
گه‌ڕانێك به‌نێو به‌رزایه‌كانی ژیاندا له زوومی نزمایه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه
وته‌ی ئیزابێل ئالندی له‌سه‌ر كۆلاره باز، ته‌واوی نووسینه‌كه‌ت پێ ئاشنا ده‌كات وات لێ ده‌كات تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی بیت(ئه‌م كتێبه هێند كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بوو؟، كه تاوه‌كو ماوه‌یه‌كی زۆر ههرچیهكهم له دوای ئه‌و ده‌خوێنده‌وه. به‌لامه‌وه بێروح بوو) ئه‌م رۆمانه روحێكی زیندووه بۆ هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر سوچێكی ئه‌م دنیایه‌دا بژی گه‌ڕانه به‌نێو قوڵایه‌كانی ناخی مرۆڤ دا به‌تایبه‌ت له‌م رۆمانه‌دا كه كار له‌سه‌ر زۆرینه‌ی هه‌سته‌كانی نێرینه كراوه له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه تا ساتی پیر بوون و كۆتایی به‌ژیان كه مردن دوا مهنزڵگهیه، هه‌روه‌رها باس له دووباره‌بوونه‌وه‌ی وێنه‌كان ده‌كات كه تا چه‌ند له شوێنی ژیانت دوور بكهویتهوهو شوێنی خۆت جێ بێڵیت تا وژدانت له ئازاره‌كان پاك نه‌كه‌یته‌وه بێ سووده ،چونكه ئه‌وه شوێن و مرۆڤه‌كان نین له ناوه‌وه عه‌زابت ده‌ده‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌ست و ویژدانه بۆ هه‌ر كوێی ببه‌یت گه‌ر ئازادتت نه‌كرد بێت ئه‌وا به‌رده‌وام وه‌ك مۆته‌كه بهشوێنتهوهیه. چیرۆكی ئه‌میر له رۆژی له دایك بوونییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات هه‌ر به له دایك بوونی بێ دایك ده‌بێت له نێوه‌ی ته‌مه‌نییدا سه‌ره داوی دایك و هاتنه ژیانی خۆی بۆ روون ده‌بێته‌وه، دواتر چاو ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن پێكه‌وه گه‌وره ده‌بن به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌میر ئازار ده‌دات به حه‌سه‌ن به‌بێ ئه‌وه ی حه‌سه‌نی هاوڕێی رۆژێك دڵ گران بێت له‌و ره‌فتاره خراپانه‌ی ئه‌میر ئاغا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌ی ده‌وت و گله‌یی نه‌ده‌كرد ئاغای زۆر داغان كردبوو تا گه‌شته ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن و عه‌لی كه بهخێوكهرو پاك كه‌ره‌وه‌ی ماڵن به دڵی ئه‌میر ئاغا ده‌كه‌ن و ماڵ جێ‌دێڵن، به‌ڵام ئاغا له‌و رۆژه‌وه وێرانتر ده‌بێت چونكه له یادێتی چی كردووه به‌رامبه‌ر هاوڕێی ته‌مه‌نی، ئه‌میر و باوكی ووڵات جێ دێڵن ده‌گه‌نه ئه‌مریكا……. چیرۆكه‌كه درێژه‌ی ده‌بێت به‌رده‌وام تۆ بهریهكهوتنت ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه نوێیانه‌ی كه رۆمانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك