
دیمانە لەگەڵ نەوال سەعداوی
به بۆنه‌ی رۆژی ژنانی جیهانییه‌وه، ئه‌م بابه‌ته پێشکه‌ش ده‌که‌م به هه‌موو ژنان و هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی که یه‌کسانخوازانه ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌لاوه گرنگه و به هه‌ندی وه‌رده‌گرن.( وه‌رگێر).
ئاسۆی ژنان و بزوتنه‌وه‌ی ژنان دوای شۆرشی عه‌ره‌بی
نوال السعداوي/ نووسه‌ر و بیرمه‌ند و چالاکوانی بواری ژنان
الحوار المتمدن – العدد: 3650 – 2012 / 2 / 26 – 19:13
له عه‌ره‌بییه‌وه: جیهاد موحه‌مه‌د
پرسیاری یه‌که‌م/ ئایا ژنان له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بییدا به‌شێکیان به‌رده‌که‌ویت له‌و گۆڕانه سنورداره‌ی که له ئێستادا دێته ئاراوه له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا وه‌ک یه‌کێک له ئه‌نجامه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی؟
وه‌ڵام/ به دڵنیاییه‌وه ژنان له‌و وڵاتانه‌ی شۆڕشی میللی تیا به‌رپا ببوه له ساڵی 1911ه‌وه، ده‌ور و کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌یان ده‌بێت و ده‌ستکه‌وتگه‌لێکی زۆریان ده‌بێت له‌و گۆڕانکارییانه‌ی که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکاندا دێت.
پرسیاری دوهه‌م/ سیسته‌می به‌ها و ڕۆشنبیریی باو که سه‌د ساڵه که‌ڵه‌که بووه و له‌سه‌ر جیاکاریی ڕاگیراوه دژی ژنان و شکۆیی پیاوان. ئایا سروشتی دیموکراتیی بزاوته میللییه‌که ڕزگارییه‌ک داده‌مه‌زرێنێت له‌م ده‌سه‌ڵاته فکرییه‌دا که داوای دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی و دیموکراتی سیاسیی ده‌کات؟.
وه‌ڵام/ به‌ڵێ ژنان ده‌گه‌ن به مافگه‌لێکی زۆر له‌گه‌ڵ گۆرانکارییه‌کانی بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری که شۆڕش به‌رپا بووه دژی به‌های چینانیه‌تی و باوکسالاریی میراتگریی له کۆیلایه‌تی و وه پله به پله خۆ ڕزگارکردن له عه‌قڵیه‌تی نێرسالاریی و ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاریی له ده‌وڵه‌ت و خێزاندا.
پرسیاری سێیه‌م/ ئه‌و میتۆده نموونه‌ییه کامه‌یه که ژنان بیگرنه به‌ر له خهباتییاندا بۆ سه‌پاندنی بوونیان و پیشاندانی ده‌وریان و هاوبه‌شیکردن و چالاکیاین له ژیانی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕۆشبیریی له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که حیزبه ئیسالامییه سیاسییه‌کان تییایدا گه‌یشونه‌ته حوکمڕانی و ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست؟
وه‌ڵام/ بزاوته میللییه‌که که ژنان و پیاوان له‌گه‌ڵ یه‌کدا پێیهه‌ستاون، که ژنان هاوبه‌شیانکرد له شۆرشه‌کاندا له هه‌موو وڵاتاندا به خۆینی خۆیان و ژیانی خۆیان و کچ و کوڕ و نه‌وه‌کانی خۆیان، به‌ڵی ڕزگارمان بوو له سه‌ری سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه‌که به‌ڵام لاشه‌که‌ی هه‌روه‌ک خۆی ماوه و له ڕێگه‌ی سوپا و پۆلیس و ڕاگه‌یاندن و کۆلۆنیالیزمی ئامریکیی و ئیسرائیلیی و وڵاتی نه‌وتی سعودییه‌وه تا قه‌ته‌ریش حوکم ده‌کات.
پرسیاری چوارهه‌م/ حیزبه ئیسلامییه سیاسییه‌کان بانگهێشتده‌که‌ن که ئیسلامیكی لیبراڵی نوی ده‌هێننه‌ئاراوه و قسه‌گه‌لێک ده‌که‌ن که گونجاوبێت له‌گه‌ڵ بیری ده‌وڵه‌تی شارستانییه‌تدا. هیچ شیمانه‌یه‌ک لای تۆ هه‌یه که ئه‌م تێز و بانگهێشته ڕاستبئت و گه‌شبین بییت به‌وه‌ی مافه‌کان و ئازادییه‌کانی ژنان له نێو به‌رنامه‌ی سیاسیی و چاکسازیی هێزی ئیسلامی سیاسیی‌دا مسۆگه‌رده‌کرێت، له کاتێکدا که ئه‌وان دروشمی” ئیسلام ته‌نیا چاره‌سه‌ره” یان هه‌ڵگرتوه.
وه‌ڵام/ ژنان خۆیان بوونی خۆیان و مافه‌کانیان له ڕێگه‌ی یه‌کێتی و ڕێکخستنه هوشیارییهکانهوه ده‌سه‌پینن، ئێمه دووباره یه‌کێتی ژنانی میسر پێکدههێنینهوه که سۆزان موباره‌که قه‌ده‌غه‌یکردبوو، وه ژن و کچه لاوه‌کان بهشدرییدهکهن تێیدا که خۆیان شرۆشی میسریان هه‌ڵگیرساندوه، دواتریس حیزبێکی داهێنه‌رانه‌ی شۆڕشگێڕ دروستده‌که‌ین که شۆڕشی عه‌قڵ و بیر و فێرکاریی و ده‌ستور و یاسا‌و سیاسه‌ت قبوڵبکات.
