مەسجەكانی دوای 12ی شەو
Closed
پەسار…..
(3)
"چیرۆكی من لەگەڵ خۆرئاوابوون"
هەموو ئێوارەیەك بەدەم خۆرئاوابوونەوە
جگەرەیەك دادەگیرسێنم
خۆر تەواو لە چاوەكان و ئەمڕۆیەك ون دەبێت
ئەو كات منیش دوا هەناسەیەك لە جگەرەكەم هەڵدەكێشم و
ئەو ناخە شێتەم پێ ئارام دەكەمەوە
ئاسمان بۆ خۆرئاوابوونێكی
رەنگی جەستت دەدزێت و
ئەو ئێوارەیە دروست دەكات
بۆ دەبێت هەموو خۆرئاوابوونێك
ئەم جوانییەی تۆم لەگەڵ نەببێت
ئەم ئێواریە بەدەم خۆرئاوابوونێكی دیكەوە
بیرم لە جوانی تۆ دەكردەووە
بە دوكەڵی جگەرەكەشم
رەنگی ئاسمانم قاوەیی تر دەكرد
ئەم ئێواریە من خۆم بوومە ئێواریەك و
لە ناو خەیاڵەكانت و
بەر لە خۆریش ئاوابووم و
رەنگێكی جوانتریش لە خۆر ئاوابوونم بۆت جێهێشت
لەم ئێواریەدا جگەریەكمان بەیەكەوە داگیرساند
ئێواری داهاتوو ماچت دەكەم
Pasar_pna@yahoo.com