پڕ چێژ كردووه هه‌موو خه‌مه گه‌وره‌كانی ئه‌كته‌ره‌كان و گه‌ڕانه‌كانی به‌نێو ئه‌فغانستان و ئه‌و شوێن و جێیانه‌ی پێی دا تێپه‌ڕ ده‌بن ده‌بنه خه‌می تۆ و سه‌ره‌داوه‌كان تۆ راده‌كێشن. باسی خۆشویستن بۆ ژیان بۆ باوك بۆ خۆت بۆ منداڵ بۆ هاوسه‌رت بۆ دایكێك كه نه‌ت بینییوه بۆ هاوڕێه‌ك كه مامۆستای وانه‌كانی ژیانت بووه به‌شێوه‌یه‌كه ده‌پرسیت ده‌بێت من له ژیاندا چۆن ژیابێتم ده‌بێت من خۆمم خۆشویستبێت؟
بێگومان رۆمانه‌كه باسی هه‌سته تایبه‌ته‌كانی پیاوان ده‌كات وه‌ك ووتمان، ئه‌و ئه‌كته‌ره كچه‌ی پاكیزه‌یی خۆی له ده‌ست داوه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌یی دا كاتێك ویستوویه‌تی وه‌ك ئه‌مریكاییه‌ك خۆی بنوێت و خۆی قوتار بكات له كۆت و به‌ندی ئه‌فغانستان، به‌ڵام تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆت له‌هه‌ر شوێنێكی دنیادا هاوه‌ڵت بن هه‌مان كه‌له‌پچه‌ی عادات و تهقالیدن، هه‌ر بۆیه ئه‌م خانمه دوای بوونی به ژن پێش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری وه جیابوونه‌وه‌ی له‌و كوڕه‌ی كه ئه‌و كاره‌ی به‌سه‌ر هێناوه، ده‌بێته تانه‌یه‌ك بۆ دایك و باوكی، به‌ڵام خۆشه‌ویستی ئه‌میر ئاغا بۆ سوره‌یا ده‌بێته فریاد ره‌سێك بۆی دایك و باوكی له‌و شه‌ره‌فه پاكیان ئه‌كاته‌وه كه كۆمه‌ڵگه خستویه‌ته دامێنی مێینه‌كانه‌وه.
ئه‌م رۆمانه كارێكی جوانی تێدا كراوه بۆ ناساندنی شار و كو‌لتور و كۆمه‌ڵگه و تاكه‌كانی و شێوازی ژیان و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به پله به‌ندی، تا کۆمەڵەی ڕۆژئاوایی بزانێت وڵاتێك هه‌یه ناوی ئه‌فغانستانه ئا به‌م شێوه‌یه ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، به‌شێوازێك كه له رێگه‌ی یاری و پێشبڕكێی كۆلاره بازییه‌وه پێمان ده‌ڵێت ئه‌م وڵاته بۆ دۆزینه‌وه‌ی شتێك كه دڵیانی پێ خۆش بكه‌ن یارییه‌ك به هه‌وادا ده‌كه‌نه كو‌لتور و شه‌وێكی ته‌مه‌نییان به‌خۆشی به‌ڕێ ده‌كه‌ن، دیاره كۆلاره زۆر وێنه له‌خۆی ده‌گرێت فرٍِین ئازادی سنور …. ئه‌مانه لای هه‌ر خوێنه‌رێك به وێنه‌ك ده‌مێنێته‌وه.
خۆش ویستن و ئنتیما بۆ وڵات له رێگه‌ی سروشته‌وه(ئیمه له كابوڵ چڵێك دارمان دهشكاندهوه ده‌مان برد بۆ نانه‌وا ئه‌ویش خه‌تی بۆ لێ ده‌داین…. باوكم به پێی ئه‌و خه‌تانه پاره‌ی ده‌دا) لێره‌دا پێمان ده‌ڵێت ئێمه گه‌ر بێت‌و وڵات وێران كه‌ین ئه‌و كات ده‌توانین بژیین حاكمهكانش نایه‌نه گۆ تا ئێمه لێیان نه‌یه‌نه ده‌نگ. به‌ڵام له وڵاتێكی رۆژئاوایی گه‌ر چڵێ دار بشكێت پسوڵه‌ی غه‌رامه‌ت بۆ دێته‌وه….
