
دیداری فەیلەسوفە ناوازەکە: سلاڤۆی ژیژک*
بۆ ژیژک ؟
خوێندنەوە و وەرگێڕانی کارەکانی ژیژک ماندوکەرو حەوسەڵەی دەوێت، ئەو بەشێوازێکی زۆر نائاسای دەنوسێت و دەدوێ بگرە دەرکەوتنیشی نائاسایە. ئەم چاوپێکەوتنەی سالڤۆی ژیژک لەلایەن گۆڤاری کەلتوری و رەخنەی بلیڤەرەوە سازدراوە، لەبەر چڕوپڕی و هەمەلایەنی بابەتە ورژێنراوەکانی بەباشمان زانی خوینەری کوردی پێ ئاشنا بکەین. ژیژک وەک ئادەم کریش دەلێت مەترسیدارترین فەیلەسوفی هەنوکەی ڕۆژئاوایە، بەجۆرێ قسە دەکات لەسەر ئەو پیسایەی دەیکەین و ئەو فیلمەی دەیبینین و ئەو کاڵایەی دەیکڕین و ئەو خەونەی شەوانە دەیبین و خەیاڵانەی دەمان بزوێنێت. فەیلەسوفی شتە ورد و قەبەکانە ، ئەم فەیلەسوفە سلۆڤینیە ، توڕە بەڵام ئێسک شیرینە بەیەکێک لە ڕەخنەگرانی سەرسەختی کەپیتالیزمی نوی، رەخەنەگری فیلم و کەلتور و هەروەها کۆمەڵناسی و دەروونشیکاری و تێۆری ڕەخنەی و فەلسەفەی نوێ دەژمیرێت. لە بەرواری ٢١ئازاری ١٩٤٩دا لە شاری لوبیلنای کۆماری سۆسیالستی سلۆڤینا و یوگۆسلاڤیای جاران لەدایک بووە. وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات ئەو لەسەر سێ پێگەو میراتی فیکریی سەرەتا کاریکردوە، هیگلیزم و مارکسیزم و دەرونشیکاری جاک لاکان، کە دواتر سێ چەمکی گرنگ و بەپێزی لە بواری ناسینەوەی رق و شەڕانگێزی و رایسیزم لەمیانی پیکدادانەکانی وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات بەرهەمهانی ، ئەوانیش چەمکەکانی : راستی، رەمز، وێناکردن. ژیژک خاوەنی زیاتر لە ٨٤ کتیبی گرنگە و بەزمانەکانی سۆلڤۆنی، کرواتی، ئینگلیزی ، فەرەنسی و ئەڵمانی و ئیتاڵی دەنوسێت و بەباشی دەدوێت. بەرنامەی تەلەڤزیۆنی و ستونی رۆژنامەوانی بەردەوام دەنوسێت لە رۆژنامەکانی ئەوروپادا. لە ساڵی ٢٠٠٥ وە ئەندامی یەکیەتی ئەکادیمای سۆلڤانی بۆ زانست و هونەر هەروەها پرۆفیسۆرە لە زانکۆی نیۆیۆرک. ئەم چاوپێکەوتنەمان بۆیە هەڵبژاردوە چونکە بەکورتی و بەپێزی ژیژک لەلایەن رۆژنامەنوس دایانا دیلۆرس دوێنراوە. لەسەر پینج بواری گرنگ ئەم فەیلەسوفە ناوازە قسەمان بۆ دەکات و بۆچونەکانی دەخاتە ڕوو، وەک پۆلین کراوە لەخوارەوە ئەوانێش: ستالینزم و نازیزم، لیبرالیزم، قۆناغی نوێی رۆحگەرایی، ئاین و رحی رۆژهەلاتی و فیلم. بەوهیوایەی دەروازەیەک بێت بۆ ناسینی بەرهەمەکانی ئەم بیریارە رادیکاڵەی سەدەی بیستویەک بە خوینەری کورد.
( وەرگێڕ )
١-بۆچی ستالینزم خراپتر بوو لە نازیزم
بلیڤهر : به‌هۆی بیروبۆچونه ناوازهکانتهوه و تێڕامانه فهلسهفیهکانت له ئه‌مرۆدا خه‌ڵکێکی زۆرت تووشی سه‌رسورمان کردوه . بۆ نمونه تۆ ئه‌لێت ستالینیزم خرابتربووه له نازیزم ، سه‌رباری کاره‌ساتی هۆلۆکۆست. ئه‌کرێت بۆمانی روون بکه‌یته‌وه که چۆن سه‌رنجتان به‌لای ستالین‌دا رۆیی ،وه هه‌روه‌ها بۆ بۆمان باس بکه‌یه‌ت که چۆن چۆنی رژێمه‌که‌ی ستالین له رووی فه‌لسه‌فیه‌وه له رژیمی نازییزم وێرانکه‌ر تربووه؟
سالڤۆی ژیژک : شتێکی چاوه‌ڕوانکرابوو له فه‌لسه‌فدا له دوایی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی که نازیزم و هۆلۆکۆست به شێوازیک بهێنرێته گۆڕێ که وه‌ک خرابترین ئه‌هریمه‌ن وینا بکرێت. به‌هه‌ر رێگا‌و ستراتیژیکی ئه‌قڵانی ناتوانین له‌مه تێبگه‌ین. ئایدیاکه وابو که گوایا ئه‌زموونی هۆلکۆست تەواوی به‌ها و ترادیسیۆنی فه‌لسه‌فه دەڕمێنێت، که لە بنەڕەتدا بریتیه له ڕێکخستنی ئاسمانی و خواوەندی ، ئایدیاک که تەنانەت شتەکان گەرچی پاک دیار بن هەر ده‌ڕمێن، دۆڕاون، وه هه‌تا دوایی، دواجار ئەمە شتێکه بریتیه له ئه‌قڵانیه‌تی گشگیر، هه‌موو ئه‌م تراژیدیانه ئه‌کرێت په‌یوه‌ستبن له پرۆژه‌یه‌کی هاوشێوه‌دا. ئه‌کرێت پلانێکی ئاسمانی بێت، ئه‌شکرێت به به‌روپێشچوونی مرۆڤایه‌تی دانریت یان هه‌ر شتێکی دیکه. ئایدیاکه ئه‌وه‌یه لێره‌دا که هۆلۆکۆست ناکرێت به‌ئه‌قڵانی بکرێت له رووی فه‌لسه‌فیه‌وه.
به‌دڵنیایه‌وه ، من بڕوام وایه هۆلۆکۆست کرده‌یه‌کی ترسناک بوو (ئه‌ی خوایه، له‌وه‌ش زیاتربوو که ده‌وترێت)، به‌ڵام به‌لای منه‌وه ، ستالینزم له‌رووی فه‌لسه‌فیه‌وه زۆرتر دژوارتربوو هه‌تا نازیزم. بۆ نمونه ، جیاوازی سه‌ره‌کی هه‌یه له نێوان ستالینزم و نازیزم له‌رووی باری قوربانیه‌وه. له گۆشه‌نیگای رێبازی دیاردهناسیهوه. زۆر به‌ساده‌یی ئه‌گه‌ر جوله‌که بواێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی نازیزمدا ئهکوژرایت، پرسیارت لێ نه‌ده‌کرا و پێوستی به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌بوو بۆ کوشتنت. ئیدی تۆ تاوانباربوویت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هەبوویت،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ جوله‌که بوی ئیدی تۆ ده‌کوژرا یت، ئابهوشێوهیه. له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و رژێمی ستالینزمدا، بێگومان ، هه‌موو قوربانیه‌کان لهدادگایکردندا به نا ڕه‌وا تاونباردهکران به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان نه تاونکارو و نه خاین بوون. سه‌رباری ئه‌مه شتێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر و سه‌یر هه‌بوو ئه‌ویش زۆربه‌ی قوربانیه‌کان یان به پاره لهخشتهبرابوون یان به هۆی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌وه به‌زۆر وایان لێکردبوون دان بنین به‌وه‌دا که خۆفرۆش بوون.
