
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چیرۆكنووس:– ئه‌رسه‌لان تۆفیق
ئه‌وه‌نده‌ی چیرۆكی كوردی له ژێر كاریگه‌رییه ده‌ره‌كیه‌كاندا باڵه مه‌له‌ی كردووه ئه‌وه‌نده نه‌یتوانیوه بمانگه‌یه‌نێته كه‌ناره‌كانی ئارامی و رزگار بوون له خنكان
سازدانی:هێمن عوسمان عه‌بدوڵڵا
ئه‌رسه‌لان تۆفیق له‌بواری چیرۆك نوسیندا ئه‌زمونی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌یه‌و ژماره‌یه‌ك چیرۆكی له رۆژنامه‌و گۆڤاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستاندا بڵاو كردۆته‌وه و له چه‌ندین ڤیستیڤاڵی ناوچه‌یدا پله‌ی جۆراوجۆری به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ندێك له چیرۆكه‌كانی كراونه‌ته بیرۆكه‌ی شانۆگه‌ری و ته‌نها یه‌ك چیرۆكی به‌ناوی(كیژۆڵه‌یه‌ك له نێوان دوو پیره پیاوی شه‌ست ساڵدا) كراوه‌ته كورته فیلم و وا بڕیاره له ڤیستیڤاڵێكدا نمایش بكرێت.
بۆ یه‌كه‌مجار له چیرۆكی كوردیدا توانیویه‌تی ستایلێكی تایبه‌ت به‌خۆی دابهێنێ كه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه واقیعیه‌كانی كوردستان بوو به ناوی “چیرۆكه‌كانی دادگا” و تا ئێستاش زیاتر له 60 دانه‌یان بڵاوكراونه‌ته‌وه.
شتێكی ئاساییه نوسه‌ر ده‌كه‌وێته ژێركاریگه‌ری نوسه‌ری دیكه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوای ئه‌زمونی ماوه‌یه‌كی درێژ نه‌یتوانی له‌و كاریگه‌رییه بێته ده‌ره‌وه، تا چه‌ند كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تێكستی ده‌بێت، یاخود تا چه‌ند ئه‌گاته پله‌ی خۆدۆزینه‌وه.؟
ئه‌رسه‌لان تۆفیق: به‌و پێیه‌ی كه زانایانی كۆمه‌ڵناسی ده‌ڵێن مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه، ناكرێت هیچ كه‌سێك لافی ئه‌وه لێبدات كه له‌ژێر كاریگه‌ری (ئه‌و) یان(ئه‌وان)ی تردا نه‌بێت. نوسه‌ریش یه‌كه‌مجار له چاولێگه‌ری و له ژێر كاریگه‌ری و سێبه‌ری ئه‌و یان ئه‌وانی تردا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و دوای ئه‌زمونی تایبه‌تی و مێژویه‌كی كه‌م تا زۆر له‌سه‌ر پێی خۆی راده‌وه‌ستێت و ده‌بێته خاوه‌نی خودی خۆی و ده‌ق و تێكسته‌كانی له دۆخی موتوربهكردنهوه ده‌گوازێته‌وه بۆ دۆخی باڵگرتن و جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات به جۆرێك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر شكڵ و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵێت و فۆرمێكی تایبه‌تی به خۆی ده‌به‌خشێت و تا ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی كه ئه‌گه‌ر ناویش له‌سه‌ر تێكسته‌كه نه‌بێت ره‌خنه‌گران و ئه‌وانه‌ی كه بابه‌تێكی تریان خوێندوه‌ته‌وه بیناسنهوهو بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نی خۆی.
