
کێ به‌رپرسه له کوشتنی ژنان له کوردستاندا؟
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان به‌داخه‌وه کوشتنی ژنان له هه‌رێمی کوردستان هه‌ر به‌رده‌وامه. له ماوه‌ی که‌متر له یه‌ک حه‌وتوودا 2 ژن ته‌نیا له یه‌ک ناوچه به ده‌ستی پیاوانی بنه‌ماڵه‌کانیان کوژران.
به‌پێی هه‌واڵێک که ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر بلاوی کردووه‌ته‌وه رۆژی شه‌ممه 11ی رێبه‌ندان له رانیه پیاوێکی ته‌مه‌ن 23 ساڵان به گولله ژنه21 ساڵانه‌که‌ی خۆی کوشتوه. ئه‌وه دووهه‌مین رووداوی له‌و چه‌شنه‌یه که له ماوه‌ی 3 رۆژدا روو ده‌ده‌ا. پێشتریش باوکێک هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره، کچه‌که‌ی خۆی که مامۆستای قوتابخانه بووه، به تاوانی خۆشویستنی کوڕێک کوشتوه. له ماوه‌ی 3 رۆژدا دوو که‌س که به رێکه‌وت هاوناویش بوون ده‌بنه قوربانیی دڵڕه‌قی و نه‌زانیی پیاوانی بنه‌ماڵه.
ئه‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنانه وایان لێکردم دیسان به نووسینێک ناڕه‌زایه‌تیی خۆم به‌رانبه‌ر بهژنکوژی له‌م هه‌رێمه، ده‌رببڕم.
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان زۆری کاره‌ساتی ناخۆشی دانیشتوانی به‌خۆیه‌وه دیوه. ماڵوێرانی ، ده‌ربه‌ده‌ری، ئه‌نفال، زیندان ، ئه‌شکه‌نجه ، ئێعدام و…. به‌ڵام باشووری کوردستان زیاتر له 20 ساڵه له شه‌ڕ وتوندوتیژییهکانی ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی جینایه‌تکاری به‌عسی عێراق، ئه‌و رێژیمه‌ی له رۆژێکدا گیانی 5 هه‌زار مرۆڤی کوردی ده‌ستاند، رزگاری بووه. هه‌ر کوردێک له هه‌ر به‌شێکی کوردستان به‌م رزگارییه دڵخۆش بوو شایی له دڵدا ده‌گه‌ڕا. ئێمه‌مانانیش وه‌ک کوردێکی رۆژهه‌ڵاتیی په‌ڕیوه ودانیشتووی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان، تێکه‌ڵاوی خۆشی و ناخۆشییه‌کانی هاونهتهوهکانانمان له‌م به‌شه ئازادکراوه بووین و هه‌لومه‌رجه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی، راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ کاریگه‌رییان له‌سه‌رمان هه‌بووه و نه‌مانتوانیوه و ناتوانین به‌رانبه‌ر به سه‌رکه‌وتن و شکسته‌کانی بێخه‌م و بێلایه‌ن بین.
ئاره‌زوو ده‌که‌ین ئه‌م به‌شه له نیشتمان له هه‌موو بواره‌کاندا ببێته نموونه بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. به‌ڵام ئێستا و له‌م کاته‌دا هه‌رگیز حه‌ز ناکه‌م رۆژهه‌ڵاتی کوردستان باشووری کوردستان بکاته نموونه. چونکه به‌داخه‌وه له هێندێک بواردا، نموونه‌یه‌کی باش نابێ.
