كێشه‌ی كه‌مینه ره‌گه‌زی و ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
خوێنه‌رێكی به‌رێز ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد پرسیارێكی ئاراستهكردوم كه من لێره‌دا به كورتی وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه.
ئه‌و ده‌پرسێت ( تاوه‌كو ئێستا هه‌ڵوێستێكی بنیاتنه‌رو ئیجابی ده‌رباره‌ی مافه‌كانی كه‌مینه ره‌گه‌زی وئاینی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نه‌خراوه‌ته روو، له‌دوای هه‌ردوو جه‌نگه جیهانیهكهشهوهوه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه دراوه ئه‌م كێشانه له‌چوارچێوه‌ی (ته‌نها یه‌ك نیشتیمان) و (ته‌نها یه‌ك گه‌ل)دا له‌قاڵب بدرێت كه‌دواتر هه‌موو ئه‌مانه له‌كۆتایدا هیچ خزمه‌تێك به‌خودی كێشه‌كه ناكات، به‌بڕوای تۆ بۆچی ئه‌م (خۆدورگرتن) و (حه‌ساسیه‌ت)ه له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كه‌مینه‌كاندا هه‌یه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا).
كێشه‌ی كه‌مینه نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینی و ره‌گه‌زییه‌كان كێشه‌یه‌كی تازه نیه‌و تایبه‌ت نیه ته‌نها به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو ئه‌م كێشه‌یه به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه وه‌ك چه‌كێك وابوه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه كه‌وه‌ك هه‌موو چه‌كه‌كانی دیكه بۆ پاراستنی رژێمه‌كانیان و ئیستغلالكردنی توێژه زه‌حمه‌تكێشه‌كان به‌كاریان هێناوه.
ئه‌گه‌ر بێت مێژووی ئه‌وروپای ده‌ره‌به‌گایه‌تی بخه‌ینه روو زۆرێك له‌و دیارده‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی وئاینی و رهگهزییانهمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت.باسه‌كه‌مان زۆر درێژتر ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت به‌رده‌وام بین له‌هێنانه‌وه‌ی نمونه، به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند روداوێكی كه‌می به‌ناوبانگ ده‌هێنینه‌وه بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانمان.
دانانی دادگاكانی ته‌فتیش دژ به‌موسڵمان و یه‌هودییه‌كانی ئه‌نده‌لوس، شه‌ڕی كاسۆلیكه‌كان دژ بهپرۆستانتهكان و قه‌سابخانه‌كانی دژ به جوله‌كه لهروسیای قه‌یسه‌ری، له‌عیراقیش ئه‌و قه‌سابخانانه‌ی كه دژ به ئاسوری و یه‌زیدییه‌كان له‌سییه‌كانی سه‌ده‌ی پێشودا ئه‌نجامدراو دواتریش تاڵانكردنی جوله‌كه‌كان دوای روخانی حكومه‌ته‌كه‌ی ره‌شید عالی گه‌یلانی له‌به‌غدا.
سه‌رمایه‌داری ئیستعماری له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سیاسه‌تی سه‌ركوتكردنی كه‌مینه‌كانی كرده سیاسه‌تێكی ره‌سمی و به‌سیاسه‌تی لێكترازان ناونرا، بۆنمونه به‌ریتانیا له‌هیندستان چه‌ندین روودوای له‌نێوان موسوڵمانه‌كان وهیندۆسهكاندا دروستكرد، وه‌كاتێكیش سه‌رمایه‌داری گه‌شته قۆناغی ئیمپریالی سیاسه‌تی لێكترازان هه‌موو جیهانی داگیركراوی گرته‌وه،په‌یماننامه‌ی سایكس ییكۆ نمونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه، چونكه كاتێك وڵاتانی ئیمپریالی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست واته موسته‌عمه‌ره عوسمانیه‌كانیان دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دابه‌شكرد گرنگترین كاریان ئه‌وه‌بوو كه له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مینه ئاینی و ره‌گه‌زی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكرد.