بلیڤهر : که‌واته تۆ ئه‌وه‌ی به‌لاته‌وه گرنگه پریساکردنه له ئه‌دا و کاری سیستمکه ؟
سالڤۆی ژیژک : به‌ڵێ، بۆچی ئه‌م شته سه‌یره ده‌که‌یت هه‌تا وابکەیت که‌سێک بەناچاری دان بنێت به تاواندا ؟ به‌ڵام بۆچی ئه‌مه وونه له ته‌واوی رژیمی فاشیزمدا؟ له فاشیزمدا ، ئه‌گه‌ر تۆ جوله‌که بیت ئیدی تۆ ده‌کوژرێت ، ئیتر که‌س بیری له‌وه نه ده‌کرده‌وه جوله‌که بگرێت و ئه‌شکه‌نجه‌یان بدات هه‌تا ئیعترافیان پێ بکات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای فاشیزم تۆ تاوانباری له‌به‌ر وجود و بوونی خۆت که‌هه‌یت. ئه‌وه‌ی که تۆ وا لێبکات که ئیعتراف بکه‌یت واده‌کات که سیستمی ستالینزم دژوار و لاده‌ر ده‌رکه‌وێت. ئایدیاکه ئه‌مه یه که ، له رێگایه‌کی سه‌یره‌وه ، واپیشان ده‌دات که تۆ هێشتا که‌سێکی ئازادی و خاوه‌نی هه‌ڵبژاردنی خۆتی. ئیدی تۆ تاوانباری ، ده‌بێت دانیشی پیا بنێت. ههلبهته ئه‌مه وا ناکات له سیستمی ستالینزم که‌متر ئازارده‌ر بێت، هه‌رچۆن بێت ئه‌مه جۆریکه له کرده‌نه ئامانجی ریشه‌یی و رادیکالی. ” تۆجولهکهیت ئیدی تۆ تاوانکاری هه‌ر له‌سه‌ر جوله‌که بوونت ” له ستالینزمدا بوونی نییه. به شێوازیکی گشگیریی لاده‌رانه ، رێگایه‌کی پێچه‌وانه هه‌ندێ له مافه‌کانی ئازادی مرۆڤ دانی پیادهنریت له ژێر ڕژێمی ستالین‌دا. که‌واته بیروبۆچونه کە ئاوهایه که له ستالینزمدا ، هه‌مووان به شێوه‌یه‌کی قووڵ و سه‌رتاسه‌ری ئه‌بینه قوربانی.
بلیڤهر: که‌واته تۆ زیاتر گرنگی به دووباره خویندنه‌وه‌ی ستالینزم ده‌ده‌یت هه‌تا خودی نازیزم؟
سالڤۆی ژیژک: با به‌ساده‌ی ده‌ریبڕین، فاشیزم به شێوازیکی رێژه‌یی ئاسانه خویندنه‌وه‌ی. دیارده‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستیه. نازیزم چه‌ند که‌سێکی خرابە کاربوون و هه‌ڵگری چه‌ند بیرۆکه‌یه‌کی خراب بوون، که به‌داخه‌وه سه‌رکه‌وتوو بوون هەتا ئه‌و ئایدیا خراپانه بچه سپێنن. به‌ڵام له ستالینیزمدا کاره‌ساته‌که له‌وه‌دا بوو که بنه‌مای سه‌رچاوه‌ی ئایدیاکانیان چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی ئازادیخوازانه رادیکاڵ بوون. به‌ڵێ له‌سه‌ره‌تادا تۆ جۆریک له پرۆژه‌ی ڕاپه‌ڕینی کریکاریت هه‌یه ، گرێ کوێره‌که ئالێره‌دایه که چۆن ئه‌و پرۆژه رزگاریخوازیه ئاوها به ڕێگایه‌کی هه‌ڵه‌دا چوو. ئه‌مه گه‌وره‌تره له گرێ کوێره. گه‌وره‌ترین نوینه‌رایه‌تیکردنی بیریی مارکسیزم له چاخی بیسته‌مدا – تیۆری ره‌خنه‌گرانه‌ی قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت- نیگه‌رانی بوو به‌رامبه‌ر فاشیزم، دژه سیمتیزم (سامیه‌ت)، له‌و بابه‌تانه، ئیدی بابه‌تی ستالینزم پشتگوێ خرابوو. راسته لێره‌دا ته‌نها یه‌ک دوو کتیبیک هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام هیچ جۆره تێۆرکی سیستماتکی نییه سه‌باره‌ت به ستالینیزم . ئیتر به‌لای منه‌وه ، ستالینیزم وه‌ک دیارده‌یه‌کی سه‌ره‌کی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌بێت به گرنگییه‌وه وه‌ر بگیرێت. له‌به‌ر ئه‌وه جاریکی دی، فاشیزم زۆر ساده‌یه ، کاردانه‌وه‌یه‌کی پارێزگارکارانە بوو به‌هه‌ڵه‌دا چوو . به‌ڵام گرێی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه بۆچی ستالینیزم یا کۆمینیزم به‌هه‌ڵه‌دا چوو؟
بلیڤهر : ئیدی دهرئهنجامهکەی ؟
سالڤۆی ژیژک: زۆرزه‌حمه‌ته، من تا ئێستاش کاری له‌سه‌ر ده‌که‌م. ده‌رئه‌نجامه‌کانی من نه ده‌ر ئه‌نجامی پاریزگارن و نه هی ئه‌وجۆره لیبراڵه‌ی که به‌لایه‌وه وایه که ستالینیزم ده‌بێت وا سه‌یربکرێت که وه‌ک جۆریک له لۆژیکی به‌یانکردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک ، که پێده‌وترێت سه‌رده‌می کۆتایی سیاسی : واته ئیدی سه‌رده‌می پرۆژه‌کان به‌سه‌رچووه، هه‌مووی ئه‌وه‌ی پێمان ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که رازیبین به جیهانی بازاڕای سه‌رمایه‌داری ئابوری و جیهانگیریی. ئه‌مڕۆ ، هه‌رکات هه‌رکه‌س ویستی هه‌ر ترسێ تاقی بکاته‌وه له‌رووی سیاسیه‌وه ، ئیتر یه‌کسه‌ر تۆ ئه‌مه‌ت ده‌ستگیر ده‌بێ، ” ئۆ، چیه ئه‌لێی تۆ هیچ له مێژووه فێر نه‌بوویت ،ئه‌مه به هۆلۆکۆست کۆتایی دێت.” ئه‌مه بووه‌ته بابه‌تێکی بێکۆتا لای بیریی لیبراڵ-پارێزگار , ئه‌مه ئه‌و ده‌رسه یه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا که هه‌ر هه‌وڵیکی رادیاکاڵی بۆ گۆڕانی کۆمه‌ڵ کۆتایه‌کی به کۆمه‌ڵکوژی کۆتای دێت. بۆچونه‌کانیان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ پراگماتیزم ،” با ئه‌سپایی جیاکاریه‌ک بکه‌ین له‌نێوان سیاسه‌ت و ئاکار، سیاسه‌ت ئه‌کرێت دیاریکراوبێت ، پراگاماتیک بێت، ئه‌وه ته‌نها ئاکاره که ره‌هایه.” ئه‌وه‌ی که من کاری له‌سه‌ر ده‌که‌م له تێڕوانینهکانمدا ئه‌وه‌یه که به‌هۆی هه‌موو ئه‌م کێشانه‌وه ناکرێت هۆکارێک و دهرهئهنجامێک بخه‌ینه روو.
