
نەتۆدەریایەکی توڕەونەمن سەرشێت
Closed
سنورئالانی…..
لەودیوئەوسنورانەوە وەرە
کەزەمەنێکەجێت هێشتوون
ڕۆژگارێکەئەم شەقامانەت نەدیوەو
نەهاتووی دڵی ئەم شارە بێدار کەی
کەڕۆیشتی وەچەرخانی ئەم تەمەنەت لێرەوەستان
کچێک هەبووبۆت بگری و
بەترسەوە دەست لەدەستی چاوەڕوانی نادیاربنێت
ئێستاوەرەو شنەی هەناسەتۆراوەکانی تەنیایی ئاشت کەرەوە
سەفەرێک بەناو خامۆشی ئەم کوچانەدابکەو
مەپرسەبۆلەدوای کۆچم
شاربەرگی ناڵینی کردبەبەری هەموویادگارەکانما
مەپرسەئەمەگوناهی کام جەللادی ڕۆژەسپییەکانی منە
ئەگەرڕۆژێک
لەناوتەرمایی دێڕێکدامنت وون کردووە
ئێستاوەرەو
لەوشەبەوشەی ئیلهامەمەستەکانیابمدۆزەرەوە..
ئەگەڕۆژێک لەناوشەبەنگێکدامنت شاردۆتەوە…
ئێستاوەرەو
لەنێوسەرابی ئەم چاوەڕوانیە دەرم بێنە
من ڕۆحم لەگەڵ تۆفڕی
لەگەڵتابووم ئەوکاتانەی
کەلەژووری خەمێکی ئەرخەوانی ڕات دەکردو
بێ ویستی خۆت
ئەچویتە دەروازەی خەمێکی دی….