 
	من هاتم تۆ لەوێ نەبووی
Closed							
	
						
						
					
زۆر گەڕام بە کۆڵانەکانی تەنیاییدا!
زۆر چاوم گێڕا بەژوورەکانی ماڵەکەتدا،
تۆ لەوێ نەبووی…
دەمویست ئەدرەسەکەی خۆمت بدەمێ
دەمویست وەڵامی پرسیارەکەت بدەمهوه
ئێوە ماڵتان لەکوێیە ئازیز؟
ماڵتان کهوتۆته نزیک وێستگهی دڵی تۆراو؟ 
یان لەنزیک بازاڕی سێوو پرتەقاڵ؟
ئەی بۆ جێگەیەکت بۆ نەکەمەوە لەناو ڕۆح، یان گلێنەی چاو؟
Rega_svensson@yahoo.com
ریگا رووف
 ١٣/٢/٢٠١٢

 
			 
			 
			