برسێـــــتی
كه‌ریم تاقانه (سوید)…….
برسیه‌تی، که بوو به هاوڕێی مرۆڤ، ئیدی ئه‌و مرۆڤه ناچار ده‌بێ شان بداته به‌ر ئه‌سته‌مترین کار تا به‌ڵکوو له ژێر چه‌پۆکی ده‌ر بچێ‌و قوتاری بێ. ئه‌من که‌سێکم زۆرجار له تاو برسیه‌تی ناڵاندوومهو قۆڕه‌ی سکم چه‌شنی نه‌رمه مۆسیقا یاڵه‌و یاڵ چووه..!
هه‌مووی چه‌ند ڕۆژێك بوو چووبوومه ڕیزی پارچهفرۆشو ڕۆحفرۆشهکانهوه، ڕه‌شه‌ی دراوسێمان پێی گوتم که ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌م، ئاماده‌یه له‌گه‌ڵم ببێته هاوڕێ.
ڕه‌شه له مێژ بوو کۆڵی کوتابووه شان‌و چاوو گوێیشی دڕیبۆوه! به‌ڵام به‌نده، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تازه ڕێگای ئه‌و کاروانه دوور‌و درێژه‌م گرتبووه به‌ر، هیچ کوێیشم پێ نه‌ده‌زانی؛ بۆیه بێ سێ‌و دوو کردن، سه‌ری ڕه‌زامه‌ندیم بۆ ڕاوه‌شاند..(1)
ڕه‌شه بۆ ناوچه‌یه‌کی بردم پێشتر ناویشم نه‌بیستبوو. له به‌رده‌م هه‌وه‌ڵ ماڵدا، به ده‌نگه گڕهکهیو بولبولئاسا، ناوی که‌لو په‌له‌کانی یه‌ک، به یه‌ک هه‌ڵ دا..
دهڵهسهگێك، وه‌ک چاوه‌ڕێی ئێمه‌ی کردبێ، به‌شێوه‌یه‌ک په‌لاماری داین، ئه‌من دڵم خه‌ریک بوو داکه‌وێ.. ئه‌گه‌ر خاوه‌نماڵ زوو فریا نه‌که‌وتبا، کارێکی به سه‌ر ده‌هێناین، (با)ش به ده‌واری شڕی نه‌کردبێ..
له ڕه‌شه تووڕه بووم.
ـ خوا ماڵت کاول کا..! خاڵـۆ ئاخر ئه‌مه شوێنه منت بۆی هێناوه..!
ڕه‌شه، وه‌ک نه بای دیبێو نه بۆران، شانێکی هه‌ڵته‌کاندو گوتی:
– جا ئه‌وه چییه..؟ خۆ من له ڕۆژێکدا هه‌زاری وام تووش ده‌بن..!
یه‌ک، دوو سه‌عات سووڕاینه‌وه. شتێکی ئه‌وتۆمان نه‌فرۆشتبوو.. به ده‌م ڕێپێوانه‌وه بیرم ده‌کرده‌وه. ((باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هیچم ده‌ست نه‌که‌وێ، چ قـوڕێ به سه‌ردا بکه‌م..؟! خۆ مشتێك ئاردمان له ماڵدا نه‌ماوه.. په‌نا بۆ كێ به‌رم..؟ له‌م سه‌رده‌مه‌دا کێ فریای کێ ده‌که‌وێ.. ئه‌ی هاوار وه ماڵم.. که‌ژه‌ی کچیشم با له‌ولاوه بوه‌ستێ که دوو مانگ زیاتره داوای کراسم لـێدهکاو هه‌راسانی کردووم…))
له‌م بیرانه‌دا بووم.. ئه‌وه‌نده‌م زانی ڕه‌شه خۆی به ماڵێکدا کرد. منیش به دوایدا.. له‌گه‌ڵ ژنێکی قه‌ڵه‌ودا که‌وته قسه‌و وتووێژ.. خێرا تێگه‌یشتم شتێکی له ژێر کڵاودایه.. یه‌ک، دوو سیخورمهم کوتا بنهه‌نگڵی به نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی بڕۆین. به‌ڵام ڕه‌شه سه‌یرێکی ماناداری کردم‌و به که‌یفه‌وه گوتی:
ـ جارێ ڕاوه‌سته..
به‌ته‌واوی تێگه‌یشتم که‌ر، له کوێ که‌وتووه‌و کوننه له کوێ دڕاوه! فره‌ی پێنه‌چوو ئافره‌تێکی باڵابه‌رزی نیوه‌ڕووت له به‌رده‌مماندا قیت بۆوه! ڕه‌شه، که له ڕوومهتو قه‌دو باڵای ژنه ورد بۆوه، ئاگری تێ به‌ر بوو.. ئه‌منیش چاوم که‌وته ڕێچکه‌و پێچکهو.. دڵم که‌وته ته‌په، ته‌پ.. به تێکچوونێکهوه به ڕه‌شه‌م گوت:
ـ ئه‌ی به‌ر له‌عنه‌تی خوا که‌وی..! ئه‌مه کاره.. ئه‌مه…
ڕه‌شه هه‌ستی به تووڕه‌بوونم نه‌کردبوو.. کۆڵه‌که‌ی له شانی ده‌ر هێناو به ههژاوییهوه گوتی:
– به دڵته؟!
