
به مۆدرنكردنی دیپلۆماسیه‌ت…
گومانی تێدانییه سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی تهكنۆئهلهكترۆنیك وای كردووه هه‌ر بوارێكی زیندووی ژیان گۆڕانكاری زۆر به‌رچاو به‌خۆوه ببینێ هه‌ر له رووی شوناسی كولتوریورۆشنبیرییهوه تا ده‌گاته كایه‌ی سیاسی و ئابووریوبازرگانی، لێشاوی به‌جیهانیبوون به هه‌موو رووه‌كانییه‌وه له‌وانه‌ش سیاسیودیپلۆماسی وایكردووه جیهان ئه‌و گونده شووشه‌ییه بێتوپهیوهندی نێوان جومگه‌كانی به چركهوسات به‌دوای سات بهیهكهوهبێتو نزیك له‌یه‌كتری ئاشنای جووڵهوچالاكیهكانی یه‌كتری ببن.
سه‌رده‌می دێرین سه‌رده‌می دیپلۆماسیه‌تێكی ته‌قلیدی بوو، مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی ئۆروپی بوو نه‌ك یه‌كسانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌و ئامانجه‌ش هاته‌دی له میانه‌ی رێككه‌وتنی ئۆروپایی ساڵی(1815) كه نزیكه‌ی سه‌دساڵ ئاشته‌وایی بۆ ئۆروپا لێكهوتهوه، لێ به‌لایه‌كی دیكه‌وه زۆر رۆڵی هه‌بوو له به‌رپابوونی جهنگوململانهی خوێناویوتێكچوونی شیرازه‌ی په‌یوه‌ندییه دهولییهكان، لێ ئه‌مڕۆ رۆژگاری دیپلۆماسیه‌تی ئاشكراودیموكراسیه، وێرای هاتنه ئارای سیسته‌مێكی نوێی ده‌ولی، هاوكات هه‌مان كێشه‌وگرفته‌كانی ململانهوشهڕوكوشتاریش درێژه‌ی هه‌یه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا راسته په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیه‌ت به جومگه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه‌كان وایكردووه ستراتیجیه‌تێكی بههێزوچهكێكی ئه‌كتیڤی به‌رده‌وام بێ به‌ده‌ست زلهێزه‌كان به‌مه‌به‌ستی ههژموونو زاڵده‌ستی ده‌ولی؟.
چه‌ند هۆكارێك كاریان كرده سه‌ر ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ئاراسته‌یه، یه‌كه‌میان گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی ده‌سته‌ی ده‌ولی، سروشتی بایهخوگرنگیدانی ده‌ولی، ئامانجه‌كانی پرۆسه‌ی دیپلۆماسی، ئینجا شۆڕشی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریوپێوهندیكردن بۆ نموونه: رای گشتیوئامڕازهكانی میدیاوحزبی سیاسیوكۆڕبهنده میلییهكانوپهرلهمانوخۆپیشاندانوسندووقهكانی ده‌نگدان كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه بۆ سه‌ر دارژتنی سیاسهتوپرۆسهی دیپلۆماسیه‌ت و فۆرمه‌كانی وه‌ك(دیپلۆماسیه‌تی میللیی- people diplomacy)و(دیپلۆماسیه‌تی تۆتال- Total Diplomacy) هه‌روه‌ها به ده‌یان چهمكو ناووگرووپی دیكه‌ی دیپلۆماسیه‌تی نوێوكۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی به پێی سهردهموگۆڕانكارییهكان هاتنه ئاراوه سه‌باره‌ت به پرسوكێشه هه‌مه جۆره‌كانی جیهان وه‌ك: ژینگه، دانیشتوان، په‌ره‌پێدان، مافه‌كانی مرۆڤ، تیرۆر،..تد.
به مۆدرنكردنی كاری دیپلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا و له‌رووی پراكتیكیه‌وه مامڵهكردنه له‌گه‌ڵ (ئه‌مری واقیع) وێرای به هه‌ندگرتنی بواره سیاسییه‌كه، لێ ئاكام به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریوبازرگانیوئهمنییهكانیش گرنگن، بۆیه گرنگ نییه حوكمڕان كێیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و سیسهتهمه تازه‌یه‌ی دێته‌كایه‌وه چۆن رهوتوئاراستهی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات(مامڵه‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئێستای سووریا)و چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌رهاویشته نوێیهكانوماكورێككهوتنه كۆنه‌كان ده‌كات، ئه‌و سیسته‌مانه‌ی به‌هاری ئیسلامی چ په‌یامێكیان پێیه بۆ خۆرئاوا‌و ئهمریكاو تاچه‌ند لایهنو ره‌وته سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاتانه كۆكن له‌سه‌ر سیسته‌مێكی نوێی سیاسی داهاتوویان به‌شێوه‌یه‌ك ناكۆك نه‌بێ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی زلهێزان ؟.
