Skip to Content

Monday, September 16th, 2024
رەۆوف بێگەرد لە تەوەرى نوسین و خوێندنەوە

رەۆوف بێگەرد لە تەوەرى نوسین و خوێندنەوە

Closed
by April 4, 2008 گشتی

 ئامادەكردنى: توانا ئەمین……

 ئەمڕۆ نێوەندى روناكبیرى كوردى لەكۆمیدیایەكدا ژیان دەكات، بەدەست دەردێكەوە دەناڵێنێت كەدەتوانین بەپەتاى نەخوێندنەوە ناوزەدى بكەین! دەیان روژنامەى زەردو سەدان كتێبى هیچ لەبازاڕدا بەرچاودەكەون، دەزگاگەلێكى چاپو پەخش لەم هەرێمە بچوكەى ئێمەدا دەبینرێن كەبەزەحمەت لە بیۆگرافیاكانیاندا كتێبێك، تەنها یەك كتێبى چاك دەدۆزیتەوە، ئەگەر بەختت هەبێت.
 رۆژنامەى هەرزان، نوسەرانى سادەگۆو پیشەیى، روشنبیرى موزەیەفو بەناو روناكبیرى بێئاگا لەدونیا، دەسەڵاتێكى سیاسى بێخەمو بێخەبەر، لە زەمینە سازیەكانى ئەم نەخۆشیەن… ئەمڕۆ لەلاى ئێمە تاڕادەیەك هاوكێشەى نوسەرو خوێنەر لەپێچەوانەبونەوەدان، خوێنەرانێكمان لە ئاستێكدا هەن كەلێناگەڕێن هەموو شتێك بەسەریاندا تێپەڕێت، لەحاڵێكى وادا دەبێت نوسەرى ئێمە حسابێكى جدى تر لەدەیەكانى پێشوو بۆ خوێنەر بكات.
 ئێمە لێرەدا لەبارەى گرنگى خوێندنەوەو ئاشنابوون بە كتێبو كلتور، وەك دەروازەیەك بۆ دۆزینەوەى پێگەى خۆمان جارێك وەك مرۆڤو جارێك وەك نەتەوە، لەمەڕ بەهەند وەرگرتنى مەعریفە وەك مەرجى یەكەم لەپرۆسەى نوسیندا، ئیشى ئیلهامو رۆڵى مەعریفە لەبەرهەم هێنانى دەقدا، لەمەڕ ئەو پاشا گەردانیەى رۆژنامەوانىو رۆشنبیرى كوردى، دەستەیەك روناكبیرو نوسەرى جدیمان لەم تەوەرەدا كۆكردەوەو لەم پرسیارەدا پەیامى خۆمان كورتكردەوە: 
 لەكاتێكدا تێكستە گەورەكانى دونیا زادەى مەعریفەن نەك ئیلهام، كەچى نووسەرى ئێمە كەم دەخوێنێتەوەو زۆر دەنووسێت! نووسینى دواى ئەم هەموو نەخوێندنەوەیە رۆشنبیریى كوردىو بەتایبەتیش ئەدەبیات بەرەو سادەگۆیىو هیچ نەوتن نابات؟
 
 
 رەۆوف بێگەرد:
 
 ئێمە تارادەیەكى زوَرمیللەتێكى بىَ خەیاڵین ئەگەر بەخوَمان بزانین ئەمە تراژیدیاى فەرهەنگى گەلێكە كە بەناى ناهەق بە خاوەنى عیلم وعیرفان وفەزڵ وهونەرـ ناودێركراوەولەڕاستیا لەقوَناغى شوانكارەییدایە
 