– کوره دڵی چی‌و ته‌ڕه‌ماشی چی..! من بۆ ئه‌وه هاتووم پاره‌ی پارووه نانێك ده‌ربێنم.. نه‌ک بۆ…
مشتومڕێکی زۆرمان بوو.. ڕه‌شه ده‌یویست به هه‌ر نرخێک بووه، ئه‌و هه‌له له ده‌ست نه‌دا؛ ؛ بۆیه دوا بڕیاری خۆی دا.
خێزانی ڕه‌شه، پێشتر یه‌ک، دوو مانگێك ماڵ‌و مناڵی جێهێشتبووو چووبووه ماڵی بابی.. هه‌ر له‌به‌ر خاتری ئه‌م جۆره کارانه. به مه‌رجێکیش هاتبۆوه ڕه‌شه‌ی مێردی چیدی تووخنی ئه‌م کارانه نه‌که‌وێته‌وه..
هه‌رکه ئه‌م مهرجو په‌یمانه‌م بیر که‌وتنه‌وه، گوتم:
– باشه ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێستا به‌مه‌ی ده‌ده‌ی، بۆ خه‌رجی ماڵ‌و مناڵتی ناکه‌ی..؟
– کوره دڵم خه‌ریکه شه‌ق ده‌با.. تۆ سه‌یر ئه‌م نه‌گبه‌تییه.. كێم لێ بووه به وه‌كیل..! ئاخر تۆ حه‌قت به سه‌ر منه‌وه چییه.. ؟ من ئه‌گه‌ر گه‌مژه نه‌بم، نابم به هاوڕێی تۆ‌و.. له‌گه‌ڵ خۆم ناتهێنم..
ڕه‌شه ئه‌وه‌نده تووڕه ببوو کهف به کهلاوهیدا چۆڕه‌ی دههاتو ده‌متوانی به‌سانایی ورده ڕه‌گی ژێر ملی بژمێرم..!
– که‌وا بوو، تۆ سووری له‌گه‌ڵی بچیه ژووره‌وه..؟
– به‌ڵـێ..
– به‌ڵام به‌و خوایه له سیر تا پیاز بۆ فاته‌ی خێزانتی ده‌گێڕمه‌وه..
ئه‌من نه‌مزانی ئه‌م قسه ئه‌وه‌نده کاریگه‌ریی ده‌بێ.. ڕه‌شه، که ئه‌مه‌ی بیست، به‌ندی دڵی پساو.. ده‌ستی له پاڕانه‌وه هه‌ڵگرت. ئیدی له چاوترووکاندنێکدا کۆڵه‌که‌ی کرده‌وه شانی‌و بێخواحافیزی ماڵه‌که‌ی به جێهێشت. ڕه‌شه، که ئاگری له‌نێو چاو ده‌باری، ڕاسته‌وخۆ ڕێگای ماڵه‌وه‌ی گرته به‌رو هه‌تا گهیشتینیشهوه ماڵ، لێوی نهبزووتو قسه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ نه‌کردم…
به‌م شێوه‌یه ڕه‌شه‌ی دراوسێمانم له خۆم تووڕه کرد.. وا چه‌ند ساڵێك به سه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌دا تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام ئێستاش له هه‌ر شوێنێ تووشی یه‌ك ده‌بین، خۆیم لـێ لا ده‌دا…!
12/2/1999
ئۆردوگای تاش
(1) من‌و ڕه‌شه دوو ئاواره‌ین له‌و ده‌یان هه‌زار ئاواره‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان که حكوومه‌تی عێراق له سه‌دو بیست کیلۆمیتریی باشووری شاری به‌غداداو له بیابانێكی ویشكو كاكی به كاكیدا په‌رتی كردوون.. خه‌ڵکی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده، هه‌ریه‌که‌و به شێوهیهکو له ڕێگایه‌که‌وه له‌گه‌ڵ ژیان‌و مه‌رگ به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کا.. به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵک، چه‌شنی ئێمه، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دورگه عهرهبنشینهکانو له‌نێو عه‌ره‌باندا به ورده‌واڵه‌فرۆشی، پارچهفرۆشیو.. کار‌و کاسپی نانی ڕۆژانه ده‌ردێنن…
تاریک‌و ڕوونی به‌یانی بوو که له ده‌رگای ماڵی ڕه‌شه‌م دا.. ڕه‌شه، که ڕۆژی پێشتر فره گهڕابووو ماندوو ببوو، له شیرینی حه‌وت خه‌وا بوو. که سواری پاسه‌که‌ش بووین‌و نه‌بووین، ڕه‌شه‌ی هاوڕێم وه‌ک خه‌ونی له مشتدا بێ، که‌وته‌وه پرخه، پرخ…
k.taqane_1@yahoo.com