
په‌روه‌رده و فێربون له نێوان به‌رداشی كابینه‌كانی حوكمه‌تدا
سێكته‌ری په‌روه‌رده و فێربوون یه‌كێكه له كه‌رته ئاڵۆزه‌كان كه چه‌نده ئاڵۆزه هێنده گرنگه و ئێستا و ئاینده‌ی هه‌ر تاكێك له په‌روه‌رده‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه واتا گه‌ر مرۆڤێك ئێستای په‌روه‌رده‌ی باش بووه ئه‌وه كاریگه‌ری ئیجابی له‌سه‌ر ئاینده‌ی ده‌بێت وه پێچه‌وانه‌كه‌یشی راسته ، كه‌واته په‌روه‌رده له ئه‌مڕۆدا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له ژیانی تاك و كۆمه‌ڵدا هه‌یه و نه‌خشی ده‌بێت بۆ مرۆڤه‌كان به درێژای ژیان .
له كوردستاندا له رابردوودا په‌روه‌رده له گرفتی جۆراوجۆردا ده‌ژیا و ئه‌مه‌یش وای كرد كه لێره و له‌وێ باس له گۆڕان له سیسته‌می په‌روه‌رده بكرێت ئه‌مه‌یش وای كرد كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ساڵی 2007 دا له كۆنگره‌یه‌كدا گۆڕانكاری له هه‌ندێك له بواری په‌روه‌رده‌دا كرد كه زیاتر گۆڕانه‌كان روكه‌ش بوون له‌وه‌ی كه گۆڕانه‌كان بنه‌ڕه‌تی بن له‌وه‌ی كه گۆڕان له ژینگه‌ی په‌روه‌رده و بینا و ئه‌قڵیه‌تی مامۆستا و ته‌نانه‌ت خوێندكار و به‌خێوكه‌رانیان بكرایه نه‌ك به بڕیار و به گشتاندنی بڕیاره‌كان له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بدرێت ، گرفتێكی تری ئه‌م گۆڕانه ئه‌وه بوو كه نه‌خرایه راپرسیه‌وه واتا به‌و شێوه‌یه‌ی كه بخرێته به‌رده‌می خوێندكاران و رای گشتی یان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه قسه و باسی زۆرتری له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌مه‌یش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێستای ئه‌م گۆڕانكاریانه روبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیانه بێته‌وه هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه تا كوێستان .
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی گۆڕانكاری له سیسته‌می په‌روه‌رده و فێربوون چ له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و چ له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه كه كه‌وتونه‌ته به‌ر ره‌حمه‌تی به‌رداشی كابینه‌كانی حوكمه‌تی هه‌رێم بۆ نمونه له كابینه‌ی پێنجه‌م بڕیار له‌و گۆڕانكاریانه درا به تایبه‌ت له ساڵی 2007 دا به‌ڵام بینیمان به هاتنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له كابینه‌ی شه‌ش زۆر بڕیار و بڕگه گۆڕا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆیان ناوی لێ ده‌نێن هه‌موار كردن چونكه بڕیارێك یان پرۆژه‌یه‌ك كه ده‌رده‌چێت پێویسته جێ به‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له روانگه‌ی ئه‌و كاته‌وه تۆ بڕیار له باشی یان خراپی بده‌یت نه‌ك به ساڵێك تۆ هه‌مواری بكه‌یته‌وه ، به راستی په‌روه‌رده و فێربون له كوردستان كه‌وتوته به‌رداشی كابینه‌كانه‌وه واتا وه‌زیرێك كه دێت بڕیاری پێش خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ( هه‌مواری ده‌كات ) .
له دوو كابینه‌ی پێشوودا بینمان گۆڕتكاریه‌كان له بواری په‌روه‌رده و فێربون له هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار وه‌زیره یه‌كێتیه‌كان كردیان به‌ڵام به هاتنی وه‌زیره پارتیه‌كان هه‌مواریان كردوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌یش وای لێ هاتووه كه ئه‌م بڕیار ده‌دات و ئه‌و ره‌تی ده‌كاته‌وه و ره‌نگه به هاتنی كابینه‌ی حه‌وته‌م هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بێته‌وه ئیتر به پاشه‌كشه بۆ دواوه یان هه‌نگاو نان بۆ پێشه‌وه ، له راستیدا ئه‌م واقیعه ئه‌وه ده‌خوازێت كه ده‌زگایه‌كی نیشتمانی په‌روه‌رده‌یی له كوردستان بۆ چاودێری كردن و بڕیار دان له گۆڕانكاری له بواری په‌روه‌رده و فێربوون دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كابینه و وه‌زاره‌تێك كه دێن به ئاره‌زووی خۆیان بڕیار ده‌رنه‌كه‌ن یان ره‌تی بكه‌نه‌وه و ئه‌و ئه‌ركه به ئه‌وان بسپێردێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له زۆرێك له وڵاته‌كان به تایبه‌ت كه له سوید هه‌یه و ئه‌م ده‌زگایه چاو‌دێر و بڕیارده‌ره له‌و بواره‌دا و پێویسته ئه‌م ده‌زگا نیشتمانیه دوور له ده‌ستی حزب و میزاجی شه‌خسی بێت وه كه‌سانی پسپۆڕ له جیهانی و كوردستان كاری تێدا بكه‌ن به‌مه‌یش ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌موو ساڵێك دووباره ده‌بێته‌وه یان كه‌م ده‌بێته‌وه یان نامێنێ و ئیتر له‌و گرفته‌یش رزگار ده‌بین كه بوترێت خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستی له پشته و به هۆی نزیك بونه‌وه‌ی 17ی شوباته‌وه ئه‌و ره‌وشه دروست ده‌كرێن .
لێره‌دا پێویسته له‌م كاته‌دا هه‌ر یه‌كه له لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مان و یه‌كێتی مامۆستایان و رێكخراوه خوێندكاری و قوتابیه‌كان چاودێری ئه‌م ئاریشه بكه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی بده‌ن به شێوه‌یه‌ك له سودی هه‌موان بشكێته‌وه به تایبه‌ت قوتابیان چونكه ئه‌وان هێزی دوا رۆژی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ن و پێویسته لێره به‌دواوه بیر له دروست كردنی ئه‌و ده‌زگا نیشتمانیه بكرێته‌وه و هاوكات له هێنانی هه‌ر به‌رنامه و پرۆژه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بیر له ئالیه‌تی جێ به‌جێ كردن و زه‌مینه‌سازی بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ له به‌رچاو گرتنی ژینگه و ئاستی په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كان بۆ ئه‌و كاره هه‌روه‌ها چی تر په‌روه‌رده و فێربوون له به‌رداشی گۆڕانكاری له كابینه‌كانی حوكمه‌تدا نه‌بێته قۆچی قوربانی له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر وه‌زیرێك كۆمه‌ڵێك گۆرَانكاری بكات و ئه‌وی تر پشت گوێ بخات یان ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك پرۆژه و به‌رنامه و بڕیار كه‌ڵه‌كه بكات و دواتر به خراپ بشكێته‌وه .
سه‌باح عه‌لی جاف / گه‌رمیان
Sabahali83@yahoo.com