بازنه‌ی ئیسلامی سیاسی بچوكه شوێنی هه‌مووان نابێته‌وه
ئه‌گه‌رچی ئاین وسیاسه‌ت مێژوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌م و ده‌ست پێكی ئاینی كریستیان ، هه‌ردوو چه‌مك وه‌ك دوڕێگه‌ی جیاواز ڕه‌فتاریان كردوه و له مێژووی كریستیان باسی لێوه كراوه ، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كتێبی پیرۆزی خۆیان كه ( ئینجیله) تێیدا به‌یان كراوه ئه‌وه‌ی بۆ قه‌یسه‌ره مافی خۆیه‌تی ، ئه‌وه‌شی بۆ خودایه ئه‌و كارانه‌یه كه‌په‌یوه‌ندی به‌په‌روه‌ردگاره‌وه هه‌یه كارگه‌لێكی پیرۆزن له‌كه‌نیسه په‌یڕه‌وی ده‌كرێت ، ئه‌وی تریش په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه‌هه‌یه ، بێگومان له‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدارێتی ده‌توانرێت سیاسه‌ت و ئاین تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری بكرێن و لێكیشیان جودا بكرێته‌وه ، به‌ڵام گرفته‌كه‌مان له‌وه‌دایه ئه‌بێت لایه‌ك بۆ ئه‌وی تریان مل كه‌چ بكرێ ، واته یه‌كێك له‌و داونه هه‌ڵبژێرین یان سیاسه‌ت له‌پێناوی ئایندا یان ئاین له‌پێناوی سیاسه‌تدا ، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت ئاین مل كه‌چی سیاسه‌ت ده‌كرێت ، هه‌ردوو چه‌مك كراونه‌ته دژی یه‌كتری ، ئه‌گه‌ر لێكیان جیا كه‌ینه‌وه ڕزگاریان بێت له‌وكه‌له‌بچه‌كراویه خه‌ڵكی موسوڵمانی نێو حیزب و مزگه‌وته‌كان ئاسوده ده‌بن ، ئه‌وكاته‌ی سه‌ربه‌خۆ بون هه‌دووكیان سنوری خۆیان ده‌زانن به‌پێی رێنمایه‌كانیان كار ده‌گوزه‌رێنن ، هیچیان له‌وه‌به‌دواوه تێكه‌ڵ به‌وی تریان نابێت گیراوه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ، له‌م ساته‌دا ئیسلام بایه‌خی پێ ئه‌درێت دراو ماڵی دنیا له‌پێناوی ئایندا ده‌بێت ، ملكه‌چی و ته‌قوا له‌نێوان په‌روه‌ردگارو به‌نده‌كاندایه بانگوسه‌ڵای ناوێت بۆ ئیسلام بوون و خێرخوازی ، له‌ئاینه ئاسمانیه‌كاندا ئیماندار كه‌سێكه له‌دڵه‌وه عیباده‌ت ده‌كات نه‌ك وه‌ك دیپلۆماتكاره ئیسلامیه‌كان ( ئاژیتاسیۆنانه، قسه‌ی باق و بریق)هه‌ڵ ئه‌ڵێن گوایه قورئان وای فه‌رمووه ئه‌وان جێبه‌جێ كاری ڕاسته‌قینه‌ن ، نه‌خێر په‌یامه‌كانی په‌روه‌ردگار ڕاستین وكاری نهێنی تێدا به‌دی ده‌كرێت ، ئه‌وی به‌په‌نهانی خوای خۆش ده‌وێت زیاتر له‌به‌ر قاپی ڕه‌حمه‌تدا نزیكترینه، كاتێ نوێژ گه‌ڕایه‌وه ناومزگه‌ته‌كان موسوڵمانان یه‌كگرتوو ده‌بن براو دۆستی خۆیانن ، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌تا نوێژ و عیباده‌ت له باره‌گای حیزبی‌دا بێت دوژمنی زیاتر و ناكۆكی نێوان برایانی ئاینی زیاتر ده‌كات ، زاڵ بون و په‌رتكردن ئاسان ده‌بێت ئه‌توانرێ هه‌ندێ حه‌رام حه‌لاڵ كرێت هه‌ندێ حه‌ڵاڵیش ده‌كرێته بڤه ، هه‌روه‌ك چۆن تیرۆركردن و كۆمه‌ڵ كوژی كارگه‌لێكی ڕه‌وایه پێی ده‌وترێت جیهاد ، چۆن ئێسته له‌كوردستان هه‌ندێ كه‌سانی ئیسلامی سیاسی به‌جۆرێك بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌وی تریانی لاپه‌سه‌ندنیه زیاترحیزبه‌كانیان پتك و لاواز ده‌بێ ، بیروڕا ئیستراد كراوه‌كان جێگه‌ی خۆیان كردوه‌ته‌وه لایه‌ك شه‌رقی بیرده‌كاته‌وه ئه‌وی تریش غه‌ربی ، به‌ڵام ئیسلامی ڕاسته‌قینه وه‌ك خۆی ده‌مێنێ نه‌شه‌رقیه نه‌غه‌ربی ته‌نها مینبه‌ری مامۆستا ، په‌یڕه‌وانی حقیقه‌ت زیاتر ده‌گه‌نه دیداری یه‌زدان بێ ڕودانی ململانێ كردن ژیان و ئاین ڕێك ده‌خه‌ن بۆ خواده‌ژین نه‌ك بۆ دونیا، ئاینی ئیسلام یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین ئاینه پیرۆزه‌كانی جیهان ، توانیویه‌تی پشودان و دڵنیایی ببه‌خشی به‌سه‌دان ملیۆن مرۆڤی سه‌رگۆی زه‌وی ، مانای ژیان و مردنی خستوه‌ته به‌رده‌میان هه‌ردوو ڕێگاكه‌شی بۆ ڕونكردونه‌ته‌وه ، سه‌رجه‌م گه‌لانی له‌ئه‌نتی جیاواز فێركردوه كه‌وه‌ك برا ژیان پێكه‌وه به‌ڕێكه‌ن ، ئه‌و ئاینه پیرۆزه توانیویه‌تی لێبورده‌ی وپێكه‌وه ژیان له‌نێوان دیانه‌ت و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان دابین كات ، كه‌س مافی كه‌س نه‌خوات هه‌موو تاكێكیش مافی خۆی پێبدرێت ، سنوری ئاین و سیاسه‌ت ده‌پارێزێت ژیان بۆ ئیلاهی جه‌سته به‌بێ ترس و تۆقین بۆ گۆڕ ڕۆحه بێ گوناهو په‌پوله‌یه‌كان بۆ ئاسمانی شین ، ئاین كاتێ تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت كرا هه‌زاران ماڵی كریستیان له باشوری ووڵات به‌ره‌و باكوری ڕه‌دوونران وه‌ك بینیمان له‌پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم چی ڕویدا ده‌یانی تریش تیرۆركرا ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه كاره‌سات بێت بۆچی دینی موحه‌مه‌د (د..خ) به‌خاوێنی ڕاناگرن تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌تی ده‌كه‌ن ، بۆ په‌یامبه‌ر ژیان و ماڵ و موڵكی جوله‌كه‌و مه‌سیحی و ئه‌وانی تری پاراست ، زۆرێك له‌بیرو ڕای جیاوازی تێهه‌ڵكێش ده‌كه‌ن فیكری عه‌ره‌بی شۆفێنی و عه‌ره‌بی ووڵاتانی تری بۆ ده‌كڕن ، گوایه له‌كوردستان زانای ئاینیمانیه له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك دیپلۆماتكاره‌كان ده‌فه‌رموون باپیره‌گه‌وره‌مان حه‌زه‌تی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره(د..خ) كه‌واته ئێمه له پێشتر‌و زاناترین ، كاتێك ئاین تێكه‌ڵ به‌ئایدۆلۆژیای جیاواز ده‌كرێت به‌هاجوانه‌كانی كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌بنه ئامانج بۆ مرۆڤایه‌تی و پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن و دادپه‌روه‌ری و لێبورده‌یی ده‌كرێنه هۆكار له‌لایه‌ن حیزبه وه ، به‌هه‌ردوو ڕه‌وتی جیاواز به‌كار ده‌هێنرێن بۆ به‌دی هێنانی ئامانجی دیكه ، لێره‌دایه ئیمانداران و ئیسلام ده‌كرێنه قادرمه بۆ سه‌ركه‌تن بۆ به‌دیهێنانی خواسه‌ته‌كانیان كه‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه بۆ ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نیه‌ت و دامه‌زراندنی حكومه‌ت و شورای ئیسلامی سیاسی ، ئه‌وكاته پیرۆزیه‌كانی ئاین ده‌گۆڕێت بۆ جوانی حیزبه‌كان دواتر بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئه‌و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ئیسلامی