
مه‌شره‌بی نالی … به‌شی دووه‌م و كۆتایی
ئه‌حمه‌دپاشا ساڵی 1846یان 1848له‌حوكم نه‌مابێ ونالی چ ساڵێك سه‌فه‌ری كردبێ و چووبێ بۆ حه‌ج یان ئه‌ستانه یان شام وحیجاز ئه‌و ڕووداوانه راسته گرینگن وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بایۆگرافییهكی ئهوتۆلهبهردهستدا نییه بۆیه‌هه‌موویان ئه‌گه‌رو گریمانه‌ی ڕووتن هه‌ندێكیان زیاتر لهمهنتیقهوه نزیكن تا هه‌ندێكی تریان.بۆ ده‌ربازبوون له‌و مهتاههیه ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌قه‌كان، خۆ ئه‌گه‌ر رۆژێك لهرۆژانیش شتێك دۆزرایه‌وه كه ئه‌و هه‌موو مه‌ته‌ڵانه هه‌ڵبێنێ ئهوهنوورون عهلانوور، باشتروایه ئه‌وه بۆگه‌ڕان و پشكنینی توێژه‌ره‌وان بهێڵینه‌وه، ئه‌وه‌ی تر له‌هه‌وڵه‌كانمان ده‌بێته به‌شێك لهخولیاو خۆشه‌ویستیمان بۆ نالی وبۆ شیعره‌كانی. مادامه‌كی باسی دهقهكانیم كرد ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كهكهموكورتی لهدهقهكانیشدا هه‌ن جا لهنووسینهوهیان كه ده‌شزانین هه‌موویان له‌لایه‌ن مهلاوفهقێ وخۆشنووسهكانهوه نووسراونه‌ته‌وه‌و هیچیان ده‌ستخه‌تی شاعیر خۆیان نین و هه‌ڵه‌و ئیجتهادیان تێكه‌وتووه، یان له‌ژماره‌ی شیعره‌كان و كێشی هه‌ندێك لهبهیتهكان. نالی خۆی ده‌ڵێ: فارس وكوردو عه‌ره‌ب هه‌ر سێم بهدهفتهر گرتووه/ نالی ئه‌مڕۆ حاكمی سێ موڵكه، دیوانی هه‌یه.ئه‌و به‌یته كه‌هی كۆتای شیعری عاشقی بێ دڵ دهناڵێیه وادێته به‌رچاو كه‌له‌كاتێكدا نووسرابێ كه شاعیر دیوانێكی هه‌بووبێ یان ژماره‌ی ده‌قه‌كانی به‌تایبه‌تیش فارسی و عه‌ره‌بیشی ئه‌وه‌نده بووبێ تا شایه‌تی بۆ بده‌ن و ببن بهحاكمیان. پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئایا له‌سه‌ره‌تادا نالی كه‌به‌كوردی شیعری نووسیوه له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا ده‌قی به فارسی و عه‌ره‌بیش هه‌بووه، رێی تێ ناچێ، ره‌نگه یه‌ك دووانێكی هه‌بووبێ ئه‌وه‌نده‌ش به‌س نیین. ئه‌دی كهچۆته شام وحیجاز؟ ئه‌مه‌یان زیاتر رێی تێ ده‌چێ.لهبهیتی هه‌شته‌می ئه‌م ده‌قه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه” له‌حزه‌یه‌ك ولهمحهیهك چاوم به‌چاوی ناكه‌وێ ” ئه‌و نیوه به‌یته له‌یه‌كێك له‌ماناكانیدا ئه‌وه ده‌رده‌خا كه له‌ئاواره‌ییدا نووسرابێ ئه‌گینا به‌یته‌كانی تر ” هه‌ر له‌بت یا سینهشت هه‌ردوو به‌ده‌رخه” دیمه‌نی نزیكییه‌ك نیشان ده‌دا كه دلبه‌ری لێوه نزیك بێ واتا له‌ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا نووسرابێ، ئه‌گه‌رچی شیعره‌كه له بنچینهداشهكوای دوورییه له‌یار خۆ مه‌رجیش نییه یار ته‌نیا هه‌ر حه‌بیبه مه‌به‌ست بێ. لێره‌دا پرسیارێكی گشتی تر دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئایا تارمایی (حه‌بیبه) به‌سه‌رهه‌موو غه‌زه‌له‌كانی نالییه‌وه‌یه یان هه‌ر وه‌سف و وێنه‌یه‌كی شیعری كه‌بۆ كچێك نووسرابێ بیبه‌ینه‌وه سه‌ر حه‌بیبه؟ یان به‌شێوه‌یه‌كی تر بپرسین : ئایا له‌ژیانی نالی‌دا هه‌ر ته‌نیا حه‌بیبه هه‌بووه؟ئه‌و عیشقه‌ی لهقهرهداخهوه كه‌وتۆته دڵییه‌وه هه‌تا هاتووه باڵی كێشاوه به‌سه‌ر شیعره‌كانیدا و سیمای ژنێكی تر دیارنییه؟ یان هه‌موویان تواونه‌ته‌وه له‌عیشقی حه‌بیبه‌دا؟ كه‌سێك جورئه‌ت بكا ئه‌و قه‌سیده ئیرۆتیكییه بۆ (مه‌ستووره) بنووسێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئیعتبارێكی دیارونادیاری پشت ئه‌م قه‌سیده‌یه، یان كه‌سێك ئه‌و هه‌موو شاره‌زاییه‌ی له‌باره‌ی له‌شی ژنه‌وه هه‌بێ چۆن ڕێی تێده‌چێ هه‌ر ته‌نیا حهبیبهیهكی ناسیبێ وبه‌س؟ من گومانم نییه له‌وه‌ی قه‌سیده غه‌زه‌له‌كانی هه‌ر ته‌نیا گه‌ردانه‌ی ملی حه‌بیبه نین به‌ته‌نیا، ئه‌وانه‌ی ناوی حه‌بیبه‌یان تێدا به‌روونی ده‌ركه‌وتووه یان په‌یوه‌ندیان بهرووداوێكهوه هه‌یه تایبه‌ت بهحهبیبه وه‌كو ئه‌و ده‌قه شیعرییه‌ی بۆ مه‌رگی باوكی حه‌بیبه نووسراوه، ئه‌گینا سیمای ئافره‌تی تریش هه‌یه، دڵسۆزی نالی له‌وه‌دایه هه‌موویانی بزركردوون له‌عیشقی حه‌بیبه‌دا یان حه‌بیبه‌ی كردووه به وارسی هه‌موو غه‌زه‌له‌كانی.زۆرجاران له‌خۆم پرسیوه، بۆ وێنه‌یه‌كی ڕووت و ئیرۆتیكی لهوشیعرانهیدا نابینرێ كهبۆحهبیبه یان هه‌ر ژنێكی تر نووسرابێ؟ له‌شی ژن لای نالی سنوورێكی نیمچه ئه‌خلاقی تێنه‌په‌ڕاندووه، ئه‌گه‌رچی ناوهێنای به‌ئاشكرای حه‌بیبه ئه‌گه‌ر ناوه‌كه مه‌جازیش بێ تێپه‌ڕاندنی سنوورێكی دژواره به‌تایبه‌تیش بۆ مه‌لایه‌كی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ناو كۆمه‌ڵێكی ئهوتۆكهوابهستهی ده‌یان دابونه‌ریتی دواكه‌وتوویی بووه، كه‌چی ده‌بینین لهقهسیدهكهی بۆ مه‌ستووره‌دا زۆر موتهجاوزه به‌تایبه‌تی كه ناوهێنراویش كچه پاشایه‌كی دیاری ناو هه‌مان كۆمه‌ڵه. نالی له‌به‌رانبه‌ر له‌شی خۆی و هی مه‌ستووره زۆر تخووبشكێنه.” له‌و كانییهدا چووزه‌ره ڕێواسێ ڕووابێ / به‌و چووزه‌ره ڕێواسه كه‌مێكی قڵه‌شابێ”. ئه‌و جورئه‌ته هه‌ر ته‌نیا له وێنهومانادا نییه لهزمانیشدایه( قڵه‌شابێ یان كوژابێ)! تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێ : “كێ بێ له‌جیهاندا چ گه‌دا بێت وچ شابێ / تهڕكێكی وه‌ها ناسك وپڕ له‌زه‌تی گابێ “له‌وه‌سفی هینه‌كه‌ی خۆشی‌دا:
“نه‌رم وخۆش ومونتیج وه‌كو به‌ستی ئوده‌با بێ / تولانییو به‌رجه‌سته وه‌كو ده‌ستی دوعا بێ” ” چه‌ند ئاوی ڕژابێت و چ ئاوی نه‌ڕژابێ “. كه‌چی ئه‌و وێنه شیعرییه ئیرۆتیكیانه له ده‌قی تردا نین یا ئه‌گه‌ر هێمایه‌كی له‌وجۆره هه‌بێ بهوزهقییه ده‌رنه‌كه‌وتوون.