ئه‌مه‌ی من ده‌یڵێم ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ئه‌ده‌به كه ده‌بێژێت(ئه‌ده‌ب گه‌مه كردنه له‌گه‌ڵ وشه‌كان)، هه‌ر بۆیه نوسه‌ر به شێوه‌یه‌ك ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ وشه‌كان نه‌رم ده‌كات كه جیاوازه له‌وانی تر، ئه‌وه‌ی ئێمه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین كه‌مینه‌یه‌كی زۆر كه‌من و ده‌كرێت بڵێین ته‌نها ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه (ئه‌فڕاندن- ابداع) ده‌كه‌ن. و له هه‌ر سه‌رده‌م و له‌هه‌ر پانتاییه‌كی جوگرافیدا ژماره‌كان ئه‌وه‌نده كه‌من كه له‌نێو ئه‌وانی تردا به زه‌قی دیارن و یه‌كێكیش له سیفاته‌كانی ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه‌یه له(شوێنكات- زمكان)ی خۆیدا هه‌میشه دژایه‌تی كراون و به جۆرێك له جۆره‌كان تۆمه‌تباركراون و به لاده‌ر و تێكدهرو جۆره‌ها ناوناتۆره له‌كه‌دار كراون، به‌ڵام دواجار نه‌وه‌كانی داهاتوو هاتون و شایه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ داون كه ئه‌وكه‌سانه داهێنه‌رن و له‌كات و ساتی خۆیاندا بههاوتوانای ئه‌وان ده‌رك نه‌كراوه… ئه‌وه ئه‌وانی خوێنه‌ر و رهخنهگربوون كه نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست ده‌ركی داهێنه‌ران بكه‌ن نه‌ك كه‌موكورتی و دهستكۆتایی داهێنه‌ران.
با لێره‌وه بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌و بڵێم:
ئه‌وه‌ی كهناتوانیت (ستایل- شێواز)ێكی تایبه‌ت به خۆی په‌یڕه‌و بكات و بۆ هه‌تا هه‌تایه له ژێر كه‌پرو ساباتی ئه‌وانی تردا ده‌یگوزه‌رێنێ و پێشمان ده‌ڵێت من داهێنه‌رو ئهفڕِێنهرو چی و چیم… ئه‌وه بێگومان هه‌رزو به‌دیار ده‌كه‌ون و ده‌سته‌كه‌یان كه‌شف ده‌بێت، ئه‌وانه‌شیان كه هه‌ر زۆر روو قایم و نادهربایسن، دێن و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌مان بۆ ده‌گوازنه‌وه كه (بهخهڵهفاویی) واده‌زانن ده‌ستی خه‌ڵكی تری پێناگات، ئیتر یان له ژێر ئیلهام و سایه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌وانی تردا كار ده‌كات یان ده‌قی ته‌رجه‌مه‌كراوی ئه‌وانی تر ده‌بێت كه ئه‌مه‌یان عهیبهیهكه بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌كۆڵی خاوه‌نه‌كه‌ی نابێته‌وه. نمونه‌ی زۆریشمان له مێژوی كۆن و نوێی ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌یه و لێره‌دا ناتوانین بچینه نێو ئه‌و مه‌ودایه‌وه چونكه ئامانجی ئه‌م كاره‌ی ئێسته‌ی ئێمه نیه.
ئایا ده‌كرێت چیرۆك پێشبینی هه‌ندێك ده‌رئه‌نجامی زانستی یان مرۆیی بكات؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا پێمخۆشه به دوو ئاراسته قسه بكه‌م:
له ئاراسته‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌ی كه ڕویداوه‌و چیرۆكنوس ته‌نها ئه‌ركی گێڕانه‌وه‌یه، به‌ڵام خۆ ئێمه ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه گێڕانه‌وه‌كان شێوه‌و شكڵ و ناوه‌رۆكی جۆراو جۆریان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له نێو چیرۆكیشدا (كه یه‌كێكه له ژانره ئه‌ده‌بیه‌كان) شێوازی زۆرمان هه‌یه‌و له (مایكرۆ چیرۆك)ه‌وه بگره تاده‌گاته(رۆمان)، له‌سه‌رده‌مه كۆنه‌كانیشدا حیكایه‌ته‌كانی به‌ر ئاگردان و نوسینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌فسانه زۆر زه‌وه‌نده‌كان هه‌ر به گێڕانه‌وه تۆماركراوه… ئه‌م ئاراسته‌یه ئیشی گێڕانه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری و فه‌نتازییه و جیاوازه له گێڕانه‌وه‌كانی تر كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ری راهاتوون.
