سرودێك بۆ ژنان قسه یه ك بۆ مێژوو
سروودی
ته وقی دیلی بپسێنه
ئاوازی : كاڵێ ئا ته‌شی
هۆنراوه : نه جم محه‌مه‌د
شۆڕه ژنه كه ته‌وقی دیلی بپسێنه
ئاسۆی ڕزگاری ئینسان ببینه
وه‌ره خه بات كه‌ین ئه م نه‌زمه تێك ده ین
فه‌رهه‌نگی كۆنیش ئاگر تێبه‌رده‌ین
تا دونیا یه جوان تر له ئاسۆ هه ڵبێ
من و تۆ‌و هه موان لیًی به هره مه‌ندبێ
شۆڕه كچه‌كه ته و قی دیلی بپسێنه
ئاسۆی ڕزگاری دواڕۆژ ببینه
كا ڵا نی كیژی! ئینسانی ئینسان
ما فێكی خۆته به ئازاد ژیان
دیواری ماڵ تێكده ساوه‌ره مه‌یدان
ڕا وه‌سته دژی سته می ژنان
شۆڕ ژنه كه ته وقی دیلی بپسێنه
ئاسوی ڕِزگاری دواڕۆژ ببینه
كیژێ جه ژنه كه‌ت پڕ عه شق و گوڵ بێ
لێوت پڕ خه‌نده و شادیت له دڵ بێ
ئه و جه ژنه جه ژنه گشت ئینسانه كان
بژین ژیانی ئازاد و یه‌كسان
شۆڕ ژنه كه ته‌و قی دیلی بپسێته
ئاسۆی ڕزگاری ئینسان ببینه
خۆت مه سوتێنه به سیه خۆكوژی
به رامبه‌ر به خۆت بۆ توندوتیژی
بۆ چی بێده‌نگی بۆ خه بات ناكه ی
هه ربه خه باته به ئامانج ئه‌گه‌ی
ئه‌م سرووده م له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردوودا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك چڕیوه دواتر له چه‌ندین مه‌راسیمدا له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردوستان دا گتوومه
به‌تایبه‌تی له مه‌راسیمه‌كانی ڕۆژی هه‌شتی مارسداو له ساڵی 1999دا تۆمارم كردوه له گه‌ڵ چه‌ند سروودێكی تردا له سیدیه‌كدا به ناوی( كیژه نان فرۆشه‌كه )هۆنراوه ی ئه‌م سرووده خۆم دامناوه و ئاوازه‌كه‌شی ئاوازی هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كاك (كاڵێ ی ئاته‌شی ) یه به‌ه‌ڕاستی بۆ مێژوو ده‌یڵێم ئه‌و ده‌م له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا كه‌من ئه‌م سرووده‌م ده‌وت و كۆمه‌ڵێ كه‌س بووین كه دیفا مان له ژنان ده‌كردو دژی تیرۆر‌و سته‌می ژنان وه‌ده‌نگ هاتبووین وله و باره یه وه به ناڕه‌زایه‌تی و هه‌ڵوێستی جۆراوجۆر ده‌هاتینه مه‌یدان به داخه‌وه هه‌ر ئه‌و ده‌مه كۆمه‌ڵێ ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و ڕوناكبیر و كۆمه‌ڵێ به رپرس و ئه‌ندامی ئه‌حزابه ناسیۆنالیست و بۆرژوازیه‌كان هه‌بوون كه ململانێی ی سه‌ختی ئێمه یان ده‌كردو به ئێمه‌یان ده‌وت ئێوه :–(دیفاع له ئافره‌تی قه‌حبه و به‌ره‌ڵاو بێ ئه‌خلاق ده‌كه‌ن) له هه‌مووی سه‌یر تر له نێو ئه‌و پیاو سالارانه‌دا هه‌ندێ ژنیش هه‌بوون هه‌ر هه‌مان قسه و هه‌مان هه‌ڵوێستی ئه‌وانیان هه‌بوو دژ به هاوچین و هاوچاره نووسوكانی خۆیانه‌وه بیریان ده‌كرده‌وه و هه‌ڵوێستیان ده‌نواند وده ستخۆشیان له ژن كوژان ده‌كرد به ڵێ ڕۆژگار هات و ڕۆژگار چوو به‌داخه‌وه ئه‌وه‌تا ئێستا هه‌مان ئه وكه سانه به ناو بوونه‌ته پارێزه‌ری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی ژنان وخۆیان خزاندۆته ناو ڕێكخراوه‌كانی به‌ناو كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وئه وژنانه‌شی كه دوێنێ دیفاعیان له ژن كوژان ده‌كرد ئه مڕۆ بوونه‌ته فیمینیستی عه یاره 24 و له ڕێكخراوه جۆراوجۆره كانی ژناندا كار ده‌كه ن و به رپرسیاریه‌تی گرنگ و حه ساسیان وه رگرتوه به ڵێ ئه و ده‌مه‌ی كه ئه‌م سرووده له دایك بوو له كوردوستا ن ڕۆژانه به لێشاو ژن تیرۆر ده‌كران و به لێشاو ژنا ن خۆیان ده سوتان ئه وده‌مه دونیایه‌ك سوكایه‌تی و بێحورمه‌تی به‌رامبه‌ر به كه رامه‌ت و شه‌خسیاتی ژن ده‌كرائه وده‌مه ژن تێزاب ڕێژ ده‌كرا ..ژن للوتی ده‌بڕا..ژن لاقه ده‌كرا ..ژن دونیایه‌ك سته‌می تری ده رهه‌ق ده‌كرا وهتد به ڵام وه نه‌بێ ئێستا ئه و وه زعیه ته نه مابێ له كوردستا ندا نه خێر به پێچه وانه‌وه ئه‌و وه زعیه ته هه‌رماوه به شێواز و به ڕێژه ی جۆراو جۆرسته‌م و توند‌و تیژی دژی ژنان هه‌ر به‌رده‌وامه به ڵێ ئا له و ده‌مه‌دا بۆ مێژوو ده یڵێم به شاهیدی زۆرێك له و كه سانه‌ی كه ئێستاش ماون شاهیدی ئه و حاڵه‌ن تا كه هونه‌رمه‌ند بووم كه دژ به سته می ژنان وه ده‌نگ هاتم به سروودی( ته وقی دیلی بپسێنه)تاكه هونه‌ر مه‌ند بووم سروودم بۆ نه هامه تیه‌كانی ژنان گووت كه به داخه وه هونه‌رمه‌نده‌كانی تر سه‌ر قاڵی گۆرانی گوتن بوون به سه‌ر سینگ و مه‌مك و به‌رۆك و لاقی ژن‌دا به داخه‌وه له نێو ئه و هه‌موه وێنه‌ی نه هامه‌تی و سته مه‌ی ژناندا ئه و به‌نا و هونه‌رمه‌ندانه ته‌نها وێنه‌ی سینگ و به‌رۆكی ژنیان ده‌دی و ته‌نیا ئه و وێنه یان لا مه‌به‌ست بوو‌و له ئاست وێنه تاڵه‌كانی تردا چاو و مێشك و بیر‌و ویژدان و هونه ره كه‌یا ن كوێر بوو له كۆتا ی‌دا ده ڵێم زۆر به پێویستم زانی بۆ مێژوو ئه م چه ند قسه یه به یان بكه‌م
نه جم محه مه‌د