له سێ غه‌زه‌لی نالی‌دا كه‌ناوی حه‌بیبه به‌ڕوونی هاتووه هه‌رچه‌نده ناوه‌كه‌ش حه‌قیقی نییه، ده‌رده‌كه‌وێ كهحهبیبه هه‌تا دواساته‌كانی ته‌مه‌نیش لهخولیاو خه‌ونی شاعیردا نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه. هه‌ر سێ ده‌قه‌كه بریتین له : جه‌نانی وه‌ك جینان كردم بهماوا / حه‌بیبه‌ی ماڵیاوا ماڵی ئاوا! فه‌زای شیعره‌كه به‌هی ته‌مه‌نی دره‌نگ ده‌چێ، وێنه‌كان تهئهمولین و ره‌نگه‌كان پایزین ونائومێدییهكی نیمچه شراوهش كه‌وتووه‌ته پشت په‌رده‌ی چاوه‌وه ئه‌گه‌رچی ئاڵیشه به‌خوێنی گریان. شیعری دووه‌میان: ” ده‌ستم له گه‌رده‌نی خۆت هه‌ڵ مه‌گره ئه‌ی حه‌بیبه” فه‌زای شیعره‌كه هی سه‌رده‌می زووتری ته‌مه‌نه ئه‌گه‌رچی حه‌بیبه (نهوشگوفتهی وهردییهونالی مایل بهزهردییه) به‌ڵام وێنه‌كان گه‌رمن ( من ههمدهمم لههیبه) ( دڵ مه‌یلی خاكی پێته) ( دڵكێش و دڵ فڕیبه)( ره‌نگ زه‌ردی عاشقی به) ( فه‌رمانبه‌ری له‌بی به). ده‌قی سێیه‌میان: “ئاخ له‌گه‌ڵ ئێمه (حه‌بیبه) سه‌رو پێوه‌ندی نییه”ئه‌و ده‌قه به‌گوێره‌ی وێنهشیعرییهكان وفه‌زای شیعره‌كه زه‌مه‌نێكی تره. باسی خانه‌قاو مه‌دره‌سه‌ی تێدا هاتووه.له‌نیوه بهیتێكیدا” تالیبی ڕاهی حیجازم” ئاڵۆزییه‌ك دروستده‌كا.دوا به‌یتیش ” شیعره‌كانم ، كهجگهرگۆشی منن، ده‌ربه‌ده‌رن” ئه‌و ئاڵۆزییه روون ده‌كاته‌وه.واتا هه‌رسێ ده‌قه‌كه هی نیوه‌ی دووه‌می ته‌مه‌نی نالین وئه‌مه‌ش چه‌رده‌یه‌ك پرسیار دروست ده‌كا،وه‌كو: له‌ئه‌زموونه‌كانی سه‌ره‌تادا ناوی حه‌بیبه به‌و ئاشكراییه نه‌هاتووه، یان ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌و سه‌رده‌مانه نووسراون له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك بووبێ فه‌وتاون، یان نالی نه‌یتوانیوه له‌به‌ر حه‌بیبه خۆی ناوی بێنێ، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و قهسیدهشیعرییهمان به‌بیربێنینه‌وه كه نالی بۆمه‌رگی باوكی حه‌بیبه‌ی نووسیوه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه نالی چه‌ند موعاناتی به‌ده‌ست ئه‌و باوكه‌ی حه‌بیبه‌وه هه‌بووه” بێ بابی مورادی من وتۆبوو بهتهمهننا / بێ بابی دوعای من وتۆ بوو بهموناجات”” ئه‌و پیری خه‌ره‌ف” ..تاد.
