په یامێك له هه‌شتی مارس دا
وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك به پێویستم زانی كه له م ڕۆژه‌دا په یامی خۆمم هه‌بێت چوون به لای منه‌وه هونه‌ر بۆخۆی په یامه په‌یامێكی ئیستاتیكی و مرۆیی یه و هونه‌رمه‌ندیش گه یه نه‌ری ئه‌و په‌یامه یه به مانایه‌كی تر هونه‌رمه‌ند په یامهێنه ره له ڕاستی دا په یامه كه‌ی من خۆی له دوو په‌یامدا ده بینێته‌وه په‌یامێكیان بۆ ژنانه و په یامێكیشیان بۆ هونه‌رمه‌ندانه په‌یامم بۆ ژنان ئه‌وه‌یه كه هه‌رچی زیاتر و چالاكانه تر‌و جدیانه تر بێنه مه‌یدانه‌وه‌و خه باتی شیلگیرانه بكه‌ن بۆ ئازادی و به رابه‌ری و تێبكۆشن بۆ یه‌كسانی فعلی نێوان ژن و پیاو و بچنه سه‌نگه‌ره‌ره وه دژ به سیسته‌می پیاوسالاری و نیزامی سه‌رمایه‌داری كه سه‌رچاوه‌ی هه‌مووده‌ردو ونه هامه‌تی و مه‌ینه‌تیه‌كانی ئینسانه به گشتی و ژنانه به تایبه‌تی وداوا له‌ژنان ده‌كه‌م كه هه‌رچی زیاتره خه باتی خۆیان گرێده‌ن له گه‌ڵ خه باتی پیاوانی یه كسانیخواز و ئازادیخواز له پێناو ژیانێكی باشتردا كه شیاوی ئینسان بێت و لێوان لێوبێت له ڕێز‌و خۆشه ویستی و ئازادی و یه كسانی و به های مرۆیی و نا بێت خه باتی ژنان سه‌نگه‌ر گرتنبێت له پیاوان وداواكارم له ژنان كه هه‌موو ڕۆژێكی خه باتیان بكه نه هه شتی مارس واته گشت رۆَژێكی خه باتیان هه‌شتی مارس بێت وئه‌و ڕۆژه ته‌نها به گێڕانی مه‌راسیم و ئاهه‌نگی گۆرانی و شیعر‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ به ڕێنه كه‌ن به ڵكو له پاڵ ئه مانه‌شدا نا ڕه زایه‌تی و خۆپیشاندانی گه‌وره ڕێكخه‌ن و بێنه سه رشه‌قام و پرۆژه‌و داواكاریان هه بێت بیخه نه به‌رده‌م ده سه ڵات و كۆمه‌ڵگا و به دوای مافه ئینسانیه كانیانه‌وه بن وله وباره یه‌وه ببنه هێزی فشاری گه وره‌و به‌رده‌وام به و ژنانه ش ده ڵێم كه ده یانه‌وێت خۆیان بسوتێنن و ئاگلر له جه سته ی خێر نه دیوی خۆیان به‌ربده ن ده ڵێم خۆتان مه سوتێنن ئاگر له جه سته تان به‌ر مه ده‌ن دیواری ما ڵ تێكده ن و وه رنه مه یدان وهاوار بكه ن بڵێن نا بۆ توندووتیژی نا بۆ سته م و چه وسانه‌وه له بری ئه‌وه ده بێ ئاگر له جه‌سته‌ی دزێوی سیسته‌می پیاوسالاری و فه رهه‌نگی كۆن به‌ربده ن كه ئێوه‌ی كردۆته كۆیله و كاڵا‌و كه نیزه وئامرازی سكس و پله دوویی و قووربانی ووه‌ك مرڤی خاوه‌ن به های مرۆیی له ئێوه ناڕوانێ خۆتان مه سوتێنن ده‌نگ هه‌ڵێنن دژی یاسا‌و قانونه كۆنه په‌رستیه‌كان دا وای یاسا‌و قانونێكی ئینسانی و مه‌ده‌نی بكه‌ن كه شیاوی خۆتان بێت و یا خی بن یاخیبونێكی شۆڕشگێڕانه له زوڵم و سته‌می خێزانی و عێل و قه وم وعه شره ت و بێده‌نگ مه بن له ئاست توندوتیژی و سه‌ركوتی با وك و براو مێرد و خاڵ و مام وهتد له ژێر ناوی هه‌ربڕووبیان وپاساوێكدا بێت وده‌نگتان بگه یه‌ننه