما..
گرنگه تاك هۆشیار بێ‌و له ژیانی سیاسی‌و دیموكراسی وڵات‌دا ده‌وری ههبێوههست به بوونی زاتیه‌تی خۆی بكات وه‌ك هاووڵاتیه‌ك مافه‌كانی پارێزراو بێت له‌وانه‌ش مافی ئازادی راده‌ربرین(جا چ مولته‌زیم یا نامولته‌زیم)، به‌ڵام كام حزب به‌و جۆره كاردهكاتوبیردهكاتهوه یا راستهومهنتیقیه حزب ئاوا بیربكاته‌وه ئه‌ی حزب رێكخراوێكی ئاره‌زوومه‌ندانه نییه، لێ له چوارچیوه‌یه‌كی كۆنكرێتی مولته‌زیمدا!؟.
قۆناغی نوێ بیركردنهوهوئهداوكارنامهی نوێی گه‌ره‌كه، به‌ڵام تاچه‌ند ئه‌و حزبه یا ئه‌م حزبه ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌ی له بهرنامهدایهو له‌گه‌ڵ خۆنوێكردنهوهو چاكسازی دایه، مه‌به‌ستم له نوێبوونه‌وه ته‌نیا خۆگونجانوسازاندن نییه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌كه، ئه‌مه شتێكی بهدیهیوئاساییه بگره تاراده‌یه‌كیش غه‌ریزیه، لێ نوێبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی خۆته‌كاندن له كهموكوڕیوگرفتهكانوكێشهكان ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی چاكسازیورهخنهكاریهوه به ئاكام ده‌گات.
حزب ده‌یه‌وێ له رێگای ته‌عبیئه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌وه بنهماوپرهنسیپه سیاسیه‌كانی خۆی له‌سه‌ر گشت ئاسته‌كان به‌هێز بكات‌و تا پێی بكرێ فرهرێگه ده‌گرێته‌به‌ر بۆ گلدانه‌وه‌ی زۆرترین چین‌وتوێژی كۆمه‌ڵایه‌تی(وه‌ك حزبێك له‌ده‌سه‌ڵات)، گرنگه لای حزب ئه‌و كاره به چاكترین شێوه به‌ئاكام بگات، به‌ڵام به‌دیوی دووه‌م له نێو ركابهریوململانهوكێشمهكێشی مه‌یدانه‌كه‌دا به‌لای حزب ئه‌مڕۆكه دیوی چۆنیهتیهكه گرنگ نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی حه‌شاماتێك له‌و جه‌ماوه‌ره بێشوماره پشتیوانوپاڵپشتی حزب بێ، كه مسۆگه‌ركه‌ری ئاینده‌شه، به‌ڵام ئه‌مه له‌سه‌ر حیسابی زۆر شته له‌وانه رێكخستن، مه‌بده‌و، كه له ئاكامدا ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی بشێویوههرهمهكیودهستهگهریی، بۆیه زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و پێوه‌ره هه‌میشه‌ییه‌ی به جه‌ماوه‌ریبوونی حزبی سیاسی هه‌رده‌م روون بێ‌و چهسپاوونهگۆڕ بێ، نه‌خاسمه له‌كاتی غیابی توێژی رۆشنبیرانودهستهبژێر له نێو حزبودهرهوهیدا.
ئه‌و بنكه جه‌ماوه‌ریه‌ی حزب باوه‌ڕی پێیهتیو كاری بۆ ده‌كات له رێگه‌ی رێكخستنوكادیروئهندامه چالاكهكانیهوه شتێكی زۆر روون نییه وه‌ك هێزێكی ماددی، به‌لكه تاسه‌ریش نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌كورتی حزب رێكخراوێكی سیاسی دیاریكراوهوپانتاییهكی دیاریكراویشی ههیهوبهدهستهوهیه، هه‌رگیز نه‌بووه تاكه حزبێك تاسه‌ر زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی كۆنترۆڵ كردبێت وه‌ك حزب نه‌ك حزب-ده‌وڵه‌ت وه‌ك نموونه‌ی ده‌وڵه‌تی تۆتالیتاری، له‌به‌رئه‌وه قۆناغه‌كان به‌دوای یه‌ك دادێن ئیدی هاوكێشهوكێشهكانیش ده‌گۆڕێن.
