
نا بۆ ململانێ ی دوالیزمی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵێ بۆ هێزی سێیه‌م!
به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی كوردی به عه‌قلیه‌تێك بیر ده‌كاته‌وه , زۆر دووره له حكومه‌تكاری و نزیكه له حیزبكاری سه‌رده‌می شاخ نه‌ك مۆدێرن و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كانی ( نه‌وشێروان مسته‌فا , موحه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود , سه‌ید كاكه , مه‌لا به‌ختیار , یادهواریهكانی جه‌مال مۆرتكه , پشكۆ نه‌جمه‌دین…………………هتد ) ڕاست بن ,كه زۆربه‌ی ڕاستن , ئه‌وا حیزبایه‌تی شاخ , كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی زۆر شانازی پێوه ده‌كات!! هه‌ر تاكی كورد كوشتن بووه!!!هه‌ر بۆ نموونه , موحه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود له ڕۆژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك “دا زۆربه‌ی زۆری له كوردكوژیهكان خستۆته‌ڕوو , له دوا چاوپێكه‌وتندا له گه‌ڵ NRTV ده‌ڵێت: ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵاتدا ,خه‌ریكی شه‌ڕكردنی یه‌كتر بوون و چه‌ندان پێشمه‌رگه‌یان له یه‌كتر كوشت , ئێمه له سۆشیالیست هه‌مان ڕۆژ له شه‌ڕ بووین له‌گه‌ڵ ڕژێم!!”
له سه‌رده‌می حكومه‌تی “هه‌رێم “یش , به‌شێك له هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵاتدار له ناو شاریش له 1994 هه‌تا 1998 شه‌ڕی یه‌كتریان ده‌كرد!!له ماوه‌ی تر , به تایبه‌تی له ناوچه‌ی سه‌وز , ئه‌و پاره‌ی زۆره‌ی له ڕێگای 986 و گومرهگهكان و پرۆژه‌كانی حكومه‌ت به ده‌ستیان ده‌گه‌یشت زۆر به كه‌می خزمه‌تی خه‌ڵكیان پێده‌كرد! ئه‌وسا خودی نه‌وشێروان كه‌سی یه‌كه‌م بوو له ناوچه‌ی سه‌وز!!
بێگومان به‌شێك له دڵسۆزانی حكومه‌تی هه‌رێم , تا راده‌یه‌ك خزمه‌تی تاكی كورد و كوردستانیان كردووه !! توانیانووه وڵات تا راده‌یه‌ك به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن!!به‌ڵام گه‌نده‌ڵكارانی نێو ده‌سه‌ڵات , به‌ربه‌ستن له به‌رانبه‌ر پرۆژه‌كانی حكومه‌ت! پاشان ئه‌و جۆره كه‌سانه , ئه‌گه‌ر له چیا بووبن!!! زۆربه‌ی به نان و ئاوی گوندییه‌كانی كوردستان خه‌باتیان كردووه, ئه‌مڕۆ ئه‌و گوندییانه و خهڵكیدی پێوستیان به خزمه‌ته‌كردنه!! , نه‌ك فه‌رامۆش بكرێن له دایه‌ره‌كانی هه‌رێم !جا ده‌سه‌ڵات شتی جوان و كرێتی هه‌یه , نه‌ك وه‌ك ڕاگهیانكارانی حیزبی هه‌ر شته جوانه ببینێت , نه‌ك وه‌ك ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ر كرێتهكان به جه‌ماوه‌ر پیشان بدات!!
ئۆپۆزسیۆنی هه‌قیقی؟!
له ڕاستیدا سیكیولاریزم و ئیسلامی هه‌تا سه‌ر ناتوانن پێكه‌وه بژین! چونكه هه‌ر چ نه‌بێت له ڕووی ئایدۆلۆژیه‌وه , پێكه‌وه ناتوانن هه‌ل بكه‌ن له سه‌ر جۆری پرۆژه‌كان.ئه‌وه‌ته به‌رێز مامۆستا مه‌سعود عبدالخالق له كتێبێكدا ئه‌و كارهستانهی به سه‌ر خودی كورد هاتوون , به تایبه‌تی دوای هاتنه سه‌ر حوكمی كه‌مالییه‌كان و دامه‌زراندی حكومه‌تی توركیا و ده‌وله‌تی عێراقدا , عه‌لمانییه‌ت له‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی كورد به‌رپرسیاره! به‌شێك له ئۆپۆزسیۆن , نه‌ك هه‌ر عه‌لمانیه و كار بۆ عه‌لمانییه‌ت ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ش به عه‌لمانی بكه‌ن , بهلكوهیچ په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نییه !كۆمهلێكن زۆربه‌ی له گه‌ل یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان مێژووێكیان درێژیان هه‌یه!