2-کۆتایهاتنی لیبراڵی شەرمن
بلیڤهر: ئیدی تۆ به شێوه‌یه‌کی توند ناته‌بایت له‌گه‌ڵ خویندنه‌وه‌ی لیبراڵ بۆ ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ی له پشت شه‌ڕی دووه‌می جیهانی بوو. ئه‌مه‌ش وام لێده‌کات که بیر له کاره‌کانی تۆ بکه‌مه‌وه کاتێ که تۆ ناسراوی به ره‌خنه‌گرتن له لیبرالیزم، که خۆی ده‌بینیته‌وه له سیاسه‌تی راستکردنه‌وه و پراگماتیزم و ئه‌کادیمیایی ئه‌مه‌ریکی هتد. ئایا ئه‌مه‌یه شێوازی کارکردن و ره‌خنه‌گرتنی تۆن ؟
سالڤۆی ژیژک: پێش هه‌موو شتێک، من هێچ جۆره کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌م له‌ته‌ک لیبرالیزمدا نییه. له‌بنه‌ڕه‌تدا، لیبرالیزم پرۆژه‌یه‌کی ناوازه و گرنگ بوو گه‌ر له‌و رووه‌وه سه‌یری بکه‌یت که چۆن سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌مڕۆ بووته رهخنهگرتنیکی نمایشهگهرانه، له‌ته‌ک فیمینیزم ، دژه-سه‌نتراڵی ئه‌وروپی، هتد. بۆ قوتارکردنی لیبرالیزم ، له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ریگرتنهبهر بوو بۆ یه‌کسانی بۆ هه‌مولایه‌ک له کۆمه‌ڵدا ، به‌ڵام له راستیدا بوویە جۆرێک له قازانجی مرۆڤی، نێری سپی پێست له ده‌ستخستنی سه‌روه‌تدا،هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی که‌موکورتیه‌کان. پاشان یه‌کێکی تر له تۆمه‌ته‌کان لێبرالیزم به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه دۆزرایه‌وه، که زۆرینه‌ی ئه‌مه‌ریکایه - ئهخلاقیە ئاینیه‌کان، پێان خۆش بوو ناویان به‌رن به سیکولاری هیومانیزم: ئایدیاکه ئه‌مه‌یه که هیچ بوونێکی باڵا نییه یان شتێکی شاراوه له جیهاندا بوونی نیه. ره‌خنه‌که یان ئاوها بوو – دواجار مرۆڤ توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیدا – ئائه‌مه خۆبه‌زلزانی مرۆڤه ، ره‌خنه‌گرتن له‌مه هه‌موکات هه‌ڵه‌یه و شتی له‌م بابه‌ته.
سه‌ره‌تا، من وا نازانم هه‌روا ئاسان بێت ئه‌م شته، له‌به‌ر دوو هۆ. ئه‌مه خۆی راستیهیهکی میژووییه هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ، بۆچونه‌کان له‌مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر ورێگایه‌کی کڵۆم دراو و ناڕاسته‌وخۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێ خه‌ڵک بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له گرژی نێوانی ده‌رکه‌وتن و واقیعدا( ده‌رکه‌وتن :هه‌موکه‌س مافی مرۆڤی هه‌یه؛ واقیع که‌چی هه‌ندێ به‌هۆی چه‌ند یاسایه‌کی نا ڕاستهوخۆهوه هه‌ندێک له‌م مافانه بێ به‌ش ده‌کرین). هه‌ڵبه‌ته گرژیه‌کی روون له‌ویدایه که تۆ ناتوانی به سانایی بڵێت ئه‌و ده‌رکه‌وتنه ته‌نها ماسکێکی واقیعیکی سه‌رکوتکه‌ره. ده‌رکه‌وتن پێوستی به هێزی سه‌ربه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. بۆ نمونه ، له‌سه‌ره‌تادا هه‌ڵبه‌ته، ژنان بێبه‌ش بوون ، پاشان هه‌ر زوو ژنان ووتیان . باشه‌بۆ ئیمه‌ش نه‌بین ؟ هه‌روه‌ها ره‌شه‌کانیش ووتیان هه‌روه‌ها بۆ ئێمه‌ش نا؟ پاشان کریکارانیش به‌هه‌مان شێوه هتد. مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌و گروپانه‌ی که ره‌خنه له لیبرالیزم ده‌گرن له‌دره‌وه‌ی ترادیسۆنی بۆرژوازی هاتوون . کۆمه‌ڵێک یاسان که-وێنه‌ی ئه‌و ترادیسۆنهیکه مافه‌کانی مرۆڤ جیهانین و به‌م شێوه‌یه- ئه‌مه شتی یه‌که‌م که بیڵێن سه‌باره‌ت به لیبرالیزم.
بلیڤهر: هه‌تا ئه‌گه‌رچی لیبرالیزم به‌که‌می و چوارچێوه‌دار ده‌ستی پێ‌کرد، له‌ناخی خۆیدا شتێکی ئاوهای بیناکرد که هه‌مووان بتوانن به‌کاری بێنن سودی لێوه‌رگرن؟
سالڤۆی ژیژک: به‌ڵێ، دووه‌م شتکه بیڵێن سه‌باره‌ت به لیبرالیزم سه‌رتا و له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵسوکه‌وتی خۆبه‌زلزانی نه‌بوو، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ک ساکار و شه‌رمن بوو، هه‌لسوکه‌وتی راستگۆیانه‌ی هه‌بوو له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی کێشه‌ی لێبورده‌یی ئاینیدا له‌ماوه‌ی سی ساڵی شه‌ڕدا. له سه‌ده‌ی ههڤدهههمدا ، ئه‌وکات هه‌مووی ئه‌وروپا له سه‌رسامی و شۆکدا بوو، ئیدی دوایی ئه‌م دۆخه گرژ‌و و نیگه‌رانیه ، تێڕوانینی لیبراڵی سه‌ریهه‌ڵدا. ئایدیاکه ئه‌وه‌بوو که هه‌ریه‌ک له ئێمه هه‌ندێ باوه‌ڕی وجودی و ئاینی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌رچی ئه‌مه جۆرێکه له پابه‌ندبوونی ئێمه به‌شیوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی به‌ڵام هه‌رگیز ناکاته ئه‌وه‌ی که ده‌بێت یه‌کتر بکوژین له‌پێناو ئه‌و شتانه‌دا. بۆ پێکه‌وه‌ژیانی بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی ، واته ئه‌و شوێنه‌ی که هه‌موو لا بیروڕا جیاوازه‌کانمان به‌یه‌که‌وه پراکتیک ده‌که‌ین. دووباره ده‌ڵیمه‌وه که هێچ شتێکی خراب وه‌ک بۆ ماوهیهیئ له میراتی پرۆژه‌ی لیبرالیزمدا به‌دیناکه‌م .
