Skip to Content

Wednesday, April 17th, 2024
له‌ساڵیادی ڕاپه‌ڕینا

له‌ساڵیادی ڕاپه‌ڕینا

Closed
by March 8, 2012 هۆنراوە

ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌موو له‌وێ بووین
هه‌ندێ ، هه‌ر له‌وێ به‌جێمان و
له‌گه‌ڵمانا نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌و ماڵ
له‌و ڕؤژه‌وه‌ ئیتر نه‌مان بینینه‌وه‌
ئه‌گێڕنه‌وه‌ ، ئه‌ڵێن ئه‌وان
له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئه‌ستێره‌یا
ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردو کشان
هه‌ندێکی تر ، ئه‌وانه‌ی دوا ساته‌کانی
خه‌نه‌به‌ندانی خوێن هاتن
باوه‌جو بۆ چاوو نه‌فه‌س
له‌پی ده‌ستیان گرته‌ خه‌نه‌و
له‌گشت زه‌ماوه‌نده‌کا
چۆپی کێشان نایه‌ن به‌که‌س
ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌موو له‌وێ بووین
وه‌لێ ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه‌
بووین به‌دوو کاروانی سه‌فه‌ر
… کاروانێکیان ، هه‌میشه‌ ڕوو
له‌به‌رسیله ترشه‌کانی نائومێدی و
سێوه‌ کرمۆڵه‌کانی ئه‌سه‌ف
ئه‌ی تریان ، هه‌میشه‌ ڕوو
له‌ده‌روازه‌ په‌لکه‌زێڕینیه‌که‌ی به‌هه‌شت
ئه‌و به‌هه‌شته‌ی
پڕه‌ له‌هه‌نجیری به‌خت و
هه‌ناره‌ مێخۆشه‌کانی ڕیاکاری
زۆرینه‌مان .. له‌کاروانی یه‌که‌ما بووین
ته‌نیا هه‌ر ئه‌وانه‌ نه‌بێ
پاش خه‌نه‌به‌ندانی خوێن هاتن

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.