
بێ ده‌وڵه‌تی باشتره له‌ده‌وڵه‌تێكی بێ هێز
به‌هاری عه‌ره‌بی ناتوانێ ڕێگربێت بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی
ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌ك خه‌بات بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یه‌ك ، به‌رده‌وامی كورد له شۆڕشی ئاشتخوازی بۆ ڕزگاری نیشتمانه پارچه‌كراوه‌كه‌ی سه‌روه‌ری و ئازادی كوردستانی باشووری لێكهوتهوه ، ماف ئه‌بێت بسه‌نرێ ههرگیزنادرێت ، دیاره هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بوون بۆ به‌رزایی لوتكه‌كانی سه‌ربه‌خۆی ده‌ڕوات ، مێژووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه باسی زۆرێك له‌نه‌هامه‌تیه‌كانی ده‌كات ، ئه‌م ئازادیه‌ی كه‌هه‌یه پێویستی به‌كه‌سانی دیبلۆماتكار و سه‌ركرده‌ی ژیر و فه‌لسه‌فی هه‌یه بۆ پاراستن و به‌ره‌پێش چوونی ئاستی ژیان و فراوان كردنی ئازادی ، هه‌ندێك له ڕۆشنبیران و سیاسه‌ت مه‌داران بهههلێكی گونجاوی ده‌زانن كه‌له‌م ساته‌دا بانگه‌وازی حكومه‌تی كوردی ڕاگه‌یه‌نرێت ، هه‌ندێكی تریش به‌كارێكی مه‌ترسیداری ده‌زانێ ، بۆ ئه‌م پرسه‌و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی تری مێژوویی ، ئه‌ركی وه‌ڵامه‌كانمان خسته به‌رده‌م زانای ئیسلام و نوسه‌ر و وه‌رگێڕو نیشامان په‌روه‌رو ئه‌ندامی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێز مه‌لا له‌تیف بامۆكی :
پ: وه‌ك زانایه‌كی ئاینی چی ئه‌ڵه‌یت بۆ مێژووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ؟
هه‌ركاتێ كورد تۆزێ پشوبدات دوژمنه‌كانی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی دروشمی قورس و سه‌قه‌تی پیشان ئه‌دات ، ناتوانن كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، ده‌بنه حه‌كیم زان بۆ كێشه‌ی ئه‌م میلله‌ته، هه‌رچه‌نده ووشه‌ی كوردستان وه‌ك زاراوه‌ی جوگرافی ناتوانرێ بۆ كورد به‌ته‌نها ناو ببرێ ، چونكه هه‌رێمێكه له‌نه‌ته‌وه زلهێزه‌كانی ده‌وروبه‌ری تێدا جێگه كراوه‌ته‌وه ، له‌مێژووه پڕخوێناویهكهیدا ده‌یان جار شه‌ڕگه‌ی ناحه‌زان بووه ، شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرفتی ڕژێمه‌كانی ده‌وروبه‌ر و ناكۆكی ئهمارهتهكان بوو ، چه‌ندین هه‌وڵ دراوه بۆ ته‌عریب كردن و ته‌تریك ، ته‌فریس كردنی ، چه‌ندین جار ڕاوه ئه‌مارات ، كوێخایی ، سه‌ركاری ، میرئاخوڕی ، سه‌ربازی به‌سه‌ردا سه‌پاوه ، به‌بێ دیاری كردنی هیچ مافێك و داد پهروهریهك بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ته‌نانه‌ت قه‌ده‌غه‌بووه بیر له بچوكترین مافی بكاته‌وه ، زۆربه‌ی كاره سه‌پاوه ناڕه‌واكان به‌ناوی ئیسلامه‌وه كراوه ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی ووتاری هه‌ینی به‌زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌بووه ، بۆ باس له‌وه نه‌كه‌ین زۆربه‌ی ناوی گوند و چیا‌و ڕووباره‌كانی گۆڕیوه بۆ سه‌رزمانی خۆیان ، ئه‌مه‌یه زوڵم ئه‌وه‌یه سته‌م كه‌كراوه به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن زه‌وی و مێژوو زمان و كلتور وخاوه‌ن فه‌رهه‌نگ ، هه‌موو پێویستیه‌كی ده‌وڵه‌تی هه‌بوو ته‌نها ژیان و ئازادی نه‌بێت .