هه‌رچی ئاراسته‌ی دووه‌میشه له‌ئه‌نجامی قوڵبونه‌وه‌و شۆڕبونه‌وه به‌نێو بابه‌تێكی دیاریكراوی هه‌ڵبژێرراوی نوسه‌ردا كاره‌كانی ده‌كات و دواجار ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌نده پێشبینیه‌كان راست و ره‌وانن و چه‌نده‌ش وا ده‌رناچێت، چونكه خودی پێشبینیه‌كان قابیلی ئه‌وه‌ن كه هه‌ندێكیان راست بن و هه‌ندێكیشیان راست ده‌رنه‌چن… زۆریشن ئه‌وانه‌ی كه پێشبینیان كردووه‌و ده‌قاوده‌قیش وه‌ك خۆیان هاتونه‌ته دی و هه‌ندێكی تریشیان به پێچه‌وانه‌وه.. ده‌كرێت چیرۆكنوسیش به‌شێك بن له‌و پێشبینیكارانهو ده‌ر ئه‌نجامه‌كانیش هه‌ر به‌شێك بن له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌وان. ئیتر ئه‌و پێشبینیانه مرۆیی بن یان زانستی هه‌رچه‌نده من تێبینیم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێزتان بابه‌ته زانستیه‌كان و مرۆییهكانتان په‌رت كردووه‌و به جیاواز پرسیارتان له‌باره‌وه كردووه.
پێتوایه كورد كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی باشی هه‌یه وه‌ك”ئه‌فسانه‌ی كوردی، روداوه‌كانی مێژوی كورد…و هتد” له لایه‌ن چیرۆكنوس و رۆمان نوسهكانهوه به‌كار نه‌هێنراون؟
ئه‌رسه‌لان توفیق: هه‌رچه‌نده مێژوی چیرۆكی كوردی وه‌كو ساڵ مێژویه‌كی دوور ودرێژه، به‌ڵام له روی پراكتیزهوه نه‌توانراوه به‌ئه‌ندازه‌ی باڵای ئه‌و مێژووه به‌رهه‌ممان هه‌بێت، ئاخر ئه‌وه‌نده‌ی چیرۆكی كوردی له ژێر كاریگه‌رییه ده‌ره‌كیه‌كاندا باڵهمهلهی كردووه ئه‌وه‌نده نه‌یتوانیوه بمانگه‌یه‌نێته كه‌ناره‌كانی ئارامی و رزگار بوون له خنكان، ئه‌وه‌نده خه‌ریكی راكردن بووه به‌دوای لاسایی كردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و زمانه‌كانی تر، نیو ئه‌وه‌نده سه‌ریری خۆی و پێگه‌ی خۆی خۆی و پێداویستیه‌كانی خۆی نه‌كردووه، من پێموایه كه چیرۆكی كوردی “به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا” گه‌وره‌ترین كه‌ره‌سته‌ی له‌به‌رده‌ستدابووه به‌ڵام به‌داخه‌وه كاره‌سات و روداوه جۆراوجۆره‌كان كه‌مترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر فه‌زای چیرۆك جێهێڵاوه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌مان شت به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ژانرێكی تری ئه‌ده‌بی وه‌ك (شیعر) ئه‌وا بێگومان فه‌زای چیرۆك له به‌راوردی شیعردا ده‌چێته ریزی نه‌بوان. هه‌ر بۆ نمونه له نێو كاره‌ساتی “ئه‌نفال” و “هه‌ڵه‌بجه”و” پاكتاوی ره‌گه‌زی” و هه‌موو بابه‌ته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و مرۆییانه‌ی كهبهسهرمان هاتووه ده‌كرێت ته‌نها یه‌ك گرته ببێته‌مایه‌ی چیرۆك یان هه‌ر ژانرێكی تری ئه‌ده‌بی تا بهڕۆمانیش ده‌گات، وه هه‌موو ئه‌وانه كه‌ره‌سته‌ی زۆر باشن به‌ڵام به داخه‌وه شتێكی ئه‌وتۆمان بۆ نه‌كردوون، من بۆ خۆم له‌و بابه‌تانه ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌كم بینیوه.
ئیتر با هه‌موو ئه‌و چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییانه بوه‌ستن كه دوور نیه له‌چه‌ند ساڵێكی تردا به ته‌واوه‌تی له نێو بچن، ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كه ئه‌فسانه‌كان به‌شێكن له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش ئه‌فسانه‌ی نه‌بوو بێگومان یه‌كێك له پایه‌كانی نه‌ته‌وه بوونی له‌نگ ده‌بێت. به‌داخه‌وه عه‌قڵیه‌تی ئێمه وایه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و بواره‌شدا كاربكات به چاوێكی تر و به دیدێكی تره‌وه نه‌ك له به‌رهه‌مه‌كه‌ی بگره له خۆیشی ده‌ڕوانین.. كه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه به‌بڕوای من پێداچوونه‌وه‌ی پێویسته.
له‌ئێستادا هه‌موو كه‌س له دوای نوسینی تێكستێك (چیرۆك)، پێ ی ده‌ڵێن چیرۆكنوس، پێت وایه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گرمان هه‌بێت ئه‌وا هه‌مووكه‌سێك ناتوانێت به‌ساده‌یی ببێت به چیرۆكنوس …ئایا تاچه‌ند پێویستمان به ڕهخنهگرههیه تا چیرۆكنوسی راسته‌قینه و جددی له‌و كه‌سانه جیابكه‌ینه‌وه كه‌وه‌ك حه‌زێك و نه‌زیاتر پیشه‌كه‌یان گرتووه؟
ئه‌رسه‌لان تۆفیق : مه‌رج نیه هه‌ركه‌س به‌رهه‌می زۆر بوو ئیتر ببێته چیرۆكنوس و هه‌ركه‌سیش كه‌م به‌رهه‌م بوو ئیتر چیرۆكنوس نه‌بێت، ژماره مه‌رج نیه، به‌ڵكو مه‌رج ته‌نها جێكردنه‌وه‌و دیاریكردنی پێگه‌ی خۆیه‌تی له نێو فه‌زای ژانرێكی ئه‌ده‌بیدا، راسته ره‌خنه‌گر یه‌كێكه له‌و فلته‌رانه‌ی كه ده‌بێت هه‌موو ده‌قێكی پێدا تێپه‌ڕبكات و حه‌قیشه هه‌موو ده‌قێك بدرێت له ته‌ته‌ڵه‌و بێژی ره‌خنه‌گران، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاتێك ره‌خنه‌گران به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌سان ده‌بێت له ده‌رگای كێی تر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پشێوی و فه‌وزایه‌ی ئێستا تێكه‌وتوین ده‌ربازمان ببێت؟ دیاریشه مه‌به‌ستم ئه‌و ره‌خنه‌گرانه نیه كه بنه‌مای كاركردنیان له‌سه‌ر هاوڕێیه‌تی و ناسین و راسپاردنه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ره‌خنه‌گری جیدی و پرۆفیشناڵه.