ڕێكخراوه ڕادیكاڵ و داكۆكیكه ره جدی و ڕاسته قینه كانی ژنان و كۆمه ڵگای مه‌ده نی په یامی دوه م‌م بۆ هونه‌رمه‌ندانه به گشتی و به تایبه‌تی هونه رمه‌ندانی گۆرانیبێژ كه داواكارم لێیان كه له به رهه مه هونه‌ر یه‌كانیان دا ده‌ردو ئازار‌و ڕه‌نج و مه ینه‌تیه كانی ژنان ڕه‌نگ بداته‌وه وته وزیفی كه‌ن له هونه‌ره‌كه‌یاندا چونكه هونه‌ر هه ربه ته‌نها ته عبیر كردن نیه له عه شق و عه تفی ئینسانه‌كان به ڵكو له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته عبیر كردنه له هه‌موو موعاناته‌كانی تری ئینسان ئێمه ئه گه‌ر هونه‌ر كورت كه ینه‌وه له عه شق و عه تف دا ئه وا له په‌یامه‌می هونه‌رو له خودی هونه‌ریش نه گه‌یشتوین ئه گه‌ر وابیر بكه‌ینه‌وه و هونه‌ر بكه ین ئه‌وا بێگومان ئینسان دا ده ماڵین له خه سڵه‌ت و له غه ریزه و له موعاناته مرۆییه كانی باشه ئه‌وه كێ یه هونه‌ر ده‌كا ؟و بۆكێ هونه‌ر ده‌كا ؟بێگومان ئه‌وه ئینسانه هونه‌رده‌كات وهونه‌ره كه‌شی هه ر بۆ ئینسانه هونه‌ر بۆ خۆی ده‌ربڕینی ئیحساسێكی ئیستاتیكی ئینسانی فره ره‌هه‌نده نه‌ك كورتكردنه‌وه‌ی له تاكه یه‌ك ڕه هه‌نددا وه‌ك ئه وه‌ی هه یه كه ئه مڕۆ ده یبیسین و ده یبینین له هونه‌ری گۆرانی كوردیدا كه غه‌رق بووه له عه‌شق و عه‌تفدا تاك ڕه هه‌ندانه
به ڵێ گرنگه بۆخۆی ته عبیركردنیش له عه شق و عه تف وه‌ك غه ریزه یه‌كی ئینسانی ئێ خۆناكرێ غه ریزه‌كانی تر‌و خه سڵه ته‌كانی تر‌و موعاناته كانی تر‌و مه ینه تیه‌كانی تری ئینسان فه رامۆش بكرێت وسفر بكرێت به دا خه‌وه ئه و عه شق و عه تفه‌ش ئه مڕۆ گوزارشتی لێده‌كرێت به شێوه یه كی ته‌ندوست نیه به ڵكوو ناته‌ندروسته پڕیه‌تی له هه‌ڵاوادن و سوكایه تی بێحورمه‌تی كردن به به‌ها مرۆییه‌كانی ژن و ژن له زۆربه‌ی هه ره زۆری دایه لۆگ و تێكسته‌كانی گۆرانیه‌كاندا وه‌ك كاڵا‌و سكس و له زه‌ت و له ش و پله دوو یی وێنای ده‌كرێت له و گۆرانیانه دا ژن سه رچاوه‌ی خیانه‌ت و بێوه فای وبێ به ڵێنی و خراپی و نه هامه‌تی وهه موو ده‌ردی سه‌ریه‌كانی پیاوه وه ك ئه‌وه‌ی پیاو مه عسوم بێت له و خه سڵه‌تانه كه خه سڵه‌تێكی ناته‌ندروستی ئینسانن به ژن و پیاوه وه بۆیه داواكارم له هونه‌رمه‌ندان كه له به رهه هونه‌ریه‌كانیاندا ته عبیر له ده‌ردو مه ینه‌تیه‌كانی ژن بكه ن وهونه‌ره كه‌یان بكه نه سه كۆیه ك یا ئولگۆیه ك بۆ ووشیاركردنه‌وه‌ی ژنان و بۆ به گژدا چوونه‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆری ژنان با هونه‌ره ره كه تان هونه‌رێكی ئینسانیانه ی سه‌رده‌م بێت هونه‌رێكی پێشكه وتوخوازو پێشڕه و پێشه‌نگ بێت هونه‌رێكی ته‌ندروست و شیاوی ئینسان بێت هونه‌رێكی فره ڕه هه‌ندبێت هونه‌رێك دوور بێت له دروشم و ووتاری حیزبی و سیاسی وئایۆلۆژی دواكه‌وتوانه‌و كۆنه په‌رستی هونه‌رێك بێت