گڵۆباڵیزم…. كۆڵۆنیالیزمی نۆییه..؟2
(2-2)
سه‌یرترین دژه‌گۆیی (المفارقه) له نێوان كۆڵۆنیالیزمی نوێ و كۆڵۆنیالیزمی كۆن، خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه جاران كه وڵاتانی كۆڵۆنیال ده‌هاتن، ده‌هاتنه سه‌ر وێرانه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بچه‌سپێن و مانه‌وه‌یان زیاتر درێژه پێ بده‌ن، ، زانست، جاده‌و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هیندو به‌غداو ته‌لیگرام و چاپخانه‌و كتێب و ڕۆژنامه‌و پاپۆڕو كه‌شتی و شێوازی ژیانی نۆێ وگشت كه‌ره‌سته‌و و پێداویستیه‌كانی ژیانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنا. هه‌ڵسان به‌دروستكردن و بنیاتنانی ژێرخانی ئه‌و كۆڵۆنانه . ڕێگاوبانیان بونیادنا(ڕێگای هاملتۆنی نێوان هه‌ولێرو حاجی ئۆمه‌ران له‌سه‌رده‌می ئینگلزه‌كان كه له نێوان ساڵانی ( ١٩١٨- ١٩٥٨) عێراقیان كۆڵۆنیال كردبوو، به‌ناوی ئه‌ندازیاره ئینگلیزه‌كه، باشترین نموونه‌یه) ئاوزێرابیان ڕێكخست سیسته‌می خوێندنیان دامه‌زراند دام‌و ده‌زگای بهرڕیوهبردنویان به‌گه‌رخست. ناپلیۆن به‌پاره‌و باجی فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌یان ده‌زگای چاپ و ده‌زگای زانستی له‌میسر بونیدنا، ئه‌م پێشكه‌وتنه ڕۆشهنیریهی ئه‌مڕۆ له میسر له چاو وڵاتانی تر هه‌یه‌تی،بۆ ناپلیون ده‌گه‌ڕێته‌وه. كۆڵۆنهكانیش بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ووڵاتانی كۆڵۆنیالیزم ده‌یان شۆڕش و به‌رگریان به‌رپاكرد، ملیۆنه‌ها كه‌س له‌پێناو ڕزگاركردنی وڵات و سه‌ربه‌خۆی كوژران، له‌ولاوه‌ش هه‌زارانی تر به‌ناوی جاشایه‌تی و خۆفرۆشتن كوژران و بوونه قوربانی!! تائێستاش ناوی ده‌یان سه‌ركرده‌ی به‌رگری لهگۆمان ده‌زرینگێته‌وه.
كه‌چی ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی گڵۆباڵیزم (كۆڵۆنیالیزمی نوێ) به‌ناوی په‌یداكردنی كار‌و به‌گه‌رخستنی سه‌رمایه‌ی بیانی و پیشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی، كۆڵۆنهكانی دوێنی خۆیان داوا له كۆمپانیا كۆڵۆنیالیزمهكانی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ن بگه‌ڕینه‌وه، به‌ڵكو پێشبڕكێ درووست بووه له نێوان ووڵاتانی خواروو كه كامیان باشترین یاسای هه‌مواركردن و زه‌مینه خۆشكردن بۆ كاركردنی ئه‌و كۆمپانیایانه بخاته‌ڕوو، تا زۆرترین كۆمپانیا و سه‌رمایا ڕووی تێ بكات!! ئه‌مڕۆ له‌جیاتی یاسا شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنێ، یاسای نوێ به‌ناوی ئاسانكاری وڕاكێشانی سه‌رمایا ده‌خرێته ڕوو. ئه‌مڕۆ ووێنهكان وا گۆڕاوه، لۆژیك و عه‌قل ته‌حه‌مولی ناكات، ئه‌مڕۆ كاتێك كۆمپانیاكی بیانی له‌وڵاتێك ده‌كرێته‌وه، خه‌ڵك و سه‌ركرده شۆڕشگێره‌كانی دوێنێ، به ئاهه‌نگ و گۆرانی و