حزب چۆن مامڵه له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه ده‌كات؟ یا لهسونگهی چیه‌وه؟ ئه‌مه‌ش ده‌مانباته‌وه سه‌ر بونیاتوپێكهاتی حزب له‌رووی كۆمهڵایهتیوبنهچهی كۆمهڵایهتیومێژووی په‌یدابوونی. گرنگه حزبی سیاسی هه‌میشه به‌كرده‌وه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی لهبهرچاووبهرنامهدابێت نه‌ك په‌یره‌وكردنی سیاسیه‌تی پاوانخوازیوتاكڕۆییونهزعهی توندوتیژی، ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر خاڵه ئهرێیهكانه، كه پێویستن، به‌راستی پێویستن به‌كرده‌وه به‌ئاكام بگه‌ن، به‌ڵام كاتێك حزب به‌نێو دهمارۆچكهوشادهمارهكانی كۆمهڵگهوكایهكانی دیكه‌ی ژیانی هاووڵاتی شۆڕبۆته‌وه ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی یا زیاتر به‌مه‌به‌ستی داڕژتنی سیاسه‌تی خۆیورهگداكوتانیومانهوهیوخۆبههێزكردنی له‌رێگه‌ی ته‌نیا ئه‌و ئاراستهیهوزۆرجار به‌بێ(ره‌زامه‌ندیی واته ناچاریی) ئه‌وه به‌راستی كارهساتهوقهیرانی سیاسی كوشنده‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حزب بهراستودروستی مه‌به‌ستی به‌ها نموونه‌یه‌كان بێت له‌وانه(دادوه‌ریی، دیالۆگ، لێبوورده‌یی، ئه‌قڵانیبوون، مافهكانوئهركهكان،..تد) ئه‌وه ورده ورده به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌رته‌سكی حزبی – سیاسی له‌بۆته‌ی ئه‌و به‌ره‌ژوه‌ندییه باڵاوگشتیانهدا ده‌توێنته‌وه مه‌به‌ست له‌مه توانه‌وه‌ی كیانی حزبی سیاسی نییه بگره ئه‌مه به‌كرده‌وه به‌رنامه‌ی سیاسی هه‌ر حزبێكی سیاسی سه‌ركه‌وتوو و جه‌ماوه‌رییه، ده‌بێ حزب زۆر چاك له‌وه بگات بوونوپهیدابوونی حزب بۆ حزب نییه وه‌ك حزب له‌خودیخۆیدا، به‌لكه ئامرازێكه بۆ چه‌سپاندنی شه‌رعیه‌تی یاساییودهستووریودابینكردنی مافه‌كانی هاووڵاتیوتاكهكان، هه‌روه‌ها به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیانی سیاسی له‌و كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووانه‌دا به‌ده‌ست چه‌ند دیاردهوگرفتێكهوه ده‌ناڵێنێ، كه ئاستهنگو بهربهستوكۆسپن له‌به‌رده‌م نوێبوونه‌وه له‌رووی سیاسی‌دا، كه بریتین له: هۆزگه‌رایی، گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه، دزینوبهفیڕۆدانی سامانی گشتی،..تد. پێویسته حزب به‌رله‌وه‌ی ئامرازی ده‌ست ده‌سه‌ڵات بێ ببێته ئامرازی ده‌ست جهماوهروپاراستنی به‌هاكانی وه‌ك ئازادیویهكسانومافهكانی، ده‌بێ ئه‌و سیاسه‌ته له بنوبۆتكهوه بسڕێته‌وه(ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵما نیت ئه‌وه دژمی)ئه‌مه ده‌رده كوشندهكهیه، كرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی دیالۆگوگفتوگۆولێكتێگهیشتنوسندووقهكانی ده‌نگدان مهحهكن.
كاركردنی حزب بۆ نوێبوونه‌وه به‌رله‌هه‌ر شتێك پێویستی به ره‌خساندنی زه‌وینه‌ی سیاسی هه‌یه، رسكانی بنه‌ماكانی دیموكراسی‌و رادهربرینورهخنهگرتن و قسه‌كردن دژی خۆی جا چ له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی حزب بێ یا كۆمه‌ڵگه به‌گشتی، چونكه تا ئه‌و پانتاییه به‌رجه‌سته نه‌بێ ئه‌و چۆره كاروچاكسازیهش بوونی راسته‌قینه‌ی خۆی نابێ.
كێشه‌ی ههرهترسناكی حزبی سیاسی له‌و مه‌ودایه‌ی نێوان تیۆروپراكتیك دایه، له‌نێوان گوتارودروشموراسپاردهوبهرنامه له‌گه‌ڵ پراكتیزهكردنیان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، كێشه‌كه له چۆنیه‌تی ئه‌دای سیاسی و میكانیزمی مامڵهكردنو تهواسولو جێبهجێكردنو ره‌گه‌زه‌كانی جێبه‌جێكار دایه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر یه‌كودوو ئاست‌و به هه‌وڵی تاكه‌كه‌س به‌دینایه‌ت بگره كاری ده‌سته‌جه‌معی گه‌ره‌كه، گه‌رچی ههیكهلو پێكهاته‌ی حزبی سیاسی هه‌ره‌میه.
له نێو دنیای هه‌ره به‌په‌له‌ی ئه‌مڕۆدا نوێبوونه‌وه له‌بابه‌ته هه‌ره هه‌ستیاره‌كانی نێو ژیانی حزبی سیاسییه له‌به‌رئه‌وه كۆمه‌ڵه پرسیارێك دهورورژێنێ كه وه‌ڵامه‌كانیان به‌و ئاسانیه نییه هۆیه‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه یا ئه‌وه‌تا حزب به‌ته‌نیا ده‌یان وروژینێو به جیددی توخنیان ناكه‌وێ یا ئه‌وه‌تا چاره‌ی پێناكرێ و به‌و بوێرییه نییه چاكسازی بكات له‌به‌رئه‌وه به‌نده به مانهوهونهمانهوهی خۆیوچهندین هۆی دیكه، بۆیه زۆرجار حزب بێئاگایه له‌وه‌ی له‌روواڵه‌تدا هه‌یه‌و به‌دیوی راسته‌قینه‌ی ناوه‌وه‌ی وه‌ك گوزه‌ر ده‌كات، ئه‌وكاتیش له وه‌رچه‌رخانێكی بههارئامێزدا بهسهدانوههزاران ئه‌ندامی(سه‌ر به وهلاوئینتیما) لێی دهتهكنهوهو به‌كه‌لكی نایه‌ن.
به‌هزاد حه‌وێزی
26/12/2011