له‌و سونگهیهو ده‌كرێ ئاماژه به گرنگی ئه‌و ئاراسته دیپلۆماسییه بكرێ به‌وه‌ی داكۆكیكه‌ره له به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجیه‌كانی گهلانوزامنكهری ئازادی رۆژنامهوانییوحزبورای گشتییه، لێ به نه‌بوونی دادوهریوبهشداریكردنێكی راسته‌قینه‌ی گشت لایهنوجهمسهرهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له داڕژتنی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌وشی جیهان سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نابینێ، گه‌رچی مهبهستوستراتیجیهتی وڵأتانی ده‌ستڕۆیشتوو له‌وانه ئه‌مریكا خۆی له هێزه ئابووریوئیعلامیوسهربازیهكه ده‌بینته‌وه، جگه له په‌یوه‌ستی به هێزی ئه‌م یا ئه‌و ده‌وڵه‌ته یا ئه‌م یا ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه.
گرنگه له‌و ره‌وته نوێیه‌دا بینای دیپلۆماسیهتێك بكرێ به نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی دیپلۆماسیانه‌ی گهلانوحوكمهتهكان چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمێك بێ یا ده‌وڵه‌ت، كه‌واته پرسه‌كه په‌یوه‌سته به جۆری مامڵهكردنوگرنگیدان به پرسه گرنگوچارهنووسسازهكانوچارهسهركردنی كێشه‌كان نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌دیوێكی روونه پێویسته چ لایه‌نێك پهراوێزنهخرێوسیاسهتی قۆرخكاری نه‌سه‌پێت وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێكی نه‌رێیانه‌ی سیاسه‌تێكی گهلهكۆییورێزگرتنورهچاوكردنی سیاسهتوستراتیجیهتی لایهنهكانوبهرژهوهندی گه‌لان.
دیپلۆماسیه‌تی مۆدرن یا نوێ به‌شێكه له سیسته‌می گشتی دیپلۆماسیه‌ت، بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئابووری سیاسی، كۆمه‌ڵناسی سیاسی‌و گشت ئه‌و ئامڕازوشێوازانهی دیكه‌ی مامڵه‌كردن له نێوان حوكمهتودهوڵهتاندا.
ئه‌و – گه‌ر شیا بڵێین – چه‌مكه به‌رفراوانتره‌و نزیكتره له واقیعی ژیانی هاوچه‌رخ، چوون شێوازه‌كانی پێوهندیكردنوكارلێككردن فرهرهنگوههمهجۆرن به پێی ئه‌و گۆرأنكارییه زۆره‌ی گشت بواره‌كانی گرتۆته‌وه له‌وانه‌ش بواری تهكنهلۆجیاوزانست، به‌مه‌ش رێچكه‌ی دیكه هاتونه‌ته ئاراوه و ئه‌و چوارچیوه كۆنه‌ی دیپلۆماسیه‌تیان شكاندووه‌و به هه‌مان پێناسه‌كه‌ی جاران وه‌ك ئامڕازێكی پێوهندیكردنولێكتێگهیشتن ئه‌مڕۆ به ده‌یان هۆوئامانجومهبهستهوه پهیرهودهكرێو له‌سه‌ر گشت ئاسته‌كاندا نیشانه‌ی خۆی ده‌پێكێ.
بواره‌كان یا رێچكه‌كانی دپلۆماسیه‌تی نوێ چین؟
* رێچكه‌ی (سیڤیل – ئه‌هلی) ناره‌سمی خۆی له هاریكاری و پێوه‌ندیكردن ده‌بینته‌وه له‌نێوان رێكخراوه ناحكومییه‌كان(NGO) و داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
* رێچكه‌ی بزنسمانه‌كان له كه‌رتی تایبهتوكۆمپانیا تایبهتهكانو فره‌ره‌گه‌زه‌كان.
* رێچكه‌یه‌كی دیكه تایبه‌ت به پێوهندیكردنوكارلێككردن له نێوان تاكه‌كان له بواره‌كانی فێركردن‌و رۆشنبیریوهونهریووهرزشیوزانستی له رێی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه.
