
ژماره شهرمهزارهكان
به‌پێ ی خه‌مڵاندنه ڕه‌سمیه‌كان به هاتنی ساڵی 2015 ژماره‌ی دانیشتوانی نیشتمانی عه‌ره‌ب ده‌بێت به 450 ملێون كه‌س، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه عه‌ره‌به‌كان گه‌شه‌یان له‌هه‌موو گه‌لانی سه‌رزه‌وی زیاتره، و تێكڕای لهدایكبونیشیان به‌رزتره، سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ی ژیانیش كه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌و ده‌وڵه‌تانه تیایدا ده‌ژین، و سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌رجه قورسانه‌شی كه ده‌درێت بۆ دابینكردنی خواردن و وه‌زیفه و خۆشبه‌ختی بۆ ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی مرۆڤ.
له‌گه‌ڵ زیادبونی ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی عه‌ره‌ب كه‌چی چاپخانه‌كانیان زیاتر له هه‌زار نوسخه‌ی كتێبێكی تازه چاپ ناكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی شه‌رمه‌زاره بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خه‌ریكه ده‌بێت به نیو ملیار كه‌س .
خانه‌كانی په‌خشی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتون كه زیاتر له هه‌زار نوسخه‌ی كتێبێك چاپنهكهن، چونكه له‌وه دڵنیان كه نیوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌ی كتێبه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆگاكان بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نیشت كتێبه‌كانی دیكه‌وه دابنرێن، هه‌ر بۆیه ئه‌مه واپێده‌چێت موغامهرهیهكی فاشیل بێ له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه نهدهخوێنێتهوه و نههاوڕێیهتیش له‌گه‌ڵ كتێبه‌كاندا ده‌به‌ستێ.
له‌به‌رئه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی خوێندنه‌وه له‌لای عه‌ره‌به‌كان ناڕۆشنه ، ئه‌وا پێوه‌رێكی دیكه ڕۆڵێكی سه‌لبی ده‌گێڕێت له‌م كۆمه‌ڵگا زه‌به‌لاحه‌دا، به‌جۆرێك هه‌زاران كتێبی ئاست نزم و بێ مانا ده‌فرۆشرێن، و ژماره‌ی چاپهكانیشی ده‌گاته بیسته‌هه‌مین چاپ، كه ئاماده‌شه به‌رده‌وام بۆ به‌رزبونه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه كتێبه‌كه ژنێك نوسیویه‌تی. بۆ نمونه ئێستا پرسیاری باو له‌لای نه‌وه‌ی گه‌نج ئه‌مه‌یه:
ئایا كتێبه‌كه‌ی (ئه‌حلام موسته‌غانمی)یت خوێندۆته‌وه، یاخود كتێبه‌كه‌ی (ڕه‌جا سانع) ، ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی ناوی كتێبه‌كه‌ش بهێنن، هه‌ر به ته‌نهاش ناوی نوسه‌ره‌كه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌پرسیاره‌كه بگه‌یت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌و كتێبانه له هێلكه‌ی كه‌ڵه‌شێر ده‌چن، یا ئه‌وه‌تا كتێبێكی هه‌تیون یاخود كتێبێكن دوبارهكهرهوهی ئه‌وانه‌ی پێشوترن.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بێت كه عه‌ره‌به‌كان زیاتر له هه‌زار نوسخه‌ی كتێبێكی تازه چاپ ناكه‌ن،ئه‌وا شه‌رمه‌زاری گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه كه نوسه‌رێكی نادیار وتازهپێگهشتو زیاتر له (فاتیمه مه‌رنیسی) به‌ناوبانگتره، به‌ڵكو له‌وانه‌شه له‌لای خوێنه‌رانی هێلكه‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كه نه‌ناسراوبێت (مه‌به‌ست له فاتیمه‌یه)،ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كه خوێندنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هوشیارانه و مه‌عریفه ئه‌نجامنادرێت به‌ڵكو لهغهریزهیهكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌چێت.
كێشه‌ی خوێنه‌ری عه‌ره‌ب ئه‌وه‌یه كه مه‌حكومه به‌چه‌ند هۆكارێكه‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌عریفه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر نرخی كتێبه‌كان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌بێت، ئه‌وا ده‌یه‌ها شتی كه‌مالیاتی دیكه هه‌یه كه نرخه‌كه‌ی نابێت به كێشه بۆ عه‌ره‌به‌كان.
هه‌روه‌ها خوێنه‌ری عه‌ره‌ب په‌یوه‌سته به وه‌رزی پێشانگاكانی كتێب نه‌وه‌ك به‌زۆریی كتێبخانه‌كانه‌وه، و به ته‌نها جیاوازیكردنێك له‌نێوان بونی كتێبخانه‌یه‌ك یاخود بونی چاخانه‌یه‌ك ڕه‌نگه كارێكی زاڵمانه بێت به نیسبه‌ت هه‌ردولایانه‌وه،چونكه كتێبخانه هونه‌ری مه‌عریفه‌یه، به‌ڵام چاخانه هونه‌ری له‌ده‌ستدانی كات و كوشتن یاخود به‌هه‌ده‌ردانی زه‌مه‌نه، ئه‌مه له‌و هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ش گه‌ڕێین كه هانده‌ری خوێندنه‌وه یاخود به‌هه‌ند وه‌رگرتنی كتێب نین.
به ملیونه‌ها ماڵی عه‌ره‌بی هه‌یه كه دۆڵابێكی بۆ كتێب تیادا نیه ،كه‌چی ماڵی عه‌ره‌بی نیه خاڵی بێت له ته‌له‌فزیۆنێك كه به‌رده‌وام ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌ده‌م خواردنی میوه‌وه كه‌ناڵه فه‌زاییه‌كان دێنن و ده‌به‌ن.
چاپكردنی هه‌زار نوسخه‌ی هه‌ر كتێبێك بۆ زیاتر له چوارسه‌د ملیۆنهكهس واده‌كات مرۆڤ به‌زه‌یی به‌خۆیدا بێته‌وه،چونكه ئه‌وه ئیسرائیله بهتهنیشتمانهوه كه له‌هه‌ر كتێبێكی وه‌رگێڕدراو بیست هه‌زار نوسخه چاپده‌كات، چجای كتێبه عیبرییه‌كان. به‌راستی ئه‌مه‌ش كارێكه مایه‌ی به‌زه‌یی یه.
Hemnm1979@yahoo.com
* له‌ژماره‌ی رۆژی 8-2-2012ی پاشكۆی (كاكێشان)ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دا بڵاوبوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه/
سایتی (البیان)
ن/ حسێن ده‌رویش
و/هێمن مه‌حمود حه‌مه