سیاسیه‌كان پێویستیانه ، له‌م ساته‌دا واده‌كه‌ن له‌موسوڵمانان كه هه‌رچی بكه‌ن بۆ په‌روه‌ردگاره حكومه‌تیش ئیراده‌كه په‌یڕه‌و ده‌كات ، ڕێگه‌ش ناده‌ن هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كی تر بێته ناوخۆیانه‌وه نه‌فرین له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن ، كلیلی به‌هه‌شت و دۆزه‌خیش دابه‌ش ده‌كرێت به‌ندیخانه‌ی ئه‌قڵ ده‌ست پێده‌كات ، گێلاندنێك ده‌گه‌یه‌نن كه‌هه‌رچی كارگه‌لێك یان فكرێكی جوانیش هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه هه‌رهه‌مووی به‌كوفروئیلحاد داده‌نرێت ، ته‌نها خۆیان به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ڕاستیه‌كان ده‌زانن هه‌رفه‌رمان و ڕێنمایه‌ك بۆ ژیان له‌خارجی ئه‌قڵیانه‌وه بێت گه‌رسودیشی هه‌بێت سفر ده‌كرێته‌وه ، به‌خراپه‌كاری تاوان ده‌زانرێت به‌و شێوه‌یه ئه‌قڵه‌كان ده‌گه‌وجێنن ، جوانی ئیسلام ده‌كرێته گۆڕستانی ئیمانداران له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا قورس ترین ئه‌ركی ئاینی و دابڕان دێننه پێشه‌وه ، له‌دوای ئه‌و فێرگانه توند‌و تیژی له‌مێشكی هه‌ندێ تاكی گه‌وجدا دروست ده‌بێت ، گۆڕه‌پانێك بۆ كوشتارگه ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه كه‌ملی میله‌تێكی تێدا ده‌قرتێ ، ته‌نها كه‌سه‌سیاسیه‌كان سه‌لامه‌ت ده‌بن وه‌ك هه‌ڵهاتن له نه‌رویج و پاكستان و ئه‌فغانستان نیشتنه‌وه له‌دووره‌وه به‌ردی گه‌وره‌تر ده‌هاوێژن ، ئه‌وی ده‌كرێته سوته‌مه‌نی لاوه‌كانه كه‌خوێنیان گه‌رمه له‌م حاڵه‌ته‌دا دژایه‌تی كردن ده‌ست پێده‌كات ، پشودان له‌ڕۆح وجه‌سته‌ی ئه‌و به‌ندانه‌دا نامێنێت ئه‌وه‌ش پێی ده‌وترێت جیهاد ، كه‌ته‌نها سه‌ری خۆیان سه‌رفرازده‌بێ له‌دوای پشویه‌ك له‌خوێن مژین و هه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندن دیسان هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه ئه‌ده‌ن ، موسوڵمانی كورد بۆ ده‌بێت بچێته ژێرسایه‌ی ئه‌و داگیركاریه‌وه كه‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی داموده‌زگا حكومی و ناحكومیه‌كان خه‌ڵكی موسوڵمان و ئیماندارن ، بۆ جیاوازی له‌نێوان نوێژ‌و ڕۆژو فه‌رزه‌كانی تری ئیسلامدا هه‌یه یان ته‌نها فریودانی خه‌ڵكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئیسلامی سیاسی ، كه‌ی هه‌وڵدراوه هێرش بكرێته سه‌ر مزگه‌وت و خانه‌قاو قوتابخانه ئاینیه‌كان ، تائاستێك چه‌ندین گۆڕی خوالێخوش بوان و زانایان و فه‌یله‌سوفیه ڕۆحیه‌كان ده‌رده‌هێنرێت وازیان پێ بكرێت ، به‌سه‌ر هه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی گۆڕه‌پانه‌كه‌یان لێوان لێو كرد له‌مل ملانێ و گۆڕینی ئاراسته‌ی موسوڵمانان ، ته‌نانه‌ت ماڵی دنیا‌و بیری ڕامیاری هه‌ندێ له‌و حیزبانه وای كردوه كه‌به‌ش به‌ش بكرێن وه‌ك په‌یامبه‌رمان باسی لێ كردوه كه ده بنه 70گروپ ، ئه‌وان یه‌كتریان قبوڵ نیه پێچه‌وانه‌ی ئاینی موحه‌مه‌د ( د..