
گڵۆباڵیزم…. كۆڵۆنیالیزمی نۆییه..؟ 1
بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم کلیکی ئێرەبکەن ….
دڵشاد مه‌جید/ سوید
dilshad.majeed@gmail.com
له‌م نووسهیشدا هه‌وڵده‌ده‌ین لایه‌نه نه‌گه‌تیفه‌کان وئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که ده‌خرێته پاڵ پڕۆسه‌ی گڵۆباڵیزه‌کردن بخه‌ینه‌ڕوو، که گلۆباڵیزم درێژکراوه‌ی پرۆسه‌ی کۆلۆنیالیزمی سه‌ده‌کانی ڕابردووه. به‌ڵام کۆلۆنیالیزمی ئه‌مجاره، به‌ناوی وه‌به‌رهینان و ره‌خساندنی بواری کار‌و باشترکردنی ژیان و گوزه‌ران و به‌ده‌ستهێنانی کاڵاو به‌رهه‌می هه‌رزان بۆ دانیشتوانی جیهانی (3 و2) وه خۆشکردنی زه‌مینه‌ی دیموکراسی خۆێ نمایشت ده‌کات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج ڕاکێشان بێت، له دووباره‌بوونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی کۆلۆنیالیزمی نوێ‌دا (گڵۆباڵیزم) و جیاوازی له‌گه‌ڵ میتۆده کۆنه‌که‌یدا، خۆی له‌دوو دیارده‌ی گرنگ ده‌دۆزێته‌وه. جاران کۆلۆنیاله‌کان، بهجیهازێکی ئیداری و سیاسی و سه‌ربازی وسهرمایهکی زۆره‌وه روویان له کۆلۆنهکان ده‌کرد، واته پڕۆسه‌که ده‌وڵه‌تی بوو، له‌ژێر چاودێری حکومه‌ت بوو، وه‌زاره‌تی تایبه‌تی هه‌بوو، وه‌ك وه‌زاره‌تی (مستهعمهراتی به‌ریتانی!) به‌ڵام له پڕۆسه‌ی ئه‌مجاره‌ی کۆڵۆنیالیزمدا، کۆمپانیا گه‌وره‌کانی که‌رتی تایبه‌تی ئه‌و ووڵاتانه‌ن، هیچ سیاسیه‌ک وئیداریهک و سه‌ربازێکی ده‌وڵه‌تی تیا نیه. لێره پرسیارێک دێته پێشه‌وه، باشه ئه‌ی کێ ڕیگاخۆشکهرو زه‌مینه ره‌خساندن ، بۆ جوڵه‌پێکردن وگواستنه‌وه‌و دامه‌زراندن و وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌کات له‌جیهانی (3 و2) دا؟ ئه‌مڕۆ دوو ده‌زگای گرنگی نێونه‌ته‌وه‌یی، که‌ڕاسته‌خۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ووڵاتانی جیهانی پیشه‌سازی وته‌کنه‌لۆجی وسه‌ربازی و خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌کی کهڵهکهکهوتوو دان. ئه‌ویش( بانکی دراوی نیونه‌ته‌وه‌یی ” IMF”) و (رێکخراوی بازرگانی جیهانی ” WTO”) یه. که‌کارده‌که‌ن،، بۆ لابردنی هه‌موو جۆره به‌ربه‌ستێک، له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆری بازرگانی و وه‌گه‌رخستنی سه‌رمایه‌و، هه‌روه‌ها مه‌رجدارکردنی هاوکاری و پێدانی قه‌رز به ووڵاتان، به پریڤاتکردنی (خصخصة) که‌رتی گشتی. ( کهلهنووسینێکی تایبه‌تدا به‌درێژی باسی ئه‌و دوو ده‌زگایه ده‌که‌ین) . دیارده‌ی دووه‌م، جاران که‌ره‌سته‌ی خاو‌و هێزی کار لهکۆلۆنهکاوه بۆ ووڵاتانی کۆڵۆنیاڵ ده‌گوازرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌واوی دامودهزگاو کارگه‌کان ده‌گوازرێنه‌وه، نزیک سه‌چاوه‌کانی که‌ره‌سته‌ی خاو‌و هێزی کاری هه‌رزان. به‌هه‌رحاڵ بابزانین بۆ بهگڵۆباڵیزهکردن ده‌ڵێن،،، کۆڵۆنیالیزمی نوێ؟
كۆڵۆنیالیزم له كورترین پێناسه‌یدا، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی وڵاتیكی ده‌سه‌ڵاتداره به‌شێوازی سه‌ربازی یا ئابووری یا سیاسی، به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك و سامانی وڵاتێكی تردا. كۆڵۆنیاڵیزم بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی(١٥) ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ئیسپانیه‌كان کیشوه‌ری ئه‌مریكایان كۆڵۆنیال كرد‌و، پورتوگالیهكانیش ئیمپڕاتۆریه‌تێکی بازرگانیان له خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بنیات نا. به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی(١٧) دوای داگیرکردنی یا كۆڵۆنیالكردنی هیندیستان و کیشوه‌ری ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه ، پڕۆسه‌ی كۆڵۆنیالیزم ڕه‌هه‌ندێكی تری وه‌رگرت و چووه قوناعێکی نوێوه، بووه سه‌ره‌تای كۆڵۆنیالکردنی به‌شی هه‌ره زۆری گۆی زه‌وی له‌لایه‌ن ئه‌وروپیه‌كانه‌وه! كاتێك ئه‌وروپیه‌كان بینیان كه چۆن ئینگلیزه‌كان بهكهرهستهو هێزی كاری ئه‌و ووڵاته كۆڵۆنیالانه چ شۆڕشێكی پیشه‌سازی گه‌وره‌ی هێنایه كایه‌وه. له‌وڕۆژه به‌دواوه تاجه‌نگی جیهانی دووه‌م شه‌ری ئه‌وروپیه‌كان له‌سه‌ر وڵاته كۆڵۆنیاله‌كان درێژه‌ی كێشا، شه‌ره ده‌ریایه بازرگانیه كانی نیوان ئینگلیز‌و ئیسپان وهۆڵهندو فه‌ره‌نسا، و بازرگانی كویله له نێوان سه‌ده‌كانی (١٦ و ١٧ ) دا و هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م شایه‌دی ئه‌و گهواهیهن. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كامیان زۆرترین ووڵات زۆرترین بازار ، زۆرترین سه‌روه‌ت و سامان، زۆرترین كه‌ره‌سته‌ی خاوی به‌لاش، زۆرترین هێزی كاری كۆیله كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و به‌ده‌ست بێنێن به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین قازانجیان پێ ببه‌خشێ!
