
بۆچی له هه‌ولێر پارساڵ خۆپیشاندان ئه‌نجام نه‌درا
پاش راپه‌ڕینی هه‌ژارانی سیدی بۆزید له تونس و هه‌ڵاتنی سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته بن عه‌لی له 14ی كانوونی دووه‌می 2011 , هه‌ڵگیرسانی راپه‌ڕین له میسر و هه‌ڵاتنی حوسنی موباره‌ك بۆ شه‌رم شێخ له 11ی شوباتی هه‌مان ساڵ , ژینگه‌ی خۆپیشاندان وڵاتانی ((مه‌غریب , به‌حرێن , ئوردن جه‌زائیر , عێراق , سعودیه,یه‌مه‌ن ,لیبیا….)ی گرته‌وه , رۆژئاوا بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كان به زیانی ته‌واو نه‌بێت وه‌ك میسر و تونس به‌هاوكاری میری قه‌ته‌ر و ئه‌ردۆگان و ئیسلامیه ئیخوانیه‌كان قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی كرده‌وه‌و هاوكێشه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی داشكاندهوه ,له دوای تونس و میسر ته‌نها ئه‌و رژێمه دكتاتۆرانه‌ی دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاوا‌و ئیسرائیل بوون كه‌وتنه ناو بازنه‌ی گۆڕاندن و ئه‌وانه‌شی لایه‌نگری رۆژئاوا بوون وه‌ك وڵاتانی ( مه‌غریب , ئوردن , به‌حرێن , سعودیه , عێراق,یه‌مه‌ن ,كوه‌یت ,جه‌زائیر …. ) له هاوكێشه‌ی گۆڕانكارییه‌كان ده‌ركران و بارودۆخه‌كه‌یان بۆ ئارامكرایهوه ,كاریگه‌ری شۆرشی جه‌ماوه‌ر له‌م وڵاتانه لاواز كرا و گۆڕا بۆ كاریگه‌ری جه‌مسه‌رگه‌ری سیاسی (قه‌ته‌ر,ئه‌ردۆگان ,ئیخوان,ئه‌مه‌ریكا) پارته ئیسلامیه‌كان له سه‌رویانه‌وه ئه‌ردۆگانییه‌كان و میرنشینی كۆنه‌په‌رستی قه‌ته‌ر و ده‌زگا زه‌بلاحه راگه‌یاندنه‌كه‌ی زۆرترین خزمه‌تیان پێشكه‌ش رۆژئاوا كرد و بهرژهوهندیهكانیانیان له ناوچه‌كه پاراست .
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجام بدرێت ,چونكه تا ئه‌و كاته‌ش له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه داگیر كرابوو , هه‌ر شكستێكی ده‌سه‌ڵاتی عیراق شكستی رۆژئاوا به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا بوو له عێراق كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێزی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان داده‌نا , له‌م روه‌وه حیزبی شیوعی عێراق بۆ به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و هه‌ندێك گروپی چه‌پگه‌رای تر له كوردستان هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان كورتی هێنا بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و راپه‌ڕین هه‌ر بۆیه هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام ده‌رچوو و ده‌ست به‌تاڵ ده‌رچوون , چونكه له‌سه‌ر ئاستی عێراق پێكهاته‌ی نا هاوسه‌نگی عێراق له لایه‌ك و پشتیوانی رۆژئاوا له حكوومه‌تی ته‌وافقی عێراق و كوردستان وایكرد پشتیوانی له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و راپه‌ڕین له لایه‌ن رۆژئاوا‌و قه‌ته‌ر و توركیا نه‌كرێت و ئه‌وان له گه‌ڵ پاراستنی جێگیری سیاسی ئه‌م وڵاته بن نه‌ك گۆڕانكاری, ئه‌مه وایكرد ده‌سه‌ڵاتداران گره‌وه‌كه ببه‌نه‌وه چه‌نده ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌هێزیش بوو بێتن .
خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ بارودۆخی كوردستان
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ند قه‌واره‌ی سیاسی سه‌ربه‌خۆ نییه , به‌ڵكه قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵیه له چوارچێوه‌ی عێراقی یهكگرتتودا, واتا خاوه‌ند سسته‌مێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ نییه و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له به‌غداوه ئه‌نجام ده‌درێت نه‌ك له كوردستان, بۆیه پرۆسه‌ی سیاسی ته‌نها به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌م ههرَیمه ده‌توانرێت گۆڕانكاری تێدا به‌دی بهینرێت,به بێ گۆڕینی حكوومه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان پێكهاته‌یه‌كی كاریگه‌رین حكوومه‌تی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی ناتوانرێت به شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕی بگۆڕترێت, به‌غدای پایته‌ختیش دابه‌ش بووه به‌سه‌ر چه‌ند پوازێكی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی پێكهاته‌ی جیاجیادا , ئه‌م پێكهاتانه به‌هۆی ململانێ خوێناویه‌كانی 8ساڵی رابردووی نێوانیان هه‌موو لێك دابڕاون ناتوانن له سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گشتگیری هاوبه‌شی عێراقی بۆ گۆڕانكاری رێكبكه‌ون, خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا له‌و حه‌شامه‌ته گه‌وره چه‌ند ملیۆنییه ته‌نها چه‌ند هه‌زار شوعی و چه‌پ و پێشكهوتنخوازێك به‌شداریان تێدا ده‌كرد, له كاتێكدا هه‌موو خه‌ڵك له به‌غدا گۆڕانكاری ده‌وێت و له گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداران بێزاره‌و به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنێت, بارودۆخی كوردستان هه‌زاران جار باشتره له عێراق, ته‌واو پێچه‌وانه‌ی توركیا كه كوردستان زۆر دواكه‌وتووتره له به‌شه‌كانی تریتوركیا, كه‌چی لێره كوردستان چه‌ندین فرسه‌خ له پێش عێراقه‌وه‌یه به كه‌ركووكیشه‌وه .
بۆیه ئه‌و بۆچونه‌ی وایده‌زانی خۆپیشاندانه‌كان بگاته هه‌ولێر گۆڕانكاری روده‌دات هه‌ڵه بوو ,هه‌ولێر وه‌ك پایته‌خت له‌م نه‌خشه سیاسییه گرنگی نه‌بوو بۆ گۆڕانكاری ,چونكه هه‌ولێر بۆ خۆی به‌شێكه له پایته‌ختێكی تر كه به‌غدایه و گۆڕان له ئه‌وێوه ئه‌نجام ده‌درێت نه‌ك هه‌ولێر, كه ته‌نها پایته‌ختێكی هرێمییه.
هه‌ڵسه‌نگاندنێك خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رای ئازادی و نموونه‌یه‌ك بۆ كوردستان
له رۆژی 17ی شوبات هه‌زاران هاووڵاتی له پێشیانه‌وه چه‌په‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خۆپیشاندانی پشتیوانیان بۆ سه‌ركه‌وتنی شۆرشی تونس و میسر له شاری سلێمانی ئه‌نجامدا, كه بارگرژی زه‌بروزه‌نگی لێكهوتهوه ,كه ویستی رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه نه‌بوو و له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌وانه‌وه‌وه رویدا, به دوایدا گه‌رماو گه‌رم 3 پارته‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له چركه ساته‌كانی یه‌كه‌مدا خۆپیشاندانه‌كه‌یان به ئاژاوه‌و خۆپیشانده‌رانیشیان به تێكده‌ر دایه قه‌ڵه‌م , ته‌نانه‌ت نووسه‌رێكی دیاری لایه‌نگری ئۆپۆزسیۆنی ناو پارله‌مان كه زۆرجار له مینبه‌ری سه‌راوه به حه‌ماسه‌ته‌وه قسه‌ی ده‌كرد له چركه ساتی یه‌كه‌مدا داوای هه‌ڵوێستیان لێیكردبوو به زمانێكی هه‌ڵچوون و ترسه‌وه وتبووی(( ئه‌م خۆپیشاندانه كۆمۆنیسته‌كان رێكیان خستووه ئێمه پشتیوانی لێ ناكه‌ین ( ده‌سته‌واژه ناشرینهكانم نه‌نووسیوه‌ته‌وه)).