بێجگه له‌و سێ شیعره‌ی پێشوو له‌هه‌ندێك ده‌قی تریشدا ناوی ( حه‌بیبه) هاتووه، یه‌كێك له‌و ده‌قانه ئه‌و ده‌قه‌یه كه‌به” خهندهودهمی (مه‌حبووبه) كه‌وا زۆرنمهكینن ” ده‌ست پێ ده‌كا، لهبهیتی به‌ر له‌كۆتاییشدا ناوی ( حه‌بیبه) به‌بێ موناسه‌به‌ت هاتووه: موژگانی سییه‌ه مه‌ستی وه‌كو چاوی (حه‌بیبه) / غاره‌ت كه بكه‌ن،دێن وده‌چن روح بڕفێنن. مه‌سعوود محه‌مه‌د له‌كتێبی (ده‌سته‌ودامانی نالی)دا باشی كردووه كهئیعترازی ئه‌وه‌ی گرتووه كه ئه‌و ده‌قه هی نالی بێ ،ئیعترازهكهشی له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كه كه‌ته‌واو دروسته، یه‌كیان دووباره بوونه‌وه‌ی قافیه ” شاهیدی چینن و بوتخانهی چینن” و دووباره بوونه‌وه‌ی “غاره‌تگه‌ری دینن”له‌كۆتایی دوو به‌یتدا، جگه له‌مه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان دوو نیوه به‌یتی ” غیلمانه گوتم خاڵی لهتیفت كهلهسهردا / ئه‌م قیبله برۆیانه كهغارهتگهری دینن” ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌م به‌زه‌حمه‌ت په‌یوه‌ندی دروستكردنه له‌نێوان نیوه به‌یتی یه‌كه‌م ودووه‌م له‌هی شاعیرێكی مامناوه‌نجی ده‌چێ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر سهلمێنرایش هی نالییه ئه‌وه خلیسكێكه لهنالییهوه.ئه‌و هه‌موو ئیعترازه له‌جێی خۆیدایهوكوردیی ومهریوانیش ئه‌و ده‌قه‌یان نه‌خستۆته ناو دیوانه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆیانه‌وه.
له‌ناو به‌شی زۆری غهزهلهكاندا جۆرێك لهدڵشكان وتۆران هه‌ستی پێ ده‌كرێ، ئه‌و دڵشكانه لهشیعریی تریشدا هه‌ن.ئێره بۆنه‌یه‌كی باشه بۆئه‌وه‌ی باری سه‌رنجی خۆم له‌باره‌ی ئهملایهنهی ئه‌زموونی نالی ده‌رببڕم. نالی له‌و جۆره كهسایهتیانهیه كه نه‌گونجان ونامۆیی ته‌نیا ههرههستێكی ڕووت نییه‌له‌لای به‌ڵكو بۆته ته‌وه‌ری فیكر‌و ئه‌زموون وجیهانبینیش.ئه‌و به‌و شێوه‌یه دنیا ده‌بینێ كه دڵڕه‌قه لهبهرانبهرییدا، ئه‌و دڵڕه‌قیه تیلماسكێكی ده‌چێته‌وه سهردلبهرهكهی وله‌وێدا شه‌پۆلانی تیژتردهبێ.
” مه‌كه‌ن مه‌نعم لهشیوهن ئه‌ی ره‌فیقان !
