
لەگەڵ تۆدا … هێمن بابان
Closed
چه‌نده خۆشه کاتێ ده‌ستم
تاجی ستیان له‌سه‌ر ده‌نێ و
ده‌که‌وێته شیله نۆشین
له‌که‌ناری شاری سینه‌ت
ده‌بێته پاشا و جێ‌نشین
***
چه‌نده خۆشه کاتێ ژیان
چوار وه‌رزمان ده‌کاته به‌هار
کاتێ ڕووت ڕووت ده‌بینه‌وه و
قانونه‌کان هه‌ڵده‌وه‌رێن وه‌ک گه‌ڵای دار
***
چه‌نده خۆشه کاتێ جه‌سته‌م
شاری سینه‌ت داده‌پۆشێ وه‌کو چه‌تر
وه‌کو هه‌ور ده‌گرمێنم
له‌دوایشدا مه‌ستم ده‌کا بۆنی عه‌تر
***
چه‌نده خۆشه دوای به‌دمه‌ستی
تێک ده‌ئاڵێین ، کپ ده‌که‌وین
له‌باوه‌شی گه‌رمی یه‌کتر
تا به‌یانی لێی ده‌خه‌وین
***