پرسیاری پێنج/ ژنان خۆیان بهرسن له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا له پاشکۆییدان و هه‌روه‌ها له لاوازییدان؟ ئه‌م به‌رپرسیارێتییه له لای کێیه و له چیدایه و چۆن ده‌توانرێت ئه‌م حاڵه‌ته بگۆڕدرێت؟
وه‌ڵام/ ژنان به‌رپرسن له خۆڕزگارکردنی خۆیان به هاوبه‌شی کاری هه‌ره‌وه‌زیی و خه‌باتی شۆڕشگێڕانه له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌کانی تری هاوبه‌ش له شۆرشدا وه‌ک لاوان و پیاو و کرێکار و ژنه جوتیاره‌کان و هه‌موو به‌شه‌کانی تری گه‌ل که به ملوێن ده‌رپه‌ڕیون بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان . حیزبه دینییه‌کان گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی له میسردا به هۆی هه‌ڵبژاردنێکی نا یاسایی و نا دادپه‌روه‌ریی و تا نیمچه ساخته‌وه له ژێر ناوی دیموکراتییدا، ئه‌مه به‌شێک بوو له دژه شۆڕش له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا بۆ له‌باربردنی ئه‌م شۆرشانه، ئه‌م حیزبه دینیانه هه‌وڵده‌ده‌ن که ژانان بێ به‌شبن له مافه مرۆییه‌کانیان به‌ڵام ململانێکه به‌رده‌وام ده‌بێت و شۆڕش ناوه‌ستێت هه‌تا هه‌موو مافه‌کان به‌ده‌ستده‌هێنرێت.
پرسیاری شه‌شه‌م/ ئه‌و ده‌وره کامه‌یه که ده‌بێت پیاوان پراکتیزه‌ی بکه‌ن بۆ ڕزگارکردنی خۆیان و کۆمه‌ڵگا پیاوسالارییهکهیان له عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتگه‌رێتی به‌سه‌ر ژناندا و داگیرکردنی مافه‌کانیان و ئازادییه‌کانیان؟
وه‌ڵام/ پیاوی شۆڕشگێر ده‌بیت وه‌ک ژنی شۆڕشگێر خۆی خۆی ڕزگاربکات له بیری نێرسالاریی باوکێتیی و عه‌قڵیه‌تی سته‌مکاریی، ئه‌مه له کاتی هاوبه‌شیکردن له شۆڕشدا ڕووده‌دات به‌سه‌ر به‌ها کۆنه‌کاندا له خێزان و ده‌وڵه‌ت و قوتانبخانهو کۆڵان و شه‌قامه‌کان و هه‌موو شوێنێکدا، ئه‌مه کارێکی ڕۆژانه‌ی به‌رده‌وامه و ڕه‌فتارێکی نوێیه له ماڵه‌کان و شه‌قامه‌کاندا ده‌بیت بگیرێته به‌ر، به‌رهه‌می گۆڕانی سیاسیی و ده‌ستوری و فێرکاری و یاسایی ده‌بێت نه‌ک ته‌نها ده‌رکه‌وته‌یه‌کی سه‌ر شه‌قامه‌کان.
ده‌بێت شۆڕشگێره‌کانی ژنان و پیاوان ئه‌نجومه‌نێکی سه‌رۆکایه‌تی هاوبه‌ش پێکبهێنن له خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی سوپایی و حیزبه دینیه‌کان.
پێویسته شۆڕشی میللی خۆی حوکمی خۆی بکات به ده‌ستورێکی نوێ و به‌هایه‌کی نوێ و ڕێگه به که‌سی تر نه‌دات که بیخاته ژێرده‌ستی خۆیه‌وه به ناوی دین و سوپا و شه‌رعیه‌تی ده‌ستورێکی کۆنی سه‌رده‌می موباره‌کی ڕوخاو.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه‌ک که کردبێتمان له دوای ڕوخانی موباره‌ک قبولکردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی بوو بۆ حوکمڕانیی.
پێویسته ئه‌م هه‌ڵه‌یه به په‌له ڕاستبکه‌ینه‌وه پێش ڕوودانی جه‌نگی ناوخۆی میسر که دژه شۆڕش پلانڕێژی بۆ کردوه بۆ ئه‌وه‌ی شۆرش بخاته چاڵه‌وه و بیمرێنێت و دووباره ڕژێمی موباره‌ک بهێنێته‌وه ئاراوه به ڕوخسارێکی نوێی سه‌ربازی و حیزبگه‌لێکی دینی و لیبراڵیی فێڵباز.
ئه‌و ڕووداوانه‌ی که ڕوویاندا له بۆرسعید له ڕۆژانی یه‌که‌می فه‌بروه‌ری 2012 دا و چه‌ندین هه‌زار کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه له لاوه به سود و بهكهڵکهکانی وه‌رزشوانی میسر، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که دژه شۆڕش به سه‌رکردایه‌تی سوپا و هاوکارانی له ڕه‌وته دینییه‌کان که خۆیان گه‌یاندۆته ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی، پلانڕێژی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شۆڕشی میللیی میسردا سه‌ربکه‌ون، به‌ڵام ئه‌مه ڕوونادات چوونکه به ملوێنه‌ها له گه‌ڵ له ژنان و پیاوان و منداڵان، ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌کان داوای ڕوخانی حوکمی سه‌ربازیی و ده‌وله‌تی دینی پێکه‌وه ده‌که‌ن.
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=296777