رۆژانی دوای 17ی شوبات, ئێوارانی هه‌موو رۆژێك ,له دوای ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كان حكوومه‌ت,جه‌ماوه‌ر كۆده‌بونه‌وه له سه‌راكانی سلێمانی و شار‌و شارۆچكهكانو به‌رده‌وامیان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌دا, نابێت ئه‌وه له یاد بكه‌ین ئه‌م خۆپیشاندانانه سنووری داخوازیه‌كانی رابردووی به‌زاند له روی خواستی دیموكراسی و ئازادییه‌وه ,له دوای هه‌ڵچونه جه‌ماوه‌رییه چینایه‌تییه‌كانی ساڵانی 58 و 59ی سه‌ده‌ی رابردوو و 1982ی كوردستان به‌رفراوانترین بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بوون, به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی كوردیش به‌رفراوانترین به‌ره‌و روو بوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بوو له مێژوودا, له روی خواستی ئازادییه‌وه رادیكاڵترینیان بوو , به‌ڵام خرۆشانهكانی ساڵانی 58 و 59 له روی چینایه‌تییه‌وه زۆر رادیكاڵانهترو بهرههقهناتر بوو و ئه‌نجامی هه‌ستپێكراوی زۆرتری بۆ جوتیاران و هه‌ژاران لێكهوتهوه , خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 1982 له روی نیشتمانییه‌وه زۆر له پَێشتر بوو ,به‌شێوه‌ی گشتی چه‌ند سه‌رنجێكم له‌سه‌ر ئه‌و زنجیره خۆپیشاندانانه هه‌یه به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی شاری سلێمانی , له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه چڕی ده‌كه‌مه‌وه :
– ئه‌م خۆپیشاندانانه جه‌ماوه‌ری به‌شدار بوو به گیانی بنه‌بڕ كردنی نادادی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامیان ده‌داو خه‌ونیان به بنیات نانی ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه ده‌بینی هاوتابوو له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌كانی كۆمۆناره‌كان پاریس تژی بوو له هیواو ئامانجی ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازی ,بۆیه خواست و داخوازی خه‌ڵك رهواو پێشكه‌وتنخوازانه بوو .
-هاوكات له‌م خۆپیشاندانانه كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕی و هه‌ڵه رویدا وه‌ك چۆن كۆمۆناره‌كان كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی زه‌قیان ئه‌نجمدا ,ده‌رخستنی كه‌موكوڕییه‌كان به مانای ره‌تكردنه‌وه نییه:
1- كۆبونه‌وه‌كان سه‌رای ئازادی رۆژانه دوای ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگاكان ئه‌نجام ده‌درا ,وه‌ك ئه‌وه‌ی میسر عسیانی جه‌ماوه‌ری نه‌بوو خۆپیشانده‌ران شه‌و رۆژ گۆڕه‌پانه‌كه به‌جێ نه‌هێڵن و جدی بن له‌سه‌ر گۆڕانكاری, رۆژانه كاتی ده‌ستپێك و كۆتایی هه‌بوو, به‌شێكی خه‌ڵكه‌كه‌ش بۆ ته‌ماشاكردن و هه‌واڵ پرسین ده‌هاتن,خۆپیشانده‌ران ئاماده نه‌بوون ده‌ست له كار رۆژانه‌یان هه‌ڵبگرن, هه‌رچه‌نده به پێی زانیارییه باوه‌ڕ پێكراوه‌كان رۆژانه دوو بازنه‌ی رێكخستنه‌كانی گۆڕان بۆ چاودێری كردن ده‌نێردران( ئه‌و بازنانه رۆژانه ده‌گۆڕدران).
-نه‌یتوانی ئازادی له‌و مینبه‌ره بچوكه‌وه دابین بكات و له لایه‌ن چه‌ند كه‌س و لایه‌نێكه‌وه كۆنترۆڵ كرابوو ئازادیان به پێی قازانج و ویستی لایه‌ن و گروپه‌كه‌یان ده‌دا, ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانێك هه‌بوون له به‌ڕێوه‌بردنی مایكه‌كه پشكیان له ئیمتیازاته‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ركه‌وتبوو .
-به‌ڕێوه بردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه له لایه‌ن ژن و پیاوێكه‌وه وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌م , هه‌مان نموونه‌ی ژیانی سیاسی كوردستانی دووباره كرده‌وه .
-ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نه‌یتوانی له 3 پارته‌كه‌و هه‌ندێك لایه‌نی كۆمۆنیستییه‌وه بپه‌ڕێته‌وه بۆ زۆرینه‌ی گه‌ل ,پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانیش هه‌موو هێزی خۆیان نه‌دا پێی جگه له رۆژانی هه‌ینیان بۆ ئیسلامییه‌كان و نه‌ورۆز بۆ گۆڕان ,گۆڕان ناڕاسته‌وخۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد.