وه‌ك هه‌موانیش ده‌زانن ره‌خنه‌كردن به‌مانای له‌ناوبردن و تهفروتوناو حه‌یابردنی ده‌ق یان نوسه‌ر نیه، به‌ڵكو دیاریكردنی هه‌موو لایه‌نه باش و خراپه‌كان و جوان وناشیرینهكانی دهقێكهو ئامانجی سه‌ره‌كیش په‌ره‌پێدانی توانای نوسه‌ر و گه‌شكردنه‌وه‌ی لایهنهباشهكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی لایه‌نه خراپه‌كانی ئه‌و ده‌قه‌یه، ده‌مێكیشه گوتراوه كه جیاوازی زۆر هه‌یه له نێوان(چه‌قۆی قه‌ساب)و (نه‌شته‌ری پزیشك)دا، چونكه چه‌قۆی قه‌ساب بۆ پارچه‌پارچه‌كردن و داهێنانی جه‌سته‌ی بهردهستهكهیهو نه‌شته‌ری پزیشكه‌كانیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان و بڕینی پارچه زیادهكانه، كه‌واته لێره‌وه ئێمه ده‌توانین باس له‌وه بكه‌ین ره‌خنه‌گرانی ئێمه له چ پێڕێكی ئه‌و دوو ده‌سته‌یه‌ن و ئه‌و كاره‌شیان ده‌یه‌ن ده‌چێته نێو ریزبه‌ندی كام خانه‌یان؟ ئه‌وه‌یان ئێوه حه‌كه‌م بن.
له چیرۆكدا ئه‌گه‌ر بێت و خه‌یاڵ وه‌زیفه‌ی خۆی نه‌بێـت، ئایا چاوه‌ڕوانی داهێنانی لێده‌كرێت، یان گه‌ر رونتر پرسیاره‌كه بكه‌ین: ئه‌گه‌ر بێت و زمانی ئه‌فسانه‌و ئهندێشهگهرایی له نێودهقدا ئه‌ركی خۆی نه‌بێنێت ئه‌و تێكسته نابێته كۆمه‌ڵه رسته‌یه‌ك كه بنچینه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وڕێنهكاری؟
ئه‌رسه‌لان تۆفیق : خه‌یاڵ یه‌كێكه له ره‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی چیرۆك به‌ڵام هه‌موو شتێك نیه، نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین كه له دونیای خه‌یاڵدا هه‌موو شته‌كان جوانتر و ڕه‌نگاڵه‌یی تر ده‌رده‌كه‌ون. ره‌نگه‌كان، ده‌نگه‌كان، مامه‌ڵه‌و خۆشه‌ویستی رق لێبونهوهكان، هه‌ر له‌نێو دنیای خه‌یاڵدا جوانتر‌و به‌رجه‌سته‌ترن… هه‌ر بۆیه یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی دونیای چیرۆك، دابڕینی ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێته هۆی له‌نگ بوون و ده‌ركه‌وتنی كه‌موكورتی و دواتر له بواری چیرۆك ده‌رده‌چێت و له‌وانه‌یه ناویكی تری لێبنرێت نه‌ك
“چیرۆك” هه‌رچی ناوێكیش بێت گرنگ نیه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه له نێو حه‌وشی چیرۆكدا جێگه‌یه‌كمان نیه ناوی غیاب و ئاماده‌نه‌بوونی خه‌یاڵ بێت.
بیرمان نه‌چێت، (وڕێنه) جۆرێكه له چیرۆك و ته‌نانه‌ت ده‌چێته نێو چیرۆكه سه‌رده‌میه‌كان و له‌و بواره‌شدا من بۆخۆم ئهزمونێكم هه‌یه، وڕێنه به مانا خراپ و ناباشهكان واته نه‌چونه‌وه سه‌ریه‌كی بابهتهكان و تێنه‌گه‌یشتن له‌كۆی ئه‌و په‌ره‌گرافانه‌ی له لایه‌ن نوسه‌ره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن، به‌ڵام وڕێنه ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی هونه‌ری به‌كارهێنرا و هه‌ندێك جوانكاری تێداكرا بێگومان ده‌بێته یه‌كێك له كه‌ره‌سته زۆر باشه‌كانی چیرۆك…