بلیڤهر: منیش هه‌روه‌ها ، به‌ڵام ساڵی پار من ئاماده‌ی ووتارێک بووم تۆ پێشکه‌شت کرد به‌شێوه‌یه‌کی توند هێرشت کرده سه‌ر لیبراڵیزم. ئه‌کرێت یارمه‌تیم به‌یت و ئه‌مه‌م بۆ زیاتر روونبکه‌یته‌وه؟
سالڤۆی ژیژک: کێشه‌ی من هه‌نووکه له‌ته‌ک لیبرالیزم ، کێشه‌ی ئابوریی لیبرالیزم نییه، به‌ڵکو مافه‌کانی مرۆڤی رادیکاڵی لیبراڵیزمه، واته رێبازی فه‌لسه‌فی. هه‌روه‌ک دڵته‌زێنترین شت که هه‌مان بوو ئه‌وه بوو له‌ده‌ستدانی بڕوامان به کۆمیۆنیزم له‌ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردودا، بگره به ده‌وڵه‌تی سۆشیال-دیمۆکراسی خۆشگوزه‌رانی له رۆژئاوادا، رازیی بوون به‌و واقیعه‌ی که که چاره‌نوسی مرۆڤایه‌تی هه‌روا به‌سانایی چاره‌نوسێکی نادیار نییه. ئه‌و بڕوایه‌ی که هه‌ندێ قه‌ده‌ری کوێر ناتوانن کۆنترۆڵی ئێمه بکات، ئه‌وه ئه‌گونجا، له‌ڕێگه‌ی کرده‌ی هه‌ماهه‌نگی مرۆڤه‌کانه‌وه ، بۆ پێشهوایکردنی به‌ره‌وپێشچوون ، ئیدی ڕۆی. من بڕوام وایه ئه‌وه‌ی ڕویدا له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ، ئه‌وه‌یه که لۆجیکی قه‌ده‌ری کوێره گه‌ڕایه‌وه ناومان. که‌پیتالیزمی جیهانی وه‌ک واقیعێکی لێهاتوه و هه‌موو رازییه له‌سه‌ر ئه‌مه و ناکرێت هیچ بکرێت به‌رامبه‌ری. ته‌نها پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا تۆ خۆتی تیا ده‌بینیته‌وه‌و راهاتوی له‌گه‌ڵی، یان تۆ به‌رنگاری ده‌بیته‌وه و ئیدی هه‌ڵبه‌ته په‌راوێز ده‌خرێت؟ جۆرێک تایبه‌ت له پرسیار، هه‌روه‌ها مه‌رج نییه بیخه‌ینه مۆدیلێکی کۆنی مارکسیانه‌وه وه‌ک ململانێی چینه‌کان، به‌ڵکو به‌گشتی پرسیاری دژه-که‌پیتالیزم ، له‌ڕاستیدا ئه‌مه وون بووه و نابیینرێت ئه‌مڕۆ.
بلیڤهر: گه‌ر به‌گشتی قسه‌بکه‌ین وایه، به‌ڵام من هاوڕانیم له‌گه‌ڵت ، وه واش ئه‌زانم که‌سانی تریش هه‌ن هاوڕانه‌بن، که گوایا هه‌مووان به که‌پیتالیزمی جیهانی قایل بووین. ئه‌ی چی ده‌ڵێت ده‌رباره‌ی بزاڤه‌کانی ئه‌نتی-گڵۆبالیزم که له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان دا روو ده‌ده‌ن و بوونیان هه‌یه له ده‌ساڵی رابردودا؟ شاری سیتڵ، جنیوا، هتد، ڕات چییه ده‌رباره‌ی ئه‌و گروپانه؟
سالڤۆی ژیژک: ده‌رباره‌ی بزاڤه‌کانی ئه‌نتی گڵۆبالیزم ، له‌چه‌ند ڕێگایه‌کی دیاریکراوه‌و ده‌رئه‌که‌ونه‌وه. به‌ڵام ئایدیاکه ئه‌وه‌یه که جێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی چیدی ستونی نییه واته سه‌ره‌وه دژی خواره‌وه له ململانێ کۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌ڵکو زیاتر جیاوازییه‌که ئاسۆییه له‌نێوان من و تۆدا، له‌نێوان گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌کاندا: گرفتی لێبورده‌یی ، گرفتی لێبورده‌یی به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زی تر، که‌مایه‌تیه ئاینیه‌کان، به‌م شێوه‌یه. ئیدی گرفتیکی ساده ده‌بێته مه‌سه‌له‌ی قبوڵکردنی جیاوازیه‌کان. من ناڵیم ئه‌مه شتێکی خراپه، بێگومان ده‌بێت خه‌بات بکه‌ین له‌م پێناوه‌دا، به‌ڵام باوه‌ڕم به‌وه نییه که ئاسۆی بێت، ئه‌مه جێگای پرسیارێکی جه‌وهه‌ریه. کێشه‌ی من له‌گه‌ڵ لیبرالیزم کێشه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیه . ئه‌مه‌ش چه‌پی نوێ و ڕادیکاڵی نوی به‌جێده‌هێڵێت به‌ره‌و کێشه‌ی ناسنامه‌ی سیاسی ( که‌مینه‌ی سیاسی، مافی هۆمۆسیکسۆال، هتد ) که ناتوانێ به‌روونی زیاتر رادیکال بێت له ناخیدا بۆ کاراکته‌ری دژایه‌تی کۆمه‌ڵگه. ئه‌مجۆره له پرسیاری رادیکالی هه‌نووکه وون بووه.
بۆ نمونه هاوڕێم جوتس باتله‌ر وه‌رگره . بێگومان ئه‌و ناو به‌ناو لێوی ده‌کاته‌وه دژی که‌پیتالیزم،به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌مووی شتێکی کورت و دابراوه ، به‌کورتی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت چۆن سه‌یری لهسبین ( هومۆسیکشوال) و که‌مایه‌تیه‌کانی تر که له‌رووی ره‌گه‌زیه‌وه سه‌رکوت کراون بکرێت و شوێنگه‌یان نه‌ک وه‌ک سوربون له‌سه‌ر جۆرێک له ناسنامه‌ی ره‌گه‌زی به‌رچاو، به‌ڵام وه‌ک بونیادنانی ناسنامه‌یه‌ک که سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه که ئه‌وه‌ی پێده‌وترێت ره‌گه‌زی ئاسایی هه‌ر سه‌ربه‌خۆ نییه، وه هه‌روه‌ها هه‌موکه‌س جۆریک له رێگای ناسه‌ربه‌خۆ گرتوه‌ته به‌ر، وه هه‌مان شێوه، ئیدی به‌مجۆره، هیچ که‌س وهدهرناخرێت. جیاوازیه‌کی گه‌وره نییه له‌نێوان ناسنامه‌ی ئاسایی و فره ڕۆڵی. ئه‌و کێشه‌ی من لێره‌دا ده‌یبینم ئه‌وه‌یه هیچ شتێک له بنه‌ڕه‌ته‌وه نه‌هاتوه دژ بهکهپیتالیزم. به‌ڵام له‌مه خراپتر ئه‌وه‌یه که چ جۆره سیاسه‌تی راستکراوه هه‌وڵده‌دا بۆ لێبورده‌یی و شتی له‌م بابه‌ته، له‌بنه‌ڕه‌تدا نه‌ک هه‌ر له‌ململانێدا نییه له‌گه‌ڵ ویستی جیهانی که‌پیتالیزمی مۆدێرن ، به‌ڵکو ته‌واو به‌باشی له‌گه‌ڵی ئه‌گونجێت . ئه‌وه‌ی من بیری لێده‌که‌مه‌وه ئه‌وه‌یه که که‌پیتالیزم له ئه‌مڕۆدا بره‌و ئه‌دات به جیاوازیه‌کان . مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت خۆشباوه‌ره ده‌رووناسه پۆسهتیڤهکانیش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که پێمان بڵین هه‌نووکه خودیه‌تی له‌ڕوی فره خودیه‌وه، ناسنامه‌ی وه‌ستاو، ئه‌و خوده‌ی که هه‌رده‌م خۆی دائههێنێتهوه ، وه هه‌روه‌ها. له‌راستیدا من کێشه‌ی گه‌وره‌م هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه وێنه‌کێشانی دوژمن وه‌ک جۆرێک له خود-ناسینه‌وه و راوه‌ستاو و به‌هێز که ئه‌م ناسنامه فره‌ییانه و خوده خۆداهینانهکان ده‌بێت پێچه‌وانه بێت. من پێموایه ئا ئه‌مه کێشه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه ، من هه‌رگیز سه‌رسام نیم به‌م جۆره له کێشه. بڕوام وایه که ئائه‌مه لۆژیکێکی دیاریکراوه ، به‌جۆرێ ته‌واوی چوارچێوه‌ی که‌پیتالیزمی ئه‌مڕۆی نه‌خشاندوه. که‌پیتالیزم، له‌پێناو خۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت کاری خۆی بکات له ژینگه‌ی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سره‌فگه‌رادا ، دینامیکیه‌تی شێتانه‌ی بازاڕ ، چیدی ناکرێ و پێوستیش ناکات له‌گه‌ڵ بابه‌تی ته‌قلیدی باوکسالارید ته‌با بێت. به‌ڵکو پێوستی به بابه‌تێکه که هه‌رده‌م خۆی دابهێنێته‌وه، ئیدی هه‌رچی بێت گرنگ نییه، گرنگ خۆبهرههمهێنانهوهیه به‌لای که‌پیتالیزمه‌وه.