-حه‌ماسه‌تی شۆڕشگێڕانه و ده‌ستخستنه ناو كاروباری ئه‌نجومه‌نه‌كه له لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و ده‌سه‌ڵات ,هه‌ر لایه‌نه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی رایده‌كێشا,به هه‌موویانه‌وه نه‌یانهێشت خۆپیشاندانه‌كه به قازانجی خه‌ڵك به‌كار بهێنرێت و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌ستكه‌وتی سیاسی و ئابووری بۆ خه‌ڵك , له‌و كاته‌دا ده‌سه‌ڵات ته‌نگه‌تاو ببوو به له‌ده‌ستدانی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی رازی بوو ,له گه‌رماو گه‌رمی خۆپیشاندانه‌كان به هه‌موو سازشێك رازی بوو,هه‌ڵبژاردنی كات بۆ ده‌ستبه‌ركردنی ده‌ستكه‌وت زۆر گرنگه.
-ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نیتوانی له سنووری ناوچه‌ی سلێمانی و هه‌رێمی سه‌وز بپه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه,زیاتر شكلی بزووتنه‌وه سیاسییه ناوچه‌ییه‌كانی به‌خۆوه گرت.
له هه‌ولێر بۆ خۆپیشاندان نه‌كرا
ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌و رۆژانه‌ی پارساڵ له بڕی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری هه‌ولێر بێت بۆ گۆڕانكاری سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ,زیاتر شه‌ڕی هه‌ندێك لایه‌ن بوو بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئیمتیازات له ده‌سه‌ڵات(مه‌به‌ست ئیمتیازاتی سیاسییه),خۆپیشاندانه‌كان له گه‌مه سیاسییه‌كان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا, ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی جگه له به‌شێك له بنكه‌ی گۆڕان ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ینك ه‌وه هاتبوون ,به حه‌ماسه‌ت راستگۆیانه هاتبوونه پێشه‌وه ,به‌ڵام دوو لایه‌نه ئیسلامییه‌كه هه‌لپه‌رستانه مامه‌ڵه‌یان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له شاری هه‌ولێر ده‌یانه‌ویست له ئاگره سوره‌وه دوور بن و ماره‌كه به ده‌ستی خه‌ڵك بگرن.
له ساڵی 1982 به‌عس چه‌نده به‌هێز بوو , توانرا خۆپیشاندان له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت, چونكه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی به باوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌وه له پشت ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بوون به تایبه‌ت ( كۆمه‌ڵه , ینك , شوعی , سۆسیالست , عێرقچییهكان ), مهقولهیهك باو هه‌یه ده‌ڵێت بێ بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه له دایك نابێت , له 6ی ئازاری 1991 حیزبی شیوعی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا له شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانی كرد , پ‌ك‌ك له ساڵی 1992 چه‌ندین كادیر‌و ئه‌ندامی له خۆپیشاندانی شاری هه‌ولێردا كوژرا , كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌ندین خۆپیشاندانی ئه‌نجامدا , له ساڵی 1996 له خۆپیشاندانی دژ به شه‌ڕی نه‌گریسی ینك و پدك دوو شه‌هید و چه‌ندین بریندارمان دا ….. بۆیه ئیراده هه‌بوایه خۆپیشاندان ده‌كرا , من هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی خۆپیشاندانه‌كه له ناو شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌م هۆكارانه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه :
– نه‌بوونی لایه‌نێكی شۆڕشگێر پشت به‌ستوو به تیۆری شۆڕشگێڕانه پشت ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌وه ,نه‌مانی حیزبی كۆمۆنیست له شاری هه‌ولێر , ئاراسته‌ی دژ به خۆپیشاندانی حیزبی شیوعی ,ئه‌وه‌ی هه‌بوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌وڵی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ده‌دا, گۆڕانیش له شاری هه‌ولێر هێزێكی ته‌نزیمی نییه و پشت ئه‌ستوور نییه به بیروباوه‌ڕێكی شۆڕشگێڕانه, ته‌نها هێزێكی ئانارشیستی پۆپۆلیستی ئینتخابییه , ئه‌ویش به ته‌نیا له دوو جاردا شكستی خوارد له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له شاری هه‌ولێر.
