Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
ئەوان تاوان دەکەن و ئێمە داوی بەخشین دەکەین ؟

ئەوان تاوان دەکەن و ئێمە داوی بەخشین دەکەین ؟

Closed
by March 2, 2012 ئەدەب

بمان بورە
تۆ بۆ ئەوە نەھاتی مناڵانمان بەگولـلە بکوژی
تۆ بۆ ئەوە نەھاتی سامانی ئەم خەڵکە بە تاڵان ببەی
تۆ بۆ ئەوە نەھاتی شەقامەکانی شار پربکەی لەپۆستاڵ
تۆ بۆ ئەوە نەھاتی نەمامەکانی نیشتمان ڕوتکەیتەوە لە سەوزایی
تۆ بۆ ئەوە نەھاتی ئەو تۆزە بزەی سەرلیوی ئازادی هه يه بيتـۆرێنی
بمان بورە ئیرە مەلەکەتی تەوره , دەڤەری ھەزاران شەرو کوشتنی یەکترە
ئیرە نیشتمانی جەللاد و قوربانیە بێ سەرەکانن
ئێرە وڵاتی تفەنگ و ڕوباری باروتە

بمان بورن

کوڕەکانی ئەوان تاوان دەکەن
باوکەکانیان میللەت بەتاڵان دەبەنەن
براکانیان گەنجە گیرفان بەتاڵەکانمان دەکوژن
پاسەوانەکانیان بەتێـڵاکانی دەستیان ئەتکمان دەکەن
پۆستاڵ لەپێکانیان شاردەکەنە جەنگەڵ و سەربازگە

بمان بورن

ھەشتا ساڵە قوربانی ئەدەین بۆئازادی
بیست ساڵە کاردەکەین بۆئەوەی میدیاکانی جیھان جوان بمان خوێننەوە
ئەم تاوانە , ھەشتا ساڵ خەباتیان خستینە ژێرپرسیارەوە
ئەم تاوانە , بە بیست چرکە ھەمو جوانیەکانی پوکاندینەوە
ئەم تاوانە بەدوژمونانی راگەیاند وادەی کارەو خرابتر ناشرینیان بکەنەوە
ئەم تاوانە دۆستەکانیان لێ ڕەنجاندین و ئیتر کوردستان وەک دیالەو فەلوجە دە بیننەوە

بمان بورە … داوی بەخشین دەکەین

ئەم نەورۆزە ھیچ موو زەردێک ئاڵای کوردستان ناشەکێنێتەوە
ئەم نەورۆزە سەھۆلەکەو شەقامەکانی شار پرنابنەوە لە بیانی باڵاپۆش بەجلی کوردیه وه
زومی کامێراکان ئیتر ھیچ نەورۆزێک وینەی تۆناکێشی و مناڵەکانیشت بۆھەمیشە بی باوک دەبن
تۆ ئێمە ببورە ؟! ئەوان تاوان دەکەن و ئێمە داوای بەخشین دەکەین
بمان بورە , لەدڵەوە تاساوین بۆ ئەم تاوانە

بمان بورە

نیشتمانی من
پڕە لەمرۆڤی جوان , پڕەلە پێشمەرگەی خاکی
پڕە لە بۆنی نەسیمی بەھەشت و ئاوازی نەوتراوی کچە پاکیزەکان
پڕە لە ملوانکەی یاقوتی شیعری گۆران و نالی و سالم
پـــــڕ پــــــڕیشە لەبونەوەری کڵۆڵ و نەخۆش و نەفام
پرلە لەبۆنی ناخۆشی ھەناسەی ژن کوژەنان
پڕیشە لە قەڵەمەکانی شەڕ و بازرگانی شەری ناوخۆ

بمان بورە

ئەوانە بە باروت و بە خوێن گوشکراون
ئەوان بەکولـلەو بەزمانی چەقۆ ھەمیشە ئەدوێن
ئەوان ھەموو رۆژێک دیکتاتۆرن و دیکتاتۆری بچوک بچوک بەرھەم دەھێنن
ئەوان ھەمو شتێک دەکوژن و دونیاش بەتیرۆریست دەزانن
ئەوان زۆرتاوانیان کرد و ھێشتا نەیان وت بمان بورن ؟
تۆ لە ئێمە بورەو ئێمەش داوای بەخشین دەکەین

پێشڕەو حەمید

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.