
گڵۆباڵیزم و فه‌یسبووکی کوردان و تورکان..1
گڵۆباڵیزم و فه‌یسبووکی کوردان و تورکان
له‌چاوی ئامار‌و داتایهکاندا!!
(به‌شی یه‌که‌م)
نووسینی ئه‌م بابه‌ته وه‌ک زه‌روره‌تێک ریزبه‌ندی باسه‌که‌می سه‌باره‌ت بهگڵۆباڵیزم و گڵۆباڵیزه‌کردن شکاند‌و به‌باشم زانی و کاتی خۆیه‌تی که شرۆڤه‌ی ڕوداوی ده‌نگوی قه‌ده‌غه‌کردنی، بابه‌ته‌کانی سه‌ر په‌که‌که‌و نه‌خشه‌ی کوردستان ئه‌و سوکایه‌تیانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌کرێت له‌سه‌ر لاپه‌ره‌کانی فه‌یسبووک بکه‌ین .
گڵۆباڵیزه‌کردن ئه‌و پرۆسه‌یه، که ده‌یه‌وێت هه‌موو لۆکاڵه‌کان، ناوچه‌کان، نه‌ته‌وه‌کان و شارستانیه‌کان له‌ڕێگای ئاوێته‌کردن (اندماج) و به‌ستنه‌وه‌ی بازاره‌کان به‌یه‌که‌وه، یه‌ک شوناس و یه‌ک شارستانی سه‌رتاسه‌ری گڵۆباڵ پێک بهێنێت و هه‌موویان خۆی به‌خاوه‌نی بزانن. چونکه هه‌موو تیایدا وه‌ک یه‌ک ده‌ستکه‌وت و قازانجه‌کانیان به‌رده‌که‌وێ، به‌پێچه‌وانه‌ش، هه‌ر که‌سێک له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه بێت،یا بێ به‌ش بکرێت،یا ئه‌و پڕۆسه‌یه وببێته مایه‌ی نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری بۆی. یانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌بێت و دژی بێت، ئه‌وا هه‌موو لایه‌ک تێیدا زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن. هه‌روه‌ک بیل کڵنتۆن سه‌رۆکی ئه‌مریکا لهوتارێکیداکه ئاڕاسته‌ی ئه‌مریکیه‌کانی ده‌کات ده‌ڵێت(1)
(پێویسته له‌سه‌رمان ئه‌مڕۆ، به‌سنگ فراوانی دان به لۆژیکی بوونی گڵۆباڵیزهکردندا بێنێن. جونک هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندیان به توانای ئابووری و ئه‌منیه‌تی شاره‌کان وته‌ندروستی هاونیشتمانیانی ئێمه‌مانانه‌وه هه‌یه ،گشت ئه‌و دیاردانه ته‌نیا په‌یوه‌ندیان به ڕووداوه‌کانی نێو چواجیوهی سنووری خۆمان نیه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێزی به ئه‌ودیووی گۆی زه‌ویه‌وه هه‌یه).
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته له‌خسته‌ڕووی ئه‌و شرۆفهیهی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه. له‌پرۆسه‌ی ئاوێته‌کردنی بازاره لۆکۆکان لهبازارێکی گڵۆباڵی یه‌کگرتوودا. شوناسی تاکاتهکان و نه‌ته‌وه‌کان دووچاری گرفت و رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دووجه‌مسه‌ری ده‌بنه‌وه، کهلهکۆێدا شوناسی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان دهدۆزنهوهووه ده‌که‌ونه کوێی ئه‌و پڕۆسه‌یه. مانای بوونی تاکه‌کان وه‌ک بوونه‌وه‌رێک لهبهرامبهرار که‌ون و ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌و لۆکاڵهکانییش له‌به‌رامبه‌ر یه‌کڕه‌نگی وتوانه‌وه له‌ناو یه‌ک شوناسی گڵۆباڵدا. به‌ڵکوو له‌دوای رووداوی 11 سیپته‌مبه‌ر 2001، پرینسیپێکی تری دووجه‌مسه‌ری شوناسی ئایدۆلۆجیشی له‌نێوو پڕۆسه‌که‌دا زه‌ق کردوه‌وه وخستیه به‌رده‌می تاک و لۆکاڵه‌کان، ئه‌ویش فه‌نده‌مه‌نتالیزمی ئایینیه. یانیش گڵۆباڵێکی سکولاریزمی (علمانی) پۆستمۆدرێنه.