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین و چاوێك به چیرۆكی ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكان بگێڕین و دواتریش دوای راپه‌رین و هه‌روه‌ها دوای ئه‌م ده‌ساڵه‌ی ڕابردوو ده‌بینی گۆڕانكاری له ئه‌ده‌بی كوردیدا كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌و ده‌لاله‌تی نوێ هاتۆته كایه‌وه له فه‌زای چیرۆكدا، ئایا به‌ڕای تۆ ئه‌م بارگۆڕانه ده‌رئه‌نجامی گۆڕانی كۆمه‌ڵگه‌یه، یان گۆڕانكاری ئه‌ده‌بیه و په‌یوه‌ندی به گۆڕانی كۆمه‌ڵگه‌وه نیه؟ یاخود په‌یوه‌ندیداره به به هه‌ردوو فاكتهرهكهوه؟
ئه‌رسه‌لان تۆفیق: ئه‌ده‌ب به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نێو خولگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌كاندا ده‌سوڕێته‌وه‌و به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌و ناتوانین له فه‌زا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی داببڕین و له‌نێو كاریگهرییهكانیشدا رۆڵی به‌رچاوی خۆی هه‌یه‌و ده‌شتوانین له‌و بواره‌شدا ئاماژه به‌هه‌مو ئه‌و شۆڕشانه بده‌ین كه له ڕێگه‌ی ژانرێكی ئه‌ده‌بیه‌وه بهرپاكراوهو دیارترینیشیان شۆڕشی فه‌ره‌نسییه كه به‌شێكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی به‌و شیعره حهماسیانهوه هه‌بوه كه شاعیره شۆڕشگێره‌كان ئاراسته‌ی شه‌قامی خرۆشاوی دژ به پادشاییان كردوه‌و دواتر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌یان تۆماركرد‌و شۆڕشی كوردیش دیاره تا كوێ له ژێر كاریگه‌ری شیعره حه‌ماسیه‌كانی سه‌رده‌می شاخدا بووه، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌رده‌مانێك له‌ژێر ركێفی داگیركه‌راندا بوون ژانره ئه‌ده‌بیه‌كانیان كردۆته سه‌كۆیه‌كی به‌رفراوانی روو به‌ڕوو بونه‌وه‌و موقاوه‌مه‌ت، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌ده‌ب كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌و له هه‌رشتێكی تر كاریگه‌ریه‌كه‌ی زۆرتره. سه‌رده‌مه‌كانی پێش راپه‌ڕین جۆره ئه‌ده‌بێك كاری پێده‌كرا كه له‌گه‌ڵ دوای راپه‌ڕین گه‌لێك جیاوازییان هه‌بوو، كه من پێم وایه سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌كه‌وێته ژێركاریگه‌ری ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بیش له كاریگه‌ری سیاسه‌ت و سیاسیه‌كان له هیچ سه‌رده‌مانێكدا به‌ده‌ر نابێت.
به دیوێكی تریشدا ده‌كرێت بڵێین كه‌هه‌ندێك جاران ئه‌ده‌ب توانیویه‌تی رێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌خۆی بگرێت و كاریگه‌ری ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دابنێت و پێناسه‌ی چه‌مكه‌كان سه‌رله‌نوێ دابڕژێتهوهو رۆحێكی تر بكاته‌وه به‌به‌ری هاوڵاتیاندا… مه‌گه‌ر تا هه‌نوكه‌ش ئه‌وانه‌ی كه شیعره‌كانی سه‌رده‌می شاخ و لایلایهكانی حه‌مه جه‌زای ره‌حمه‌تی گوێ لێبوبێت بیری چوه‌ته‌وه؟ مه‌گه‌ر شیعره حه‌ماسیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له خه‌یاڵی ئه‌و نه‌وه‌یه ده‌رده‌چێت كه رۆژێك له رۆژان چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بینیبێت؟
هه‌ر بۆیه به بڕوای من كاریگه‌ریه‌كه دوو سه‌ره‌و كارلهیهك كردنه‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا ده‌كرێت له‌شوێنێك بۆ یه‌كێكی تر و له كاتێكه‌وه یۆ یه‌كێكی تر رێژه‌كه‌شیان زیاد و كه‌م بكات.