كه مه‌حزوون وغهمین و‌دڵ شكاوم
له‌ژینی خۆم ئومێدم قه‌تعه ( نالی )
كه‌سووتاوه هه‌موو جه‌رگ وههناوم”
یان: ” دڵم به‌رده ئه‌گه‌ر شاخه، به‌چاوی سووكی مهنواڕێ
به‌خۆڕایی نه‌سووتاوه، ئه‌میشم كێوی (تور) ێكه “
نالی له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی خه‌م له‌چییه‌وه لای ئه‌و سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ده‌ڵێ:
نه‌وعه ئینسانێ هه‌یه غه‌م قوتییه/ من غه‌می خۆم وغه‌می عاله‌م ده‌خۆم.
بۆیه له‌ئاست دڵڕه‌قی حه‌بیبه‌دا دڵڕه‌قییه‌كی گه‌وره‌تر هه‌ست پێ ده‌كرێ وه‌كو ئه‌وه‌ی دڵڕه‌قی حه‌بیبه لقێك بێت به‌سه‌ر قه‌دی ئه‌و دڵشكانه گه‌وره‌یه‌وه. یان ترشی ومهغرووری ئه‌و زه‌روره‌تێكی شیعریی بێ لای نالی، ئه‌و پێكنهگهیشتنه ته‌واو گونجاوبێ له‌گه‌ڵ روئیا شیعرییه‌كه‌ی، بهواتایهكیتر هه‌رچه‌ندی یار دوور ده‌كه‌وێته‌وه هێنده ئاگری ده‌روون كڵپه ده‌ستێنێ بۆ نزیكبوونه‌وه‌و پێكگه‌یشتن.له‌م به‌یته‌دا ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ی ته‌واو به‌رجه‌سته‌یه كه‌ده‌ڵێ :
به‌زاهیر شادمانیمه له‌به‌ر كهتمی هه‌موو ده‌ردان
كه (نالی) گه‌ر بناڵێنێ ئه‌میش نه‌شئه‌و سوروورێكه
به‌هه‌مان شێوه ده‌بینین سروشتیش له‌لای نالی‌دا سروشتێكی رووت نییه‌و په‌یوه‌نده به‌جه‌سته‌و ده‌روون و حاڵه‌ته شیعرییه‌كانییه‌وه.” بهسهرووم وت كهڕاستهسهركهش وبه‌رزی، كه‌چی له‌رزی / كهفهرقیشم بگاته ئاسمان به‌نده‌ی قه‌دی یارم.” ” شه‌بنم كهنهزم ونهسره لهئهوراقی غونچه‌دا / گۆیا بووه به‌زارو زوبان وددان وپووك.” ” به‌هاوین جه‌سته خه‌سته‌ی ده‌ردی گه‌رمام / به زستان دڵ شكسته‌ی به‌ردی سه‌رمام .” …تاد.
ئه‌گه‌ر نالی نه‌بوایه ده‌مووت ئه‌و جۆره وێنه‌و دیمه‌نه له‌هزری ئهنیمیزمهوه واتا روح له‌پشت هه‌موو شتێكه‌وه‌یه به‌دارو به‌ردو هه‌واو ئاو وبروسكهو بارانیشه‌وه، به‌ڵام لای نالی ئه‌و روحهبۆته حاڵه‌ته شیعرییه‌كان وعیشقی ژن و جوانی له‌ش ورووخسارودهركهوتنی ،واتا زیاتر په‌یوه‌سته به‌خۆیه‌وه.
