له يادى چله‌ى ماتهميني هاوڕێ مه‌لا حه‌سه‌ن
قادر ڕه‌شيد……
چل به‌ره‌به‌يان له‌مه‌و به‌ر. هاوڕێ فه‌تاح تۆفيق(مه‌لا حه‌سه‌ن)ى ماندونه‌ناس ماڵاوايى لێکردين و له‌دواى خۆى ئه‌زمونێکى پڕ له شانازيىوسهربهرزي بۆ بهجێهێشتين ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى گهنجيهوه ئه‌م تێکۆشه‌ره شۆڕشگێڕه ، ئێش‌و ئازار‌و خه‌ونه‌کانى چينه چه‌وساوه خێرلهخۆنهديوهکهى دا به کۆڵيداو ته‌مه‌نى لاوێتى خۆى و ماڵ ومنداڵه‌کانى نه‌زرى حيزب وگه‌ل و نيشتمانهکهى ئه‌کات و خاووخێزانيشى ئه‌کاته هاو خه‌باتى ڕۆژانى سه‌ختى خۆى ،خزم ودراوسێى وقوتابيهکانيشى کرده هاوبيرو هاوسه‌نگه‌رى بيرو باوهرهکهى ، وه‌ک مامۆستايهکى ون بوو بۆ ههرلايهک نه‌فى ده‌کرا ئه‌و ئهيکرده مه‌نزڵى تێکۆشانى به‌رده‌وامى چينايهتيهکهى.
له ساڵى 1947 له دارالمعلمينى ڕيفى له رۆستهميه ئه‌چێته ريزى حيزبى شيوعى عێراقىيهوه وحيزب ئه‌کاته ڕێبازى تێکۆشانى ڕۆژانى ژيانى له پێناوى ئازاديى و سه‌رفرازى گه‌ل و نيشتمانهکهيدا .
له 1962 به پێچه‌وانه‌ى بيروبۆچونى سه‌رکردايه‌تى حيزبکهى هه‌ڵوێستى خۆى ڕا ئهگهيهنێت و داوا له حيزب ئه‌کات که‌له توانايدا هه‌يه ده‌ست بهسهرحکومڕا نێتى عه‌بدولکه‌ريم قاسمدا بگرێت وحوکم بگرێته ده‌ست ، هاوڕێ شه‌هيد جه‌مال حهيدهريش هاو بيريى ئه‌بێت وئه‌چێت بۆ ڕه‌واندزو بۆ لاى ، پێى ئه‌ڵێت : ئهتوانى چه‌ند که‌سێکم بۆ ئاماده بکه‌يت چه‌کيان بدريتێ ؟ هاورێ ئه‌ڵێت : ئه‌توانم که‌سانێکى زۆرت بۆ ئاماده بکه‌م و چهکێان بدهێنێ ، ئهوچهکانهشم له (هاوڕێى قاره‌مان داود جه‌نابى قائد فيرقه‌ى دووى که‌رکوک له ڕه‌واندوز وه‌رگرتوه).. سه‌رکردايه‌تى حيزب بهوکهينوبهينهى هاوڕێ مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌زانن وبه بيروبۆچونهکانى ناڕه‌حه‌ت ده‌بن و ، داوا ى لێ ئه‌که‌ن ببێته (موحتهريف)ى حيزبى تا له سنورى کاره حيزبيهکهيدا دوريبخهنهوه ، هاوڕێ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆى پێدائه‌گرێت وبڕيارهکهى حيزب ڕه‌د ئه‌کاته‌وه ، ئيتر سزاى ئه‌ده‌ن و له ئه‌ندامێتى محهليهوه شۆڕى ئه‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌ندامى قه‌زا .
له 1962 به خاوخێزانه‌وه به بڕيارى حکومهتىکۆمارى عه‌بدولکه‌ريم قاسم نه‌فى ئه‌کرێت بۆ ناصريه له قهلعهسوکهر ئه‌بێت ، له سه‌ر ڕاپۆرتى بدرالدين عه‌لى قائمقامى ڕه‌واندوز هاوڕى فه‌تاح ئه‌گرن و دووساڵ و شه‌ش مانگ به بهنديخانهکانى خواروى عێراقدا ته‌راتێنى پێئه‌که‌ن ، پاشان له1965 به‌رى ئه‌ده‌ن و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌واندوز، ده‌ره‌به‌گه‌کان پێئه‌زانن هاوڕێ هاتۆته‌وه ئهيانهوهێت تۆڵه‌ى هه‌ڵوێستى ڕۆژانى 14ى ته‌موزى لێبکه‌نه‌وه که پێش جوتيارهکان که‌وتوه زه‌وى ده‌ره‌به‌گه‌کان دابهشئهکات به سه‌رياندا ئه‌ويش به‌پێى ياساى ژماره 90ى چاکسازى کشتوکاڵ ، ئه‌وسا ده‌ره‌به‌گه‌کان ده‌سه‌ڵاتيان نه‌مابوو ، ئيترههوڵى کوشتنى ئه‌ده‌ن ، ئه‌ويش ئه‌که‌وێته خۆى ، له‌گه‌ڵ شه‌هيد جه‌مال چاوشين وعومهرى خزمى ، خۆيان ئهگهيهننه ناو پێشمه‌رگه کانى حيزب له به‌رسرين و ده‌رگه‌ڵه ، له دواى چوار مانگ به‌بڕيارى حيزب ئهينێرن بۆ محه‌لى سلێمانى تا ساڵى 1971 له مه‌کته‌بى محه‌لى سلێمانى ئه‌مێنێته‌وه .