3- خواردنی سروشتی (ئۆرگانیک) ، سه‌رده‌می-نوێ، رۆحگه‌رایی، هه‌روه‌ها ئۆتۆمۆبیلی مۆدێل نوێ
بلیڤهر : باشه، که‌واته تۆ پێت وایه ئه‌و جموجوڵانه‌ی به‌نێوی ئه‌نتی گلۆبالیزه‌یشن هه‌ڵگری پرسی راست و دروست نین، وه هه‌روه‌ها ئه‌شی ئه‌مه‌ش زۆر ترسناک بێت. من ده‌زانم تۆ چی ده‌ڵێت. ئه‌مه ئه‌وه‌م بیرده‌خاته‌وه کاتێ که تۆ نمونه‌ی خواردنی ته‌ندروستت هێنایه‌وه له بازاڕدا . چۆن خواردنی ئۆرگاینک (به سروشتی ڕواندن ) بکڕین ، وادیاره که نییه‌ت پاکی بێت، ئایا ئه‌گونجێت ئه‌مه ببێته شتێکی خراپ ، ئه‌کرێت بۆمان روونبکه‌یته‌وه که ئه‌مه چۆنه ؟
سالڤۆی ژیژک: هه‌نووکه ، هه‌تابێت به‌شێوازیکی یه‌کلاکه‌ره‌وه بازاڕی تایبه‌ت و ته‌رخانکراو زۆر ده‌بێت، ئیتر له‌م روانگه‌وه، من بڕوام وایه که زۆر خۆش ئه‌بێت که بزانین که ئاراسته‌کان وه‌ک له بنه‌ڕه‌ته‌وه مانای پێشڕه‌وی و رهخنهگرانهبوون جارێکی تر ئهگونجێنرێنهوه رێکده‌خرێنه‌وه بۆ مه‌رامی زۆر خه‌رجکردن . خۆراکی ژینگه‌یی ( ناکیمییای) ، خۆراکی ئۆرگانیک ، به‌رهه‌می سه‌وز ، هتد.، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته یه‌کێک له گومه‌زی و ڕووگهکانی بازاڕ. با که‌سێک وه‌رگرین که خواردنی ئۆرگاینک ده‌کڕێت : ئه‌و خواردنه ئۆرگانیکهکه ناکڕێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی وه‌ک که‌سێکی ته‌ندروست بژی، به‌ڵکو هه‌تا هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆی پیشان بدات بۆ سروشت. هه‌روه‌ک هه‌ڵوێستێکی ئایدیۆلۆژی بکڕێت. ڕاست وه‌ک ئه‌وه وایه که کاوبۆیه‌کی دروستکراو له‌پاشماوه بهرههمیهکان ده‌کڕی، ئیدی تۆ له‌به‌ر خاتری خودی پانتۆڵه‌که نایکڕی به‌ڵکو تۆ ئه‌ته‌وێت له‌وڕێگه‌وه ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆت پیشان بده‌یت. ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه تۆ له‌به‌رخاتری به‌رهه‌مه‌که خۆی نایکڕێت به‌ڵکو له‌به‌ر پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆت ، یا ئایدیۆلۆژی ، شته‌که ده‌کڕی و وه هه‌روه‌ها.
بلیڤهر : ئایا ئه‌مه‌ی تۆ ده‌یڵێت ئه‌و مۆدیله نوێیه له ‘بودیزمی ڕۆژئاوایی’ ده‌گرێته‌وه وه‌ک سه‌رده‌مێکی نوێی فه‌لسه‌فی که به‌رهه‌م هاتبێت که بتوانرێت بیکڕی له که‌پیتالیزمدا ( هه‌ڵبه‌ت بودیزمی ڕاسته‌قینه هه‌رگیز ناکرێت و نابێت له‌ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات به‌دیار بکه‌وێت)؟
سالڤۆی ژیژک: به‌ڵی، ئه‌زانی بۆچی ؟ چونکه له ڕێنمایه سه‌ره‌تایه‌کانی بودیست ئه‌وه‌یه که خودی به‌رده‌وام نییه، بابه‌تی به‌رده‌وام نییه، ته‌نها رووداوه ئیدی به‌مشێوه‌یه. له‌ڕێگه‌یه‌کی زۆر سه‌یره‌وه به‌گونجاوی ئاوێنه‌ی ئه‌م دیدوبۆچونهیه که به‌رهه‌مه‌کان خۆیان گرنگ نین ، به‌ڵکو گرنگیه‌که له‌و ئازادیهدایه که تۆ چۆن به‌رهه‌مه‌که ده‌کڕی و وه‌هه‌ره‌وه‌ها له دیدوبۆچونهی که چیتر بازاڕ نابێت تیشک بخاته‌سه‌ر به‌رهه‌م. ئیتر نابێت سه‌یری ئه‌وه‌بکرێت ئاخۆ ئه‌م ئۆتۆمۆبیله چ جۆره کواله‌تی و باشه‌یه‌کی تیایه له‌مجۆره قسانه، نه‌خێر به‌ڵکو تۆ چی ده‌که‌یت له ئۆتۆمۆبیلکه و بۆ چی به‌کاریده‌هێنی ؟ ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌وه‌ندی پێان بکرێت و بۆیان سه‌ربگرێت که ئه‌زمونه‌کانی تۆ بفرۆشن، بۆ نمونه تۆ چی ده‌توانی بکه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌م ئۆتۆمۆبیله‌دا ، نه‌ک خودی ئۆتۆمۆبیله‌که وه‌ک به‌رهه‌مێک. به‌ڵگه‌ی روونوئاشکرا له‌مڕوه‌وه چهمکو تیگه‌یشتنی هه‌نوکه‌یی ئابورییه ، که زۆر به‌سانای تۆ هه‌ڵده‌سنگێنێت و دهتنرخێنێ به نرخێک که وه‌ک هێزێکی کڕیار بیت بۆ کڕینی خودی ژیانی خۆت. وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ چه‌نده ده‌هێنیت ، لهوپێودانگهوه که هه‌مووی ئه‌وه‌ی خه‌رجی ده‌که‌یت بۆ کڕینه‌وه‌ی ژیانی خۆت وه‌ک جۆرێک له چۆنایه‌تی ژیان. تۆ چه‌نده بۆت بکرێت خه‌رج ده‌که‌یت لای دکتۆر، بۆ خۆجوانکردن، بۆ به‌رزبونه‌وه و ڕاهێنانی رۆحی ، بۆ میوزک، وه ئابه‌م شێوه‌یه. ئه‌وه‌ی ده‌یکڕی جۆرێکه له وێنه و پراکتیکی خودی ژیانی خۆت. واته هێزی بازاڕی تۆ چییه و کامه‌یه ، وه‌ک کڕیارێکی ژیانی خۆت له‌م باره‌وه؟
بلیڤهر : باشه، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر، کاتێ ڕۆژئاوایه‌کان تێگه‌یشتنی بودایی ده‌کڕن ، ئیدی وا ده‌که‌ن له‌خۆیان که ببنه کڕیارێکی زۆر له‌بارو گونجاو له سیستمی که‌پیتالیزمی هاوچه‌رخدا. له‌ڕاستیدا شتێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره و خهمباریشه له‌یه‌ک کاتدا. له‌میانی گه‌ڕانیاندا بۆ رۆحگهرای و خواوه‌ند ، که‌چی ده‌بنه کڕیارێکی له‌بار له بازاڕه‌کاندا . ئه‌مه راست وه‌ک چیرۆکه خه‌یاڵیه‌کان وایه.