پ : كه‌واته كورد له‌ماڵی خۆیدا هه‌میشه مه‌حرووم كراوه بتوانێ وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر بژی ، ئه‌ی داد په‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌كان چی بووه به‌رامبه‌ری ؟
كورد باشترین میلله‌تی موسوڵمان و ئیمانداره پێشه‌وایانمان سه‌لماندویانه ، نه‌له‌سه‌رده‌می سه‌فه‌ویه‌كان نه له‌ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌كان كورد هیچ سودێكی پێ نه‌گه‌شتووه ته‌نها چاره‌نوسی كوشتن و بڕین بووه ، ته‌نها دیاریه‌كیش پێیان دابێ زه‌ره‌رمه‌ندی و مردنی بێویژدانانهبووه ، هه‌میشه له‌قات قڕیدا ژیانی گوزه‌راندوه ته‌نانه‌ت به‌شه‌هید كردنی ناوداران و سیاسه‌ت مه‌داران و تێكشكانی شۆڕشهكانیهوه نه‌وه‌ستاون ، ڕۆژانه لهسوتاندا بووه وێران كردنی گونده‌كان كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ بهگژیهكدادان دروستكردنی ئاسته‌نگ بۆ جوتیاران ،كرێكاران ، بازرگانه‌كان ، ته‌نانه‌ت دروستكردنی كێشه بۆ خانه‌واده‌كان و شه‌ڕی یه‌كتر كوژی ، ماوه نه‌دراوه یه‌ك چركه بحه‌وێته‌وه ، ماڵ لهخانهخوێ حه‌رام بووه ، وه‌ك میوان حسابی بۆ كراوه .
پ : بۆ پێت وایه ده‌وروبه‌ر كێشه‌كانی خۆیان له كوردستاندا بڕاندوه‌ته‌وه ؟
ئاژاوه‌و كێشه‌نانه‌وه بۆ میلله‌تێكی تر له‌ئه‌نجامی ململانێ یه‌كتردایه زیاتر كوردیش سوته‌مه‌نی بووه ، گرفته‌كانیان ڕه‌وانه‌ی كوردستان كردوه هه‌میشه باری ئابووریان لاواز كردوه فه‌رمانڕه‌وایان به‌سه‌قه‌ت و پڕلهگهندهڵی به‌ڕێوه بردووه بۆ نه‌هێشتنی نه‌فه‌سی ئازادی ، دروشمی سه‌ره‌كیان ته‌نها ئه‌وه بووه كورد ئازایه هه‌تا ڕێژه‌ی هه‌ژاری به‌سه‌ردا زیاد بێت ڕووت و ڕه‌جاڵ بێ باشتر ڕام ده‌بێت ، بۆسهید تۆش واده‌زانی ئه‌م ئه‌زمونه له‌خۆوه هاتوه‌ته سه‌ر دێڕی ژیان ، دایمه وایان سه‌رقاڵ كردووه نه‌توانێ سه‌ری خۆی بخورێنێ ململانێكانی خۆیان بهگژیهكدادانی كورد بڕاندوه‌ته‌وه خۆشیان بینه‌ری ڕووداوه‌كان بوون .
كاتێ كوردستانیان دابه‌شكرد ، بۆ دێنه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا هێلانه بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن گوایه گۆڕه‌پانێكی باشی سیاسیه ؟
لهخهلافهتی پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌دا و شۆڕشی لۆرانس و پیلانی گه‌لانی ئه‌وروپا بۆ پارچه‌كردنی خاكی گه‌لان ، خواردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان هه‌وڵیان داوه قه‌واره بۆ عه‌ره‌ب و تورك و فارس دروست بكه‌ن ، كوردستان كرایه مه‌ولود دابه‌شكرا به‌سه‌ریاندا ، ترسیان له‌م نه‌ته‌وه‌ی بووه كه قه‌واره و كیانی سیاسی هه‌بێت ئه‌و دابه‌شكردنه ناڕه‌وایه له‌به‌ر دوو هۆكاربوه : كورد گهردهوڵهتی هه‌بێت دراوسێكانی كێشه‌یان نامێنێ مل كه‌چی ( ئهنترۆپۆل ) نابن ، له‌لایه‌كی تروه كورد بكرێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات لهبهرزیرهكی و مه‌ردایه‌تی و وه‌فاداری و دڵسۆزی بۆ خاك ونه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌میشه له‌ئاشتی و ئازادی‌دا ده‌ژی ، ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌مڕۆ ده‌بینرێ هه‌وڵی ئاشته‌وای نه‌ته‌وه‌كانی تر ئه‌دات ماڵی كه‌س داگیرناكان خاكی خۆشی به‌كه‌س نادات ، ئه‌وه‌یه ده‌رئه‌نجامی دانهبراِنی له‌شۆڕشی ئازادی خوازێ ، لهمساتهدا ڕۆژئاوایه‌كان هه‌ستیان كردوه ووڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیه‌كان ده‌وڵه‌ته‌كانیان ڕزیوكۆن و پیر و پهكهوتهو نه‌خۆش و كه‌م ئه‌ندام بوون ، ترسی ئه‌وه‌یان لێ ئه‌كرێت خۆیان بیر بكه‌نه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی خۆیان بده‌ن ، ئه‌وكاته جێگه‌ی بیری سیاسی و سه‌ركوت كاری و به‌هه‌ده‌ربردنی سه‌روه‌ت و سامانی عه‌ره‌ب و كاره‌كانی ئه‌وان نابێته‌وه ، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ خۆخزاندنه ناو خاكێكی دڵگیر تری وه‌ك كوردستان .