له 1967هاوڕێ به‌هادين نوريى وقادرڕهشيد و شههيدعائده ياسين له به‌غداوه هاتێنهوه به‌ره‌و سلێمانى سه‌ردانى هاوڕێ مه‌لا حه‌سه‌نمان کرد له‌گه‌ڵ منداڵهکانيدا بوو، کرێچى بوون له خانوى (خوله‌ى ساوه‌ر)، له سه‌رو مزگه‌وته‌که‌ى شێخ بابا عه‌لى ، دهنگو باسى تهکهتولهکهى عهزيزالحاج مان بۆ باس کرد ، وتى : له سه‌ره‌تاوه هاوڕێيانێکى زۆر له گه‌ڵياندا بوون ، پاشان زۆرينه‌يان گه‌ڕانه‌وه باوه‌شى حيزب .
له سه‌ره‌تاى 1979 دا ڕێگه‌ى شاخ ئه‌گرێته‌به‌ر، به‌ره‌و ناوزه‌نگ وه‌ک کادرێکى سياسى ئه‌بێته سکرتێرى محه‌لى ههوليرو ، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى محهليىوهێزى بهتاليۆنى پێنجى هه‌ولێرى پێشمه‌رگه دێرينهکانى حيزبى شيوعىعێراقى ههرماوهيهک له ناوچه‌يه‌ک سه‌قامگير ئه‌بێت ، ماوه‌يه‌ک له باڵيسان و سه‌رده‌مێ له بنارى کاروخ وگوندى وهرتێىو ناوزنگ .و پشتئاشان و…تد .
له 9/4/ 1982 له نۆکان کۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رپرشتى هاوڕێ ئه‌بو فاروق (عومهرىمامهشێخ)کرا له مێژ نه‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاتبۆوه، ئه‌وکاته هاوڕێ به‌هادين نورى به‌رپرسى ليژنهکهمان بوو، هاوڕێ مه‌لا حه‌سن وه‌ک ئه‌ندامێکى ليژنه‌ى هه‌رێم به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که بوو، ئه‌و له ده‌مێک بوو ئه‌ندامى هه‌رێم بوو ، بارى تهندروستيشى باش نه‌بوو.
هاوڕى مه‌لا حه‌سه‌ن که‌سێکى بوێر‌و خاوه‌ن ههڵهوێست بوو له ژيانى سياسيى وحيزبيدا له هه‌ر بارودۆخ و قۆناخێکدا بوايه له ههرکۆڕو کۆبونهوهيهکداو لهههرلاپهڕهى ڕۆژنامه وکهناڵيکى ئاسمانيدا بوايه وه‌ک ڕۆشنبيرێکى خاوه‌ن ئه‌زمون به ههستوسۆزێکى چينايهتيهوه بيروڕاى خۆى له ئاستى ناههقيهکان وه‌ک شيوعيهک ڕائهگهياند ئه‌و مهردايهتييهيى هۆيه‌ک بوو که له ناو جه‌ماوه‌ردا ببێته کهسايهتيهکى خۆشه‌ويست جێى متمانه‌يان ، هاوڕێ مه‌لا حه‌سه‌ن ، نوسه‌رێکى به توانا و ،کهسايهتيهكى کۆمه‌ڵايه‌تى و داوێن پاک بوو ، لهههڵبژاردنهکهى شاره‌وانى هه‌ولێردا له سهرليستى حيزبه‌که‌ى (حيزبى شيوعى کوردستان) خۆى پاڵاوت بۆ سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ولێر له ئه‌نجامدا به‌پێى راگهياندنهکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ناو شارى هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رى 18 هه‌زار ده‌نگى پێدرا.
ئه‌مه چمکێکه له خهروارى خه‌مخۆرى هاوڕێ مه‌لا حه‌سه‌ن له پێناوى حيزب و گه‌ل و نيشتمانهکهيدا.
بنوو به‌ئارامى هاوڕێى ماندونه‌ناس.. ته‌مه‌نى تێکۆشانى61 ساڵه‌ى بيناى حيزب و تێکۆشانى ناو چينه هه‌ژاره‌که‌ت گهنجينهيهکه له داستان وئه‌زموونى خهمخۆريت و بوێريت بۆ نه‌وه‌کانى دواى خۆت.
جێى خۆيه‌تى وه‌ک وهفاداريهک شانازى به کاروانى پڕ له ئازار‌و مهينهتيت بکه ين .
نه‌مريى وسه‌رفرازى بۆهاوڕێى ماندو نه‌ناس فه‌تاح تۆفيق( مه‌لا حه‌سه‌ن) .
4/4/2008