
به‌شه‌قامی بیست وپێنج دا…. سارا فه‌قێ خدر
ئه‌مشه‌و
چاوه‌كان وه‌ك گڵۆپی سه‌ر شه‌قام دهبریسكێن
دهبریسكێن و ره‌شه‌با
شه‌پۆله‌كانیان بڵند ونه‌وی ده‌كا
ئه‌مشه‌و
نیگا به‌نیازی سه‌فه‌ره
سه‌فه‌ر بۆ ناو تۆ
سه‌فه‌ر به‌كۆڵانه‌كانی تۆدا
به‌بن خۆڵی پڕ له شه‌هیدی تۆدا
ئه‌مشه‌و
فریشته‌یه‌كی میهره‌بان
فریشته‌یه‌كی خهمپۆش
ده‌گاته ئێره
ده‌ست به‌سه‌ری منداڵیتدا دێنێ
به‌سه‌ری روتاوهی پیریتدا
چ زوو پیر بووی ئه‌ی شار
ئه‌ی شاری سوورپۆش
شاری سپی پۆش
چه‌ند نورانی
بهوگۆچانه خوار و خێچهتهوه
بهوچاویلكه بێ خه‌وش وخۆڵهتهوه
چه‌ند به‌سه‌بری بۆ چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌مان
دێین ولهدهروازهی سه‌وزپۆشی چاوێكتهوه دێینه ژوورێ
دێین وپیاسهیهكی دوور ودرێژ به‌شه‌قامی (25 ) دا ده‌كه‌ین
ئهوشهقامهی ده‌چێته‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانی ماڵئاوایی
ئه‌و رۆژه‌ی هه‌نسكی خوداحافیزی نوتقی قسه‌كردنی بڕین
ئه‌و رۆژه‌ی بێده‌نگی باڵی خسته سه‌ر رۆحمان
گوڵ گریا …ئینجانه گریا
دیوار‌و وێنه‌كان گریان
ئه‌و رۆژه‌ی ئێمه ده‌گریاین و
تۆ ده‌گریایت و
په‌پوله‌و باڵنده‌كان به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه ده‌فڕین
* * *
فرمێسكی روباریٍَكت سوور ..سوور و
ئه‌وی دیكه‌ت سوێر ..سوێر
فرمێسكی چاوێكمان روون ..روون و
ئه‌وی دیكه‌مان ره‌ش ..ره‌ش !
چاوه‌ڕوانیت چه‌ند به‌سه‌بره ئه‌ی شار
له‌خۆرئاوای دنیابین یان له خۆرهه‌ڵات
له‌باكوور بین یان له‌باشوور
به‌داگیرساوی دێینه‌وه
هه‌موو چاوه داگیرساوهكانی ئه‌و كات
له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نارنجی خه‌مێكی قووڵدا
ده‌گه‌نه ئێره
به‌گریانێكی گۆرانی ئامێز، سروودێكی نه‌بیستراو ده‌چڕن
سروودێك ,,
هه‌ر پیتێكی باسی ماڵێك و هه‌ر ووشه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كێك و
هه‌ر ئاوازێكی ، وێرانییهك به‌با ده‌كا
ئاوه‌دانی ..
به ویقاری بێوه‌ژنێكی خمپۆشهوه ، خه‌نده‌یه‌ك ده‌كا و
منداڵه‌كانی وێرانبوونمان ژیرده‌كاته‌وه
پێمانده‌ڵێ :- ئومێدتان به‌و خۆره پرته‌قاڵیه بێ
كه‌له ئێوارانی ئه‌و لوتكه‌یه‌وه ، سڵاوی تیشك ده‌نێرێ !
ئیدی به‌سه….
سنوورێك بۆ گریان و
په‌رژینێك بۆ پاڕانه‌وه بكێشن
له‌و دیوی گریانه‌وه ،ده‌ریایه‌ك هه‌یه بۆئهوین
هه‌موومان به ره‌نگی خۆی ،ره‌نگ ده‌كا
به‌شه‌پۆلی سه‌رشێتی
ناخی تۆزلێنیشتوومان ده‌شواته‌وه
ده‌مانكاته ئاوێنه‌یه‌كی روون و
كه‌ڵه كوڕان و ئاسكه كچانی نیشتمان
سه‌مای له‌به‌ردا ده‌كه‌ن
سه‌مایه‌كی جیاواز
سهمایهك ،تا كۆتاییی ماندووبوون ،تا پله‌ی حاڵگرتن
ئیدی ته‌واو ..
په‌رژینێك به‌ده‌وری گریاندا و
سنوورێك بۆ پاڕانه‌وه ده‌كێشین
ئیدی ته‌واو .. ئیتر ته‌واو…..!
* * *