4- ترسناکی رۆحگه‌رایی رۆژهه‌ڵات له رۆژئاوادا و هه‌روه‌ها شۆڕشی سانت پۆڵسی مه‌سیحی ، ئه‌مانه هه‌مووی له دیدی که‌سێکی بێباوه‌ڕه‌وه
بلیڤهر: ئایا تۆ بڕوات به خوا هه‌یه؟
سالڤۆی ژیژک: نه‌خێر، من که‌سێکی ته‌واو بێ باوه‌ڕم.
بلیڤهر: کتیبهکی تۆ ده‌رباره‌ی سانت پۆڵس به ناوی ‘ بووکهشوشهکهو و قه‌زه‌م’ ، له‌ڕاستیدا ، مه‌سیحیه‌تی سانت پۆڵس به‌رزڕاده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شیوازه رۆحیه‌کانی تره‌وه. نمونه‌ی رێبازی جینۆتیزم، قۆناغی نوێ- رۆحگهری، هتد، باشه بۆ ئه‌بێت که‌سێکی بێ‌بڕوا به‌رگری له کرستیانیهتی بکات؟
سالڤۆی ژیژک: ئه‌مڕۆ ، رۆح و رۆحگه‌رایی بووته شتێکی مۆدێل و لاسایکردنه‌وه. یان هه‌ندێ لێبورده‌یی رۆحی بتپه‌رستی ،له‌سه‌ر بنه‌مای مێینه‌یی، ڕیبازی یهکگیریی دژی ته‌وژمی پیاوسالاری لۆژیکی ئیمپریالی رۆژئاوایی، وه هه‌ر له‌ناو ترادیسۆنی رۆژئاوایدا، هه‌ندی جۆر‌و شێوازی په‌یدابوونه‌وه‌ی جودیزم (ئاینی جوله‌که) هه‌یه که رێز له ئه‌وانی دیکه بگرێت، هتد. وه یاخود ده‌بێت تۆ کریستیانیه‌تی خۆت بکه‌یت به‌ڵام به‌مه‌رجی یه‌ک دوو شت ده‌بێ بکه‌یت له‌پێشدا که رێگه‌یان پێدراوه. یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که ئه‌و ترادیسۆنه سهرکوتکراوهی له مێژینه‌ی هه‌ڵگرانی کتێبی ئینجیل یاخود گروپه سۆفیه سه‌ره‌تایه‌کان که تیایدا ماوه‌ی نێوانی ناههژموونی/باوکسالاری وه ده‌ر ده‌که‌وێت. یا ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سڵی عیسا که‌دژی سانت پۆڵسه. بۆچوونه‌که ئه‌مه‌یه که سانت پۆڵس له‌راستیدا خراپ بووه، ئه‌و کریستیانه‌تی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵاتێکی پیاوسالاری ، به‌ڵام عیسا خۆی شتێکی جیاواز بوو. ئه‌وه‌ی من پێمخۆشه ، بینینی هێزی رزگاریخوازی بهدهزگایکراوی کریستیانه‌تی ، بێگومان مه‌به‌ستم ده‌وڵه‌تی ئاینی نییه ، به‌ڵکو مه‌به‌ستم چرکه‌ساتی سانت پۆڵسه. که من چه‌ند شتێکم لێ ههڵکڕانوه . بیروبۆچوون له‌مه‌ڕ ئینجیل، یان مژده، که به‌ته‌واوه‌تی لۆجیکی جیاوازه له رزگاری،ئازادی، یه‌کسانی . هه‌ر بۆنمونه : له دابونه‌ریتی بت په‌رستیدا ، نایه‌کسانی به مانای ناڕه‌زای دێت بۆ فه‌رمانی سروشتی. له ئاینی هیندۆیزمی کۆندا ، ته‌نانه‌ت لای ئه‌فلاتۆنیش یه‌کسانی وا پێناسه کراوه به‌واتای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ناسرێته‌وه به چه‌مکی فاشستی ، هه‌ریه‌ک له شوێنی خۆیدا یاسایه‌کی یه‌کسانی هه‌بێ. ئیدی پیاو ببێته خێرخواز‌و بژێوی په‌یداکه‌ر باوک بۆ خێزان، ژنان کاری خۆیان بکه‌ن و ئاگایان له خێزان بێت، کرێکار کاری خۆی بکات و ئیتر ئابه‌م شێوه‌یه. هه‌موکه‌س له وه‌زیفه‌و پێگه‌ی خۆیه‌وه، ئه‌وکات نایه‌کسانی ده‌بێته شتێکی ته‌ڵه‌زگه کاتێ یه‌کێک له هۆکاره‌کان ویستی بێته مه‌یدانه‌وه، بۆ نمونه ، له‌به‌ری ئه‌وه‌ی به ڕێگایه‌کی باوک‌و دایکانه‌وه بێت ئاگای له کۆمه‌ڵ و دانیشتوان بێت، که‌چی پادشا هه‌ر بیر له هێزو ده‌سه‌ڵاتی بکاته‌وه که چۆن خراب به‌کاریبهێنێت. وه هه‌ڵبه‌ت دواتریش له‌ڕێگه‌یه‌کی توندوتیژیه‌وه هتد.