پ : ئێوه چی ئه‌ڵێن به هاتنه پێشه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی كه‌وه‌ك شۆڕشی ڕزگاری گه‌لانی عه‌ره‌ب باسی لێوه ده‌كرێت ؟
ڕۆژئاوا ، ئهمهریكاو ڕووس زۆر به‌وریایی به‌به‌رنامه گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتیان خستوه‌ته ناوگێژاو گه‌رده‌لولی پشێوی و نائارامی و سته‌می برالهبرا ، به‌ناوی به‌هاری عه‌ره‌ب زیندوكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و گه‌مه‌ی گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌و ده‌ست پێ كردنیه‌تی نه‌ك ئازاد كردنیان لهكۆیلایهتی ، ده‌یانه‌وێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بمێنێت ، با له‌هه‌ركوێ بێت ، ئاشنایه‌تی ته‌واویان هه‌یه كه‌خواستی گه‌لان چیه و چۆن ووڵاتانی كه‌نداو ماڵ و سامان ، ئیسرائیل ئاشتی ، ئێران ناردنی كێشه بۆ ده‌ره‌وه ، تورك زیندوو كردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت ، ووڵات عه‌ره‌بی و كه‌مینه‌كان ته‌مبێ بكه‌ن تا نه‌توانن سنور ببه‌زێنن .
پ : به‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی باسی ده‌كه‌یت پێت وانیه كارێك بۆ كورد ده‌كرێت ؟
كورد ماوه‌ته‌وه كاتێ كهخاك ونیشتمانهكهیان شه‌ق و په‌ق كرد سته‌میان لێ كرد له ( سایكس بیكۆ ) ئه‌بێ ئه‌مڕۆ كارێكی باشی بۆ بكه‌ن به‌ڵام تێ ڕاماون نازانن چی باشه بۆی ئه‌نجام بده‌ن ، پرۆژه‌ی زۆریان له‌به‌ر ده‌ستدایه وه‌ك لامه‌ركه‌زی ، حوكمی زاتی ، ئۆتۆنۆمی فیدراڵی ، كۆن فیدراڵی ، حكومه‌تی كوردی ، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كهلهسهدهكانی ڕابوردوودا دروستیان كردوه ئه‌مڕۆ ده‌یگۆڕن بۆ كێشه‌ی ئاین ، مه‌زهه‌ب ، تاناوچهگهری و زمان ، زاراوه بێ زاراوه ، له‌ناو كۆمه‌ڵگاكاندا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ، له‌وسه‌رو به‌نده‌دا كورد كارێكی بۆ ده‌كرێت ، سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركرده‌كانیش ده‌وری سه‌ره‌كی ده‌گێڕێ ، ئه‌گینا به‌هاری عه‌ره‌بی چ په‌یوه‌ندی به‌كورده وه‌نیه .