جالێره‌وه ده‌توانین تاڕاده‌یه‌ک له‌و ئاریشه‌یه‌ی نێوان ئه‌و دووشوناسه کوردیه و تورکیه تێبگه‌ین،که‌ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت باڵاده‌ستی و به‌هێزی شوناسێک که‌خاوه‌نی ختیابی سهنترالیزمکردنه بۆ دروستکردن و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی مۆدرێن. له‌به‌رامبه‌ر شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌کی و ژێرده‌سته‌و پارچه‌پارچه‌کراو. که‌ئه‌ویش ده‌یه‌ویت بگاته قوناغی دروستکردکردنی ده‌وڵه‌تی مۆدرێن. که‌ڕێک دووئامانجی دژ به‌یه‌کترو پێچه‌وانه‌ی یه‌کترن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و سه‌رسورمانه له‌م هاوکێشه‌یه‌دا، گڵۆباڵیزم باسی ئاوێتهکرنی لۆکاڵه‌کان و شوناسه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان ده‌کات. له‌ناو یه‌ک شوناشی گڵۆباڵدا، که‌چی هێشتا شوناشی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌کانی جیهان نه‌یتوانیوه له‌چوارچیوه‌ی قهوارهیکی (لۆکاڵێکی) سیاسی‌دا جێگیر بێت،به‌ڵکو به‌ئامرازه‌کانی پڕۆسه‌ی گڵۆباڵیزم ده‌یانه‌وێت شوناسی یه‌کتر بسڕنه‌وه! بۆیه پرسیار هه‌ره‌گه‌وره ئه‌وه‌یه، باشه پرۆسه‌ی جێگیرکردنی شووناسه نه‌وه‌یی و ئاینیه‌کان که‌ی کۆتایی پێ دێت؟ وه‌چه‌ند کاتمان ده‌وێت تا ئاشته‌وایی ده‌که‌وێته نێوان ئه‌و شووناسانه؟ هه‌روه‌ها چه‌ند کاتی ترمان پێویسته بۆ سه‌رله‌نوێ، ئاوێته‌کردنی لۆکاڵه‌کانی ئه‌و شوناسانه له‌گه‌ڵ یه‌کیتری؟ وه چه‌ند کاتی ترمان ده‌وێت، بۆبه‌دیهێنانی و جه‌سپاندنی چه‌مکه‌کانی به‌دیموکراسی کردن و لیبرالیکردنی کۆمهڵگاوخاوکردنهوهی ده‌مارگرژی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و پازدان و گواستنه‌وه له قوناغی ده‌وڵه‌تی مۆدرێن بۆ قوناێ پۆست ده‌وڵه‌ت؟ دواتریش چه‌ند کاتی ترمان پێویسته بۆ تێکههڵکشاندنی ئه‌و بازارهڵۆکاڵیانه به بهبازاره گڵۆباڵیزهکراوهکان ؟
پرسیار لێره ئه‌وه‌یه. بۆجی سایتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی گرنگی نێو‌و بواری کۆمینیکه‌یشن، له‌سه‌رده‌می زانیاری ته‌کنه‌لۆجی گڵۆباڵیزهکردندا، دژ به‌مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌وه‌سێته‌وه، نایه‌ڵێت له‌ڕیگای ئه‌و ئامرازه‌وه به‌رگری له‌بوون و ناسنامه‌و شوناشی خۆی بکات؟ هه‌ڵسوڕێنه‌رانی فه‌یسبووک، له پێگه‌ی خۆیاندا، ووتیانه له‌کاتی شۆرشی میسردا، ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایه‌کانی ماڵپه‌ره‌که کاریانکردوه ئه‌ویش له پێناهی به‌دیهێنانی دیموکراسی و ئازادی و دادپه‌روه‌ریدا بووه! به‌ڵام وائیل غونهیمی، سه‌رپه‌رشتیاری کۆمپانیای گۆگل لهمیسرو باکوری ئه‌فریقا(2)، ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه ده‌خاته ڕوو، کاتێک هه‌وڵیدا له‌ڕێگای کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگێکی زۆر له‌ناو کۆمپانیاکه، ئه‌و مۆڕاله مرۆڤ دۆستانه‌یه به خاوه‌نه‌کانی کۆمپانیای گۆگڵ بگه‌یه‌نێ، که پێی ووتن؛- (ئه‌رکی هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌رشانی ئێمه ته‌نیا پاره په‌یداکردن نیه، بۆ زۆرترین قازانج و که‌ڵه‌کردنی پشکه‌کانمان له بۆرسه‌کانی جیهان، به‌ڵکو له‌پاڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵبده‌ین جیهان باشتربکه‌ین تا زه‌مینه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین خۆشتر بکه‌ین).(3)