 گومان لەوەدانیە كە هەمیشە مرۆڤ لەهەوڵی گوڕان و بەرەوپێش چوونیدایە.گوَڕان لەشێوازى دەربڕین وپەیوەندیەجوَراوجوَرەكانی و ئەوهەنگاوانەى كەرەسەى نوێى بوَفەراهەم دێنن، وەك ئەنجامیش گۆڕان لە زاتى  خۆیدا كە چەقى گشت گۆڕانەكانى ترە .
 كێشەى مرۆڤ لەدوَزینەوەى ڕێگاى گۆڕانەكانیدایە بۆبەئەنجام گەیاندنى مەبەست وئامانجى ـ بەومانایەى كەجیاوازى سەرەكى لە خودى مرۆڤداوەك پێكهاتە نیەئەوەندەى كەپەیوەندى بەدۆزینەوەوكەشفەكانییەوە هەیە كەتواناى گۆڕینەكەى پێدە بەخشێت و بەردەوامى و تازە بوونەى دەداتىَ كە كۆتاییەكەى بەرهەمى داهێنانە .
 كەواتە فاكتەرى  سەرەكى بۆ گۆڕِان لە مرۆڤدا ـ مەعریفەـ یە بەماناى گشتى وڕەهەندە فرەلایەن و جیاوازەكانیەوە . سەرچاوەى مەعریفەیش ,چ لەسەرئاستى ئەزمونى زاتى یان دەستكەوتە فیكرى و فەلسەفییەكان لەوهەوڵ و عەشقە گەورەیەوە دێت كەخودى مرۆڤ بۆ بەدەست خستن بەدوایدا دەگەڕێت و ماندوبوونى بۆ دەچێژێت,وەك ئەنجامیش لەو مرۆڤە هەرە ئاساییە دەردەچێت كەوەك هەربوونەوەرێك,بەمروَڤى تریشەوە ژیانى روَژانەى ئاسایى بەسەربەرێت وبەردەوام بیرنەكاتەوە وتارادەیەك نەبێتە هاوڕێى بێدەنگیى وتەنیایى (بێدەنگى وتەنیایى بەماناباوەكەى,ئەگینائەوانەى وێڵى مەعریفەن هەمیشەپەیوەندیەكى نەپچڕاویان لەگەڵ گەردوون ودیاردەكانداهەیە,لەگفتوگوَیەكى بەردەوامیشدان لەگەڵ خوَیان وئەوەى لەپێش ئەوانداكراوەوبوَداهاتوودەبێت چوَن بێت)
            تێكستە گەورەكان ـ وەك خوَتان دەلێن زادەى مەعریفەن نەك ئیلهام ـ ئەمە راستیەكەپێویستى بەدووبارەكردنەوە نیە,مەگەربوَئەوانەى كەلەكوَمەلگەدواكەوتوەكاندا بوَبەرهەمێنانى شیعرێك تائێستایش پشت بەجریوەى پاسارى ومانگى رووزەردوخوڕەى قەلبەزە دەبەستن.ئاخرئەمانە بەتەنیا نەتەفسیرى گەردوونیان پىَ دەكرێت ونەگوَڕینى كوَمەلگا.ئەم روَمانسیەتە سەردەمى تێپەریوەوئەوەى سەرچاوەى مەعریفى وئەزموونى گەورەى مروَڤ و زانست وئەودوَزینەوانە نەبێت كەلەمێژوودا وەرچەرخانیان دروست كردوە,ناتوانێت كارى داهێنەرانە ئەنجام بدات.جێى سەرسوورمانەئێستاچاوەرێى ئیلهام بیت بوَنوسینی بەرهەمێكى ئەدەبى.كارى ئەدەبى بەگشت جوَرەكانیەوە وابەستەى مەعریفەى خاوەنەكەیەتى كەلەئێستادالەوەزوَربەرفروان وئالوَزترەكەلەسەرزەمینەیەكى رەقى ئیلهام خوَى بنیات بنێت.میلان كوندێراگاڵتەبەئیلهام دەكات ودەڵێت من نازانم چیە! نەبوونى زەمینەیەكى رووناكبیرى كوَك ومەعریفەى سەردەمانە واى لەزوَربەى نووسەروشاعیرى ئەم جوَرەكوَمەڵگایانەكردوەكەبەردەوام لەپاشكوَوپەراوێزدابن وكارەكانیان گیانى پەڕینەوەى سنوورەلوَكاڵیە كەى نەبێت . چونكە نووسینى لەماناخاڵى واتابەتاڵبوونەوەلەچەمكە  فكریەكان,بىَ ئاگایى لەداهێنانە مەزنەكانى مروَڤ و كەمتەرخەمى لەخوَپەروەردەكردن. هەرگیز نووسەرى گەورە خوَى لەچوارچێوەى