پ : پێت وایه كورد توانیویه‌تی سود له ئه‌زمونه‌كانی وه‌رگرێت ؟
خۆش به‌ختانه كورد ئه‌زموونی هه‌یه شۆَڕشی به‌رزان ، ئاگری داخ ، شێخی نه‌هری ، شێخ مه‌حمود ، مه‌لامسته‌فای بارزان ، قازی محمه‌د ، ئه‌یلول ، شۆڕشی نوێ ، له‌دوای ئه‌و سه‌روه‌ریانه ئه‌مڕۆ كورد سه‌ركردایه‌تی ژیر و ووشیار و به‌ئه‌زموون و شاره‌زا و دڵسۆزی هه‌یه ، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆك كۆمار ، هه‌ردوو حیزبی كارامه و قاڵبوی ڕێگه‌ی خه‌باتی شاخ و شار ، هه‌موو فێڵ و فاقه و ته‌گبیری لایه‌نه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسیان زانیوه و پوچه‌ڵیان كردوه‌ته‌وه ، هه‌رچه‌نده نه‌یاره‌كانی ختوكه‌ی ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جاڕبده‌ن كه‌حكومه‌تی كوردی دروست ده‌كه‌ن به‌ڵام جارێ زووه ، وه‌ك هه‌ڵه‌ی پزیشكێك وایه لێبوردنی نیه ، ئه‌و كه‌سێك ده‌گوژێ ئه‌مان نه‌ته‌وه‌یه‌كیان پێ ده‌كوژن ، له‌بیرمان نه‌چێ نه‌یاره‌كانی كورد بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌میشه یه‌كگرتوو یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌بن ، پێویسته كورد له‌م ڕۆژه‌دا به‌ردی قورس هه‌ڵنه‌گرێ ، دروشم به‌رزنه‌كاته‌وه بۆ ئاشت كردنه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی ، بێ ده‌وڵه‌تی له‌ده‌وڵه‌تی لاواز باشتره ، خۆ عه‌ره‌ب له‌بێ ده‌وڵه‌تی شۆڕش ناكات به‌ڵكو بۆ ڕوخانی ده‌سه‌ڵاته لاواز‌و نه‌خۆشه‌كان كارده‌كه‌ن.
پ : تۆباسی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی كۆمارت كرد ، كهبهرنامهیان هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی ؟
به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه : بڕوام وایه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌وه گه‌وره‌تره كه‌هه‌نگاو بێ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه بنێت ، له‌پێش هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1991 یه‌كه‌وه یه‌كیه‌تی زانایانی كورد سه‌ردانی به‌ره‌ی كوردستانیمان كرد كه‌بارزانی سه‌رۆكی بوو ، پرسیارمان ئه‌وه‌بوو كه‌ڕژێم هێزه‌كانی له‌كوردستان ده‌كشێنێته‌وه ، بۆشایه‌كی زۆری دروستكردوه به‌تایبه‌تی باری ئابووری له‌هه‌رێم هه‌ره‌س دێنێ ، سه‌رۆك ڕایگه‌یاند حكومه‌ت پێی وایه هه‌رسێ پارێزگاكه و 50 هه‌زار گوند و چه‌ندین ناحیه‌و قه‌زای كوردستان له‌به‌ر داڕوخانی ئابوری و بێ حكومه‌تیدا داوا ده‌كه‌ن به‌عس بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان فه‌رمان ڕه‌وایی بكات ، ئێمه به‌رنامه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئهوحكومهتهدا كهههرهس دێنێ ، منیش پێم وایه هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی دورمان بریوِه ، بهكۆنترۆڵ كردنی بیری سیاسی هه‌ردوو سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌رچی ڕه‌قی هه‌یه یان ده‌شكێ یان ده‌شكێنرێ ، سه‌رۆكی هه‌رێم په‌نجه‌ی بۆ هه‌ندێ كار ڕاكێشاوه ، ئه‌ركێكی نیشتمان په‌روه‌رانه‌یه كه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هاوكاری بكه‌ن .
پ /باسی سه‌رۆكی هه‌رێمتان كرد ئه‌ی بۆ سه‌رۆك كۆمار چی ئه‌ڵێن كه‌باسی له‌ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ك خه‌ون كردوه ؟
نا به‌پێچه‌وانه‌وه مام جه‌لال قه‌ڵایه‌كی به‌هێزه چه‌ترێكی گه‌وره‌یه بۆ كورد ، هاوكاری ته‌واوی سه‌رۆكی هه‌رێمه و هه‌وڵه‌كانی بۆ كورده ، برام له‌هه‌لومه‌رجێكدا ئهوقسهیهكراوه له‌بری زیانێكی بچوك سودی گه‌وره‌ی هه‌بووه بۆ وابیر ده‌كه‌نه‌وه ، له‌كات و شوێنی تایبه‌تدا ئه‌و باسهكراوه ژێرخانێكی تایبه‌تی وده‌گمه‌نی هه‌یه ، من ناتوانم ئه‌وباسه دووباره بكه‌مه‌وه ئێوه به‌مه‌نتیق قسه‌بكه‌ن .
