
پلۆڕالیزمی ئایینی و پیلانی ده‌سه‌ڵاتداراان
زانایانی ئایینی چ موسڵمان بن چ مه‌سیحی نوخبه‌یه‌كی زیندووی نێو كۆمه‌ڵگان و له ڕێگای چالاكی فیكری و بیروباوه‌ڕی دروست و ڕێنمایی كردنی خه‌ڵك , ڕۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمهڵگاو ئاراسته كردنیان بۆ ڕێگای ڕاست , بێگومان له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا فره ئایینی و فره مه‌زهه‌بی هه‌یه , دیالۆگ و لێك تێگه‌یشتن و بیروڕا گۆڕینه‌وه بنچینه‌ی هاوبه‌شی ئه‌و ئایین و مهزههبانهیه , ئایین و مه‌زهه‌به جیاجیاكان هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ته‌باو كۆكن , وه‌كو حیزبه سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارو پاوانخوازه‌كان نین ململانێی سیاسی لێكیان بترازێنێ و بیانكات به‌دوژمنی یه‌كتری , بۆنمونه له‌كوردستانی خۆماندا 1400 ساڵ زیاتره ئسلام و مه‌سیحی و كه‌مایه‌تییه‌كانی تر وه‌كو برا پێكه‌وه ده‌ژین و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی پێكه‌وه كۆیكردونه‌ته‌وه , تائێستا كێشه‌و گرفتێكیان نه‌بووه , ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی ده‌نا له‌سه‌ر جیاوازی بیروڕا دڵۆپه خوێنێك له‌نێوانیاندا نه‌ڕژاوه , به‌ڵام حیزب هه‌یه ته‌مه‌نی به‌قه‌د ته‌مه‌نی مرۆڤێك نابێ كه‌چی بۆمانه‌وه‌ی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سانێك كه به‌په‌نجه‌ی ده‌ستان ده‌ژمێردرێن ده‌ریایه‌ك خوێنی ڕشتووه , ئه‌وه‌نده‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز‌و به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز‌و له‌سه‌ر كورسی و پاره‌ی ئیبراهیم خه‌لیل خه‌ڵكیان له‌یه‌كتری كوشتووه , له‌نێوان ئیسلام و مه‌سیحییه‌كانی خۆمان نیو ئه‌وه‌نده خه‌ڵك نه‌كوژراوه به‌درێژایی مێژوو , ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هیچ نه‌ما نه‌یكه‌ن هیچ نه‌ما نه‌یبه‌ن هیچ نه‌ما ده‌ستی بۆ درێژ نه‌كه‌ن , ته‌نها شه‌ڕی ئایینه‌كان مابوو واخه‌ریكه ئه‌ویش ده‌كه‌ن , واتا هه‌موو سه‌روه‌رییه‌ك و هه‌موو به‌هایه‌كی به‌رز ده‌كه‌ن به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان , بۆئه‌وه‌ی پێگه‌یان لاواز نه‌بێت و به‌رانبه‌ره‌كه‌یان نه‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ریان جۆره‌ها تاكتیكی سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ به‌كار دێنن , دیدێكی ماكیافیلییان هه‌یه‌و بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی خۆیان هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر , دروشمیان ( الغایه یبررالوسیله ) یه , واتا هه‌مووشتێك له‌پێناوی گه‌یشتن به‌ئامانج , مه‌به‌ستیشیان ئامانجی تایبه‌تی خۆیانه , دوا پیلانیشیان ئه‌وه‌بوو كه به سیناریۆی جۆراوجۆر فتیله له‌نێوان ئیسلام و مه‌سیحییه‌كان دروست بكه‌ن , بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌م ده‌رده كوشنده‌یه سه‌رقاڵ بكه‌ن و خۆشیان خه‌ریكی كاروبار‌و پرۆژه‌و كۆمپانیاكانی خۆیان بن , به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌هۆی هۆشیاری خه‌ڵكه‌وه پیلانه‌كه سه‌رناگرێت و زوو خاوده‌بێته‌وه , ئه‌م كۆمه‌ڵگایه فره ئایین و فره مه‌زهه‌بییه هۆشیاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری له‌ئاستێكی به‌رز دایه‌و به‌ئاسانی ناكه‌وێته ناو تۆڕی ڕاوچییانه‌وه , زانایانی ئایینی چ موسڵمان بن چ مه‌سیحی ده‌یانه‌وێ به‌و فیكر‌و مه‌عریفه‌و زانسته‌ی كه هه‌یانه گه‌شه به كۆمه‌ڵگا بده‌ن و ببنه پێشه‌نگ و چاوساغی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یان , ده‌یانه‌وێ شان به‌شانی نوخبه‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵگا خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن , له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌هه‌موو پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كاندا به‌شداریان هه‌بووه , له‌هه‌موو شۆره‌ش و بزاڤێكی رزگاریخوازدا رۆڵی گرنگیان هه‌بووه , بۆ نمونه لهشۆرهش و له‌حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌مردا ( كه‌ریمی عه‌له‌كه ) كه مه‌سیحی بوو گه‌وره‌ترین پۆستی هه‌بوو و باوڕپێكراوی شێخ مه‌حمودیش بوو , ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خا كه ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی شۆڕهشیان كردووه هه‌میشه له‌خه‌می گه‌ل و نیشتمان دابوونه , به‌ڵام حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئایدۆلۆژیا‌و بیروباوه‌ڕی حیزبی و پرسی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانیان كردووه به وه‌سیله‌یه‌ك بۆ خزمه‌تكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان , به‌ڵكو هه‌موو وزه‌و توانای خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ داكۆكی كردن له‌كورسی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه‌وه , بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش هه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر , له‌و رۆژه‌وه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه تووشی ده‌رده‌سه‌ری و نیگبه‌تی و ماڵوێرانی بوو كه ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستا وه‌كو عاجوج و باجوج ڕژانه ناو شار‌و خۆیان كرد به‌چاوساغی ئه‌م میلله‌ته , له‌وه‌ته‌ی ئه‌وانه هاتوونه‌ته ناوشار هه‌موو نه‌خشه‌و پلانیان بۆ ئه‌وه‌بووه كه تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌و چین و توێژه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بخه‌نه ناو تۆڕی سیاسه‌تی حیزبه‌كانیانه‌وه , بۆئه‌وه‌ی به‌پێی ویست و ئاره‌زووی ئه‌وان كاربكه‌ن , به‌عه‌قڵی ئه‌وان بیربكه‌نه‌وه , چونكه كاركردن و بیركردنه‌وه به عه‌قڵی ئه‌وان پرۆسه‌ی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگا په‌كده‌خات , كه ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌مه‌یان ده‌وێ , چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌وان و به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكهوتووبێ , نه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی هۆشیارو پێشكه‌وتوو , له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوودا جێگایان نابێته‌وه , ئه‌وان له‌نێو كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوو و پڕله كێشه‌و قه‌یران جێی پێی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌و ڕه‌گه پیسه‌كه‌یان داده‌كوتن , بۆیه خه‌ڵك به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانیانه‌وه له‌وان به‌گومانه‌و ئه‌وانیش به‌گومانه‌وه چاودێری خه‌ڵك ده‌كه‌ن , په‌یوه‌ندی و متمانه له‌نێوان خه‌ڵك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه دروست نابێته‌وه هه‌تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چاكسازییه‌كی ڕیشه‌یی له‌خۆیدا نه‌كات و عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی خۆی نه‌گۆڕێت , چونكه ئهوعهقڵه عه‌قڵێكی سهلهفیهو ناتوانێ وڵات به‌ڕێوه ببات , عه‌قڵی سه‌له‌فی ته‌نها ده‌توانێ كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات به‌ڵام لهچارهسهركردنیان ده‌سته‌وه‌سان و ملكه‌چ و داماوه , حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یه‌وێ تاكه حیزبێك بێ لهكوردستانداو هه‌موو حیزبه‌كانی تر له‌ناو خۆیدا بزر بكات , ئه‌گه‌ر لهشوێنێكیش مونافیسی هه‌بێت و هه‌ست به‌گه‌وره‌بوونی بكات هه‌ڵده‌ستێ كێشه‌و قه‌یرانێك بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی دروست ده‌كات بۆئه‌وه‌ی سنورداری بكات و خه‌ڵكه‌كه‌ش بهشتی لابه‌لا سه‌رقاڵ بكات , وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌بادینان ڕوویداو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ویستی سنورێك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دابنێ , ویستی له‌گه‌ڵ برا مه‌سیحی و یه‌زیدییه‌كان بیانكات به‌گژ یهكترداو خۆشی بكات به‌حه‌كه‌م و هه‌ر رۆژه‌ی یه‌كێك تاوانبار بكات و , تووشی دۆخێكیان بكات كه له‌گه‌شه‌كردن و گه‌وره‌بوون بكه‌ون , به‌ڵام ئێستا له‌سایه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایه‌ی كه هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه , هۆشیاری خه‌ڵكی ئێمه‌ش له‌ئاستێك دایه ئه‌سته‌مه ئه‌و شانۆگه‌ری و گهمهسیاسییانه كاری تێبكات و له‌خشته‌ی به‌رێ , ئه‌م میلله‌ته قاڵبووی نێو خه‌بات و شۆره‌ش و خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نییه , وه له‌هه‌ر قۆناغێك له‌و قۆناغانه‌دا ئه‌زموونێكی وه‌رگرتووه , بۆیه به‌ئاسانی شتی دروستكراوی به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێت و فێڵی لێناكرێت , ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی كوردی دوای سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و نه‌خشه‌و پلانه كورد كوژیه به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه په‌یڕه‌و بكات , با ده‌سه‌ڵات باش بزانێ جیاوازی ئایین و جیاوازی بیروباوه‌ڕ , جیاوازی چینایه‌تی دروست ناكه‌ن , به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ئینتیمای نیشتمانی له‌سه‌رووی هه‌موو جیاوازییه‌كانه , ئینتیمای نیشتمانی بنچینه‌یه‌كی پته‌وه‌و هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ڕاگرتووه به‌هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌ب و كه‌مایه‌تییه‌كانه‌وه , ئێستا پاش سه‌دان ساڵ پێكه‌وه ژیان و ته‌بایی و برایه‌تی هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێ ئه‌و برایه‌تییه لێكبترازێنێ , كۆمه‌ڵگای كوردهواری بهجیاوازیهكانهوه جوانه , جیاوازی ئایینی جیاوازی مه‌زهه‌بی جیاوازی بیروڕا , چه‌ندین ساڵه كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌وهه‌موو جیاوازیانه‌وه گوزه‌ری كردووه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیشی نه‌بووه , پێكهاته‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه فره ئایینی و فره مه‌زهه‌بی و فره كلتورییه , به‌ڵام جوانیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه له‌ئه‌رك و ماف هاوبه‌شن , له‌قوربانیدان و ده‌سكه‌وته‌كان یه‌كسانن , له‌شین و شایی به‌شداری یه‌كترن , بۆیه زه‌حمه‌ته به‌هیچ پیلان و گه‌مه‌یه‌كی سیاسی درز بكه‌وێته نێوانیانه‌وه ,
نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی