Skip to Content

Wednesday, September 11th, 2024
گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و قه‌یرانی ئۆپۆزسیۆن، شه‌قامی كوردی به‌ره‌و كوێ..!؟

گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و قه‌یرانی ئۆپۆزسیۆن، شه‌قامی كوردی به‌ره‌و كوێ..!؟

Closed
by February 7, 2012 گشتی

ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و فه‌لسه‌فی و دیرۆكی، له‌سه‌ر چمك و باسكه‌كانی ماك و فاكته‌ره‌كانی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان بكه‌ین، بێ گومان ده‌چنه‌ مه‌خزه‌ن و سه‌دێكی په‌نگخواردوی ریزبه‌ندی مێژوویه‌ك..
هه‌ره‌وه‌ها ده‌رئه‌نجامێك، كه‌سه‌رهه‌ڵدانی جۆرو شێوازه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌ پراكتیزه‌و میكانیزمی سیسته‌مێكدا به‌ناو فلته‌ری شۆڕش و خه‌باتدا قۆناغه‌كانی خۆی بڕیوه‌…! له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵگری ئیدیاو ستراتیژێكه‌و ده‌بێته‌ پێناسه‌و باجێكی زه‌ق و له‌یه‌خه‌ی حزبایه‌تی ده‌درێ و ده‌بنه‌ خاوه‌ن هه‌موو مافێكی ره‌واو ناڕه‌وا له‌ناو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا.. دیاره‌ ئه‌م دیده‌ی ئێمه‌      (    ) بۆ شۆڕش و خه‌باتی چه‌كداری یه‌و به‌ستنه‌وه‌یه‌ به‌مێژوویه‌كی كورتی دوای سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی شه‌سته‌و دابه‌ش بوونی ئه‌م شۆڕش و خه‌باته‌ به‌ دوو ئیدیا و هێز سه‌رۆكایه‌تی جیاوازو دژ به‌یه‌ك، لێره‌وه‌ گه‌وره‌ترین ماكی گه‌نده‌ڵی له‌دایك ده‌بێت و لێره‌وه‌ چاوپۆشی و ملكه‌چی خولقا، له‌وێوه‌ حه‌ق و ناحه‌ق یه‌كسان بوون، له‌وێوه‌ پیشه‌كان تێكه‌ڵ كران و قه‌ساب و به‌قاڵ بونه‌ سیاسی و سیاسیه‌كانیش بونه‌ بازرگانی رۆژنامه‌و گۆڤارو میدیای چه‌واشه‌، له‌وێوه‌ خوێن بوو به‌ ناوبژییه‌وان، له‌وێوه‌ شه‌قامی كوردی و عه‌قڵی كوردی و فه‌رهه‌نگی كوردی و مێژووی كورد دوبه‌ش كرا، له‌وێوه‌ نوسه‌رو روناكبیر شه‌رعیه‌تی نه‌ماو چه‌ك و خوێن جێگه‌یان به‌پێنوس مره‌كه‌ب نه‌دا، له‌وێوه‌ هونه‌رو ئه‌ده‌ب و كلتورو سنور دابه‌ش كرا، له‌وێوه‌ ده‌رگای گه‌وجاندن و سیاسه‌تی دیكتاتۆریه‌ت به‌ڕووی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌دا كرایه‌وه‌، له‌وێوه‌ دیپلۆمات و میدیای كوردی له‌ سیاسه‌تی چه‌واشه‌دا قه‌تیس كراو سه‌هۆڵ به‌ندانی پێدا رژا، له‌وێوه‌ خه‌وێكی قوڵی ئه‌سحاب كه‌ئف شۆڕشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی كورد خه‌وێكی لێكه‌وت و غه‌رقی دنیای مێژووی گه‌نده‌ڵی كرد، له‌وێوه‌ زام و ریشاڵه‌كانی گه‌نده‌ڵی هێنده‌ ته‌شه‌نه‌ی كرد، تاكو گه‌رده‌لولی گه‌نده‌ڵی به‌رپا كرد و هه‌موو كون و قوژبنێكی عه‌قڵی سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئابوری و زانستی و میدیای گه‌نده‌ڵ كردو زریانی چڵپاوی گه‌نده‌ڵی گه‌یشته‌ هه‌موو تاك و حزب و كه‌سایه‌تی و دنیای عه‌قڵی كوردی، و هه‌موو به‌شه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی داگیر كرد، لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێ ی سه‌رنجه‌ه‌ه‌، له‌قۆناغێكدا قۆرخ نه‌كرا، بگره‌ رۆژبه‌ڕۆژو سات به‌دوای ساتدا نه‌وه‌ به‌دوای نه‌وه‌دا گه‌نده‌ڵی فكری ده‌خولقێنێت و له‌گه‌ڵ ره‌وتی گڵوبالیزم و ته‌كنه‌لۆژیاشدا هه‌نگاوی گه‌وجاندن و سیاسه‌تی چه‌واشه‌ به‌رده‌وامه‌و! نه‌ك هه‌ر گڵۆپالیزم نه‌یتوانی بیانوه‌ستێنێ به‌ڵكو خستیانه‌ خزمه‌تی چه‌واشه‌و گه‌وجاندنه‌وه‌…!
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌موو ده‌زانین عه‌قڵی ته‌كنه‌لۆژیای زانستی ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و ئه‌ندازیاری و فه‌له‌كی و سیاسی جیهانی به‌قۆناغێكی گه‌وره‌و لوتكه‌ی قاڵبوندا ده‌ڕوات كه‌چی سیاسه‌ت و سیسته‌می حزبی كوردی له‌هه‌مان بازنه‌دا ده‌سوڕێ و هیچ نوێخوازیه‌ك ناگرێته‌خۆ، هه‌رهه‌مان مهندیسی نیو سه‌ده‌ی ڕابردوه‌و چاره‌نوس و مقه‌ده‌ساتی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه‌ی به‌ره‌و قه‌زاو قه‌ده‌رو ئافاتی چاوه‌ڕوانی قه‌تیس كردووه‌!؟ لێره‌وه‌ پرسیاره‌كانی گوێ قوڵاغی ئه‌و وه‌ڵامانه‌ن ئایا ئه‌و عه‌قڵه‌ مه‌عمارییه‌ی سیاسه‌تی گه‌وجاندن كه‌ی ئه‌م مێژه‌ ده‌وه‌ستێنێ…!؟ كه‌ی ئه‌م به‌سته‌ڵه‌كه‌ نه‌هامه‌تیه‌ ده‌شكێنێ، كه‌ی ئه‌م دیواره‌ ده‌ڕوخێنێ له‌به‌رده‌م داڕشتنه‌ه‌وه‌یی نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی فكری و سیسته‌می نوێی عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی….! له‌مێژه‌ كاتی خزبایه‌تی و كه‌سایه‌تی به‌سه‌رچوه‌، كات كاتی سیسته‌م و یاسای ده‌ستور یه‌كسانكردنه‌وه‌ی مافی مرۆڤانه‌..! ئێستا ئاوێنه‌ی گه‌وجاندن و چه‌واشه‌كردن ته‌نها ئه‌و روخساره‌ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ئاوێنه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ واته‌ پێش خه‌ڵه‌تاندنی مرۆڤه‌كان، مرۆڤه‌ خۆی ده‌خه‌مڵێنێ..!
له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا توێژێكی فكری په‌یدا بوون، مه‌خابن ئه‌وانیش له‌مه‌خزه‌نه‌كانی مارتین فیرۆ ده‌رنه‌چوون، بونه‌وه‌ شاگردی هه‌مان ده‌ست و هه‌مان قوتابی نه‌ك نه‌یان توانی ئه‌و بازنه‌یه‌ بشكێنن بگره‌ بونه‌ مامۆستای هه‌مان قوتابخانه‌و ئه‌وه‌ی توانیان بیكه‌ن و بیگۆڕن ته‌نها ناوی قوتابخانه‌و قوتابیه‌كان بوو، چونكه‌ هیچ جۆره‌ كۆرسێكی نوێبونه‌وه‌ی ساڵانه‌یان وه‌رنه‌گرت، هیچ كه‌ڵكیان له‌نه‌خشه‌و هه‌نده‌سه‌ی زانستی سیاسی تازه‌ و ئه‌زمونی مێژوه‌ دۆڕاوه‌كان وه‌رنه‌گرت، میكانیزمی گۆڕینی عه‌قڵی سیاسی ئه‌وان ته‌نها له‌ گۆڕینی خانوو خێزانه‌كانیان دا بوون نه‌ك له‌ئه‌زمونی سیسته‌می سیاسی ، به‌واتایه‌كی تر شێوازو فاكته‌ره‌كانی گه‌ندڵی ته‌نها جێگۆڕكێ و ره‌نگ گۆڕكێ و ناوگۆڕكێ و ووشه‌گۆڕكێ بوو كۆتاریست و سیاسه‌تی سكتاریزمی گۆشه‌ی TV كان بوو؟
لێره‌وه‌ باسه‌كه‌مان شۆڕده‌بێته‌وه‌ بۆ قه‌یرانی ئپۆزسیۆن و جێگۆڕكی به‌ناو واتاو ئیدیاو ستراتیژو خاسیه‌ته‌كانی ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشی ئینقلابی له‌ هزرو فه‌لسه‌فه‌ نوێ یه‌كانی شه‌قامی كوردی دا…! ده‌بێ ده‌نگ و پێنوس و فكرو فه‌لسه‌فه‌ی سه‌نته‌ری عه‌قڵه‌ نوێیه‌كان چركه‌كانی ده‌باره‌ بونه‌وه‌ی مێژووی له‌تبوون و بانگه‌وازو له‌ت بوون بوه‌ستێنن ، ئه‌گه‌رچی عه‌قڵی كوردی تاكو ئێستا له‌خواست و حه‌زو ویسته‌كانی خۆی تێر نه‌بووه‌و چه‌مكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌راسته‌وه‌ بۆ چه‌پ هه‌زم نه‌بوه‌ و فكر و ئایدیاكان په‌رش و بڵاو بوون و له‌وتارێكی یه‌كگرتوی عه‌قڵی دا كۆنه‌كراوه‌نه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو هه‌ر له‌په‌راوێزا ماوته‌وه‌و به‌ئاقاری ناو بابه‌ته‌ گه‌نده‌ڵیه‌كاندا شۆڕبۆته‌وه‌و به‌سیاسه‌تی ئابوری دیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ كراوه‌…
