
له‌نزیك ڕووباری ئاڕنۆ … دڵشاد عەبدوڵڵآ
به‌دیواره خه‌مگینه‌كه‌ی ناسیمه‌وه : ماڵی دانتی – یه .
به‌كه‌لوپه‌له‌كانی ،
به‌بۆنی خشته‌كانی ،
به جله قه‌دكراوه‌كانییه‌وه دیار بوو ، ماوه‌یه‌كی كه‌م لێره ژیاوه
دواتر ،
ماڵی ڕاسته‌قینه‌ی گواستۆنه‌وه بۆ ده‌ربه‌ده‌ریی وكۆمیدیا .
فلۆره‌نسه كه‌شتییه‌كه له‌ئه‌زه‌له‌وه به‌سه‌ر پشتی ( ئاڕنۆ )وه
نه كه‌شتی ڕزیوه نه‌پشتی ئه‌ڕنۆ شكاوه .
فلۆره‌نسه ژنێكه له‌باوه‌شی ئه‌ڤین بۆته به‌رد
له‌سه‌ر ئه‌و به‌رده دانراوه بناخه‌ی كڵێساكانی
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به‌دوای بێچووه‌كانییه‌وه‌یه ، خڕ نابنه‌وه ژێر هه‌یوانی .
ئه‌وه تۆی ، براده‌ری هه‌موو ته‌مه‌نم ، تۆی دانتی ؟
ئه‌وه‌تۆی مه‌شخه‌ڵی ئیمانی شیعرم ، ئه‌وه تۆی ؟
ئه‌وه تۆی به‌كه‌وای سووره‌وه له‌پێش له‌شكری زمانی
ئه‌وه‌تۆی گه‌مییه‌وانی مه‌علانی به‌هه‌شت ودۆزه‌خی
ئه‌و به‌له‌مه به‌ردینه ڕاده‌ده‌ی به‌ره‌و كوێ ؟
مه‌نجه‌نیق داخرا له‌كه‌نار ئه‌ڕنۆ
به‌و ئاگره نه‌سووتا ، ئه‌و گۆشت وئێسقانه
ئه‌و خه‌نینه‌وه‌و گریانه
ئیمانم به‌وشه هێنا له‌سه‌ر ده‌ستی ،
ئیمانم هێنا لای دانتی .
هێشتا له‌هه‌ڕه‌تی لاویدابوو كه‌له‌شاری خوا په‌ڕیه‌وه
هێشتا نه‌گه‌یشتبوو به‌بیاتریس له‌جۆگه‌ی شیردا دۆزیه‌وه
پونگی خولیا شین بوو له‌ده‌وری جۆگه‌دا.
شانه‌یه‌كی هه‌نگوینم دۆزیه‌وه له‌قه‌دی كێ‌و
ئه‌و كێوه‌م ناونا كۆمیدیا
ئه‌وشانه‌یه‌ش بیاتریس
به‌خواستی خۆم به‌دۆزه‌خدا سووڕامه‌وه
به‌زه‌ییم هاته‌وه به‌گوناهكاران
به‌لاده‌ر وتاوانكاران
به‌خواستی خۆم مامه‌وه‌لایان
عه‌زابی هه‌موویانم دی
په‌شیمانی هه‌موویانم دی
له‌دڵه‌وه تێر گریام بۆیان.
هه‌رچی هه‌بووله‌مه‌زموورو مۆسیقا ژه‌ندم له‌بۆیان.
هێزی ئازادی هه‌رته‌نیا ناخ پاك ناكاته‌وه
دێته‌خوار تا دوورترین ده‌مار.
گه‌را داده‌نێ له‌بن چی په‌لكی خه‌فه‌ته،
له‌سه‌ركام چڵی ته‌نیایه
كه‌ئاسۆی پشكوتنی لێ گیرایه.
به‌زیندوویی نه‌سووتا دانتی به‌حوكمی كڵێسا
به‌عه‌زابی خۆی گڕی گرت
له‌بۆته‌ی شۆڕشدا.
له‌ماڵی دانتی-دا
غه‌ریبی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كان له‌وێ بوو
جاویدانی هه‌موو شاعیره‌كان له‌وێ بوو.
جه‌ڕه‌ی فرمێسكی كه‌تیره به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه
هه‌ر له‌سافۆوه هه‌تا هی فه‌روغ
روحی بیاتریس باوه‌شێنی ده‌كردن.
له‌هه‌موو گڵێنه شینه‌كاندا ره‌نگێكی بیاتریس هه‌یه
له‌هه‌موو گۆنه به‌فرینه‌كاندا سپیاتییه‌كی بیاتریس هه‌یه
گه‌نده‌مووی نێوان دوومه‌مكیش ئه‌ندێشه‌یان
شیله‌ی سه‌ر لێویش تامونه‌شئه‌یان
كه‌مێكی هی خۆیانه ئه‌وه‌ی تر هی بیاتریس.
فلۆره‌نسه له‌سه‌ر پشت راكشاوه
ده‌ستێك سه‌روقژی دادێنێ
به‌مووی سه‌رپه‌نجه‌ی ناسیمه‌وه: دانتییه.
چۆن ببمه‌ده‌مارێك له‌و ده‌سته؟
چۆن ببمه شه‌ماڵێك له‌و ده‌شته؟
یارمه‌تیم بده ئه‌ی شیعر! یارمه‌تیم بده
به‌پێ خاوسی ئه‌و پیره كه‌وتۆته كێوان ،
یارمه‌تیم بده
ببم
به پێڵاوی.
فلۆره‌نسه 2011