پ : بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان چی ئه‌ڵێن ؟
باشترین چاره‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌كانیان وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان به‌قه‌ناعه‌ت پێكردنیان ده‌توانرێت زۆرێكی ئه‌وناوچانه بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی كوردستان ، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌مووچه‌و پله‌وپایه وه‌زاریه‌كان دراوه هه‌وڵ نه‌دراوه بۆ ئه‌ومه‌به‌سته .
پ: تائێسته كه‌س هه‌وڵی داوه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و كه‌مایه‌تیه‌كان له‌په‌ناوه دڵنه‌وایان بكات یان ڕێكه‌وێت ؟
به‌ڵێ له‌مێژه هه‌وڵ ئه‌درێت به‌ڵام ماویه‌تی ، هه‌ندێ لهعهشرهته عه‌ره‌به‌كان په‌یوه‌ندی مێژووی به‌هێزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه كورده‌كاندا .
پ : باسی باری ئابوریه‌كی به‌هێزتان كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌چۆن ده‌كرێت ؟
یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵ كوردی ئهونیشانهیه ده‌پێكێ ، به‌هێزكردنی ئابوری هه‌رێم ئهوههڕهشه گه‌وره‌ی ژیان پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه‌حكومه‌تی عێراق له‌كوردی ده‌كات به‌بڕینی بودجه وه‌ك كۆڵه‌كه‌كه‌ی مام عه‌وڵای لێهاتوه ، یه‌كخستنی كورد به‌هێزكردنی بیرۆكه‌ی له‌ده‌وڵه‌تی كوردیه ، تاسهرقاڵی ناوخۆ به‌هێز بێت بیرۆكه‌ی به‌ده‌وڵه‌ت بوون لاواز ده‌بێت ، پێم وایه یه‌كخستنی ماڵێكی په‌ڕه‌وازه گرانه به‌ڵام كارهجوانهكان و به‌ره پێش چوونی ئه‌زموونی كورد له‌شاخه‌وه بۆ شار‌و ئاوه‌دانی زیاتره له‌كه‌م و كورتیه‌كان ، باهه‌مووان هاوسۆزبین له‌گه‌ڵ ئایندهی كوردا نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ده‌ستماندا لهكیسهمان بچێ ، شاعیران و هونه‌رمه‌ندان نوسه‌ران ومێژوونوسان بۆیان سه‌لماندوین تهفرهقهبونمان یه‌ك نهویستنمان لاوازمان ده‌كات .
پ : له‌گه‌ڵ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان چی ده‌ڵێن ؟
پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌هه‌رێمه‌وه ده‌ستی پێكرد ئه‌وان له‌به‌غدا چاویان له‌ئێمه‌كرد سودیشیان لێ وه‌رگرت ، بریا ده‌ستوری هه‌رێمیش له‌پێش ده‌ستوری عێراقی فیدراڵ دانرایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوری بغدا پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری ئێمه نه‌بێت ، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم له9/4/2003دا هه‌بوو پێش حوكمی بریمه‌ر ، دهسورێكی خراپ باشتره له‌بێ ده‌ستوری پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت ، بێ ده‌وڵه‌تی باشتره له‌ده‌وڵه‌تێكی خراپ و بێ هێز .
پ : دوا ووته‌تان چیه ؟
پێم وایه ئه‌م بارودۆخه‌ی بۆ كورد ڕه‌خساوه وه‌ك په‌ندی عه‌ره‌بی ئه‌ڵی ( لیس فی الامكان ابدع مماكان ) ئه‌وه‌ی هه‌یه كه جێگه‌ی باوه‌ڕی خۆمان و خه‌ڵك و ده‌وروبه‌ره لهههمووكارێك باشتره كاتی بوون به‌ده‌وڵه‌تیش نزیك ده‌بێته‌وه ، بیری ده‌وڵه‌تی كوردی خولیای هه‌موو كوردێكی نیشتمان په‌روه‌ره به من و تۆشه‌وه .
سه‌ید عه‌تا