به‌ڵام ئه‌و نامه‌یه‌ی ئینجیل ناردی جۆریکه له خۆپه‌ڕاندنه‌وه‌ی رادیکالی له ئایدیای هاوسه‌نگی سروشتی؛ بۆچونی ئینجیل و هه‌ندێ له‌هه‌ڵه‌کانی ئه‌وه‌یه که ئازادی سفره. ئیمه له خاڵی سفره‌وه ده‌ستپێده‌که‌ین ، که به‌لای که‌مه‌وه ئه‌وخاڵه‌یه که له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌کسانی رادیکالیه. سه‌یرکه بزانه سانت پڵس چی نووسیوه و چ جۆره ده‌سته‌واژه‌یه‌کی به‌کارهێناوه، که یه‌هودی و مه‌سیحیه، کۆتای هینانی کات، جیاوازیه‌کان ههڵپهسێرراون. له‌ڕاستیدا جیهانیکی ته‌واو جیاوازه که بونیادی فه‌رمی ئه‌وه‌یه که شۆڕشی رادیکاڵی بکات. هه‌تا له یۆنانی کۆندا ، ئه‌مه نا‌بینیت- ئه‌وه بۆچوونه‌ی که گوایا جیهان ئه‌کرێت سه‌ربه‌ره‌و خوار بکرێته‌وه، به‌مانای ئێمه به‌شێوازیکی هه‌رگیز دانه‌بڕاو نهبهسراوینهتهوه به زنجیره‌کانی ڕابردومانهوه. ئه‌شێ ڕابردوو بسڕرێته‌وه، وه ده‌کرێت ئێمه له خاڵی سفره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین و هه‌روه‌ها یه‌کسانیه‌کی رادیکاڵ فه‌راهه‌م بهێنین، خۆی ئه‌مه‌یه لۆژیکی سه‌ربه‌ستی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه من هه‌ر جۆره موغازهلهیهکی ئه‌وه‌ی پێده‌وترێت قۆناغی نوێ رۆحگه‌رایی به ترسناک ده‌زانم. زۆر چاکه دیوی تری چێرۆکه‌که بزانین ، به‌لای که‌مه‌وه، کاتێ قسه له‌سه‌ر بودیزم ده‌که‌ین و هه‌موو ئه‌و جۆره له رۆحگه‌رایی. داوای لێبوردن ده‌که‌م ، نازیه‌ت هه‌موو ئه‌مانه‌ی کرد. به‌لای هیتله‌ره‌وه باگڤاد گیتا کتێبێکی پیرۆز بووه ؛ هه‌موو ده‌م ئه‌م کتێبه‌ی له گیرفانیدا هه‌ڵگرتبوو. له نازیه‌تی ئه‌ڵمانیادا سێ په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی تبتی هه‌بوون و هه‌روه‌ها پێنج په‌یمانگاش بۆ لێکۆڵینه‌وه له چه‌ند گروپێکی بودیزم.
بلیڤهر : له‌ڕاستیدا ئه‌مه خاڵیکی سه‌رنج راکێشه، من که‌سێکی ئایننی نیم هه‌رگیز، به‌ڵام کاتێ که قسه دێته سه‌ر ئاین من هه‌موو کات بێ متمانه‌ی خۆمم ده‌رباره‌ی قۆناغی نوێی رۆحگه‌رایی نیشان داوه.
سالڤۆی ژیژک: من له‌گه‌ڵتام، با لانی که‌مه‌وه روونیکهینهوه که کوێی رۆژئاوا مهفتونه له رۆحگه‌رایی رۆژهه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه. به‌دڵنیایه‌وه بانگه‌وازی من بۆ که‌لتوری کۆنی کرستیانه‌تی ، من زۆر به روونی باسمکردوه که ئه‌و که‌لتورو توراسه ئه‌مڕۆ زیندوو نیه چ له کاسۆلیک و یان هه‌ر جۆره که‌نیسه‌یه‌کی تر. ئالێره‌دایه که من که‌سێکی ستالینی خراپه‌کارم : واته که‌نیسه‌کان یا ده‌بێت بڕوخێنرێن یاخود بکرێنه خانوو ئه‌نتیکه و مۆزه‌خانه بۆ فلیمه ترسناکه‌کان (به‌پێکه‌نینه‌وه). نه‌خێر، نه‌خێر،هه‌رگیز وانییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جۆرێک له لۆژیکی ئازادی رادیکالی له‌وێدا ده‌ته‌قێته‌وه. وه هه‌روه‌ها هه‌موو جموجوڵه ئازادیخوازه ره‌سه‌نه‌کان له‌وێدا وه‌ستاون. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت دانبنرێت به‌م راستیه‌دا، خاڵه‌که ئه‌وه نییه که ئێمه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ که‌نیسه، بۆ هێنانه‌وه‌ی کریستیانه‌تی ، به‌ڵکو بۆ زیندوکردنه‌وه‌ی ئه‌وجۆره له لۆژیکی شۆڕشگێڕانه. من ده‌ڵێم ئه‌وه هه‌واڵێکی خۆشه که ئینجیل واتای : تۆ ده‌توانی بیکهیهت، ئیدی مه‌ترسیه‌که بگره به‌ر و ئه‌نجامی بده.
5-ته‌ماهیبوون له‌گه‌ڵ فلیمی خه‌یاڵی و لەتەک بکوژدا
بلیڤهر: ئیدی تۆ کێشه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو کرستیانه‌تی هه‌یه واته ئایدیۆلۆژیای به‌دامه‌زراوه‌کردنی ئاین ؟
سالڤۆی ژیژک: ئه‌مه ئایدیۆلۆژیا نییه.به‌لای منه‌وه ئایدیۆلۆژیا چه‌مکێکی تایبه‌تیه . ئایدیۆلۆژیا، له ڕوانگه‌ی مارکسیزمی کلاسیکیه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندێکی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیمه ئه‌وڕۆ وه‌ریده‌گرین وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی ئایدیۆلۆژی. پرۆژه‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی رادیکاڵانه ، ئه‌مه ئایدۆلۆژیا نییه له‌خۆیدا. ئه‌شێ زۆرترین وابه‌سته‌بوون، نه‌رمی هه‌ڵسوکه‌وت ببێته ئایدیۆلۆژیا. ئایدیۆلۆژیا جۆرێک له ئه‌زموونی تایبه‌ته له جیهاندا و ئه‌و جیگایه‌ی تۆ تیایدا، بۆ ئه‌وه‌ی بیخینه چوارچێوه‌یه‌کی ستانداری چه‌مکه‌وه، هه‌تا بتوانێ خزمه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات بکات ..هتد. من لەسەر ئەوە پێدادەگرم کە کەمترین پێوستی گرنگی خۆراکی بونیادنانی هەر ئایدۆلۆژیایەک ئەوەیە کە خۆی بەدوور بگرێت لە ئایدیۆلۆژیای دیکەوە، هەتا ئەویدی خەتابار بکات کە ئه‌و ئایدیۆلۆژیایە. هەموو ئایدیۆلۆژیایەک ئەمە دەکات ، هەر بۆیە ئەمڕۆ خراپترین ئایدیۆلۆژیا ئەوەیە کە خۆی بە پاش(پۆست)ئایدیۆلۆژیا ناوزەد دەکات. وا پیشان دەدەن کە ئەوان داوای چوونە ناوەوەی سەردەم و قۆناغێکی نوێ دەکەن ، دانوستانەکان، ویستی فرەیی، چیدی باوی بانگەشەی پرۆژەی ئایدیۆلۆژیا گەورەکان نەماوە.