چه‌پڵه‌ڕێزان شه‌ریتی كردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكه ده‌كه‌نه‌وه، جارانیش هه‌ركێیه‌ك مه‌رحه‌بای كردبنایه به‌جاش و خۆفرۆش له‌قه‌له‌م ده‌دراو كوشتنی حه‌ڵاڵ بوو!! كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئاسانكاریه و دڵخۆشیه به‌هاتنی كۆمپانیاكان، هێشتا هاتنیان په‌یوه‌سته به ده‌یان مه‌رج و پێداویستی كه ده‌بێت بۆیان هه‌موارو به‌رده‌ست بكرێ. ده‌بێت ژێرخانی وڵات له‌بارو گونجاو بێت ڕێگابان تۆكمه‌و باش و كورت بێ، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن (كۆمنیكهیشن) خێرا‌و به‌هێز بێت، سه‌چاوه‌كانی ووزه هه‌موارو به‌رده‌ست بێت، باج و موچه كه‌م بێت، هێزی كار زۆر بێت و به‌زانست و زانیاری ئاماده‌كراو بێت، خوێندن و سیسته‌می ته‌ندروستی و ئاو‌و ئاوهڕوو باش و پیشكهوتووبێت، ئه‌مینه‌ت و ئارامی جێگیر بێت…هتد. گه‌ر وا نه‌بێت زه‌حمه‌ته ڕوو له‌و وڵاته بكه‌ن. بۆنموونه، به‌پێی ڕاپۆرتێكی بانكی نێونه‌ته‌وه‌یی كه له (25/5/2007) بڵاوكراوهتهوه٭، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی به‌گه‌ڕخراوی تایبه‌تی بیانی له جیهان (واته نا حكومی) له ساڵی (2006) له ووڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو خۆی له(یه‌ك تڕڵیۆن و 200 هه‌زار بلیۆن دۆلار)٭ داوه، له‌و پاره‌یه (325) بلیۆنی به‌شێوه‌ی (پشك، واتهسههم) بووه ئه‌وی تری ڕاسته‌وخۆ له‌كاردا بهگهڕخستراوه. به‌ڵام بابزانین له‌كوێ, ئه‌م پارانه بهگهرخستراون؟ به‌پێی ئه‌و ڕاپۆڕته (82%) ی ئه‌و پاره‌یه له‌نێوو (135) وڵاتی تازه پێگه‌یشتووی جیهان، ته‌نیا له (20) ووڵات بهگهڕخستراوه. وه‌ك وڵاتانی چین و توركیا‌و هیندو مالیزیا‌و ڤێتنام و كازاخستان و كۆریاو هه‌ندێ وڵاتی تره. كه‌چی 115 ووڵاتی جیهانی سێ ته‌نیا (18%) ی له‌و سه‌رمایه به‌ركه‌وتوه! بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت، وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و سه‌رمایه تایبه‌تانه‌ی له جیهانی سێ‌دا به‌گه‌ڕ ده‌خسترێ، له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ووڵاتانی زۆر هه‌ژارو نه‌دار نیه!! له‌نێوان ساڵانی (1990 تا2006 سه‌رمایه‌ی بهگهرخستراوی بیانی له‌ووڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو (4 ترلیۆن و 900 هه‌زار بلیۆن دۆلار) بوو. له‌ماوه‌ی ئه‌و(16) ساڵه‌دا، له (51) ده‌وڵه‌تی هه‌ره هه‌ژاری جیهان ته‌نیا (8%)ی له‌و سه‌رمایه به‌ركه‌وتووه. كه‌چی كیشوه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌فریقا، له‌به هه‌ژاری نه‌داری و نه‌خۆشی و نه‌بوونی ژێرخانی پێویست له‌ماوه‌ی ئه‌و(16) ساڵدا له‌كۆی ئه‌و پاره بهگهڕخستراوه ته‌نیا ٦٪ به‌رده‌كه‌وێ. واته ئه‌گه‌ر ئه‌فریقا له ڕێژه‌ی (8%) ده‌ربكه‌ین، ته‌نیا (2%) ده‌مێنێته‌وه!! لێره چه‌ند پرسیارێك دیته پێشه‌وه، ئایا هیچ وڵاتێك له جیهانی خواروو به‌م شێوه‌یه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وڵاتێك ئه‌م هه‌موو كۆڵه‌كانه‌ی (مقومات) هه‌بێت، بۆچی وڵاتێكی هه‌ژاره‌و پێویستی به‌گه‌رخستنی سه‌رمایه‌ی بیناییه؟ بۆچی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك خراپه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر سانایه ڕه‌نگه له‌جیهانی سێ وڵاتی له‌م جۆره زۆربێت به‌ڵام دیموكراتی نیه! بۆ نموونه عێڕاق له ساڵانی (80) کاندابهم شێوه‌یه بوو، لیبیا سعودیه وڵاتانی كه‌نداو چین و ڤیتنام و كه‌مبۆدیا توركیا ..هتد زۆربه‌ی ئه‌و (مقوماتانهیان) هه‌یه، به‌ڵام عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی تاك و مافی ئازادی ڕا ده‌ڕبڕین و فره‌حزبیی نییه، هه‌ژاری و چه‌وسانه‌وه‌و داپلۆسین و گه‌نده‌ڵی هه‌یه، واته دیموكراتی نیه؟ به‌ومانایه بێت كۆمپانیا فره‌ره‌گه‌زه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵوه‌سه‌ی قازانج ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده په‌رۆشی دیموكراتی و له‌ناوبردنی هه‌ژاری نین!! بۆنموونه به‌پێی دوا ڕاپۆرتی بانکی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به‌بڕی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنراوی بیانی له‌ڕوسیا له ساڵی (2010) دا خۆی له‌سه‌رووی ( 42) ملیار دۆلار ده‌دات، هه‌روه‌ها بۆ هه‌مان ساڵیش له چین خۆی له‌سه‌رووی (185) ملیار دۆلار ده‌دات. که‌به‌شی هه‌ره‌زۆری سه‌رمایه‌ی بیانی به‌رکه‌وتووه، که‌چی به‌پێجه‌وانه‌ی هه‌موو جیهان، له‌دژی یارمه‌تیدانی گه‌ڵی سوریا ده‌وه‌ستنه‌وه، بۆ به‌دیهێنانی ئازادی و ودیموکراسی. باشه یه‌كیك له ئامانجه‌كانی گڵۆباڵیزم كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و وه‌دیهێنانی زه‌مینه خۆشکردن نیه بۆ دیموکراسی و خۆشگوزه‌رانی و نه‌هێشتنی هه‌ژاری؟ که‌وابێ بۆچی سه‌رمایه‌كانیان له‌و وڵاته هه‌ژارانه ناخهگهر؟ بۆیه یه‌کێک له‌و ڕه‌خنه گهورانهه کریسانهی رووبه‌ڕووی پڕۆسه‌ی گڵۆباڵیزم ده‌کرێته‌وه ئه‌وه‌یه که له‌سایه‌ی گڵۆباڵیزمدا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت و هه‌ژاریش هه‌ژارتر ده‌بێت، تائێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، لایه‌نگرانی گڵۆباڵیزم، نه‌یانتوانیووه نکوڵی له‌و خه‌وش وکریسه بکه‌ن!! لهمشتوموڕی به‌رده‌وامدایه!!
دڵشاد مه‌جید/ سوید
dilshad.majeed@gmail.com
————————————-
٭ ماڵپه‌ری بانكی نێونه‌ته‌وه‌یی، به زمانی عه‌ره‌بی (www.albankaldawli.org).
٭ یه‌ك تڕلیۆن = ملیۆنێك بلیۆن واته خاوه‌نی(18) سفر. بلیۆنێكیش = هه‌زار ملیار، واته خاوه‌نی (12) سفر.