چەند کۆپلە شیعرێکی عەلی رەزا نوری
1
گه‌ڵا
له هه‌موو ژنانی دنیا جوانتر سه‌ما ده‌كه‌ی
كاتێك له لق جیا ده‌بییه‌وه.
2
دوش
كاتێك به‌یانی دڵگیره
ریش بتاشی
كۆڵۆنیا له خۆت بده‌ی
له ریزی نانه‌وادا بوه‌ستی
ئه‌وه‌نده بوه‌ستی كه بیرت چێته‌وه:
به‌فره‌كانی ئه‌م ساڵ
به‌هێنده‌ی تاوانی رۆسته‌م خوێناوی بوون.
3
له چیاكه دێیته خورێ
گۆزه‌كه ده‌كه‌ی به ئاودا
منیش
له‌به‌ر رووباره‌كه چاوه‌ڕێم
ئاوه‌كه وێنه‌ی تۆ
له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێ.
4
له شانامه‌دا جێگه‌ت خاڵییه
له په‌نا دێڕه‌كانه‌وه
به دوای مردن‌دا بگه‌ڕێی
جوانییه‌كانی ژیان پیشان بده‌ی
گه‌ر كرا دڵتی به‌رێ
خۆڵاسه سه‌رگه‌رمی كه
تا دژهژههرهكه بگات.
5
له مناڵییه‌وه شێتی با بووم
كه گهنمهجاڕی ده‌خسته كه‌روێشكه
شه‌وان
كاتێك له ته‌نیشت په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ی
قژت به‌رده‌وه
با به‌رزده‌بێته‌وه‌و
منیش ده‌توانم
شه‌وێكی تر شاعیر بم
6
كوڕه ماسیگره‌كه
بچووكترین ماسی فڕێده‌داته ده‌ریاوه
به‌ڵام تامی قولاپه‌كه
له ده‌می ماسی دا
هه‌میشه‌ییه.
7
له‌سه‌ر شانێكم دار سێ‌و و
له‌سه‌ر شانه‌كه‌ی تریشم مێو روواوه
سێوه‌كه
بۆ رۆژان
تابیرم بێته‌وه‌و
ترێكهیش
بۆ شه‌وان
تا بیرم چێته‌وه.
8
به‌لوعه‌ی ئاوه‌كه
چاوه‌ڕێی ده‌ستێكه بایدا
چوارچێوه‌ی وێنه‌كه
گڕوی بۆ ده‌ستێك گرتووه بیسووڕێنێ
ته‌له‌فۆن
نیگه‌رانی ئه‌و كێبڵانه‌ی له كه‌ناری بادا نووستوون
هه‌ر سێكیشیان
تینووی ده‌نگی ژنێك
كه له‌و سه‌ری هێڵه‌كه‌وه بڵێ
وا ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
9
ویستم باسی جوانیت بكه‌م
بینیم كه نیت
نووسیم دار
تا هه‌ر كاتێك له ته‌نیشتییه‌وه رابوردی
لقه‌كان سه‌مات بۆ بكه‌ن
هه‌میشه رێگه‌ت خوار كردۆته‌وه
داره‌كه هه‌ڵده‌گرم
ده‌نووسم رووبار
به‌رله‌وه‌ی بگه‌یت، خۆت رووت ده‌كه‌یته‌وه
ده‌بییه ماسییه‌كی چكۆله، كه له ئاوه دووره‌كاندا
پیره ماسیگرێك
ده‌تگرێ
له مه‌یدانی ماسیی فرۆشاندا ده‌وه‌ستم
له ته‌نیشت پیره‌مێرده‌كه‌وه
جله‌كانی خۆت له ده‌ستی مندا ده‌بینی
ده‌ژێیته‌وه
هه‌ڵده‌ستی و
منیش یه‌كسه‌ر ده‌نووسم:
ژوور و
گڵۆپه‌كان ده‌كوژێنمه‌وه.
10
په‌رداخی سه‌ر مێزه‌كه
یاده‌وه‌ری ده‌ستی و لێوتی هه‌ڵگرتووه
بۆ تینوێتی نیوه شه‌وان.
ساده‌یی له ئێمه‌وه بوو
پهرداخهكهمان نادیده گرت
چاومان نه‌بوو ببینین
له ئه‌وین
ته‌نها دوای شێتییه‌كه‌ی بكه‌وی
راسپێری ژووره‌كه روون نه‌بوو
ده‌كرا په‌رداخی سه‌ر مێزه‌كه به دیواره‌كه بكێشی و
تا به‌ره‌به‌یان
له‌سه‌ر ورده شووشه سه‌ما بكه‌ی
ده‌كرا په‌رداخه‌كه
به دیاری بده‌یته پیره‌مێرده‌كه‌ی هاوسێ
پێشكه‌شمان كرد
پیره‌مێرد په‌رداخی خۆی هه‌بوو
راسپێری كۆڵانه‌كه روون نه‌بوو
تۆ سازی خۆت ده‌ژه‌ند و
نان و ئاوی ئێمه‌یش بووبووه سه‌ماو سه‌ما
تا كه‌وشه‌نی شێتی
چه‌ند په‌رداخێكمان به‌ین بوو
به‌ڵام خه‌یاڵت خاوه
ئێمه تینوو نه‌بووین
په‌رداخێكیش له گۆڕێ نه‌بوو
ده‌مانویست بتهێنینه مهیانهوهو
هێناشمانی.
سه‌رچاوه:
علی رزا نوری
دلقك ها گریه می كنند
موسسه انتشارات اهنگ دیگر
چاپ اول، 1390