هه‌لومه‌رجی ژنان:
که چاو به‌ئاماره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دژ به توندوتیژیی دژی ژناندا ده‌خشێنین، مرۆڤ تووشی شۆک ده‌بێ. له ساڵێکدا ئه‌ویش نه‌ک ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای رزگار بوونی کوردستان له ده‌ست رێژیم، – که زۆرجار پاساوی ئه‌وه ده‌هاته‌وه که که‌لتووری به‌عسه و کۆتایی نه‌هاتوه – “ساڵی رابردوو، له سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و سنووری گه‌رمیان، 349 ژن به هۆی کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست ( قتل عمد)، خۆکوشتن، سووتان و خۆسووتاندن یان سووتان به قه‌زا و قه‌ده‌ر و خنکان و خۆخنکاندن گیانیان له‌ده‌ست داوه. 171 ژن بریندار بوون و 134 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی تۆمار کراوه”. (ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماژه پێکراو). ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به نیسبه‌ت ژنان له کوردستان رووده‌دا، که‌م مهترسیتر نییه لههێندیک له‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی رێژیمی سه‌ددام حوسێن به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کوردی دێنان.
ژنان ده‌کوژرێن، خۆده‌کوژن، ئازار ده‌درێن، سووکایه‌تییان پێده‌کرێ. به‌ڵام دام وده‌زگا به‌رپرس و پیوه‌ندیداره‌کان له ئاستیدا بێده‌نگ و ده‌سته‌وه‌ستانن. کاتێک که‌سی تاوانبار رێوشوێنی یاسایی بۆ سزاکه‌ی به‌کار ناهێنرێ یان به پووڵ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن، یان زۆر جار هه‌وڵ دراوه کێشه‌کان به بچووککراوهیی نیشان بدرێن، هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆی دووباره بوونه‌وه و هاندانی که‌سانی تاوانبار بۆ ئه‌وه‌ی له تاوان نه‌سڵه‌مێنه‌وه.
کێ به‌رپرسی یه‌که‌مه له کۆتایی هێنان به‌م وه‌زعه
ئازاردانی ژنان له لایه‌ن پیاوانه‌وه، هۆکاری په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی تاکه‌کانیان له‌پشته. حاشا له‌وه ناکرێ که رێژیمی به‌عسی عێراق، که‌لتوورێکی پر له توندوتیژی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا چاند و دوای نه‌مانی، کاتی ده‌ویست تا کۆمه‌ڵگه هێندێک ئاسایی بێته‌وه. راسته به هۆی شه‌ڕ و ململانێی حیزبی، زۆر هه‌ل و ده‌رفه‌ت بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که له‌ده‌ست چوون، به‌ڵام حاشا له‌وه‌ش ناکرێ که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به نیسبه‌ت گۆڕینی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووریی کومه‌ڵگه، که‌مته‌رخه‌می کراوه .
20 ساڵ بۆ داڕشتنی بناغه‌ی که‌سایه‌تیی منداڵان، مێرمنداڵان، گه‌نجان و بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌ک و ئارام کردنه‌وه‌ی ده‌روونیی نه‌وه‌یه‌کی دیکه که‌م نییه. له هه‌موو ئه‌و 20 ساڵه‌دا په‌راوێز خراوترین بوار، بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووری و ده‌روونیی تاک بووه له کوردستان. ئه‌مه ئیدیعایه‌کی بێ بنه‌ما نییه. ره‌فتار و کرداری تاکه‌کان، له نێو بنه‌ماڵه، له شه‌قام، ئیداره و بنکه و باره‌گا حیزبی و حکوومه‌تییه‌کان به تایبه‌ت به نیسبه‌ت ژنانه‌وه، ئه‌و ئیددیعایهمان بۆ ده‌سه‌لمێنێ.