به‌شی كورده‌كانیش به‌شێكی گه‌وره‌یه له‌م بواره‌دا. چونكه كێشه‌ی كورده‌كان له‌هه‌موو كێشه‌كانی دیكه جیاوازتره، كورده‌كان له‌زه‌وییه‌كی به‌رفراواندا نیشته‌جێن كه له‌رووی جوگرافییه‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون و ده‌كرا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان بۆ دروستبكرێت كه هه‌موو كورده‌كان له‌خۆبگرێت نه‌وه‌ك به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا دابه‌شبكرێن و له‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا ببنه كه‌مینه.
دابه‌شكردنی زه‌وییه كورده‌كان بۆ چوار به‌ش له‌لایه‌ن وڵاته ئیمپریالییهكانهوه كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان دابه‌شكرد به‌مه‌به‌ست بوه.
ئه‌م دابه‌شكردنه ده‌ستكرده به‌ئامانجی دروستكردنی ململانی كورده‌كان بوه دژ به‌نه‌مانی ئه‌و جیاكارییه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و چواردهوڵهتهوه دژ به‌كورده‌كان پیاده‌ده‌كرێت .
خهباتكردنیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند مافێكی كه‌م دژ به‌و ده‌وڵه‌تانه به‌تایبه‌تی خه‌باتی كورده‌كانی عیراق بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان هاوكاته له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها قوربانی و كاره‌سات و شۆرش و راپه‌ریندا.
ئه‌م دابه‌شكارییه‌ی كه دژ بهكهمینهكان كراوه هه‌ر به‌ته‌نها كورده‌كانی نه‌گرتۆته‌وه بۆ نمونه به‌شی باشوری عه‌ره‌بی ئێران كه بهئههواز ده‌ناسرێت لكاندوه به ئێرانه‌وه‌و به‌مجۆره عه‌ره‌ب له‌ئێراندا كه‌مینه‌ن و خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن كه زۆرینه لێی داگیركردون.
ته‌نانه‌ت دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌میش كاتێك كه زۆربه‌ی موسته‌عمه‌ره‌كان راسته‌وخۆ سه‌ربه‌خۆی خۆیان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالی وه‌رگرت چه‌ندین مه‌رجیان له‌سه‌ر دانرا كه بوبه هۆی ململانێی به‌رده‌وام له‌نێوان كه‌مینه‌كان و زۆرینه ده‌ستكرده‌كاندا، گه‌وره‌ترین نمونه‌ش بۆ ئه‌مه هیندستانه، له‌وكاته‌وه‌ی كه ئه‌م وڵاته سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرتوه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌مه‌وه دابه‌شكرا بۆ هه‌ردوو وڵاتی هیندستان و پاكستان، ده‌سه‌ڵاتیش له ناوچه‌ی كشمیر دابه‌شكرا بۆ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی هیندستان و پاكستان، ئه‌وه‌تا زیاتر له شه‌ست ساڵه كشمیرییه‌كان خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
سیاسه‌تی لێكترازان به‌رده‌وام ده‌بێت مادام وڵاته ئیمپریالییه‌كان له‌جیهاندا له‌رووی سه‌ربازی و سیاسی و ئابوری و راگه‌یاندنه‌وه باڵاده‌ستن.هه‌روه‌ها كێشه‌ی كه‌مینه‌كان و خه‌باتی به‌رده‌وامیان بۆ به‌ده‌ستێهنانی مافه‌كانیان به‌یه‌كسانی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت مادام وڵاته ئیمپریالیهكان له‌و وڵاتانه‌دا باڵاده‌ستبن، تاكه چاره‌سه‌ریش ئازادبونی ئه‌و وڵاتانه‌و به‌دیهێنانی سیسته‌مێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆیه له‌و وڵاته‌دا.
كێشه‌ی كه‌مینه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه به‌كێشه‌ی كۆمه‌ڵگاوه و ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت چاره‌سه‌رناكرێت.
كێشه‌ی كوردیش به‌هه‌مان شێوه ده‌توانرێت له‌ژێر سایه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراتی ویهكسانخوازیدا چاره‌سه‌ربكرێت.
Hemnm1979@yahoo.com
* له ژماره 7گۆڤاری كۆچ دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: سایتی (الحوار المتدمن)