له‌ولاوه‌ش گڵۆباڵیزمیش له‌رێگای به‌گه‌رخستنی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا فرهرهگهزو دهستهخوشكهكان له سه‌ر بنه‌مای جیاوازی (په‌یداكردنی بازاڕی نۆێ و هه‌رزانی نرخی هێزی كار‌و كه‌ره‌سته‌ی خاو‌و،و بێ هێزی یاساكانی ژینگه پارێزی له جیهانی خواروو به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ جیهانی سه‌روو) بنیاتنراوه. هه‌ره‌ك خاتوو ماریا لیڤانۆس سكرتێری گشتی ژووری بارزرگانی نیونه‌ته‌وه‌یی له ساڵی (٢٠٠٠) ده‌پرسێت وده‌ڵێت (بۆچی( ٧٥٪ ) ی سه‌رمایه‌ی بهرگهرخستووی ووڵاتان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هی ووڵاتانی پیشه‌سازی گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و سهسورمانه ئه‌و كۆمپانیانه له وڵاتی پیشه‌سازی پیشكه‌وتوو، وخاوه‌نی بهرزیرین پلهستاندارهكانی ژینگه‌پاریزی و مه‌رجه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆچ ده‌كه‌ن بۆ وڵاتانێك كه له‌ژیر پله ستاندارهكانهوه بن؟) ڕه‌نگه لێره پرسیارێک له‌خۆمان بکه‌ین ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌یه‌که به‌م شێوه‌یه بێت ئایا هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان گڵۆباڵیزم و كۆڵۆنیالیزم به‌دی ده‌كه‌ین؟ مارتین كهۆر، به‌ڕێوه‌ری گشتی ڕێكخراوی تۆری جیهانی سێ ی مالیزیی له ساڵی ٢٠٠٣، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت ( پێش چه‌ند سه‌د ساڵێك له جیهانی سێ به گڵۆباڵیزم ده‌وترا كۆڵۆنیالیزم)(1). هه‌روه‌ها له‌تازه‌ترین تیۆری شێكردنه‌وه‌ی گڵۆباڵیزمدا، كه ساڵی (2008) له‌لایه‌ن هه‌ردوو پڕۆفیسۆری ئه‌مریكی (Ronald Findlay ) پسپۆر له بواری ئابووری نێو نه‌ته‌وه‌یی و (Kevin O’Rourkes ) پسپۆر له‌بواری مێژووی ئابووری نووسراوه. له‌لایه‌ن زانكۆی پرینستۆنی ئه‌مریكی به‌چاپ گه‌یاندراوه(2) ده‌ڵێن:- (ئه‌و ڕقهبهرایهتیه و ته‌وژمه‌ی سه‌ده‌كانی (١٦ و ١٧) سه‌رده‌می كۆڵۆنیالیزم، له‌نێوان ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بازرگانی جیهانی ده‌ستی پێ‌کرد. به‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یاسا‌و رێسا‌و بنه‌ماكانی گڵۆباڵیزمه مۆدرێنهكهی ئه‌مڕۆوه داده‌نرێت،كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیه شۆڕشی پیشه‌سازی به‌ریتانیا هاته كایه‌وه‌و بووه سه‌ره‌تایه‌ك كه گشت ووڵاتانی ئه‌وروپا لاسایی ئینگلیزه‌كان بكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بوو، كه گڵۆباڵیزم به ده‌ست له‌ناو ده‌ست خستنی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و عه‌سكه‌ر له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی (١٨) به پراكتیكی په‌یره‌و بكرێ، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی شۆرشی پیشه‌سازی هه‌موو ووڵاتانی ئه‌وروپای گرته‌وه. به‌ڵام له‌ناكاو ده‌ست پێكردنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له ساڵی(١٩١٤) دا ڕێڕه‌وه‌ی گڵۆباڵیزم تووشی داپچران و وه‌ستان ده‌بێته‌وه”.
بۆ زیاتر چوونه ناو بابه‌ته‌كه به‌شی داهاتووش تایبه‌ت ده‌بت به‌بابه‌تی گڵۆباڵیزم… كۆڵۆنیالیزمی نۆێییه.
(1)china 2003 Hodder wayland, ، Rob Bowden، Globaalisering. ده‌زگای
( (Liber ABسویدی بهچاپگهیهندراوه و له‌لایه‌ن ده‌زگای ((Textbolaget HB له‌زمانی ئینگلیزیه‌وه وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی سویدی.
(2)Power and Plenty: Trade, War and the World Economy in the ¬Second Millennium (Princeton University Press 2007-11-12, 592 p)