سه‌یرنیه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین شه‌قامی كوردی له‌قه‌یرانێكی به‌هێزی هزری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی دایه‌… هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی قوربانی و خوێنی ساڵه‌هامان له‌پێناوی چاكسازی ئابوری و ده‌ستكه‌وتی ئابوری دا بوو بێت، هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگ و میدیاكان حزبه‌كان به‌تایبه‌تیش هێزی به‌هه‌ڵستاری سوڵته‌و ده‌سه‌ڵات عه‌قڵی كوردیان له‌بازنه‌ی ئابوری و به‌ده‌ستهێنانی سوڵته‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتدا خه‌فه‌كردوه‌!؟ ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌شه‌قامی كوردی بڵێین ماكی ئازادییه‌كان ئازادی نیشتمانه‌..! ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ ئۆپۆزسیۆنێك به‌رپا بكه‌ین، كه‌شه‌قامی كوردی به‌ره‌و ناوه‌رۆك و دایكی ئازادیه‌كان به‌ڕێبكات و كه‌ئه‌ویش رزگاركردنی نیشتمانه‌…
ئایا نه‌بونی ئازادی نیشتمان مه‌زنترین به‌ربه‌ست نیه‌ له‌به‌رده‌م ته‌واوی ئازادیه‌كانی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی عه‌قڵ و فه‌لسه‌فه‌وه‌ بدوێین، بێگومان هه‌ر مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی وڵات و نیشتمانێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، نه‌به‌ مرۆڤێكی كامڵ ده‌ژمێردرێت و نه‌ئه‌توانێ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌ستورو سیسته‌مێكی به‌هه‌رحاڵ لێره‌وه‌ ده‌ڵێین؟ شه‌قامی كوردی له‌م كات و ساته‌دا پێویستی به‌ئۆپۆزسیۆنێكه‌ كه‌ماڵی گه‌نده‌ڵیه‌كان ریشه‌كێش بكات و هه‌روه‌ها پردی پڕه‌نسیپێكی ئازادیه‌كان بینا بكات، وشه‌ی قه‌یرانی ئۆپۆزسیۆن له‌وانه‌یه‌، پرسیار لای هه‌ندێكمان دروست بكات و بپرسێ ئۆپۆزسیۆن چی یه‌و چۆنه‌و كێ یه‌؟ بۆیه‌ حه‌زمان كرد جیاوازیه‌كانی نێوان ئۆپۆزسیۆن وبه‌رهه‌ڵستكار كه‌ئه‌مڕۆ پانتایی عه‌قڵی شه‌قامی كوردی وروژاندوه‌…!
هێڵی یه‌كه‌م / سوڵته‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم، ئه‌م سوڵته‌ بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌ دابه‌ش و پۆلێن ده‌كرێت به‌دوو حزب دا كه‌ به‌ناوه‌ندێكی حزبی كه‌م دیسپلین و سه‌ركردایه‌تیه‌كی سكتاریزمی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ژمێردرێن .
هێڵی دووه‌م/ سێ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، كه‌ دووانیان خاوه‌نی ئیدیایه‌كی دینی و مه‌زهه‌بی یه‌ و كه‌بڕوای موتله‌قیان به‌دیموكراسی یه‌كلایه‌نه‌ هه‌یه‌و هیچ حه‌قێك به‌به‌رامبه‌ر نه‌دات، چونكه‌ به‌هه‌شتت پێ ده‌به‌خشێ، سێهه‌میان كاری ئیسلامی ئه‌وانیش له‌پێناوس یه‌ده‌ستهێنانی سوڵته‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌و وروژاندنی عه‌قڵی شۆڕشی ئینقلابیه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانی فاكته‌ری ئیداری، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌ه‌وه‌ پێمان خۆش بوو به‌رچاو ڕونیه‌ك له‌سه‌ر شۆڕش ئینقلابی و یاسای ئۆپۆزسیۆن بده‌ین.