بلیڤەر : کەواتە تەنانەت پاش ئایدیۆلۆژیاکانیش هەر ئایدیۆلۆژین؟
سالڤۆی ژیژک: بەلای منەوە ، ئایدیۆلۆژیا تەنها کاتێ پێناسە دەکرێت کە چۆن چۆنی هاوکاری دەکات لە ئەزموونی ماناداری جیهانی تۆدا، وە هەروەها جێگا و پێگەی تۆ لە ناو کۆمەڵگەدا، پەیوەندیدارە بە گرژیە سەرەتایەکان و دوژمنایەتی کردنی رێساکانی کۆمەڵگە. هەر بۆیە بۆ من هیچ ئاکارێک نییە ناوی ئایدیۆلۆژیای پێشوەخت بێت. تۆ ئەتوانیت کەسێکی تا سەر ئێسقان ماتریالست بیت، پێت وابێت کە گەشەی ئابوریی هەموو شتێک دیاریدەکات و بنەمای هەموو شتێکە، ئیدی تۆ بەڕاستی ئایدیۆلۆژیت. تۆ ئەکرێت کەسێکی توندڕەوی ئاینی چاخە کۆنەکان بیت ، ئیتر تۆ بە جۆرێک لە جۆرەکان لە دەرەوەی ئیادیۆلۆژیا نیت. ئەشێ پێگەی تۆ زۆر بەچاکی بە داتا بخوێنرێتەوە واته زانستی بی، کەچی لەگەڵ ئەمەشدا ئەکرێت مەبەستەکەت ئایدیۆلۆژی بێت. بۆ نمونە من لێرەدا پێم خۆشە نمونەیەکی جوانی لاکان بهێنمەوە. وای دانێ کە تۆ کەسێکی هاوسەرداری و بەشێوازێکی مەترسیدار تۆ خانەگومانی و غیرە ئەکەیت ، وا بیر ئەکەیتەوە کە ژنەکەت لەگەڵ پیاوانی دەوروبەرت دەخەوێ . باشە با وا دابنێین کە تۆ زۆر ڕاستیت و ئەویش خیانەتت لێدەکات. سەیرکە لاکان هێشتا پێیوایە کە خانەگومانیەکەی تۆ نەخۆشیە. ئەگەرچی هەمووشت راست بێت هەر ئەمە نەخۆشیە، چونکە ئەوەی وا دەکات ئەمە نەخۆشی بێت پەیوەندی نییە بە راستی و درۆیی شتەکەوە ، بەڵکو پەیوەندی هەیە بەوەی کە تۆ بۆ ئەوەندە لەوپێناوەدا خەرج دەکەیت؟ هەمان شتی نازیەکان و جولەکەکانە . پرسیارەکە ئەوە نییە کە ئەوان تایبەتمەندی خراپیان دابوو لە جولەکەکان، بەڵکو خاڵەکە ئەوەیە بۆچی نازیەکان هاتن جولەکەیان خستە ناو پرۆژە ئایدیۆلۆژیەکەیانەوە ؟ زۆر ڕوونە بۆچی : پرۆژەکەیان ئەوە بوو کە کەپیتالیزمیان دەویست بەبێ پرۆژەی تاکگەریی ، بەبێ گرژی، کە کەپیتالیزم ئەتوانێ بە شێوەیەکی سیحرئاسا پارێزگاری بکات لەوەی پێی دەوترا ماوەی هاوبەش، هەستی جڤاتی خۆرسک وە شتی لەم بابەتە. ئیتر بۆ ئەوەی ئەم شتە دەست بخەن، تۆ دێت جێگای سەرچاوەکانی ئەهریمەن و شەڕەنگێزی دەکیتەوە نەک لە خودی کەپیتالیزمدا بەڵکو لەناو هەندێ بێگانەدا.
بلیڤەر: ئیدی هیچ دەربازبونێک نییە لە ئایدیۆلۆژی ؟ ئێمە هەردەم بەشداری تیادا دەکەین؟
سالڤۆی ژیژک: من ئەکرێت بڵیم هەمموجار ئەمە جۆریک لە ویست و داوامان بۆ دەهینێت کە هەردەم لێره‌دا ئاماده‌یه. وەک ئەوەی ئەگەر من بەگشتی بدوێم بۆ نمونە دەربارەی دیاردەی ڕیاڵەتی تیڤی ، ئەو وانەی لێ وەردەگرین زیاتر ئاڵۆزە، چونکە مەفتوون بوونەکە لەوێدایە کە هەندێ پەرچە کرداری شاراوە خۆی حەشارداوە. لەراستیدا هەر ئەوە نییە کە ئێمە سەرنجی دیمەنێکی خێرا دەدەین کە کەسەکان شتی راستی دەکەن. بەڵکو قسەکە ئەوەیە کە ئێمە دەزانین کە ئەوان دەزانن وێنە دەگیرێن و کارەکانیان تۆمار دەکرێت. لەراستیدا ڕیالەتی تیڤی راستەقینە ئەوەیە کە کامێراکە بەشاراوەی دانراوە لە شوێنێکدا و وێنەیان دەگرێت ئەوان نازانن کە سەیر دەکرین دواتر.
بلیڤەر : ئایا ئەوە هەبووە پێشتر؟
سالڤۆی ژیژک : من نازانم ئایا ئەوان ئەتوانن بگەنە ئەو ئاستەی کە وەک بەرهەمهێنانی فیلمی کوشتنی راستەقینە نەک دروستکراو. من پێم وایە کە شێوازی ناسینەوەی ئیمە بۆ جۆری فیلمی خەیاڵی ، لەگەڵ کوشتندا، ئەوە هەرگیز ناسینەوەی نیە، نەخێر: هۆشیاریەکە راست نییە بەڵکو جۆرێکە لە تەماهی بوون. هەتا ئەگەرچی کاتێ بۆی دەگرێن و لەمجۆرانە. چونکە وابزانە کە تۆ سەیری فیلمیکی چیرۆکی به‌دواداچوونی رووداوی کوشتن دەکەیت ، کە کەسێک تەقەی لیکراوە کوژراوە. ئەگەر تۆ بۆ ئەوەی لەوێت کە بزانی بەڕاستی ئەو کوژراوە مانای وایە تۆ سەیرکردنەکەت لێتێکچوو لەکاتی سەیرکردنەکەدا بۆ چیرۆکەکە. کاتی خۆی فیلمیکی پۆڵۆنی هەبوو لە ناوەڕاستی شەستەکاندا ، دیمەنێکی مێژووی دەربارەی فیرعەونیک کە کاتێ ئەسپێک دەکەنە قوربانی. هەروەها چۆنیەتی کوشتنی کاتێ کە ڕمەکان دەهاوێژن بۆ ئەسپەکە ، وە چۆن خوێنەکەی دەبینیت دەچۆڕێ. بەڕوونی دیار بوو کە ئەوان بەراستی ئەسپەکەیان کوشت . لەوێدا خاڵێکی دراماتیکی بوو ، خەڵکی لە پۆڵەندا ناڕەزایان دەربڕی ، خەڵکی لە وڵاتانی رۆژئاوا نەیان ویست فیلمەکە ببینین. ئیتر ئەزانی تۆ چەندە تەماهی بوون دوبارە دەبێتەوە لە فیلم‌دا.
بلیڤەر : ئێمە زیاتر تەماهی بووین لەگەڵ فیلمی خەیاڵیدا؟
سالڤۆی ژیژک: ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە؛ کێشەکە لە رۆڵ بینینە. من بڕوام وایە لێرەدا تەنها ئەنجامگیرێک هەیە ، دەربارەی زنجیرە ریالەتیە تیڤیەکان ، کە ئێمە خەڵکانێک دەبینین کە رۆڵی خۆیان دەبیننین. وە هەروەها دەرئەنجامیک کە من ئەمە دەڵیم ئەمە ئەوەنییە کە دروستکراو بێت، بەڵکو ئەوەیە کە لەمیانی هەموو رۆژیکی ژیاندا یە، ئێمە رۆڵی تیا دەبینین، لەو سۆنگەوە کە ئێمە هەریەک جۆرێک لە وێنەی نمونەیمان داناوە بۆ خۆمان وە ئیمە دەوری ئەو کەسە دەگێڕین.
سەرچاوە:The Believer,Vol2, No7
http://www.believermag.com/contributors/?read=dilworth,+dianna
*ئەم بابەتە لە ژمارە 2ی گۆڤاری کۆنسێپت بڵاوبوەتەوە.