
زایه‌له‌ی ده‌روون …سیروان ۰ب
ده‌لێن له زه‌مانێک
له وولاتێکی له‌بیرچوو
ئازادی به خوێنی پیرۆز کڕاوه،
ده‌سه‌ڵات بازرگانه
کریاره‌کانیش کوێرن
سه‌رمێزه‌کان شه‌فاف و
ژێڕه‌وه‌شیان لێڵ۰
چه‌ته‌کانی سنوور
ویژدانیان تۆپه‌ڵه قوماشه
هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌جۆرێک ده‌یدورن،
بست به بستی ئه‌م خاکه
ته‌خت و تاجی خۆیانه
به ئاره‌زووی خۆیان ئالوگۆری پێده‌که‌ن۰
نه‌وه‌کانیان دێوه‌زمه‌ن
ژهر رێژی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن
گلۆله ئاگرێکی هه‌له‌پاسن
سیمای جوان و نورانی
دانیشتوان هه‌ڵده‌کروزێنن۰
هه‌ر که چاو هه‌لده‌بری
بێستان‌و کۆشک‌و ته‌لاڕه
سۆزانیه‌کان کارتی براوه‌ن
چه‌کی پێشبرکێی کورسیه‌کانن
روناکی له قولایی زیندانه
گه‌مه‌ی نێوان خۆیانه
هه‌ر که ئاره‌زوویان بێ
جار به جار پشووی پێده‌ده‌ن۰
ده‌سه‌لات قامچیه‌کی ئه‌ستوره
زریکه‌ی ترسناکه
په‌یتونی رۆژگاری پێتاوده‌ده‌ن۰
زلهێزه‌کان قسه‌خۆش
سیما نه‌رم و نیانن
گروگیڤ له کاسه‌ی سه‌ریان هه‌لده‌قوڵێ
جالجالۆکه‌ی توک دارن
هه‌مو زینده‌وه‌رێک گۆتده‌که‌ن۰
بێچووه دراکۆلان
هزریان له تاریکایی گوزه‌رده‌کا،
بۆنی خوێن شه‌رابی ئه‌جه‌له
شاد‌و سه‌رمه‌ستیان ده‌کا۰
ده‌مێک تاژی،
ده‌مێک خۆشبه‌زۆک،
قۆچڵی و باوه‌شێنچی و جاشچی و ساخته‌چی
جله‌وی یاسا به‌ده‌ستن
ته‌راتێنی پێده‌که‌ن،
دادوه‌ر و مێژوونوس و هونه‌رمه‌ند
زانستپه‌روه‌ر و رۆشه‌نبیر و نه‌به‌رد
بۆ ریکلامیش به سه‌پانی خۆیان نازانن۰
سیروان ۰ب
۲۰۱۲
له‌نده‌ن