
پێویستیمان به په‌روه‌رده‌ی ساغله‌مه
نه‌ته‌وه و گه‌لانی دونیا نه‌مازه ئه‌وانه‌ی خودان ده‌وڵه‌تن و هه‌نگاوی مه‌زنیش له بواره جیاجیاكان ده‌نێن ، هه‌میشه پێویستن به پێشكه‌وتنی وڵاتانی زلهێزی پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆژی و عه‌قڵییه‌تی ئه‌وتۆ كه په‌ی به زۆر شت ده‌به‌ن و داهێنان له سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌وه چه‌كه‌ره ده‌كه‌ن و به زانست و ئه‌بستمۆلۆژی تازه سه‌رده‌م هه‌نگاوی ئه‌وتۆ ده‌نێن كه لای زۆر له وڵاتان جێگه‌ی سه‌رنج و لاسایی كردنه‌وه‌یه و هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی ئه‌و مه‌عریفه‌یه ده‌ده‌ن وهه‌ڵپه‌ی زۆری بۆ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له بن چه‌پۆكی كۆیله‌یه‌تی و دیلێتی نه‌زانین و دواكه‌وتن قورتاریان بێت ، نمونه‌ی به‌ر ده‌ستیش دوو وڵاتن یه‌كه‌میان له رووی زانستی ته‌كنۆلۆژی و پیشه‌سازی گه‌وره و زل و قه‌به‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتدا سیمای وڵاتیان له قۆناغێكه‌وه به‌ره‌و قۆناغێكی دیكه بردووه ، ئه‌ویش وڵاتی كۆریای باشووره كه له به‌رایی هه‌شتاكانه‌وه بۆ ئیمرۆ پێشكه‌وتنی گه‌وره و به‌رچاوی له‌م رووه‌وه به خۆوه دیتووه ، دووه‌میان میرنشینه‌كانی عه‌ره‌بییه ( الامارات العربیه ) ئه‌میش له رووی بونیات و جوانكردنی سیمای وڵات و پێشكه‌وتنی بواری رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ر به هه‌مان ماوه‌ی كورت توانیویانه له قۆناغێكه‌وه بگوازنه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه ، هه‌ر له هه‌شتاكاندا عێراقییه‌كان كاتێك بۆ خۆیان تێوه‌گلاوی شه‌رێكی نه‌خوازراو بوون تانه و ته‌شه‌ریان ده‌گرته میرنشینه‌كانی عه‌ره‌بی گوایه دوا كه‌وتوون و ئێستایش له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتنه‌دا (دیاره مه‌به‌ست له هه‌شتاكانه) هه‌ر سه‌رقاڵی دیوه‌خان و بوخر داگیرساندن و قاوه خواردنه‌وه‌ی دیوه‌خانان ، كه‌چی ئه‌و لووت زلییه‌ی عێراقییه‌كان باجه‌كه‌ی به‌و دواكه‌وتووییه‌وه بوو كه ئیمڕۆ به چاوی خۆمان ده‌یبینین ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی وڵات ، وا پێده‌چێت ئێمه‌یش به هۆی له خۆبایی بوونێكه‌وه كه ده‌شێ بنه‌مایه‌كی نه‌بێت ، ئه‌و كولتووره‌ی عێراقییه‌كان راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ كاریگه‌ری به سه‌رمانه‌وه هه‌بووه و له گه‌وره‌كانه‌وه ئاوه‌كه‌مان بۆ ده‌ڕێژرێت زۆرجار لێره و له‌وێ گوێبیستی ئه‌وه بووین كه فڵانه نه‌ته‌وه و فڵانه گه‌ل چ پێشكهوتنێكیان هه‌یه ، یان زۆر كه‌سی ناودارما كرد به كورد‌و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك گه‌ڕاندماننه‌وه سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، كه‌چی هه‌ر له ناو ئه‌و ههرێمۆكه بچكۆله‌یه‌ی خۆمان رێز له سیمبول و ره‌مز و كارێزماكانمان ناگرین و هه‌زار و یه‌ك قسه‌ی ناڕه‌وا و هه‌ڵبه‌ستراوی به فیتی ئه‌م و ئه‌وه‌وه بۆ رێك ده‌خه‌ین ، ئیدی با له‌وه‌یش گه‌ڕێین هه‌ر به خۆمان ده‌كه‌وینه وێزه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی به هه‌زار ده‌رده‌سه‌ری و چهشهكردنی داراییه‌وه داوای لێده‌كه‌ین مناڵانی كورد په‌روه‌رده بكات و چمكێك له‌و زانسته‌ی خۆی و وڵاته‌كه‌ی به رۆڵه‌كانمان بڵێته‌وه و له رووی زانسته‌وه گۆشی بكات بۆ ئاینده ، كه‌چی ئێمه‌یش مناڵه‌كانمان وا په‌روه‌رده ده‌كه‌ین هه‌ر له عه‌قڵیه‌تی خۆ پڕچهككردندا بێت و ئیدی خۆ ئه‌وه منداڵی به‌رپرسێك بێت قسه‌ی هه‌ر له گه‌ڵدا ناكرێ ، كه‌چی هه‌ر به‌و عه‌قڵییه‌ته‌وه كه ئێمه له ورده‌كارییه‌كه‌ی نازانین و بێئاگاین مامۆستا ئه‌مریكییه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و دواتریش خۆی ، به هه‌ر دوو كوشتنه‌كه ئێمه دڵگران و كه‌سه‌ربار وغهمبارین هه‌م بۆ مامۆستا ئه‌مریكییه كه ده‌شێ له ئاینده‌دا سیمایه‌كی ناشیرینی وڵاته‌كه‌مان له رووی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ده‌ر بخات ، له لایه‌كی دیكه‌یش كه ویژدانی مرۆییمان ده‌مانهه‌ژێنێت بۆ له ده‌ستدانی ئه‌و مامۆستایه ، بۆ قوتابییهكهیش به هه‌مان شێوه غه‌مبار و كهسهربارین چونكه رۆڵه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ده‌ستداوه ، هه‌ر راگه‌یاندنه‌كانی خۆمان له‌م ماوه‌ی رابردووه‌دا بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن 33 رۆژی كه له چه‌مچه‌ماڵا گیانی له ده‌ست داههڵلایهكی گه‌وره‌یان نایه‌وه ، ئیدی ئێمه چۆن دڵگران نابین بۆ له ده‌ستدانی وه‌ها قوتابییه‌ك كه ره‌نگه له ئاینده‌دا ببوایه‌ته كه‌سێكی كارامه و لێزان و مامۆستایه‌كی شاره‌زا و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به میلله‌ته‌كه‌مان ده‌گه‌یاند ، پێمان وایه گۆش نه‌كردن و په‌روه‌رده نه‌كردنی نادروست وای كردووه زۆر له‌و چه‌شنه قوتابیه له وڵاته‌كه‌مان هه‌بێت و به خۆ چه‌كدار كردنه‌وه روو له وێستگه‌كانی خوێندن بكه‌ن . ئیدی تۆ له‌وه گه‌ڕێ ئه‌گه‌ر له‌مبه‌ر و ئه‌به‌ری دیكه بوایه ئه‌و راگه‌یاندنه به ناو ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆیانه چ هه‌ڵڵایه‌كی تریان ده‌نایه‌وه .
سه‌ردار جاف