پاراستنی زمانی ستانداردی کوردی
عامر باجه‌ڵان – سوید……
به‌کارهێنانی زمانی ستانداردی کوردی یان خوێندن و نووسینی زمانی کوردی به دوو شێوه ( سۆرانی و بادینی ) مه‌ترسییه‌که بۆ ئێستا و داهاتوو ، سه‌ره‌تایه‌که بۆ دابه‌ش بوون و دوور که‌وتنی پێکهاته‌کان یان دیالێکته‌کانی کوردی له‌یه‌کترو درووست بوونی ناوچه جیاجیا و زمانی ستانداردی کوردیی جیاجیا ، دوورنییه گه‌ر به‌م شێوازه بڕوات له داهاتوو سنووری ناوچه‌کانیش ده‌ست نیشان بکرێت ، له‌م ته‌نها پارچه ڕزگار کراوه‌ی کوردستانه‌دا ، چونکه له داهاتوو که‌س ناتوانێت ڕێگر بێت له دوو دیالێکته‌که‌ی تری کوردی ( لوڕی و هه‌ورامی ) هه‌ر یه‌که‌و داواخوازی زمانی ستانده‌ردی تایبه‌تی خۆیان بکه‌ن بۆ ناوچه‌ی تایبه‌تیی خۆیان . ئه‌مه‌ش له جێی خۆی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی وقه‌یرانه بۆ کورد وخزمهتێکه به دوژمنان و نه‌یارانی کورد . فاکته‌رێک هه‌یه ڕێژه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌م پارچه دابڕاوه له کوردستان سۆرانییه . هه‌ر وا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، له باکووری کوردستان و باشووری بچووک یان ڕۆژئاوای کوردستان ڕێژه‌ی هه‌مووان کرمانجییه ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بیر کردن له زمانی ستانداردی کوردی بۆ هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانی گه‌وره مه‌حاڵه ، هه‌رچه‌ند ئاواته‌خوازی هه‌ر کوردێکه به‌شانازییه‌وه بڵێت ئێمه‌ی کورد خاوه‌ن یه‌ک زمانی ستانداردی کوردین . هه‌روه‌ک چۆن عه‌ره‌بێکی ووڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی به‌ئاسانی تێناگات له عه‌ره‌بێکی ووڵاتانی ڕۆژئاوای عه‌ره‌بی ( مه‌غرب ، جه‌زائیر ، تونس ) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب زیاد له 138 دیالێکتی هه‌یه به‌ڵام یه‌ک زمانی ستانداردی عه‌ره‌بییان هه‌یه و هه‌موو ووڵاتانی عه‌ره‌ب به‌کاری دێنن .
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌ڵێن زمانی ستانداردی سۆرانی پیته‌کانی عه‌ره‌بیه . بۆ هه‌وڵ نادرێ یان وه‌ک پێشنیارێک ، له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندن له‌گه‌ڵ پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی هه‌مان زمانی ستانداردی کوردی به پیتی لاتینی به‌کاربهێنرێت ، ساڵ به‌ساڵ تا ده‌گاته هه‌موو قۆناغه‌کانی پله‌ی خوێندن ، هه‌روا له دام و ده‌زگا ڕه‌سمی و حوکومی هه‌مان شێوه‌ی نووسین کارپێ بکرێت . هه‌روه‌ک ئێستا کهئهبینین له که‌ناڵه تلفزیۆنه کوردییه‌کان پیتی لاتینی به‌کار دێنن . گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وته گه‌ر پیته عه‌ره‌بیه‌کان بگۆڕین به لاتینی .
له‌گه‌ڵ دانیشتنی به‌رده‌وامی پسپۆرانی زمان و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زمانی کوردی و دوور خستنی هه‌موو زاراوه نهکوردیهکان و به‌کار هینانی زاراوه‌ی کوردی گونجاو . زمانی کوردیمان پڕه له زاراوه‌ی هاورده‌ی بێگانه ، پاک کردنی زمان له‌و زاراوه نهکوردیانه ، پێویسته یه‌که‌م هه‌نگاو بێت بۆ پته‌وکردنی زمانی ستانداردی کوردی . زاڵکردنی دیالێکتێک به‌سه‌ر دیالێکته‌کانی تر هیچ کاتێک خزمه‌تی ئێستا‌و داهاتووی زمانی کوردی ناکات .