ده‌بێ ده‌نگ و پێنوس و فكرو فه‌لسه‌فه‌ی سه‌نته‌ری عه‌قڵه‌ نوێیه‌كان چركه‌كانی ده‌باره‌ بونه‌وه‌ی مێژووی له‌تبوون و بانگه‌وازو له‌ت بوون بوه‌ستێنن ، ئه‌گه‌رچی عه‌قڵی كوردی تاكو ئێستا له‌خواست و حه‌زو ویسته‌كانی خۆی تێر نهه‌بووه‌و چه‌مكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌راسته‌وه‌ بۆ چه‌پ هه‌زم نه‌بوه‌ و فكر و ئایدیاكان په‌رش و بڵاو بوون و له‌وتارێكی یه‌كگرتوی عه‌قڵی دا كۆنه‌كراوه‌نه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو هه‌ر له‌په‌راوێزا ماوته‌وه‌و به‌ئاقاری ناو بابه‌ته‌ گه‌نده‌ڵیه‌كاندا شۆڕبۆته‌وه‌و به‌سیاسه‌تی ئابوری دیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ كراوه‌…
سه‌یرنیه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین شه‌قامی كوردی له‌قه‌یرانێكی به‌هێزی هزری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی دایه‌… هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی قوربانی و خوێنی ساڵه‌هامان له‌پێناوی چاكسازی ئابوری و ده‌ستكه‌وتی ئابوری دا بوو بێت، هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگ و میدیاكان حزبه‌كان به‌تایبه‌تیش هێزی به‌رهه‌ڵستاری سوڵته‌و ده‌سه‌ڵات عه‌قڵی كوردیان له‌بازنه‌ی ئابوری و به‌ده‌ستهێنانی سوڵته‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتدا خه‌فه‌كردوه‌!؟ ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌شه‌قامی كوردی بڵێین ماكی ئازادییه‌كان ئازادی نیشتمانه‌..! ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ ئۆپۆزسیۆنێك به‌رپا بكه‌ین، كه‌شه‌قامی كوردی به‌ره‌و ناوه‌رۆك و دایكی ئازادیه‌كان به‌ڕێبكات و كه‌ئه‌ویش رزگاركردنی نیشتمانه‌…
ئایا نه‌بونی ئازادی نیشتمان مه‌زنترین به‌ربه‌ست نیه‌ له‌به‌رده‌م ته‌واوی ئازادیه‌كانی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی عه‌قڵ و فه‌لسه‌فه‌وه‌ بدوێین، بێگومان هه‌ر مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی وڵات و نیشتمانێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، نه‌به‌ مرۆڤێكی كامڵ ده‌ژمێردرێت و نه‌ئه‌توانێ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌ستورو سیسته‌مێكی یه‌كسان و نه‌به‌مافه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مرۆڤایه‌تی شاد ئه‌بێت…!
به‌هه‌رحاڵ لێره‌وه‌ ده‌ڵێین؟ شه‌قامی كوردی له‌م كات و ساته‌دا پێویستی به‌ئۆپۆزسیۆنێكه‌ كه‌ماکیگه‌نده‌ڵیه‌كان ریشه‌كێش بكات و هه‌روه‌ها پردی پڕه‌نسیپێكی ئازادیه‌كان بینا بكات، وشه‌ی قه‌یرانی ئۆپۆزسیۆن له‌وانه‌یه‌، پرسیار لای هه‌ندێكمان دروست بكات و بپرسێ ئۆپۆزسیۆن چی یه‌و چۆنه‌و كێ یه‌؟ بۆیه‌ حه‌زمان كرد جیاوازیه‌كانی نێوان ئۆپۆزسیۆن وبه‌رهه‌ڵستكار كه‌ئه‌مڕۆ پانتایی عه‌قڵی شه‌قامی كوردی وروژاندوه‌…!
هێڵی یه‌كه‌م / سوڵته‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم، ئه‌م سوڵته‌ بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌ دابه‌ش و پۆلێن ده‌كرێت به‌دوو حزب دا كه‌ به‌ناوه‌ندێكی حزبی كه‌م دیسپلین و سه‌ركردایه‌تیه‌كی سكتاریزمی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ژمێردرێن .
هێڵی دووه‌م/ سێ بزوتنه‌وه‌ی ئیعلامی، كه‌ دووانیان خاوه‌نی ئیدیایه‌كی دینی و مه‌زهه‌بی یه‌ و كه‌بڕوای موتله‌قیان به‌دیموكراسی یه‌كلایه‌نه‌ هه‌یه‌و هیچ حه‌قێك به‌به‌رامبه‌ر نه‌دات، چونكه‌ به‌هه‌شتت پێ ده‌به‌خشێ، سێهه‌میان كاری ئیسلامی ئه‌وانیش له‌پێناوس یه‌ده‌ستهێنانی سوڵته‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌و وروژاندنی عه‌قڵی شۆڕشی ئینقلابیه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانی فاكته‌ری ئیداری، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌ه‌وه‌ پێمان خۆش بوو به‌رچاو ڕونیه‌ك له‌سه‌ر شۆڕش ئینقلابی و یاسای ئۆپۆزسیۆن بده‌ین.
 به‌شی دووه‌م: قه‌یرانی ئۆپۆزسیۆن یان شۆڕشی ئینقلابی
فه‌رهه‌نگی گڵوبالیزم و تۆڕه‌كانی به‌ستنه‌وه‌ی عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی ، واته‌ نزیك بونه‌وه‌ی گه‌لانی جیهان له‌فه‌رهه‌نگ و سیسته‌می سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری و به‌ستنه‌وه‌ی ڕای گشتی به‌یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ و گه‌یاندنی و ئاڵ و گۆڕی زانسته‌ نوێ یه‌كان،به‌هۆی پێشكه‌وتنی فاكته‌ره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌..! ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌كی ستانده‌ریمان لا دروست ده‌كات، له‌لایه‌ن یاساو ڕسكان و سیسته‌می سیاسی، كه‌ به‌گوێره‌ی فه‌رهه‌نگی ناو ناوه‌رۆكیان خاسیه‌ته‌كانیان و ئاداو كاریان جیا بكه‌ینه‌ه‌وه‌و دور له‌ده‌ستی گه‌نده‌ڵی میدیاو چه‌واشه‌كاری پڕوپاگه‌ندی سیاسی..!