كه‌سایه‌تی ره‌حیم خان ئاماژهتیهك بۆ رابردوو كه هه‌میشه له ده‌رگات ده‌دات، ره‌حیم خان هاوڕێی باوكی ئه‌میره به‌ڵام زۆر باش له لێی تێ ده‌گات له باوكی باشتر ده‌توانێت به‌رچاو روونی بۆ بكات له‌و پرسیارانه‌ی پێوه‌ی گیرۆده بووه، هه‌میشه له‌به‌رده‌مییدا حازر ده‌بێت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان و رزگاركردنی له ئازاره ده‌روونییه‌كانی، دوای جێهیشتنی كابوڵ و ماڵ و حه‌سه‌ن و عه‌لی له‌لایه‌ن باوكی ئه‌میر ئاغهوه ره‌حیم خان هه‌موو ئه‌و رابردووه‌ی پاراست و تا ئه‌و كاته‌ی زه‌نگ بۆ ئاغا ده‌ژه‌نێت و وه‌ك زه‌نگێك ده‌ڵێت وه‌ره و خۆت خاڵی كه‌ره‌وه له ویژدانی به ئازارت . دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌فغانستان دانانی رێوشن بۆی له‌لایه‌ن ره‌حیم خانه‌وه بۆ ده‌ست كردن به‌كار به‌ڵام بێ ماڵئاوایی ئیتر هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی باوكی نه‌دییه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه زانی ئه‌میر كار بۆ چاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه ده‌كات كه زه‌مه‌نێك پێش ئێستا كردوویه‌تی، چونكهبه چاك كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانمان وورده ووردە ده‌كه‌وینه له بیر كردنی ئه‌وه‌ی كه روویدا بێ ئه‌وه‌ی بڵێت ماڵ ئاوا عه‌زابی ویژدان .
لێرەدا جیاوازی مەزهەبەکان باس دەکرێت لە ڕێگەی دو کارەکتەرەوە ئەمیر کە سونەیە و بە باش دەناسێنرێت و ژیانێکی خۆش بە ڕێ دەکات خۆش گوفتارە و بە ئەمەکە…. وێنەی دووەم لە رێی حەسەنەوەیەوە کە شیعەیەو بە کۆیلە و گەدا دەور دەبینێت ئەمەش لە یەک باوکەوە لە دروست بون و وێنەیە بۆ نشتیمان (ئەفغانستان) واتە ئەو جیاوازییە چینایەتی و چۆنیەتییە دەر دەخات کە لە ناوچەکەدا پەیڕەو دەکرێت…
وێنەیەکی هەژێنەر بەدی دەکرێت لە زیندە بە چاڵ کردنی ژنان دا لەلایەن کەسانێکەوە کە بە عەمامەو مێزەرەوە خۆیان بە پیاو چاکی وڵات دەناسێن و پارەو ماڵی هاوڵاتیان دەخوات و بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت لەسەر کارەکانی وەک وتمان تا ئەو ڕادەیەی بە ناوی شەرەفەوە ژنان زیندە بە چاڵ دەکەن لە شوێنێکی بە ناوبانگی وڵات‌دا تا وڵات پاکەنەوە لە تاوانەکانی شەرەف و پیسی و داگیر کارییەکانی خۆیانی پێ بشارنەوە…باس کردنی ئەو منداڵانەی دایک و باوکیان دەکوژرێن و بێ لانە دەبن بۆ پەیدا کردنی نان ئامادەییان تێدایە لەشی خۆیان بفرۆشن، باس کردنی دەست درێژی کردنە سەر منداڵان لە لایەن پیاوانەوە بێ جیاوازی ڕەگەز…..
(تەنیا گوناهێک بوونی هەیە، ئەویش دزییە… گەر درۆ بکەی مافی کەسێک ئەدزیت کە زانینی راستییە) لێرەدا نوسەر زۆر جوان باسی دزی و درۆ دەکات لەیەک کاتدا کاتێک بنچەت دەدزرێت و باوکی خۆت دەتکات بە نۆکەری خۆی بێگومان وەک وتمان باوک نشتیمانە کور ئاماژەیە بۆ هاوڵاتییەکانی کاتێ نشتیمان تۆ نەفی دەکات چونکە تۆ حەق دەڵێت بۆ سەربەرزی نشتیمانەکەت بە خائین لە قەڵەم دەدرێت، بەڵام لە ڕێگەی کوڕە ناشەرعێکەیەوە باسی ئەو کەسانە دەکات چۆن ملکەچ دەکەن بۆ هەمو خراپییەکان تا خۆیان باش بژین… هەڵبەت کۆلارە باز بە فلم کراوەتە کارێکی سینەمایی جوان بەڵام هەمو ئەوانە وا ناکات تۆی خوێنەر بێبەش بکات لە خوێندنەوەی باشترین رۆمان بە زمانێکی پاراو کراوەتە کوردی..
نوسینی: خالد حوسەینی
وەرگێڕانی: ئارام سۆفی