زمانی ستانداردی کوردی که سۆرانییه به‌واتای ئه‌وه نییه دیالێکته‌کانی تر له ئاستی نزمترن ، یان ڕۆڵیان نه‌بێت له ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی یه‌ک زمانی ستانداهدی کوردی . پێویست ناکا به‌و شیوه‌یه بیر بکه‌ین ، بۆ نموونه سه‌رۆکی هه‌رێم یان سه‌رۆکی حوکومه‌تی کوردستان گه‌ر بێت و له چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری یان تلفزیۆنی به‌شێوه‌ی بادینی بدوێن ، چه‌ند که‌س بێجگه له بادینانی لێیان تێده‌گه‌ن ، هاو کات که به سۆرانی ئه‌دوێن ئایا هه‌موو بادینانیهکان لێیان تێناگه‌ن ، ئه‌مه له‌جێی خۆی فاکته‌رێکه ، هه‌روا شێوه‌ی زمانی ڕه‌سمی و حوکومی له پایته‌ختی کوردستان ههولێرسۆرانییه ، ئه‌م فاکته‌رانه له‌دایک بوونی ئه‌مڕۆ نییه و به‌ئاسانی ناگۆڕێت ، هه‌وڵدانیش بۆ گۆڕینی کۆسپ و قه‌یران دروست ده‌کات ، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی کوردستاندا .
به‌رده‌وام له کوردستان که خوێندن به زمانی کوردی بووه ، ئایا کێشه‌یه‌ک هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و زمانه ستاندارده په‌سه‌ند کراوه که سۆرانی بووه ، کێشه چییه ئه‌مڕۆ هه‌مان زمان به‌کاربێت و زاراوه نهکوردیهکانی بگۆڕدڕێت به‌زاراوه‌ی کوردی و سوود وه‌رگرتن له هه‌موو دیالێکته‌کان ، له زاراوه‌کانی تر چه‌نده‌ها زاراوه‌ی کوردیی گونجاو هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زمانی ستانداردی کوردی . هه‌روا ئه‌و زاراوه نهکوردیانه که له دیالێکته کوردیه‌کان هه‌یه ، پێویسته هه‌ر یه‌که‌و له‌جێی خۆی له شار و شارۆچکه و دێ و دام و ده‌زگا و میدیاکان وله قوتابخانه وله‌ماڵ و شه‌قام هه‌وڵ بدرێت به‌کاری نه‌هێنین ، هه‌رکه‌سه‌و چاودێری خۆی بێ له به‌کار هێنانی زاراوه نهکوردییهکان . گه‌وره‌ترین خزمه‌تی زمان و ڕێزمانی کوردی ئه‌که‌ین گهرههوڵ بده‌نی زاراوه نهکوردیهکان له دیالێکته‌کان بگۆڕین به زاراوه‌ی کوردی و سوود وه‌رگرتن له دیالێکته‌کانی تر .