له کوردستان له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا رۆژ و حه‌وتوو نه‌بووه ژنێکی کورد خۆی نه‌کوژێ یا نه‌کوژرێ. هه‌رکه‌س توسقاڵێک ده‌رکی ئینسانیی هه‌بێ ده‌بێنێ، ده‌زانێ ئازار و ئه‌زیه‌تی ژنان له لایه‌ن پیاوانه‌وه سنووری نه‌بووه. ئایا تاوانبار ته‌نیا ئه‌و پیاوانه‌ن که ژنان ده‌کوژن یا ئازاریان ده‌ده‌ن یا ئه‌و سیسته‌مه په‌روه‌رده‌ییه، که مرۆڤی توندوتیژ دروست ده‌کا؟ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م باره‌یه‌وه به‌رنامه و پلانێکی جیددیی بۆ کار کردن له سه‌ر په‌روه‌رده و باری ده‌روونیی تاکی کورد نه‌بووه یان ئه‌گه‌ر هه‌شبووه به ناته‌واوی و که‌موکووڕییه‌وه به‌ڕێوه چوون. ئاکامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ ده‌بینین هه‌ر رۆژه‌ی له شوێنێک ژنێک به هۆی گومان و دڵپیسیی پیاوانی بنه‌ماڵه ده‌درێته به‌ر چه‌قۆ و گولله و گیانی لێده‌ستێندرێ یان ژیانیان وا لێ تاڵ ده‌که‌ن که بۆخۆیان خۆیان له‌ناوبه‌رن.
هێزێک نه‌بوو ببێته هۆی فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات
له دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌زاران ژن یان خۆیان کوشت، یا به تاوانی “نامووسی” کوژران. رووناکبیرانی کورد دانه‌چڵه‌کین و هه‌ڵوێستێکی جیدییمان لێ نه‌دیتن. یه‌کێک له تراژیدییه‌کان ئه‌وه‌یه که رووناکبیران له ئاست کێشه‌کاندا مته‌قیان لێوه نایه. ئه‌م هه‌موو گۆڤار و رۆژنامه و بڵاوکراوه‌یه ده‌رده‌چن، ئه‌م هه‌موو میدیا و ئیمکاناته هه‌یه به‌ڵام که‌مپه‌ینێک، حه‌ره‌که‌تیکی جیددی به به‌شداریی رووناکبیران و نوخبه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به دژی ژن‌کوژی به‌دی ناکه‌ین. کارێکی رهوشهنگهرانه، و هه‌ڵمه‌تێکی گشتی و سه‌رانسه‌ری که که‌سایه‌تی و تاکه شوێندانه‌ره‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه تێیدا به‌شدار بن، نابینین. ئه‌م هه‌موو خۆکوژی و کوژرانی “نامووسی”یه ده‌بیسرێ و ده‌دیترێ که‌س به‌رپرسیارانه لێی ناڕوانێ و له هۆکاره‌کانیان ناپرسێته‌وه. ئه‌و هه‌مووه زانکۆ و ناوه‌نده زانستییه هه‌یه، به ده‌گمه‌ن لێکۆڵه‌رێک، خوێندکارێک، خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌ک ده‌بینین که توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر دۆخی ناله‌باری ژنان بکا. رێکخراوێکی ژنان جارێک له‌سه‌ر ئه‌و کوشت وکوشتاره شه‌قامی نه‌هه‌ژاند و هه‌ڵوێستێکی جیددی نه‌گرت. پارلمانتارێکی ژن وه‌ها ده‌نگی هه‌ڵنه‌بڕی که کۆمه‌ڵ له گه‌ڵ خۆیدا بهه‌ژێنێ. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی به‌رده‌وامیی ئه‌و دۆخه‌ی ژنان له کوردستان، نه‌بوونی هێزێکی کارا و چاوه‌دێره که وڵام و روونکردنه‌وه له هه‌ر مه‌قام و ناوه‌ند و دامه‌زراوێک بخوازێ.