هه‌رچه‌نده‌ له‌جیهانی نوێی سیاسیدا بابه‌تی چه‌واشه‌ جێگه‌ی نه‌ماوه‌و ته‌نانه‌ت سزاو ئابڕو چونی له‌سه‌ره‌، به‌داخه‌وه‌ له‌ناو هه‌ندێ گه‌ڵ و وڵاتی وه‌كو ئێمه‌ تازه‌ به‌ مۆدێرن ده‌كرێت و به‌ڕواڵه‌تی جیاواز پیشان ده‌درێ و خه‌ڵكیش ده‌گه‌وجێنێ، هۆكاری ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی سیسته‌مێكی زانستی و
ئێمه‌ ده‌وترێ رۆشنبیرو ڕوناك بیر، كه‌واته‌ خوێنه‌ر كراوه‌ به‌نوخبه‌و له‌كۆمه‌ڵ جیاكراوه‌ته‌وه‌..! جگه‌ له‌مه‌ش ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌نته‌رنێت و سه‌ته‌لایت و بواره‌كانی راگه‌یاندن، قۆرخ كراوه‌و له‌لایه‌ك و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و له‌لایه‌ك له‌لایه‌ن شۆڕشی ئینقلابیه‌وه‌، واته‌ دابه‌ش بوه‌ به‌سه‌ر دوو سایت و سیاسیه‌تی دیمالۆژیه‌تدا، كه‌ جێگاو مه‌ئوای ئۆپۆزسیۆن نابێته‌وه‌ چۆن له‌سه‌ره‌تادا باسمان كه‌ هه‌موو له‌دایك بونێكی فكری و سیاسی و راگه‌یاندنمان له‌باوه‌شی دایكێكی ئیفلیج و گه‌نده‌ڵ، به‌هه‌مان شێوه‌و روخسار ئۆپۆزسیۆنیش به‌باوكێكی ئیفلیج و گه‌نده‌ڵی میدیای له‌خۆگرت تا رێژه‌ی لاوان له‌ یاساو رێساكانی ئۆپۆزسیۆن و به‌ئاراسته‌ی شۆڕشی ئینقلابی و تۆڵه‌دا براو به‌ناوی ئامانجه‌وه‌ به‌ڵام به‌كرده‌وه‌ی رێبوار،ره‌نگدانه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری هێنده‌ كاری گه‌رو ریشه‌دار بووه‌ ته‌واوی كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و چه‌واشه‌كاری بردوه‌و راماڵیه‌وه‌ بۆ نمونه‌/ده‌توانن ناوی ئوتومبیله‌كانیش بگۆڕن و خه‌ڵكی چه‌واشه‌ بكه‌ن، ده‌رویش و دیوانه‌ی حزبی هێنده‌ كاری گه‌ره‌ حزبه‌كان و بزوتنه‌وه‌كان هه‌ر شێوازێكیخۆ فرۆشی بكه‌ن متمانه‌ له‌ده‌ست ناده‌ن….! وه‌ كارێ رێبازی شۆڕشی ئینقلابی بگرێته‌ به‌رو خۆت ناوبنێی ئۆپۆزسیۆن، كه‌ جوددای ئه‌مه‌ وه‌كو سیسته‌می دیمكوراسی و مۆبۆكراسی وایه‌، كه‌چی خوێنه‌ری ئێمه‌ بۆی جیانابێته‌وه‌..! هه‌ربۆیه‌ پێمان خۆشه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌باری فكرو دروشم و ئامانج و به‌رنامه‌و شێوازی كاریان بده‌ین، له‌شۆڕشی ئینقلابیدا خواست و ئامانج و دروشمه‌كان زه‌قه‌و ره‌قن و له‌ سنه‌ته‌ری هێلێكدا ده‌چه‌قن، واته‌ هه‌موو هزرو عه‌قڵ و خواسته‌كان بۆ مه‌به‌ستێك كۆده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌ویش روخاندن و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته‌، هه‌روه‌ها گه‌ڕان و پشكنینی وردو لاوه‌كی بۆ دۆزینه‌وه‌ی پونتی لاوازی ده‌سه‌ڵات و به‌قه‌باره‌ كردنی له‌زهنی خه‌ڵكیدا…! كوڵ و دڕك یه‌كسان ده‌بن، له‌جیاتی میتنگ و كۆڕو سیمینار، چه‌قۆ و مۆسیكای جه‌نگ ده‌دوێ، له‌باتی بایاساكردنی كۆمه‌ڵ پۆلیس و یاسا دژوار ده‌كرێ و رێزو ئه‌ركیان قێزه‌وون ده‌كرێ، یاسا ده‌بێته‌ په‌شته‌ماڵ و ته‌نها ئه‌و شوێنانه‌ی پێدا ده‌پۆشرێ كه‌خواست و ویستی مرۆڤی پاڵه‌وانه‌..، زمانی دیالۆگ و حاڵی بوون ده‌بێته‌ پاساوی نابه‌جێ و قۆستنه‌وه‌ی كارتی دۆڕاوی به‌رامبه‌ر….، به‌رژه‌وه‌ندی پاڵه‌وانه‌كان ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر حه‌زو خواستی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ مرۆڤه‌كانیش به‌رزو نزمی به‌حورمه‌ت و عه‌قڵیانه‌وه‌ ده‌كرێ، و ده‌بنه‌ كاڵای ئاڵ و گۆڕ و ده‌چنه‌ سه‌ر مێزی مامه‌ڵه‌وه‌، تا كار ده‌گاته‌ تۆقاندن و تیرۆر، واته‌ هۆشی بیركردنه‌وه‌یه‌ك ئاراسته‌ وه‌رده‌گرێ و له‌چه‌قی هێزو چۆنیه‌تی هێز كۆده‌بێته‌وه‌، هێزه‌كانیش به‌ئامانجی روخاندن قاڵ ده‌كرێن، پێنوسه‌كان ئیدیای ماف و یاسا ده‌به‌زێنن، روخساره‌كان گرژو ته‌سك ده‌بنه‌وه‌! وشه‌ی فه‌رهه‌نگی و كلتوری جیاواز ئیستیرادو خۆماڵی ده‌كرێ، تواناكانی بیركردنه‌وه‌ ته‌سك و بنبڕ ده‌بن، متمانه‌كان لاوازو بێهێز ده‌بن، سیاسه‌تی په‌رتكه‌و زاڵ به‌ (ئاپارتاید) به‌شێوازی كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی جارێكی تر زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌، حه‌زو خواستی لاوان و گه‌نجان توشی شه‌له‌ل ده‌بن و رێگای سه‌رگه‌ردانی هه‌ڵده‌ژێرێ، خه‌بات و قوربانی خه‌ڵكانی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی له‌كه‌دارو ناشرین ده‌كرێ، عه‌قڵه‌ مادی و مسالیه‌كان تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ ده‌كرێ و چه‌واشه‌ی فكری ده‌خولقێت..! به‌واتایه‌كی تر هه‌موو هێڵه‌كان به‌ئاراسته‌ی سه‌نته‌رێكدا ده‌ڕۆن ، و بۆتواندنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی تر…! روخاندنی ده‌سه‌ڵات و بده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، به‌هه‌مان كلتوری سیاسی و فه‌رهه‌نگی هۆشیاری و سیسته‌می دیماگۆچی و گه‌نده‌ڵی ئیداریه‌وه‌.
  ئۆپۆزسیۆن
پێك هێنانی پێنوسی ئازاد و راستگۆ و بڵندگۆی ماف و ئه‌ركه‌ یاساییه‌كان، بوژاندنه‌وه‌و نوێكردنه‌وه‌ی عه‌قڵی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، پێكهاته‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌نگه‌كانی چین و توێژی كۆمه‌ڵ، گه‌ڕان به‌دوای مافه‌ شه‌رعیه‌كانی مرۆڤایه‌تی و یه‌كسان كردنی داهات و شێوازه‌كانی به‌روبوم، هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نه‌هێشتنی كلتو روخساره‌كان گرژو ته‌سك ده‌بنه‌وه‌!
گه‌نده‌ڵی …!
واته‌ به‌یاساكردنی تاك و كۆی كۆمه‌ڵ ، بنه‌مای كاركردنی ئۆپۆزسیۆن ئه‌ركه‌ پێش ئه‌وه‌ی ماف بێت، دۆڕاوه‌ له‌هه‌ڵبژاردن ئه‌ركه‌ به‌چاكسازی بۆ بردنه‌وه‌ ئه‌ركه‌ له‌هۆشیاری و پێگه‌یاندن، ئه‌ركه‌ بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كان، ئه‌ركه‌ بۆ گۆڕینی سیسته‌مێكی حوازراو بۆ بردنه‌وه‌، ئه‌ركه‌ بۆ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیه‌كان ئه‌ركه‌ بۆ ئه‌دای سیاسه‌تی دۆڕاو چه‌واشه‌و هه‌ڵًته‌كاندنی كلتوری دووبه‌ره‌كی، ئه‌ركه‌ بۆ گرێدانی شه‌قامی كوردی ، ئه‌ركه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیه‌كان و هۆشیاری ژینگه‌ی پاكی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری و كه‌ش و هه‌وا ئه‌ركه‌ بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی زانست و عه‌قڵانی ئه‌ركه‌ بۆ چاكسازی پرۆژه‌ی ئابوری و شیكردنه‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌ژیانی تاك و كۆمه‌ڵی مرۆڤه‌كانه‌وه‌، ئه‌ركه‌ رێزو شكۆمه‌ندی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌م وڵاته‌ به‌رز رابگیرێ و تۆزاوی نه‌كرێن.. ئه‌ركه‌ ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ده‌ه‌سڵات ته‌نها مافه‌كان فێری خه‌ڵك نه‌كات له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی، به‌ڵكو ئه‌ركه‌كان به‌خه‌ڵك رابگه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ی سیسته‌می شۆڕشی ئینقلابی و ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات به‌یه‌كه‌وه‌ گرێ ده‌دات ته‌نها ده‌ستكه‌وته‌ زه‌قه‌كانی سیاسی یه‌ نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیه‌كانه‌، نه‌ك سوك كردن و تێكدانی ، چونكه‌ سوك كردن و له‌كه‌دار كردنی ئه‌م پیرۆزیانه‌ ده‌چنه‌ خانه‌ی خه‌سڵه‌ته‌ ناشیرینه‌كانی مرۆڤایه‌تی و به‌كوردی خۆمان به‌كرێ گیراو ده‌گرێته‌وه‌،
براینه‌ ، خه‌ڵكینه‌ ، كوڕینه‌، با لێره‌وه‌ سه‌ره‌تای مێژویه‌كی سیاسی نوێ سیسته‌مێكی نوێ، كلتورو فه‌رهه‌نگی نوێ ئیداری و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی – بخولقێنین، با عه‌قڵه‌كان بۆ ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیه‌كان بێت، بۆ داكۆكی له‌مافی یه‌كسانی چین و توێژی تاك و كۆی كۆمه‌ڵ بێت، حزب و رێكخراو بزوتنه‌وه‌كانیان بۆ سیسته‌مێكی یه‌كسانی و ده‌ستوری و یاسای بێت با ده‌ستورو یاسا سه‌ردارو سه‌روه‌ر بن نه‌ك كه‌سایه‌تی و حزبایه‌تی….