هه‌رچی هه‌ردوو حیزبه‌كانی ئیسلامی كوردستانن ده‌بێ بزانن ئه‌و ئیسلامیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حیزبایه‌تین له‌وان زیاتر نه‌بن , كه‌متر نیین! هه‌تا كه‌ی ڕازی ده‌بن , كه ئیسلامی ته‌نیا 10_15 كورسیان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێ ! ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی ” به‌هاری عه‌ره‌بی ” , ئه‌ی زۆربه‌یان ئیسلامیی نیین؟ له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه , ئیسلامیه‌كان نیین حكومه‌ت پێكده‌هێنن ؟ ئایا عهلمانه توندڕه‌وه‌كه‌ی ناو ئۆپۆزسیۆن قه‌بوڵی ته‌یاری ئیسلامیه‌كانی ناو ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن؟ یان ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی نێوانیان وه‌ك فازل بهراكی صه‌دامی وتویه‌تی : هه‌ر هاوپه‌یمانی دژه‌كانه! به ڕاستی ئیسلامیه‌كانی ناو ئۆپۆزسیۆن ده‌بێ زۆر زیاتر كار بۆ به ئیسلامكردنی كۆمه‌ڵگا بكرێت , چونكه گۆڕینی “یه‌كێتی و پارتی ” به “گۆڕان ” هیچ له مه‌ینه‌تیه‌كانی كورد ناگۆڕێت! كورد كێشه‌ی له گه‌ل یه‌كیتی و پارتی نییه به‌لكو كێشه‌یان له گه‌ل سیاسه‌تی چه‌وت و پڕ گه‌نده‌ڵی یه‌كیتی و پارتی هه‌یه!!!
كاتێ یه‌كگرتوو به مه‌ده‌نی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به چه‌ك شه‌ڕیان له گه‌ل حیزبێكی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌كرد , زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو گۆڕان به‌شێكی گرینگی ناو ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی یان پێكده‌هێنا!
كاره‌كانی ئۆپۆزسیۆن
ههیكهڵی دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن سه‌یره!! كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ئیسلامین و خاوه‌ن باوه‌ڕ و ئایدیۆلۆژی خۆیانن , كه‌چی گۆڕانن زۆربه‌ی پیاوانی ناو یه‌كێتی نیشتیمانیین و خاوه‌ن باوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیای ماركسین! ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی له كوردستان هه‌یه, زۆربه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی گرتۆته‌وه , كه 2009 زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گۆڕان, ئه‌وسا پیاوانی نزیكی ده‌سه‌ڵات بوون یه‌كێتی بوون!!ئه‌و دووه , له رووی ئایدۆژییهوه ته‌واو دژی هێزی سێیه‌من!!هه‌ر چ نه‌بێ ئه‌وه‌ی دوایی عه‌لمانیین. جیاوازی ئه‌وانه زوو ده‌ركه‌وت , به‌شێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانانی ده‌سه‌ڵات و كه‌مێك له په‌رله‌مانتارانی گۆڕان داوایان كردووه ,كه ئه‌و شوقانه‌ی لێ نێشته‌جێبوون له سه‌ریان تاپۆ بكرێت. كاری ئۆپۆزسیۆن هه‌ر ئه‌وه نییه : ڕێگایه‌كی نا-قیرتاو و كۆڵانێكی ته‌نگه‌به‌ر و خانوێكی كه‌ڵاوه…..پیشان بدات! به‌ڵكو كاری ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه: له زمانی ڕه‌سمی حكومه‌ت ئاخۆ حكومه‌ت زمانی ڕه‌سمی هه‌یه؟؟ ئاخۆ به ڕه‌سمی ڕایگه‌یندووه؟ بۆچی زمانی په‌روه‌رده دوو زمانه,خۆ ئێمه و بادینان یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین!! ئه‌وه‌نده ڕه‌خنه له عه‌ره‌به‌كان ده‌گیرێ ,ئایا ئه‌وان به ئیسلامی و عه‌لمانی شتی ئه‌وهایان كردووه؟؟ هه‌رگیز بیریان له زاری خۆیان یان ناوچه‌كه‌یان كردۆته‌وه هه‌تا منداڵه‌كانیان به زاری خۆی بخوێنێ!! ئه‌رێ كه‌س به موصلاوی ؟یان به‌غدادیی ؟ به‌سرایی ده‌خوێنێ هه‌تا ئێمه به زاری خۆمان بخوێنین! بۆ ده‌بێ سرودی ” ئه‌ی ره‌قیب ” , كه هه‌ندێ دێری دژی ئاین و باوه‌ڕی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكه , له زۆربه‌ی كۆنگره و كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌وها به ڕه‌واج بێ ؟! بۆ ئه‌وان دۆستی كوردن یان دوژمنی ؟!.ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌قیب ی كوردن كێن؟؟ بۆچی كورد وه‌زاره‌تیان له گه‌ل پێكدێنێَ! ئایا ده‌كرێ ئه‌وانه‌ی له شاخ شه‌ڕیان له دژ دهكردووین , ئێستاش له حكومه‌تی عیراقی هه‌ر پێیان بڵێین ئه‌ی ڕه‌قیب!! یان ئه‌وانه‌ی له گه‌ل ده‌سه‌ڵات نیین پێیان بگوترێ ئه‌ی ڕه‌قیب!!زۆر گه‌نده‌ڵیی تری حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌یه , ده‌كرا به تابه‌تی حیزبه ئیسلامییه‌كانی نا ئۆپۆزسیۆن كاریان بۆ بكردایه!