له خزمه‌ت ئازادی و یه كسانی و ما فه كانی ئینساندا بێت هونه‌رێك بێت وه‌ك ئینسان بڕوانێته ژن نه ك وه ك كاڵا و له ش و لار سكس هونه‌رێك كه ڕێز‌و حورمه‌ت و خۆشه ویستی ببه خشێته ئینسانه‌كان به بێ جیا وازی كردنی نێوان ژن و پیاو هونه‌رێك لێوان لێو بێت له فه‌رهه‌نگی ئینسانی هونه‌رێك هیوا و ئومێد ژیان دۆستی بداته ئینسانه كان و ئاسۆ ئامانجی به‌رزیان وه پێش چاو بهێنێت هونه‌رمه‌ندان تیكستێك بۆ گۆرانیه‌كانتان هه ڵبژێرن كه تێكستی ئیستاتیكی و ئینسانی بێ هونه‌رمه‌ندان ئایا ئه زانن ئاخر له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ده‌كات زیاتر له 15 هه زار ژن له كوردستاندا له ژێر پاساو بڕووبیانووی جۆراو جۆردا تیرۆر‌كراون یانی سێ ئه وه‌نده‌ی كاره ساتی هه‌ڵه بجه ژن له م هه رێمه دا كوژراون ئایا ئه مه تا وانێكی گه وره ی ئینسانی نیه ئا یا ما یه ی شه‌رمه زاری نیه بۆ هونه‌رمه‌ندان له ئاست ئه م تاوانه گه‌وره‌یه‌دا بێده‌نگ بن و بێ هه ڵوێست بن و ئه م تاوانانه له هونه ره كه یاندا ڕه‌نگ نه داته‌وه ئایا شه‌رمه‌زاری نیه بۆ هونه‌رمه‌ندێك چاوی ئه م هه موو تاوانانه نه‌بینێت ته نها سنگ و به رۆكی ژن ببینێت و له گۆرانیه كه‌یدا بڵێت (دا یخه دووگمه كانت دیاره خاڵی سێوانت)
من نازانم هونه‌رمه‌ندان ژن هه‌ر ژنه هه رئه و ئینسانه یه كه تۆخۆشت ده‌وی َو گۆرانی به باڵایدا ده ڵیت و ده یلاوێنیته‌وه وشین و گریان ده‌كه‌ی بۆ بینین و ژوانێكی و وده یكه یته سه‌رچاوه‌ی عه شق و عه تفی خۆت به ڵێ هه رهه‌مان ژنه هه‌رهه‌مان ئینسانه له نێو كۆمه‌ڵگادا تیرۆر ده‌كرێت به زۆر لاقه ده‌كرێت تووندووتیژی به رامبه‌ر ده‌كرێت ودونیایه‌ك سووكایه تی بێحورمه‌تی پێده‌كرێت به‌رده باران ده‌كرێت لووتی ده‌بڕێت پرچی ده بڕێت تێزابی پیاداده‌كرێت و ده یان و سه دان بێ مافی وسته‌می تری ده رهه‌ق ده كرێت ئه‌ی جه نابی هونه‌رمه‌ند تۆ له كوێت ئه‌ی بۆ بۆ ئه‌م هه مووه سته‌م ونه هامه‌تیه و ده‌ردوئازاره‌ی ژن شین و گریان ناكه‌یت و ژن نالاوێنیته‌وه ودیفا ع له ژن ناكه‌یت و بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێستیت ئه ی خۆهونه‌ر به مانایه ك له ماناكان به‌رپرسیاریه وهه ڵوێست و ده‌نگ هه‌ڵبڕین و هاواركردن و ناكردنه دژی سته‌م و چه‌وسانه‌وه ئه مه یه به ها و نا وه‌ڕۆكی ڕاسته قینه ی هونه‌ر نه ك نێوبانگ و خۆده‌رخستن وبێده‌نگ بوون و خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاری مرۆیی له كۆتایدا ده ڵێم هونه‌رمه‌ندان له نێو كۆمه‌ڵگادا دونیایه‌ك سوكایه تی و بێ حورمه‌تی و بێڕێزی به ژن ده‌كرێت با هه‌وڵ بده‌ین هه‌ر هیچ نه‌بێ له هونه‌ره كه‌ماندا كه مێك له ڕێژو حورمه‌ت بگه ڕێنینه‌وه بۆ ژن نه‌ك ئێمه ش هه مان مۆڕَاڵی كۆمه‌ڵگا به رهه‌م بهێنینه‌وه .
نه جم محه‌مه‌د