* رێچكه‌یه‌كی دیكه هاریكاریوكارلێككردن له نێوان ئامرازه‌كانی میدیادا.
(جۆن ئاده‌مز رایگه‌یاندووه، كه كاری نێوان ئهمریكاوئۆروپا بازرگانییه نه‌ك سیاسه‌ت یا جه‌نگ، تا ساڵی (1906) ولاتهیهكگرتووهكان شه‌ش باڵیۆزخانه‌ی له ده‌ره‌وه هه‌بوو ئه‌وانی دیكه (مفهوهزیه)بوون) كه‌چی ئه‌مڕۆ له وڵاتهیهكگرتووهكاندا دیپلۆماسیه‌تی گشتی هه‌یه مه‌به‌ستی روونكردنوباشتركردنی رووهتی ئه‌مریكایه له وڵاتانی بیانیداوبهدهستهێنانی لایهنگرییورووبهرووبوونهوهی دژه هه‌ڵمه‌تی ئۆپۆزسیۆن، هه‌ر بۆیه‌ش پێناسه ته‌قلیدیه‌كانی دیپلۆماسیه‌ت ره‌نگه بۆ ئه‌مڕۆ زۆر شیاو نه‌بن وه‌ك (جۆرج كینان)ده‌ڵێ(دیپلۆماسیه‌ت پرۆسه‌ی پێوه‌ندیكردنه له نێوان حوكمهتهكاندا) هه‌روه‌ها دیپلۆماسیه‌تی ئه‌كتیڤ ئه‌و دیپلۆماسیهتهیه، كه ئامڕازه‌كانی دیكه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی پشتیوانی ده‌كه‌ن نه‌خاسمه هێزه چهكدارهكانوئامرازه ئابوورییهكانومیدیا.
چه‌ند جۆر له‌و دیپلۆماسیه‌ته نوێیه بهردیدهوگوێ ده‌كه‌ون وه‌ك:
* دیپلۆماسیه‌تی لوتكه(Summit Diplomacy) كۆنگره‌ی سه‌رۆك وڵاتان ده‌گرته‌وه.
* دیپلۆماسیه‌تی قه‌یران(Crisis Diplomacy) مه‌به‌ست لێی ئه‌و چالاكییه دپلۆماسیهیه، كه رووه‌و چاره‌كردنی قه‌یرانێكی كتوپڕی نێوده‌وڵه‌تییه.
* دیپلۆماسیه‌تی هاوپه‌یمانیه‌تی(Alliance Diplomacy) مه‌به‌ست لێی گرێدانی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی یا ده‌سته‌گه‌ری سیاسییه.(*)
دپلۆماسیه‌تی سه‌ركه‌وتوو، وێرای فاكتهروبنهماكانی دیكه‌ی، ده‌وه‌ستێته سه‌ر سیاسهتوسیاسهتمهداری سه‌ركه‌وتوو و لێزانوشارهزا، دیپلۆماسیه‌تێكی یه‌كگرتوو خودان ستراتیجیه‌تێكی درێژخایه‌ن هه‌ڵگری شوناسی رهسهنوراستهقینهی خۆی بێت، كولتووری نیشتیمانیوسیاسی نوێ‌و یه‌كگرتوو، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساته سیاسییه‌كان دووباره نهبنهوهوپرهنسیپهكانی ئهخلاقودیموكراسی به‌رفراوانتر له‌و بواره‌دا رهنگبدهنهوهو بچه‌سپێن، به‌مه‌ش پرۆسه‌كه فرهرهنگوبهربڵاوتر كاری خۆی ده‌كات، كارێكه پرۆسه‌یه‌كی دینامیكیانهیه دووچاری گۆڕانكاری كاتوزهمهنو هێزه‌كان ده‌بێته‌وه، بۆیه هه‌ر سه‌رده‌مێك نوێبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له هه‌گبه‌یدا هه‌ڵگرتووه له رووی شێوازوئامرازی كاروچالاكی دیپلۆماسیانه‌ی، له‌و سونگه‌یه‌وه وڵاتان به‌گشتی و وڵاتانی زلهێز به‌تایبه‌تی مشوری سیاسه‌تی ده‌ره‌كی خۆیان ده‌خۆن به پێداچوونهوهونهخشهسازی بۆ دووباره بیناكردنه‌وه‌ی ههیكهلو سیستهمو ئامرازی كاركردنیودووباره راهێنانوئامادهباشی دیپلۆماتكارانی.
به‌هزاد حه‌وێزی
……………………………………………………………………………………………………….
(*) سه‌رچاوه: http://ocw.kfupm.edu.sa