گوَماوێكدا قوَرخ ناكات كەئاوى گەلێك رووبارودەریاى رووناكبیرى دنیا نەگەنە بەستێنى بیروهوشیاریەكەى ولەوێوە پەرەبەخەیاڵ  وڕەهەندە هەراوەكانى لێكدانەوەوتەفسیرى ژیانى نەدات,بوَنموونە دوَستوَیفسكى لەكوَتایى سەدەى نوَزدەداكاتێك لەجێگایەكى زوَردوورى وەك سیبریادادەست بەسەرەو رێگاى ناكەوێتە شوَێنى تر,داوایەكى زوَردڵكارانەكەدەگاتەڕادەى پارانەوەلەئەلیوشاى براى دەكات كەهەرچوَنێكەبەرهەمەفیكریەكانى كانت وهیگڵى بوَبنێرێت. چونكە وەك خوَى دەڵێت ئایندەى ژیان وداهێنانى پەیوەندیان بەبەرهەمەكانى هیگڵەوە هەیە.لویس بوَرخس لەخوَرهەلاتیەك زیاترشارەزاى كلتوروئەدەب ومێژووى فارس وچین وعەرەبە,تەنانەت زەمینەفیكریەكەى ئەمەندە ڕەسەن وهەمەلایەن و دەوڵەمەندەكەهەندێك وەك بیرمەند تەماشاى دەكەن نەك تەنیائەدیب.ئەمانە نموونەیەكن لەدەیان وسەدان نموونەى ترى دنیاى ئەفراندنى ئەدەبى,ئەوەى خوَى بەنووسەربزانێت ولەم ڕاستیەخوَى نەبان بكات وەك ئەوە وایە بەئاولەسەربەردى ڕەق بنوسێت.
 . بەداخەوە رەخنەى كوردى ـ ئەگەرچى ئەم ناوە چ وەك میتوَدوچ وەك ئاراستەیەكى پوَزەتیف بوونى نیە ـ دەورى هەیەلەپاشاگەردانى ولێك جیانەكردنەوەى ئەدەبى چاك وخراپ.من چەندان نووسین لەسەرئەوكارانەدەبینم كەخوَیان وەك دەق ئیفلیجن وبێگومانیشم رەخنەى لەخوَیان كڵوَڵتربەرهەم دەهێنن.دەبێت هەمووئەو راستیەبزانین كەئەدەب شناسى نەتەوەیە,شناسى راستەقینەى روَحى وئەندێشەكانى كەنەسیاسەت ونەمێژووئەوكارەیان پىَ ناكرێت.لەبەرئەوە ناساندن یان ستایش كردنى بەرهەمى كاڵ وكرچ بەخەڵكى وخوَێنەر,یان وەرگێرانیان بوَسەرزمانى تر,بەلاى منەوەتاوانێكە بەرانبەربەشناسى نەتەوە دەكرێت و پیشاندانى رووى تاریكى ئەم بوارەیە نەك لایەنەرووناكەكان.نووسین پێش هەرشتێك بەرپرسیاریەتیەبەرانبەربەخودوخەڵك و ئایندە.ئەوكەسەى لەبەرهەرمەبەستێكى تایبەتى خوَى ئەم فوَرمەدەشێوێنێت لەئامانجەگەورەوپیروَزەكان دووردەكەوێتەوە.چونكەخودى كارەكان ـ ڕەخنەیان وەرگێران ـ هەرپەیوەندیان بە مەعریفەوە هەیەكەدیارى كردنى هەقیقەتى هەرچالاكیەكى مروَڤە.ئیترلەسەرئاستى كوَمەلایەتى بێت یان سیاسى,ئەدەب وهونەربێت یان مێژوو.دیارە مەعریفەیش بەشێكى ئەو بنەماشارستانیەیە كە كوَڵەكەى زانست وچالاكیە هزریەكانى ئەوگەلەى لەسەردامەزراوە.ئێمە بەداخەوە لەم لایەنەوە دەست كورت وبێ ڕابووردووین. تارادەیەكى زوَرمیللەتێكى بىَ خەیاڵین.لەبەرئەوەى خەیاڵیش ـ بەماناى داهێنان ـ هەرزادەى ئەنگێزە كانی مەعریفەن كەئێمە نیمانە.ئەگەر بەخوَمان بزانین ئەمە تراژیدیاى فەرهەنگى گەلێكە كە بەناى ناهەق بە ـ خاوەنى عیلم وعیرفان وفەزڵ وهونەرـ ناودێركراوەولەڕاستیا لەقوَناغى شوانكارەییدایە.
 
 
 *ئەم گفتوگۆیە لەرەخنەى چاودێردا بڵاوكراوەتەوە.
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.