-هێزه ئیسلامیه‌كان به تایبه‌ت یه‌كگرتوو هێزێكی سیاسی ته‌نزیمی مه‌زنه , هه‌یكه‌لێكی ته‌نزیمی پۆڵاین و پێگه‌یه‌كی فراوانی هه‌یه له شاری هه‌ولێر,نه‌هاته پشت ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ,قه‌ول و قه‌راریان ده‌دا,به‌ڵام پشكداریان ناكرد,نایانه‌ویست له هه‌ولێریش وه‌ك سلێمانی گۆرشان سه‌ركردایه‌تیان بكات ,گۆڕانیان به ته‌نیا به جێ هێشت .
-سه‌رانی 3 لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له حیزب و پارله‌مان نه‌یانتوانی نموونه‌یه‌كی باش له بوێری پێشكه‌ش به خه‌ڵك بكه‌ن,له كاتێكدا تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ولێر جوامێر په‌رسته ,خه‌ڵكیان هان ده‌داو خۆیان ده‌شارده‌وه ,ده‌یانه‌ویست به منداڵی خه‌ڵك خۆپیشاندان بكه‌ن (( به‌نده یه‌كه‌م كه‌س بووم ره‌خنه‌م لێیان گرت له رۆژنامه‌ی رۆژنامه و ئاوێنه كاتێك بینیم له 25ی شوبات كه‌سیان له كات و شوینی دیاریكراو ئاماده نه‌بوون و خۆیان شارده‌وه ته‌نانه‌ت زۆریان هه‌فته‌یه‌ك دواتریش نه‌هاتنه‌وه هه‌ولێر)),جگه له د.محه‌مه‌د كیانی له دووه‌م هه‌وڵدا له مانگی نیسان كه‌وته به‌ر په‌لاماری تێڵابهدهستهكان و له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا شاری به‌جێ نه‌هێشت .
سه‌رانی سیاسی ئۆپۆزسیۆن هه‌موو شاریان به‌جێ هێشتبوو و پارلهمانتارانیان له په‌نجه‌ره‌كانی شوقه‌كانی زه‌كه‌ریاوه سه‌یری جه‌ماوه‌ریان ده‌كرد, له شه‌ڕه ئه‌سڵییه‌كه جه‌ماوه‌ریان به ته‌نیا جێ هێشت , جه‌ماوه‌ریش بایی ئه‌وه‌نده ئه‌زموونی په‌یدا كردووه نابێت هیچكه بۆ سیاسییه‌كان خۆیان به كوشت بده‌ن , ئه‌وان نه كیمیاوی و نه هه‌ڵه‌بجه و نه ئه‌نفال و نه ڕاپه‌ڕین پێیان نهوێراو له هه‌مووی بێ‌زیان ده‌رچوون….. هه‌میشه بازرگانی خوێنی دوای راپهڕینهكانن.
-هه‌ولێر سیفاتی وایه پێویستی به سه‌ركرده‌یه‌كی خۆیی جوامێره له بری سركردهی زۆر بڵێ, ئه‌و سه‌ركرده‌یه نه‌بوو له‌و كاته سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانی هه‌ولێرییه‌كان بكات .
– ترس له ئیسلامییه‌كان و باوه‌ڕ نه‌بوون به ئۆپۆزسیۆن كه مامه‌ڵه‌یه‌كی نا ته‌ندروستیان به ئه‌نجامه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ده‌كرد و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنا , ئه‌مه زۆر كه‌سی چالاكی سارد كرده‌وه له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان .
-خه‌ڵكێكی زۆری شاری هه‌ولێر به‌رژه‌وه‌ندیان له گه‌ڵ بارگرژیدا نه‌بوو , ئه‌م بارودۆخه سه‌قامگیره سیاسییه توێژێكی به‌رفراوان له ده‌وڵه‌مه‌ندیان به‌رهه‌م هێناوه قازانجیان له سه‌قامگیری سیاسی یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان بپارێزن ,بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو كوردستان بله‌رزێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه .
-له سلێمانی و شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان خۆپییشاندهران كه‌مایه‌تی بوون له كۆمه‌ڵگادا,ورده ورده‌ش به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چوون,بۆیه ئومێدێك نه‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی .
گه‌نده‌ڵی نا عه‌داله‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی بێزاركردووه له ده‌سه‌ڵات ,ههولێرییهكانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان پایته‌خته‌و زیاتر نزیكن له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه له هه‌موان زیاتر هه‌ست به‌و نادادییه ده‌كه‌ن ,به‌ڵام به‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی خۆیان نه‌كرد.
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د