گه‌شه‌کردنه‌کان پێ به پیی یه‌ک نین
ئاستی کولتووری و روشنبیریی خه‌ڵک له‌پێوه‌ندی له گه‌ڵ پرسی یه‌کسانی و مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا لهخوارێیه. له سه‌ر شه‌قام پیاوان به‌شه‌ڕ دێن، دایک و خوشک و هاوسه‌ری یه‌کتر وه‌به‌ر هێرشی جوێن و قسه سووکه‌کانیان ده‌ده‌ن. کۆمه‌ڵگه هه‌ر به دروستکردنی ویلا و شاری خه‌ونه‌کان پێش ناکه‌وێ. کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی حکوومه‌تی رۆژ نییه به‌ردی بناغه‌ی بازاڕێک، کۆشک و ته‌لارێک دانه‌نێن، بێئه‌وه‌ی خه‌مێکیش له ناخ و ده‌روونی ئه‌و هه‌موو منداڵانهبکهنهوه که رۆژانه شاهیدی لێدان و ئازاردان و ته‌نانه‌ت کوشتنی دایک و خوشکه‌کانیانن. جوانکردنی روخساری شه‌قام و شاره‌کان چ نرخێکی هه‌یه که که‌لتووره‌که‌مان له دیارده ناحه‌زه‌کان پاک نه‌که‌ینه‌وه. به‌داخه‌وه به‌ره‌وژوور بردنی وشیاریی کۆمه‌ڵگه که‌وتۆته په‌راوێزی هه‌موو پرۆژه‌کانی دیکه‌وه.
مرۆڤ که گوێ له هێندیک له راگه‌یه‌نه‌کان ده‌گرێ به‌رده‌وام گوێی له وشه‌ی سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتن له بواری جۆراوجۆردا ده‌بێ! که سه‌ردانی رێکخراوێکی ژنان ده‌که‌ی و باس له کار‌و چالاکییه‌کانی خۆیانت بۆ ده‌که‌ن، ده‌ڵێی کوردستان له سایه‌ی کاره‌کانی ئه‌وانه‌وه بووه به به‌هه‌شتێک بۆ ژنان! به‌ڵام ده‌بینین رۆژ نییه له که‌لێن و قوژبنی ئه‌م وڵاته‌دا ژنێک ئاگر له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رنه‌دا یان به ناوی “نامووسپارێزی”یه‌وه نه‌یکوژن، که‌چی هه‌ڵوێستێکیان نه‌گرت ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵ وهخۆبێنێتهوه. هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌و کوشتنانه به‌لای ئه‌وانیشه‌وه بوون به شتێکی ئاسایی. ئه‌و یاسایانه‌ی که‌متاکورتێک مافی ژنییان پاراستوه، له‌لایه‌ن دابونه‌ریت و که‌لتوور و جاری واشه به ناوی ئایینه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێ. ته‌نانه‌ت له پرسه و سهرهخۆشییهکانیش بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی کۆنه‌په‌رستانه و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئازادیی تاکه‌کان و به‌تایبه‌تی ژنان که‌لک وه‌رده‌گیرێ، به‌ڵام که‌س نیه پێشیان پێبگرێ و به‌رپه‌رچی تهبلیغاتهکانیان بداته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی، حیزبی کوردی، رووناکبیری کورد،ریکخراوه‌کانی ژنان وهتد ده‌بێ ئه‌م راستییه قه‌بووڵ بکه‌ن که له ئاست کێشه که‌لتوورییه‌کان و پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دا که‌مته‌رخه‌م بوون و وه‌ک پێویست کاریان بۆ شوێن‌دانان له سه‌ر ئه‌و بواره نه‌کردوه. بۆیه ئه‌مڕۆ فیشه‌که ژه‌نگاوییه‌کان هه‌ر کاریان پێده‌کرێ.
ژن‌کوژی و خۆکوشتنی ژنان له ئاکامی بێزاری له سته‌م و هه‌لاواردن و سووکایه‌تی پێکران، په‌ڵه‌یه‌که به نێوچاوانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌وه. ئه‌م کوردستانه ئازاد و ئاوه‌دانه، هه‌تا ئه‌م په‌ڵه‌یه له نێوچاوان و له داوینی خۆی نه‌سڕێته‌وه، ناتوانێ به‌م ئازادی و ئاوه‌دانییه بنازێ، چونکه ئازادی و ئاوه‌دانییه‌ک، که ئه‌منییه‌ت و یه‌کسانی و حورمه‌ت بۆ نیوه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ له گه‌ڵ خۆیدا نه‌هینێ و ژیانی ئه‌وان و مافی ئه‌وان نهپاریزێ، شتێکی رواڵه‌تییه.
کوێستان فتوحی