خ) كه برایه‌تی و دادپه‌روه‌ری خسته نێوان دینه‌كانی تری غه‌یره ئیسلام وه‌ك مه‌سیحی و جوله‌كه هتد … ، په‌یڕه‌وپرۆگرامی مێژووی هه‌زار ساڵه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه په‌یامه به‌نرخه‌كانی قورئانی پیرۆز بوو ، ئێسته چ زیاده‌یه‌ك بۆ قورئان و فه‌رموده‌كان زیاد كراوه ، خێره به‌چه‌ندین جۆر ململانێ بۆ تاكی كوردی موسوڵمان داڕێژراوه گوایه له‌گه‌ڵ دیانه‌ته‌كانی تردا یه‌كتریان قبوڵ نیه ، ئه‌وكاره قێزه‌ونه ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته له خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و مێژووی گه‌له‌كه‌ی داده‌بڕێت ، گه‌لی كورد ئاینی هه‌زار ساڵه‌ی خۆی به‌رز ڕاگرتووه به‌بێ هاوكاری هیچ حیزبێكی ئیسلامی ، پێكه‌وه ژیانیش به‌رده‌وام بووه چه‌ندین شۆڕشی ئازادیخوازی و ڕاپه‌ڕین ڕویداوه له‌مێژوی نه‌ته‌وه‌ی كوردا ، كاتێ ئاین ڕه‌حمه‌ت بوو بۆ مرۆڤایه‌تی كه‌ته‌نها مه‌لا ئاینیه‌كان له له‌خانه‌قاو مزگه‌وته‌كانه‌وه په‌یام و پیرۆزی ئاینیان ده‌گه‌یاند ، به‌هێنانی ته‌وژمی توندڕه‌وی عه‌ره‌بی شۆفێنی گۆڕه‌پانێكی گه‌وره و سوتێنه‌ر بنیات نرا بۆ ماڵكاول كردنی تاكی كوردی به‌تایبه‌تی عێراق كه‌نیشتمانی هاوبه‌شمانه ، ئه‌گه‌ر خزمه‌ته وڕێگه‌چاره‌یه باخۆیان بیكه‌ن نه‌ك له‌ڕێگه‌ی خوا گوایه به‌زه‌یان پێمان‌دا دێته‌وه ماڵ‌وێران و كوڕ كوژاومان ده‌كه‌ن ، وه‌ك ئه‌م ساته خه‌ریكین یه‌كترمان پێ قبوڵ نه‌كرێت ، ئه‌ولادان و گواستنه‌وه‌ی بیره‌توند ڕه‌ویانه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت ئیسلام و كورد له‌به‌ین ده‌بات ، هه‌موو ئامانجه‌كان ده‌ستی ده‌ره‌كین پیلان گێڕیه بۆ له‌نابردنی هه‌مووان و لاواز كردنی حكومه‌ت و ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یمان ، ئه‌گه‌ر حیزبێكی تری میانڕه‌وی ئیسلامیش هه‌بێت به‌ناچاری هه‌مان توێشوی پێََ هه‌ڵده‌گرن ، كه‌واته ڕێچكه پیرۆزه‌كه‌ی ئیمانداران دیاره‌و هه‌رگیز له‌به‌ین ناچێت ئه‌ویش مزگه‌وت و خانه‌قاكانه ، كه‌یه‌كه‌م مه‌لاو زانای ئیسلام له‌وێوه له‌دایك بوه ئه‌بێ له‌ویش َ كۆچ كات له‌وێش ئه‌سپه‌رده بكرێن ، وه‌ك ناوداره‌كان شێخه‌كانی بیاره و توێڵه و بارزان و تاڵه‌بان به‌شه‌كانی تری كوردستان تا ده‌گاته به‌غدای پایته‌خت ، له‌بیرمانه زۆری دیپلۆماتكارانی ئیسلام نه‌وه‌ی ناوخانه‌قا و كوڕه‌مه‌لاكانی كوردستانن ، ئیتر به‌س نیه بۆتاكی كوردی مه‌زڵوم كه‌خاوه‌ن دین ئیسلام و قورئانه خزمه‌ت به‌بیرێكی شوفێنی بكات ، كه‌چه‌ندین سه‌ده‌یه چه‌وساوه‌ی ئه‌وانن ، له‌كۆتایدا ئه‌ركی سه‌رشانی ئاین په‌روه‌ران و سه‌ركرده ئیسلامیه‌كانه خاوێنی ئاینی ئیسلام بپارێزن له‌سیاسه‌تی جودا بكه‌نه‌وه ، له‌سایه‌ی هه‌وڵ و ماندوبونیانه‌وه دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌رێم گوێ بیستی زانیاریه به‌سوده‌كانیان بن ، له‌ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی خوداوه برایه‌تیمانه‌وه كلیلی به‌هه‌شت بۆ تاكی كوردی موسوڵمان به‌رهه‌م بهێنرێت .
سه‌ید عه‌تا