پێویسته شانازی به مێژووی ئه‌ده‌بی کوردیمان و به‌و شاعیره بلیمه‌تانه بکه‌ین ، که هه‌ر یه‌کێکیان قوتانخانهیهکه بۆ ئێستا و نه‌وه‌کانی داهاتوو . بۆ نموونه ( بابا تاهیری هه‌مدانی و ئه‌حمه‌دی خانی و ناڵی و مه‌وله‌وی ) و ده‌یان شاعیری به‌ناو بانگی تر که ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌بی کوردی‌یان کردووه و به هه‌ر چوار دیالێکتی کوردی شیعریان نووسیوه . هه‌ر له‌چوار چێوه‌ی شاعیران و دیالێکتی کوردی ، کۆنتیرن دیوانی حاجی قادر کۆیی که له ساڵی 1937 چاپ کراوه ده‌ست نیشان کراوه که( فاتێ ) دایکی حاجی قادر له منداڵیه‌وه له ده‌وروبه‌ری زه‌هاوه‌وه ( ناوچه‌یه‌که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شێوه‌ی ئاخافتنیان لوڕیه ) هاتوونه‌ته کۆیه ، هه‌ر وا به‌یته شیعرێکیش بهلوڕیی نووسیوه له هه‌مان دیوان . مه‌به‌ست لێره ئه‌وه نییه ئه‌م شاعیره به‌ناوبانگه دایک و باوکی لوڕه یان سۆرانییه ( مه‌به‌ست لێره ته‌نها ڕوونکردنه‌وه‌یه ، نه‌ک خۆمان له‌و ئاسته دابنه‌ین ،وه‌کو کابرای عه‌ره‌ب که سوێندی خوارد و ووتی ( شکسپیر) ناوی ڕاسته‌قینه‌ی شێخ زوبێره و خه‌ڵکی به‌سره‌یه ) . گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موو کوردێک شانازی به‌وه بکات که حاجی قادر کۆیی ئه‌و شاعیره مه‌زنه‌یه خزمه‌تی شیعر‌و ئه‌ده‌بی کوردی کردووه . به‌رامبه‌ر مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی نه‌فره‌ت له ( جه‌میل صدقی زه‌هاوی ) ده‌کات که کورده و خزمه‌تی ئه‌ده‌بی میلله‌ته‌که‌ی خۆی نه‌کردووه و بوو به‌یه‌کێک له شاعیره به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی ، هه‌ر له‌و باره‌وه به‌یته شیعرێک هه‌یه که گوایه حاجی قادر نووسیویه‌تی ده‌رباره‌ی شاعیری ناو براو ( به‌ڵام دووپات نیم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌یته هی حاجی قادر کۆییه یان شاعیرێکی تری کورد ) .
أم جمیل قد أنجبته من ورة أن لم تصدق في وجهه آثارالخرة
له ووتارێکی کاک لوقمان حاجی که‌ریم له سایتی کوردستان پۆست بڵاوی کردبوو ڕێکه‌وتی 27/3 به ناونیشانی ( کامیار سابیر – جه‌سته‌یه‌کی نه‌خۆش به بزمارێکی ژه‌هراوییه‌وه ) هه‌رچه‌ند لێره‌دا به پێویست نازانم ده‌ربڕینی سه‌رنج و بۆ چوونی تایبه‌تیم ده‌رباره‌ی ووتاره‌که‌ی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆم ناتوانم له‌سه‌ری ڕابگرم ڕه‌خنه نابێت به‌و توندییه بێت . ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به بابه‌ته‌که‌مه‌وه ، وه‌ڵامی وه‌زیری په‌روه‌رده له پرسیارێکی کاک لوقمان حاجی که‌ریم سه‌باره‌ت به زمانی ستانداردی کوردی ، ئه‌مه ده‌قی وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌یه : ( ئێمه ده‌زانین که له ئاینده‌دا کێشه‌ی زۆر گه‌وره ده‌نێته‌وه ، به‌ڵام چاره‌ی ترمان به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو ، بۆیه له‌ژێر داواکاری و بریاره‌کانی خه‌ڵکدا ئێمه‌ش بریارماندا که ئه‌وان چی‌یان ویست ئاوا ده‌که‌ین ) . ئه‌وه‌ی جێگای تیاڕامانه ئه‌وه‌یه !!! قه‌یران ئه‌وه‌یه که به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده پێویسته و فه‌رمانه بریار و داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی جێبه‌جێ بکات .. ئه‌م خه‌ڵکانه کێن ؟!! دواڕۆژی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی وای لێ هاتووه خه‌ڵک بریاری له‌سه‌ر بدات ؟ …
عامر باجه‌ڵان – سوید
Amerbajalan1@hotmail.com