ئه‌و دیارده‌یه له‌لای مه‌وله‌وی ــ یشدا هه‌یه، واتا سروشت دوای حاڵه‌ته‌كانی ناخی شاعیر ده‌كه‌وێ نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. جیاوازییه‌ك كه له‌ئارادابێ له نێوانیاندا ئه‌وه‌یه كه‌له‌لای مه‌وله‌وی حاڵه‌ته‌كه تهسهوفیانهیهو لای نالی عیشقێكی حه‌یاتییه. هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه جڵه‌وی خه‌یاڵ به‌ئاراسته‌ی ئه‌و پرسیاره شۆڕده‌بێته‌وه كه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان نالی و مهولهوییهوهدێتهئاراوه، ئه‌گه‌ر هه‌بووبێ چۆن و ئهگهرنهشبووبێ له‌به‌رچی ؟ به‌تایبه‌تی كه‌جیاوازیی ته‌مه‌نیان له‌چه‌ند ساڵێك تێنه‌په‌ڕیبێ َو هه‌ردووكیشیان براده‌ری ئه‌حمه‌د پاشا بووبن ناچێته ئه‌قڵه‌وه یه‌كتریان نه‌ناسیبێ.مه‌وله‌وی نه‌قشبه‌ندیی بووه تۆ بڵێی له‌م رووه‌وه له‌یه‌ك دووربووبن؟ یان ئه‌و كاتانه‌ی مه‌وله‌وی له‌سلێمانی بووه نالی له‌وێ نه‌بووه‌و پاشان مه‌وله‌وی دووركه‌وتۆته‌وه‌و چۆته هه‌له‌بجه‌و هه‌ورامان، گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه‌ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه له‌نووسیندا دێنه باسكردن، لهناوئهدهبی كوردیشدا ئه‌و جۆره نووسینه كه‌متربووه. یان كێ ناڵێ كتێبی ( خاتیراتی مه‌وله‌وی) كهگۆیه ون بووه كێ ده‌ڵێ باسی له‌و جۆره‌شی تێدا نه‌هاتووه؟ كێ ده‌ڵێ؟گومان زۆره به‌تایبه‌تیش كهمهولهوی دوای نالی هاتووه‌و ناوی كتێبه‌كه‌ش(خاتیرات..) ئه‌و گومانه هه‌ڵده‌گرێ.
هه‌ر له‌باره‌ی وه‌سفی حه‌بیبه‌وه: له‌زۆربه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی كه‌بۆ حه‌بیبه نووسراون یان بۆرووداوێكی په‌یوه‌ست به‌ئه‌وه‌وه نووسراون، وه‌سفی به‌م چه‌شنه كراوه:
مه‌حبووبه خێل وقیچه، چاوێكی نهیلۆفهڕو ئه‌وه‌ی تریان به‌نه‌فشه، مووژگانی سییه، ده‌میشی به سوها شوبهاندووه لهبچووكیدا یان غونچه،خاڵێك به‌سه‌ر لێوییه‌وه یان بهڕوومهتییهوه، زولف درێژ‌و بهحهڵقهو عه‌قره‌ب، ته‌ن سپی ومووسییان، هه‌موو ئه‌و وه‌سفانه‌ش هی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌شن، دوور‌و نزیك له‌وێنه‌و دیمه‌نی خواره‌وه‌ی له‌ش نزیك نابنه‌وه.له‌ناو غهزهلهكاندا چه‌ند ده‌قێك هه‌ن كه‌پێ ده‌چێ بۆ كچێكی منداڵ نووسرابن، له‌وێ دیمه‌نه‌كان جیاوازن، یه‌كیان:” گوڵبنی قه‌دت لهقوببهی سینه غونچه‌ی كردووه”له‌وێدا ئه‌م وێنانه هه‌ن: تۆ كه‌بۆی شیرت له‌ده‌م دێ، ئه‌م مه‌مه‌ت كه‌ی كردووه!….. نه‌حلی بێ نێشی مه‌مه‌ت شه‌هدی سپی قه‌ی كردووه…. بۆ مه‌مك نالی چ منداڵانه وه‌ی وه‌ی كردووه،.. خۆش به‌هه‌ردوو ده‌ست وده‌م گرتوویه ئۆخه‌ی كردووه. هه‌رچه‌نده له‌شیعری ” ده‌ستم له‌گه‌رده‌نی خۆت هه‌ڵمه‌گره ئه‌ی حه‌بیبه”دا له‌وێش حه‌بیبه وه‌كو منداڵ وهسفیكراوه” تۆ نهوشگوفته وه‌ردی” یان” ئه‌و تیفله خورد ساڵه” به‌ڵام ئه‌و وێنه‌شیعرییانه‌ی له‌شیعری” گوڵبنی قه‌دت ..”داهاتوون رووتترن، ئه‌وه‌جگه لهقهسیدهكهی بۆ مه‌ستووره كه‌له‌ش بێ په‌روا ڕووته له‌وێ.
دڵشاد عه‌بدوڵڵا