به‌ڵام وادیاره، هه‌ر بازاڕه‌و جۆره مامهیهڵهیهکی تیا به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیه بۆمان هه‌یه له ههڵسوڕنهرانی فه‌یسبووک بپرسین. ئایا کورد ده‌وڵه‌تی تورکیای داگیرکردوه‌و ناهێڵیت تورکه‌کان به‌زمانی تورکی بخوێنن؟ ئایا کورد مافی ئازادی ڕاده‌ڕبڕینی له تورکه‌کان قه‌ده‌غه‌کردوه،که نه‌توانن ناوی نیشتمانه‌که‌یان نه‌هێنن و نه‌توانن ئاڵا و نه‌خشه‌ی نیشتمانی خۆیان پیشان دهن و بیخه‌نه‌ڕوو؟ بۆ ده‌بێت تورکێک شانازی به‌ناو خاک و نیشتمان و ئاڵا‌و سه‌رکرده‌کانی خۆی بکات و شانازی به‌کوشتنی منداڵێک و گه‌ریلایه‌ک وسوتاندنی دێیه‌ک و زیندانیکردنی سه‌رکرده‌ی گه‌لێکی تر بکات؟ به‌ڵام کوردێک بۆی نه‌بێت و لێی قه‌ده‌غه‌بکرێت؟ ئایا ئه‌مه‌یه په‌یامه‌کانی گڵۆباڵیزم بۆ کورد؟ ئا ئه‌مه‌یه داکۆکی کردنتان له ئازادی و دیهکراسی و دادپه‌روه‌ری؟ ئه‌م پرسیارانه‌و ده‌یان پرسیاری تر پێش ئه‌وه‌ی ئێمه ئاراسته‌ی جیهانی نوێی بکه‌ین، ده‌بێت له‌خۆمانی بکه‌ین، ئایا ئێمه له‌کوێی پرۆسه‌ی گڵۆباڵیزهکردنین؟ ئایا ئه‌و پرۆسه‌یه چی پێیه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دابه‌شکراوی وه‌ک کورد؟ ئایا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و پڕۆسه‌یه له چ خاڵێک یهکتربڕهو له‌چ خاڵێک یه‌کانگیره له‌گه‌ڵ نیشتمان و تاکه‌کانی کورد؟ (هه‌وڵده‌ده‌ین له زنجیره ووتارێکی تایبه‌ت به کورد‌و گڵۆباڵیزم، وڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه).
به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کی لێره ئه‌وه‌یه هۆکاری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی فه‌یسبووک چیه؟ ڕه‌نگه له خستنه‌ڕووی ئه‌م داتا‌و ژماره‌و ئامارانه‌دا تا ڕاده‌یه‌ک وه‌ڵامێ ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌ستکه‌وێت!!
به‌گوێره‌ی دوا ئاماری پێگه‌ی (internetworldstats)(3) سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی به‌کاربه‌رانی ئینته‌رنێت و فه‌یسبووک له‌تورکیا به‌م شێوه‌یه:-
ژماره‌ی دانیشتوانی تورکیا له‌ساڵی 2011 . 78 ملیۆن و 785 هه‌زارو 548 که‌سه.
ژماره‌ی به‌کاربه‌رانی ئه‌نته‌رنێت له مانگی 7/2010 . 35 ملیۆن به‌شداربووه.
ژماره‌ی به‌شداربوانی فه‌یسبوک له دوا ئاماری 31/12/2011 . 30 ملیۆن و 963هه‌زارو100 به‌شداربووه.
هه‌روه‌ها بڕی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی له تورکیا به‌گوێره‌ی دوا ئاماری پێگه‌ی بانکی نێونه‌ته‌وه‌یی (albankaldawli)(4) به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:-
ساڵی(2010)——— 9 ملیار‌و 278 ملیۆن دۆلار
ساڵی (2009) ——- 8 ملیار‌و 409 ملیۆن دۆلار
ساڵی (2008) ——- 19 ملیار‌و 504 ملیۆن دۆلار
ساڵی (2007) ——- 22 ملیار‌و 47 ملیۆن دۆلار
له‌به‌شی داهاتوودا لهئامارو داتاکانی عێراقه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ین، بۆئه‌وه‌ی له‌وێوه، ده‌ستنیشانی ژماره‌و ڕێژه‌ی به‌کاربه‌ران و به‌شداربووانی کورد له هه‌ردوو بوای کۆمهنکهیشنی ئه‌نته‌رێت و فه‌یسبووک بکه‌ین. (ماویه‌تی)
بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم کلیکی ئێرەبکەن …..
دڵشاد مه‌جید/ سوید
dilshad.majeed@gmail.com
——————————————————————————–
(1)Kort om globalisering Manfred B. Steger.2009.sidan, 131
(2) رابه‌ری هه‌ڵگیرساندی شۆڕشی میسر له‌فه‌یسبووک. له‌ڕێگای په‌یچی (ئێمه هه‌موومان خالید سه‌عیدین) که توانی زیاتر له 370 هه‌زار لایه‌نگر کۆبکاته‌وه و جۆشیان بدات بۆ خۆپشاندان
(3) http://www.msnbc.msn.com/id/41482310/ns/technology_and_science-security/t/google-manager-complicates-role-egypt-protests/#.T1P_xYfKErk
(4) http://www.internetworldstats.com/europa1.htm
(5) http://data.albankaldawli.org/indicator/BX.KLT.DINV.CD.WD