با ده‌ستور و یاسا له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ بێت نه‌ك فه‌رمانبه‌رو فه‌رمانڕوا….! با مره‌كه‌بی پێنوسه‌كانمان بۆ بسمیل كردنی عه‌قڵه‌ ژه‌نگاویه‌كان بێت و مێژویه‌كی شكۆدا لێره‌وه‌ بۆ نه‌وه‌ی نوێ به‌جێ بهێڵین، با پێنوسه‌كانمان، ئه‌زایمی برینه‌ قوڵه‌كانی مێژوومان بن ، نوكی پێنوسه‌كان فاكته‌رێكی تیژكردنه‌وه‌ی عه‌قڵی برایه‌تی و یه‌كسانیه‌كان و ئازادیه‌كان بن، با پێنوسه‌كان نوێڵی هه‌ڵته‌كاندنی گه‌نده‌ڵی میدیا و مه‌عماری سیاسی یه‌ سواوه‌كان بن، با پێنوسه‌كانمان بۆ به‌ مۆدێرن كردنی فكری و فه‌لسه‌فی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و ئیداری بێت، با ده‌ستور یاسامان بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی مافی مرۆڤه‌كان بێت، با كلتوری نه‌خوازراو نه‌شیاوی وه‌ك شه‌ڕه‌ په‌ڕۆ بگۆڕێ بۆ كلتوری فكری و سیسته‌م، با عه‌قڵی یان ره‌ش یا سپی له‌عه‌قڵی تاكه‌كان بگۆڕێ بۆ عه‌قڵی قبوڵی ره‌نگه‌كان و با شێوازی ووتاره‌كانمان ئارام و له‌سه‌رخۆبێت بۆ تێ گه‌یشتنی یه‌كتر بێت بۆ جوانكردنی شارستانی بێت، بۆ حه‌وانه‌وه‌ی مێشكه‌كان بێت، ووزه‌ به‌خش بێت، نه‌ك كلتوری توڕه‌كردن و بێزاركردنی به‌رامبه‌ر، با ڕقی له‌مێژینه‌ بسڕینه‌وه‌، با دنیای ئینته‌رنێت و زانسته‌ نوێ یه‌كان له‌بواره‌ فكریه‌كان به‌كاربێن، نه‌ك سڕكردن و ته‌مه‌ڵ كردنی مێشكی لاوه‌كانمان، پێویسته‌ ووشه‌و به‌سته‌و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت بۆ جوانكردنی مرۆڤه‌كان و ژینگه‌كان و نیشتمان بێت، نه‌ك قێزه‌ون كردنی مرۆڤایه‌تی و تێكدانی كۆمه‌ڵگاو ناسنامه‌ی شارستانی….! لێره‌دا پێویسته‌ ئه‌وه‌ بڵێین مرۆڤ تا دور نه‌كه‌وێته‌وه‌ و گۆشه‌كانی غوربه‌ت نه‌بینێت، نه‌خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان ئه‌زانێت و نه‌كه‌م و كوڕیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌م و یاساكان تێده‌گات، جارو باریش به‌ر توانج و پلاریش ده‌كه‌وێت ، پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ غوربه‌ت له‌ (19/5/1992) یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كوردستان كرا. هه‌ندێ رۆژنامه‌نوسی بیانی هاتنه‌ كوردستان، ئێمه‌ش چاومان كه‌وت به‌یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌ نوسانه‌ كه‌خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا بوو، لێمان پرسی ئه‌م ده‌ستپێكی دیموكراسی یه‌ چۆن ده‌بینی، به‌زره‌ده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌ ووتی ئه‌وه‌ یله‌وڵاته‌كه‌ی تۆدا ئه‌یبینم پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورفێكی گه‌لانه‌، وتمان چۆن…؟ ووتی له‌هه‌موو دنیادا حزب  دوای خه‌ڵك ده‌كه‌وێت كه‌چی له‌وڵاته‌كه‌ی ئێوه‌دا خه‌ڵك دوای حزب ئه‌كه‌وێت، دیاربوو مه‌به‌ستی له‌شه‌ڕه‌ په‌ڕۆ بوو، له‌غوربه‌ت له‌نه‌رویج له‌ كۆڕێكدا پێیان ووتم، فه‌لسه‌فه‌كانتان شێواون بڕۆن هه‌وڵبده‌ن پێناسه‌ی جوگرافیایه‌ك به‌ده‌ست بهێنن، له‌كۆڕێكی تر له‌سوید، پیاوێكی سویدی پێی ووتم بڕۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی زانست و ته‌ندروست بنیات بنێ باشتره‌، له‌سلێمانی كابرایه‌كی كۆری به‌پێكه‌نینه‌وه‌ پێی ووتم ئێوه‌ گه‌نجه‌كانتان لاسایی باڵنده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و خواردنی باڵداره‌كان ده‌خۆن، هه‌ر له‌سلێمانی كابرایه‌كی دانیماریكی پێی ووتم بڕۆ كار له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنێك بكه‌ن كه‌ ته‌نها مافه‌كان فێری كۆمه‌ڵگا نه‌كات، به‌ڵكو