نوسین له تاراوگه ده‌توانێت به جۆرێك له جۆره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب و زمان و فه‌رهه‌نگی ئه‌و نیشتیمانه مهنفیهی ئه‌و نوسه‌ره تیایدا نامۆیه، ده‌توانێت داهێنانێكی نوێ بكات و بارگاوی نه‌بێت به‌و فه‌رهه‌نگه‌ی ئه‌و نوسه‌ره‌ی تێدا ده‌ژی، واته شته‌كانی ئهوێمانپێنهفرۆشێتهوه،به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌وڵێك بێت بۆ داهێنان بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی خۆی؟ یاخود ئه‌مه ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك چیرۆكنوسێك كه هه‌نوكه له تاراوگه ژیان ناگوزهرێنی؟
ئه‌رسه‌لان تۆفیق: نامۆبوون و ژیانی تاراوگه ئه‌زمونێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌بواری ئه‌ده‌بیدا كار ده‌كه‌ن تا هه‌ستی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌و سۆزی هاوڕێ و هاوسۆزه‌كانی بكاته بیانویه‌ك و له‌و ڕێگه‌یه‌وه خۆی خاڵی بكاته‌وه‌و ڕه‌نگی خه‌یاڵ و ژیانی غوربه‌تی خۆی بنه‌خشێنێت، ده‌كرێت غوربه‌ت و نامۆبون ببنه پێشه‌نگی داهێنانه‌كان و پیاچونه‌وه‌ی هه‌موو چه‌مك و پێناسه باوه‌كان بێت و به جۆرێكی تر و له گۆشه نیگایه‌كی تره‌وه له هه‌مویان بڕوانێت و بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ش پێناسه‌یه‌كی تر و مانایه‌كی تریان پێببه‌خشێت، مه‌سه‌له‌ی غوربه‌ت و دابڕان ده‌مێكه ئه‌دیبان و ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌و بواره‌ی سه‌رقاڵكردووه‌و ته‌نانه‌ت عاریف و خودا ناسانیشی مۆڵداوه‌و له‌نێو چه‌مكه‌كانی(هه‌جر و وه‌صل) دا قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه، ئه‌وه‌تا حه‌زره‌تی مه‌حوی مه‌زن ده‌فه‌رموێت(تێده‌گا هه‌ركه‌س بكا فه‌همی رموزی مه‌عنه‌وی- هه‌جر و وه‌صڵه نار و جهننهی ئایه‌تی لایستوی).
له ڕاستیدا من پێم وایه ئه‌م دیارده‌یه ناكرێت گشتگیر بكرێت و وه‌ك پێوه‌رێكی گشتی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه هه‌ندێك جاران غوربه‌ت و دابڕان بڕست له خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌بڕێت و هه‌ناسه‌ی ده‌چنێت و هیچی پێوهناهێڵێت و هه‌ندێك جارانیش پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته. خۆشمان ده‌زانین له‌وانه‌یه یه‌ك ڕوداو بۆ چه‌ند كه‌سێك نه‌بێته هۆی ده‌ربڕینی یه‌ك جۆره په‌رچه‌كردار.
من بۆخۆم له غوربه‌تدا ده‌ستم به‌كاره‌كانم كردوه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌و ستایله له ئه‌وه‌ڵه‌وه تا ئێستاش به نوسینه‌كانمه‌وه دیاره‌و نایشی شارمه‌وه كه هه‌ستی خۆشه‌ویستی نیشتیمانی ئه‌وه‌نده پێچهشتووم كه هیچ جۆره گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كارییه‌كی هاونیشتیمانیهكانم ناكاته ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌م بیر بباته‌وه، چونكه من ئه‌زمونی دابڕانم كرد‌و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له خوا ده‌پاڕامه‌وه شه‌وێك نیشتیمانه‌كه‌م بێنێته خه‌وم و رۆحم ئاسوده بكات. به‌ڵام خودا ئه‌و دوعایه‌شی لێ قبوڵ نه‌كردم، ئیتر نازانم بۆ ئه‌وه بوو كه هه‌میشه ئاتاجی بم یان ئه‌وه‌بوو كه بمكاته كه‌سێكی نیشتیمان په‌روه‌ر؟ هه‌ركامێكیشیان بێت من هه‌ر سوپاسی خوا ده‌كه‌م.