ئێوه‌ ئه‌ركه‌كانتان گه‌وره‌ترن، لێره‌ ده‌ڵێن كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ هه‌موو فكرو عه‌قڵه‌ نوێ یه‌كان له‌ده‌ستورو یاسایه‌كدا كۆ بكه‌ینه‌وه‌، كه‌مافی هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌م وڵاته‌دا یه‌كسان بكات، با مێژوو بده‌ینه‌ ده‌ست لاوه‌كانمان و به‌بێگه‌ردی و هۆشیاری و خۆیان بینوسنه‌وه‌، كه‌ دور بێت له‌ووشه‌و رسته‌ی خۆ سوك كردن و ناشرین كردنی روخساری مرۆڤه‌كان و وڵاته‌كه‌مان، با نه‌وه‌ی نوێ فێرمان بكه‌ن و پێمان بڵێن هه‌موو مرۆڤێك له‌ناخی خۆیدا ئازاده‌ چۆن بیر ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌كرده‌وه‌كاندا ئازاد نیه‌، با نه‌وه‌ی نوێ پێمان بڵێن گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستورو سیسته‌می نوێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، نه‌ك به‌حیزبایه‌تی و كه‌سایه‌تی، با پێمان بڵێن ئێمه‌ سیسته‌مێكی یه‌كسانی هاوچه‌رخ له‌گه‌ڵ گه‌لانی جیهان یه‌كسان ده‌بینه‌وه‌ نه‌ك به‌شه‌ڕه‌ په‌ڕۆو چاو سوركردنه‌وه‌…!
با نه‌وه‌ی نوێ ده‌نگ هه‌ڵبڕن هاوار بكه‌ن به‌ڕووی حزبایه‌تی دا بڵێن، سه‌رده‌م سه‌رده‌می عه‌قڵه‌ نه‌ك عه‌زه‌ڵات، با كیژانی ئه‌م وڵاته‌ فێرمان بكه‌ن و بڵێن ره‌گه‌زه‌ جوانه‌كه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌بێ له‌مێژووی نوێ دا پێشڕه‌و بێت له‌كاری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری نه‌ك ته‌نها قه‌تیس بكرێ به‌ناوی ووشه‌ی شه‌ره‌ف، چونكه‌ ووشه‌ی شه‌ره‌ف بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌ نه‌ك بۆ یه‌ك ره‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی، شه‌ره‌فی مرۆڤه‌كان له‌گوتارو كرداردایه‌، جوانیه‌كانی مرۆڤ له‌ووته‌و ره‌فتاردایه‌، ئێمه‌ باسمان له‌شێوازو فاكته‌ره‌كانی گه‌نده‌ڵی كرد، به‌ڵام فاكته‌ری سه‌ره‌كی نه‌بوونی ده‌ستورو یاسای گونجاوه‌ كه‌ چین و توێژو تاك و كۆمه‌ڵ یه‌كسان بكات له‌ ئه‌رك و مافه‌كانیاندا، فاكته‌ری دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی ره‌های سیاسی و حزبیه‌.
هه‌رو ه‌ها لایه‌نێكی تری گرنگ له‌گه‌نده‌ڵیه‌كان كه‌ نابێ فه‌رامۆش بكرێ، نه‌بوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندوو كه‌ له‌ئه‌رك و مافه‌ دیموكراسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هۆشیاری جیا بكاته‌وه‌و كاری پێبكات ، چونكه‌ زۆر به‌زه‌قی ده‌بینین ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ته‌نها مافه‌كان فێری هاو وڵاتی ده‌كه‌ن و ئه‌ركه‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و رێكخراوه‌یدا هێشتۆته‌وه‌…! فاكته‌رێكی تر راگه‌یاندن و میدیاكان هه‌ڵگری ئیدیالۆژیایه‌كی رۆژنامه‌گه‌ری نین و چه‌واشه‌كاریه‌كی زه‌به‌لاحی پێوه‌ دیاره‌، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنگی میدیای چه‌واشه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ خوازیارین مرۆڤه‌ هۆشیاره‌كان له‌چاكسازی گه‌نده‌ڵی میدیاوه‌ ده‌ست به‌كاربن و ، ته‌نها له‌و مینبه‌ره‌وه‌ ده‌توانین ماكی گه‌نده‌ڵیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی ده‌ستورو یاسای قه‌تیس بكه‌ین و ته‌واوی چین و توێژو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌یاسا بكه‌ین…!

 

          وتارێكی  / محه‌مه‌د بێبه‌ش
                                        

                                                             

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.